گفتوگۆیه‌كی كورت سه‌باره‌ت به سینه‌ما و شانۆ
پییه‌ر پاولۆ پازۆلینی
و. له فەڕه‌نسییه‌وه: فازڵ مه‌حمود
له‌سه‌ر چیای "ئیتنا" م. بارانه، به‌فره، ته‌مومژ تێده‌په‌ڕێت، هه‌تاو ده‌رده‌كه‌وێت. ده‌ستده‌كات به باران، ده‌ستده‌كات به به‌فر، ته‌موموژه‌كان تێده‌په‌ڕن، هه‌تاو پرشنگ ده‌دات. له گه‌ڵ سێ ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كیی فیلمێك[1] كه ده‌بێت ده‌ستبكه‌م به وێنه‌گرتنی، ئه‌م گفتوگۆیه كورته‌ی خواره‌وه‌م كرد.
من : نینێ، سینه‌ما چییه؟
نینیتۆ داڤۆلی: سینه‌ما سینه‌مایه.
من: گۆداریش وا ده‌ڵێت، ده‌زانی؟
نینیتۆ: گۆدار كه‌سێكی تێگه‌یشتووه.
من: ته‌نیا تێگه‌یشتوو؟
نینتۆ: پاشان گه‌نجێكه كه كه‌یفم پێی دێت.
من: بۆچی؟
نینیتۆ: چونكه گه‌نجێكه كه ده‌توانێت ببێت به هاوڕێم، گه‌نجێتییه‌ك كه ده‌توانێت په‌یوه‌ندییه‌كانم [له گه‌ڵیدا] دروست بكات...... مرۆڤێكی ساده‌یه....
من: چیت بیستووه له‌م مرۆڤه ساده؟
نینیتۆ: مانۆڕێك هه‌موو ڕۆژێك خه‌ریكی ئیشه.
من: گۆدار و مانۆڕ.
نینیتۆ: به‌ڵێ چونكه كه‌یفم پێی دێ.
من: ئه‌ی فیلمه‌كانی، حه‌زت له فیلمه‌كانی هه‌یه؟
نینیتۆ: به‌ڵی كاتێك ده‌یانبینم حه‌زم لێیانه..... كاتێك ته‌ماشایان ده‌كه‌م.... ئه‌م فیلمانه .... له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر بڵێم له بنه‌مادا لێیان تێده‌گه‌م، ئه‌وا نه‌خێر وانییه. چونكه كاتێك سه‌یری فیلمه‌كانی ده‌كه‌م، ئه‌وا خۆی ده‌بینم.
من: كه‌واته، ئه‌گه‌ر سینه‌ما بریتی بێت له سینه‌ما. ئه‌ی شانۆ چییه؟
نینیتۆ: شانۆ، بریتییه له شانۆ. بۆ من هه‌موو شتێك ساده‌یه.
من: چ جیاوازییه‌ك له نێوان مرۆڤێك له واقیع و هه‌مان مرۆڤدا هه‌یه كه له سینه‌ما یان شانۆ نواندن بكات؟
نینیتۆ: هیچ جیاوازییه‌ك بوونی نییه.
من: كه‌واته واقیع، سینه‌ما و شانۆ، هه‌ر یه‌ك شته؟
نینیتۆ: به هه‌ندێك باردا .... به‌ڵێ ... وه‌ك یه‌ك وایه.... ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت له واقیع دا من گۆشت و ئێسقانی مرۆڤ ده‌بینم به‌ڵام له سینه‌مادا له سه‌ر په‌رده ده‌یبینم، له شانۆش له سه‌ر تەختی شانۆ (سته‌یج).
من: تۆ، كوڕێكی له واقیع دا، ئه‌كته‌رێكیشی له سینه‌ما، هه‌نووكه‌ش تۆ ئه‌كته‌رێكی له شانۆ. له كام فۆرم و شێوه‌یاندا هه‌ست ده‌كه‌ی راسته‌قینه‌ی؟
نینیتۆ: له سه‌ر شانۆ.
من: (ئه‌م شته‌م به‌رده‌وام پێ وتبووی). بۆچی؟
نینیتۆ: چونكه له شانۆ وه‌ك سینه‌ما نییه، له سینه‌مادا كردارێك چه‌ند جارێك دووباره ده‌كه‌یته‌وه، له شانۆدا هه‌ر كه هاتیته سه‌ر سته‌یج، شته‌كان پێكه‌وه ده‌به‌سترێن.
من: كه‌واته تۆ له سه‌ر سته‌یجی شانۆ زیاتر هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ی "نینیتۆ"ی تاكوو له باڕێكی بچووك له place prenestino یان له شه‌قامی Acqua Bullicante.
نینیتۆ: له راستیدا... وه‌ك یه‌ك وان: به‌رده‌وام یه‌ك سته‌یجه.
من: كه‌واته ئه‌م جیهانه سته‌یجه؟
نینیتۆ: بۆ نا؟ به‌ڵكوو باشترینیانه! جیهان شانۆ نه‌بێت؟ ئه‌ی چییه؟
من: كه‌واته ده‌ته‌وێت له گه‌ڵ تۆدا، له‌و فیلمه‌ی كه وا تۆماری ده‌كه‌ین، من گرته‌یه‌كی زۆر دریژی گرته‌ی درێژ[2] تۆمار بكه‌م؟
نینیتۆ: ئێ زۆر باش ده‌بێـت....
من: من، به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌كته‌كان دابه‌شده‌كه‌م بۆ چه‌ند سێكانسێكی كورت، گرته‌ی نزیك[3]، گرته‌ی ئه‌مریكی[4]، گرته‌ی فراوان[5]، واته هه‌موو ئه‌زموون و هه‌موو ژێستێك كۆ ده‌كه‌مه‌وه، ته‌نیا له یه‌ك گرته/پلان دا. به بۆچوونی تۆ بۆچی ئه‌م شته ده‌كه‌م؟
نینیتۆ: بێ گۆمان تۆ ئه‌م ئیشه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فیلمه‌كه ناكه‌ی.... بۆ ئه‌وه ده‌یكه‌ی شته‌كان ڕاسته‌قینه ده‌ركه‌ون.
من: ئینجا ئه‌كته ڕاسته‌قینه‌كان بوونیان نییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر وتت، ئه‌وانه‌ی وا ده‌بێت به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ری، واته ئه‌وه‌ی نێوان واقیع و شانۆ؟
نینیتۆ: تۆ شته‌كانم زۆر لێ ئاڵۆز ده‌كه‌ی؟
من : ئایا حه‌زت به ناونیشانی ئه‌و فیلمه‌یه كه وا به ته‌ماین تۆماری بكه‌ین واته Porcile [ئاخوڕی به‌راز 1969].
نینیتۆ: به‌ڵی ، به‌ڵی به دڵمه، چونكه به‌سه‌رهاته‌كه‌ی ده‌زانم بۆیه به دڵمه.
من: فاشیست و هتد. ئه‌وان زۆر پێده‌كه‌نن، و هیچ هه‌لێك له كیس ناده‌ن بۆ دروستكردنی نوكته‌ی رۆحیی له‌سه‌ر ناونیشانی ئه‌م فیلمه، بێ هێشتنه‌وه‌ی هیچ ڕێزێك...
نینیتۆ: ئه‌ی بۆچی ئنجا، ئه‌وان گاڵته ده‌كه‌ن؟ له كۆتاییدا ئه‌وه ئه‌وانن كه فریوده‌خۆن.
من: بۆچی؟
نینیتۆ: چونكه له كۆتاییدا ناتوانن چیتر پێبكه‌نن.
كات پاكی له‌ناوده‌بات
من: تۆ به شێوه‌یه‌كیی زۆر ترسناك له واقیع و سینه‌ما دا له یه‌ك ده‌چیت. له هه‌مانكاتدا، به شێوه‌یه‌كیی زۆر ترسناك جیاوازی. چۆن ئه‌م شته روون ده‌كه‌یته‌وه؟
پیه‌ر كلێمێنتی[6]: له‌به‌رئه‌وه‌ی تاكوو زیاتر ڕۆبچمه نێو خۆم زیاتر ڕووبه‌ڕووی شتگه‌لێك ده‌بمه‌وه كه نایانناسم. هه‌ربۆیه كاتێك له به‌رانبه‌ر كامێرام "خودی خۆمم له گه‌ڕان" به‌دوای خۆمدا. به شێوه‌یه‌كی تر جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له نێوان واقیع و سینه‌ما: چونكه سینه‌ما كه‌ره‌سته‌یه‌كیی زۆر هه‌یه بۆ نواندنه‌وه‌ی واقیع. له‌ڕێگای فیلمێك، ده‌توانرێت سه‌رله‌نوێ جیهان درووستبكرێته‌وه، له واقیع دا ئه‌م شته زۆر ئه‌سته‌مه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا سینه‌ما چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌كی هه‌یه كه ده‌توانێـت مرۆڤه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ نێو واقیع.
من: بۆچی؟ ئایا پێت وایه مرۆڤه‌كان له نێو واقیع دا ناژین؟
پییه‌ر: به‌ڵێ، به‌ڵێ، به‌ڵام پێم وایه ته‌له‌فزیۆن یان دامه‌زراوه‌كانیی تر (ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن ماسمیدیا) مرۆڤیان له واقیع دوورخستووه‌ته‌وه...
من: فرانكۆ چیتی[7] ده‌ڵێت واقیع بریتییه له پاكی.
پییه‌ر: به‌ڵێ، ئه‌مه راسته، به‌ڵام كات پاكی له ناو ده‌بات. سینه‌ما كرداری زۆر فێرده‌كات و به‌كاری ده‌بات، چونكه فیلم كرداری پاكی به‌كارده‌بات و فێرمان ده‌كات.... بۆ دروستكردنی سینه‌مایه‌كی پاك، ده‌بێت كه‌سی پاك وه‌ربگری... شتێك كه به دڵنییاوه ئایا سینه‌مای بازرگانی ئه‌م شته ده‌كات؟
من: ئه‌ی سینه‌مای بازرگانیی نواندنه‌وه‌ی چی ده‌كات؟
پییه‌ر: مادده‌ی خه‌واڵوویی. فیلم ـ مادده‌ی خه‌واڵوویی ـ بۆ كۆمه‌ڵگایه‌ك دروست ده‌كات كه لێی تێبگه‌ن. بۆ خه‌ڵكانێكی بازاڕی و تڕۆهاتی دروست ده‌كات كه بڕوایان به تڕۆهاته‌كانی تره.
من: به بۆچوونی تۆ چ شێوازێكی ئایدیال بۆ دورستكردنی سینه‌ما بوونی هه‌یه؟
پییه‌ر: سه‌فه‌ركردن به مه‌به‌ستی ئامانجی كۆتایی ژیان و مه‌رگ. بۆ نموونه، ده‌رچوون له گه‌ڵ گروپێك كه‌س كه یه‌ك پێویستییان هه‌بێت، هتد. و گه‌یشتن به درووستكردنی ئافراندنێكی هێنده به هێز بۆ تێپه‌ڕاندنی واقیع؟
من: چوون بۆ كوێ؟
پییه‌ر: ده‌ی، مرۆڤ سه‌فه‌ری خۆی به ته‌نیایی ده‌كات، ئه‌م واقیعه. خودا، نیشتیمان، خێزان ، هتد، واته خوو و عاده‌ته‌كان، هه‌ڵگری ئه‌م هه‌ڵه‌ی گۆشه‌گیری و ته‌نیاییه. دوو ڕێگه چاره ده‌مێنێته‌وه: یان چه‌ك هه‌ڵگرین و بیته‌قێنین، یان كامێرایه‌ك هه‌ڵگرین و سینه‌ما درووست بكه‌ین: به‌مشێوه‌یه‌یه كه به‌ره‌و سه‌رووی گۆشه‌گیری و ته‌نیایی ده‌چین.
هونه‌رمه‌نده‌كان، ئه‌زموون و خه‌یاڵ
من: سینه‌ما چییه؟
فرانكۆ چیتی: سینه‌ما سینه‌مایه.
من: ئه‌ی واقیع چییه؟
فرانكۆ: ئه‌و شته‌یه كه ته‌نیا لای پاكه‌كان بوونی هه‌یه.
من: ئێ به‌سه‌ریه‌كه‌وه ئه‌مه به واتای چی دێ؟
فرانكۆ: ئه‌مه نادادپه‌روه‌ییه.
من: ئایا سینه‌ما به‌رده‌وام نواندنه‌وه بۆ واقیع ده‌كات؟
فرانكۆ: من بڕوام وایه كه به گشتی نواندنه‌وه‌ی نادادپه‌روه‌ری ده‌كات. چونكه سینه‌ماكاره پاكه‌كان ده‌گمه‌نن.
من: تۆ له نێو كام واقیع دا ده‌ژی؟ له نێو ئه‌و واقیعه‌ی كه له نێو دڵی پاكه‌كاندایه یان له نێو ئه‌و واقیعه‌ی كه نادادپه‌روه‌رییه (ئه‌وه‌ی من و ئێلزا مۆرانت ناوی لێناوه "ناواقع")؟
فرانكۆ: من له نێو ئه‌و واقیعه‌م كه له نێو دڵی پاكه‌كاندایه، به‌ڵام ناچاریشم له نێو نادادپه‌روه‌ریدا بژیم.
من: چ جیاوازییه‌ك له تۆ دا هه‌یه له هه‌بوونت له نێو واقیع و له نێو سینه‌مادا؟
فرانكۆ: ... پێم وایه سینه‌ما بژێوییه، و واقعی منیش به‌رده‌وام پاك بووه...
من: به‌ڵام تۆ چ مرۆڤێكی پاكیی گاڵته‌جاڕی، گه‌ر بۆ پاره ئیشی سینه‌ما بكه‌ی؟
فرانكۆ: ئه‌ی ئه‌وانی تر، ئه‌وان بۆ وا ده‌كه‌ن.
من: به‌ڵام ئه‌وانی تر بانگه‌شه‌ی پاك بوون ناكه‌ن
فرانكۆ: له راستیدا من هه‌رگیز هیچیشم ده‌ست نه‌كه‌وتووه...
من: ئه‌ی ئه‌مه قسه‌ی پێچه‌وانه‌ی یه‌كتره
فرانكۆ: به‌ڵێ، به‌ڵام خۆم ده‌مه‌وێـت قسه‌ی پێچه‌وانه‌ییه‌ك بكه‌م.
من: كه‌واته با هاوكێشه‌ی پرسیاره‌كه كۆنكرێـت تر بكه‌ین، ئایا تۆ ئه‌و كاته زۆر "راسته‌قینه‌ی" كه فرانكۆ چیتیت یان ئاكاتۆنێ یان ئۆدیپی[8]؟
فرانكۆ: كاتێك فرانكۆ چیتیم.
من: ره‌نگه ، له‌به‌رئه‌وه‌ی فرانكۆ چیتی زیاتر دژبه‌یه‌كه تاوه‌كو "ئاكاتۆنێ"؟
فرانكۆ: من دژ به یه‌كه‌م چونكه خه‌ریكی سینه‌مام.
من: كاتێك تۆ بووی به ئاكاتۆنێ، كه‌واته تۆ به ته‌واوه‌تیی له نێو "ئه‌و واقیعه بووی كه له نێو دڵی پاكه‌كاندایه"، له كاتی ئیشكردن له سینه‌مادا تۆ زیاتر ده‌چیته نیو واقیعه‌وه تاوه‌كوو "نادادپه‌روه‌ریی": وایه؟
فرانكۆ: من ده‌ڵێم له كاتێك ده‌بمه ئاكاتۆنێ، ئه‌وا ته‌نیا یه‌ك فیلم نییه به‌ڵكوو دوانه، یه‌كێكیان به دڵ كردوومه، ئه‌وی تریان پازۆلینی به خه‌یاڵی خۆی. به دڵكردن واته بێ ئه‌وه‌ی بزانم چیمكردووه له ریگای نائه‌زموونیه‌تیی سینه‌ماوه. له كاتێكدا خه‌یاڵ ئه‌زموونێكه كه پاڵ به هونه‌رمه‌نده‌كانه‌وه ده‌نێت.
من: من، تۆم به‌كارهێنا بۆ واقیعه‌كه‌ت (خودی لائیرادی بوون، به‌هامنشێوه خۆت وتت، سه‌ر به دونیای پاكه‌كان) به‌ڵام كرداره‌كانی ئاكاتۆنێ (ئیشكردن به ژنان، دزی ، هتد) ئایا ئه‌كتی پاكن به‌و واتایه‌ی كه تۆ ناو له‌م وشه‌یه ده‌نێی؟
فرانكۆ: پاكێتی شتێكی كراوه‌یه... ئازاد.... به‌كارهێنانی ژنان و یان دزی ده‌توانن به‌شێك بن لێی.....
من: بۆچی پێت وایه فاشیست و بۆرژواكان دژ به كاره‌كته‌رێكی "واقیعی/ ریاڵ" ی (پاك) وه‌ك ئاكاتۆنێن؟
فرانكۆ: ته‌نیا ده‌توانم یه‌ك شتت پێ بڵێم: نازانم چ شتێك به واتای "فاشیست" دێت، ته‌نانه‌ت پاش هه‌بوونی هه‌ندێك ئازار به هۆی فاشیسته‌كانه‌وه.
من: پێت وایه كه هه‌مدیسان ئازار ده‌كێشین به هۆی فیلمی "ئاخوڕی به‌راز"ه‌وه؟
فرانكۆ: به‌ڵی چونكه فاشیسته‌كان له نێو واقیعێكدا ده‌ژین كه نادادپه‌روه‌رییه.
[1] ئه‌م گفتوگۆیه‌ی پازۆلینی له گه‌ڵ هه‌ر سێ ئه‌كته‌ری فیلمی "ئاخوڕی به‌رازه" كه له ساڵی 1968 له كاتی تۆماركردنی فیلمه‌كه‌دا كراوه.
[2] Long take/ Plan-séquence
[3] Close-up
[4] American shot/ Plan américain
[5] plan d'ensemble
[6] ئه‌كته‌رێكی فره‌نسییه كه له‌م فیلمه‌دا ڕۆڵ ده‌گێڕێت.
[7] ئه‌كته‌ری یه‌كه‌م فیلمی پازۆلینییه كه ئه‌ویش له‌م فیلمه‌دا رۆل ده‌گێڕێت.
[8] ئۆدیپ فیلمێكی تری پازۆلینی یه كه فرانكۆ چیتی رۆڵی تێدا ده‌بینێت.
سه‌رچاوه:
Pasolini, Pier paolo, écrits sur le cinéma (1957-1974), petite bibliothèque des cahiers du cinéma 2000, première éd.française, Lyon, 1987; P.7-13.