فه‌لسه‌فه وه‌ك چه‌كێكى شۆڕشگێڕانه به فايلى pdf بيخوێنه‌وه
هه‌شت پرسيار له "لويى ئاڵتۆسێر"
وه‌رگێڕانى:
زه‌رده‌شت نوره‌دين، وه‌ليد عومه‌ر
ئاڵتۆسێر ساڵى 1918 له نزيكى ئه‌لجه‌زيره له‌دايكبووه. ساڵى 1940 ده‌بێته ديلى جه‌نگ و پاش ئازادبوونى، له ئيكۆڵ‌نۆرماڵ تێزى دكتۆراكه‌ى ده‌رباره‌ى فه‌لسه‌فه‌ى هيگڵ ده‌نوسێت و ساڵى 1948 ده‌بێته مامۆستاى فه‌لسه‌فه. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا ده‌بێته ئه‌ندامى حيزبى كۆمۆنيست. دواى 1960 ده‌ستده‌كات به توێژينه‌وه‌كانى له‌مه‌ڕ ماركسيزم. له به‌رهه‌مه‌كانى: 1)بۆ ماركس 2)لينين و فه‌لسه‌فه 3)خوێندنه‌وه‌ى سه‌رمايه 4) ئايدۆلۆژيا و ده‌زگا ئايدۆلۆژييه‌كانى ده‌وڵه‌ت. ئاڵتۆسێر به‌درێژايى ژيانى به‌ده‌ست نه‌خۆشيى ده‌روونييه‌وه ده‌ناڵێنێت. خۆى له ساڵى 1976دا ده‌ڵێت: ڕه‌نگه 15 ساڵى ڕابردووم له نه‌خۆشخانه‌دا بردبێته سه‌ر. له مانگى 11ـى 1980 دواى خه‌مۆكييه‌كى قووڵ و درێژ، هاوسه‌ره‌كه‌ى خۆى ده‌خنكێنێت كه ناوى ڕێتمانه و كۆمه‌ڵناسه و ئه‌ندامى پێشووى "بزووتنه‌وه‌ى به‌ره‌نگارى"ـه. دواتر ده‌ركه‌وت كه ئالتۆسێر ناتوانێت به‌رگرى له خۆى بكات، بۆيه له‌به‌ر دۆخى ده‌روونى لێى خۆش ده‌بن. ده ساڵى كۆتايى خۆى له نه‌خۆشخانه‌دا ده‌گوزه‌رێنێت و ده‌ست له نوسين هه‌ڵناگرێت. ساڵى 1990 كۆچى دوايى ده‌كات.
*** *** *** ***
پرسيارى يه‌كه‌م: ١- دەکرێت کەمێک لە مێژووی شەخسیى خۆتمان بۆ باس بکەيت؟ چۆن هاتیتە ناو فەلسەفەی مارکسییەوە؟
ئاڵتۆسێر: لە ساڵی ١٩٤٨ بووم بە مامۆستای فەلسەفە و پەیوەنديیم کرد بە حیزبی کۆمۆنیستی فەڕەنساوە. فەلسەفە هیوایەتم بوو و حەزمدەکرد بیکەمە پیشەى خۆم. تامەزرۆی سیاسەت بووم و هەوڵمدا ببم بە خەباتگێڕی کۆمۆنیست. ماتریاڵیزم و ڕۆڵ‌وكاركرده ڕەخنەیيەکەی لە فەلسەفەدا سەرنجی منی بە لای خۆیدا ڕاکێشا بۆ مەعریفەی زانستی لە دژی هەموو به‌عيرفانيكردن و ته‌مومژاويكردنێكى مەعریفەی ئایدۆلۆژی. ئه‌ويش لە دژی كه‌موكورتيى ئەخلاقيی ئوستورەکان و ناڕاستیيەکان بەئاراستەی ڕەخنەكردنی عەقڵانی و وردياندا. ئەوەی لە سیاسەتدا سەرنجی منی ڕادەکێشا بریتی‌بوو لە غەریزە، زیرەکی، ئازايه‌تى و قارەمانێتيی شۆڕشگێرانەی چینی کرێکار لە ململانێی چینایەتیدا بۆ [بنياتنانى] سۆسیالیزم. جەنگ و ساڵانی دوورودرێژی زیندان ئەو ده‌رفه‌ته‌ى بۆ ڕەخساندم په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ کرێکاران و جووتياراندا درووستبكه‌م، و به خەباتگێڕە کۆمۆنیستەکانی ئاشناكردم. ئەوە سیاسەت بوو بڕیاری لەسەر هەموو شت دا، سیاسەت بەگشتی نا، بەڵکو سیاسەتی لینینیزم-مارکسیزم. سەرەتا پێویست بوو ئەو سیاسەتە بدۆزمەوە و بەباشی لێی‌تێبگەم. ئەم کارە هەمیشە بۆ ڕۆشنبیر زۆر سەختە. [ئەم کارە] لە پەنجاکان و شەستەکانيشدا، لەبەر چەند هۆيه‌ك کە خۆيشتان ده‌يزانن سەخت بوو؛ [وەک] ده‌ره‌نجامه‌كانى "پیرۆزكردنى تاكه‌كه‌س[1]"، کۆنگرەی بیستەم[ـى حيزبى كۆمۆنيستى سۆڤيه‌ت] و پاشان قەیرانی نێودەوڵەتيی بزووتنەوەی کۆمۆنیست. سەرەڕای ئەمانە، شتێكى هه‌روا سادە و ئاسان نەبوو کە لەبەرامبەر بڵاوبوونەوەی ئایدۆلۆژیای هيومانیزمی هاوچەرخ و هێرشەکانی تری ئایدۆلۆژیا بۆرژوازیەکانی تردا بۆ سەر مارکسیزم، بەرخۆدان و به‌رهه‌ڵستيت بکردایە.
کاتێک کە لە سیاسەتی لینینی-مارکسی باشتر تێگەشتم، ئيدى فەلسەفە زیاتر سەرنجی ڕاکێشام و سه‌ره‌نجام توانیم لە تێزە گەورەکەی مارکس و لینین و گرامشی تێبگەم: ئەو تێزەی کە ده‌ڵێت «فەلسەفە هه‌ر له‌بنچينه‌وه سیاسیيە». ئەوەی لەسەرەتادا بەتەنیا و پاشان بە هاوکاريی دۆستان و هاوڕێیانی گەنجترم نوسیم، سەرەڕای په‌تى‌بوون و ئەبستراکتبوونی وتارەکانمان، كه‌چى بەدەوری پرسە کۆنکرێتیەکاندا دەسوڕێتەوە.
پرسيارى دووه‌م: دەکرێت تۆزێك وردتر ئەوە ڕوونبکەیتەوە کە بۆچی بەگشتی کۆمۆنیست‌بوون لە فەلسەفەدا هێنده سەختە؟
ئاڵتۆسێر: کۆمۆنیست‌بوون لە فەلسەفەدا بریتیيە لە بوون به لایەنگر و بەکارهێنانى فەلسەفەی مارکسى-لینینی: ماتریاڵیزمی دیاله‌کتیکی. ئاسان نیە بوون بە فەیلەسوفی مارکسى-لینینى. مامۆستای فەلسەفە وەک هەر ڕۆشنبیرێکی تر، وردەبۆرژوایە. کاتێک مامۆستای فەلسەفە دەم‌دەکاتەوە ئەوه بزانه ئایدۆلۆژیای وردەبۆرژوازيیە[له گه‌رووى مامۆستاکەوه] قسەدەکات. فێڵ و تەڵەکە و سەرچاوەکانى بێ‌کۆتاییه. تۆ دەزانیت لینین چی لەبارەی ڕۆشنبیرانەوە دەڵێت! ڕۆشنبیران له‌ئاستى شه‌خسيدا تاكه‌تاكه‌يان تيايه کە دەشێت شۆڕشگێر و جوامێر بن(لەڕووی سیاسيیەوە)، بەڵام كوتله و کۆمەڵی ڕۆشنبیران لەڕووی ئایدۆلۆژیيەوە بەشێوەیەکی بێ‌چاره‌سه‌ر و ڕاستنه‌بووه‌وه وه‌ك وردەبۆرژوا دەمێننەوە. خودی "ماكسيم گۆرکی" کە گه‌رچى لينين ستایشی زیرەکييه‌كه‌ى دەکرد، به‌ڵام پێشی‌دەوت شۆڕشگێڕی وردەبۆرژوا. بۆ بوون‌بە "ئایدۆلۆژیستی چینی کرێکار" (بەمانا لینینیەکەی) یان "رۆشنبیری ئه‌نداميى پرۆلیتاریا" (بەمانا گرامشییەکەی)، ئه‌وا دەبێت شۆڕشێکی ڕادیکاڵ لە ئایدیا و بۆچوونه‌کانی خۆیاندا بکەن. دووبارە پەروەردەکردنەوەیەکی دوورودرێژ، قورس و ئازاراوی. ململانێیەکی نه‌بڕاوه‌ى ناوەکی و دەرەکی. پرۆلیتاره‌كان خۆیان هه‌ڵگرى "غەریزەی چینایەتین" کە پەڕینەوە بۆ پێگه چینایەتیەکان ئاسان‌دەکات، بەپێچەوانەوە ڕۆشنبیرەکان هەڵگری غەریزەی چینایەتيی وردەبۆرژوان کە بەتوندی لەبەرامبەر ئەم پەڕینەوەيه‌دا بەرهه‌ڵستى‌دەکەن. پێگه‌ى چینایەتيی پرۆلیتاریا لە "غەریزەی ڕووتى چینایەتی"ـى پرۆلیتاریا زیاترە و تێده‌په‌ڕێت. ئەم هه‌ڵوێسته چینایەتيیە بریتیيە لە پراکسیس و هۆشيارى کە لەگەڵ واقیعی بابه‌تيى ململانێی چینایەتيی پرۆلیتاریا‌دا یەکدەگرێتەوە. غەریزەی چینایەتی، شتێكى زاتى و خۆڕسکە. پێگه‌ى چینایەتی، شتێكى بابه‌تى و عەقڵانییە. پێگه‌ى چینایەتيی پرۆلیتاریا بۆ پەڕینەوە به‌ره‌و غەریزەی چینایەتيی پرۆلیتاریا تەنیا پێویستی بە پەروەردەکردنە. لە بەرامبەردا، غەریزەی چینایەتيی وردەبۆرژواکان کە هاوکات غەریزەی چینایەتيی ڕۆشنبیرانیشە، دەبێت شۆڕشی بەسەردا بکرێت. لە دوا هه‌نگاودا، ئەم پەروەردەکردنە و ئەم شۆڕشە، لەلایەن ڕێبەرایەتيی ململانێی چینی پرۆلیتاریاوە لەسەر بنەمای پره‌نسیپەکانی تیۆری مارکسى-لینینی دەستنیشان‌دەکرێت. وه‌كچۆن "مانیفێست"یش دەڵێت، ئەم تیۆرە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ پەڕینەوەی هەندێك لە ڕۆشنبیرەکان به‌ره‌و پێگه‌ى چینی کرێکار. تیۆری مارکسی-لینينی لە زانستێک (ماتریاڵیزمی مێژوویی) و فەلسەفەیەک(ماتریاڵیزمی دیاله‌کتیکی) پێکدێت. کەواتە فەلسەفەی مارکسیزم یەکێكه لە دوو چەکه تیۆرييه زه‌روورييه‌كه بۆ ململانێی چینایەتيی پرۆلیتاریا. پێويسته خەباتگێڕانی کۆمۆنیست بنەما تیۆريیەکانی(زانست و فەلسەفە) فێر بن و بەکاری‌بهێنن. هەروەها شۆڕشی پرۆلیتاریا پێویستی بە خەباتگێڕانی زانا (ماتریاڵیزمی مێژوویی) و فەیلەسوف (ماتریاڵیزمی دیاله‌کتیک)ـه بۆ به‌رگريكردن له تيۆر و په‌ره‌سه‌ندنى تیۆرى.
ڕێكخستن و په‌روه‌رده‌كردنى ئەم فەیلەسوفانە دوو کێشەی گەورەی لەبەردەمدایە:
- کێشەی یەکەم: سیاسییە. فەیلەسوفێکی پیشەیی کە لە حیزب‌دا خۆى ناونووس دەكات، لەڕووی ئایدۆلۆژیيه‌وە بە وردەبۆرژوایی دەمێنێتەوە. بۆ ئەوەی بتوانێت پێگه‌وپايه‌ى چینایەتيی پرۆلیتاریا لە فەلسەفەدا وەربگرێت ئه‌وا دەبێت شۆڕشێک لە بیرکردنەوەی خۆیدا درووست‌بکات. ئەم کێشە سیاسیيە لە دواهه‌نگاودا هێجگار گرنگ و يه‌كلاكه‌ره‌وه‌يه. ٢- کێشەی دووەم: تیۆرییە. دەزانین بە چ ئاراستەیەکدا و بە چ پره‌نسيپێک کاربکەین تا پێگه‌ى چینایەتی لە فەلسەفەدا پێناسەبکەین. بەڵام دەبێت گەشە بە فەلسەفەی مارکسی بدەین؛ لەڕووی تیۆری و سیاسیيەوە ئەمە کارێکی زەرووری و خێرا و ده‌موده‌سته، کەواتە ئەم ئیشە ئیشێکی به‌رفراوان و سەختە. لەبەر ئەوەی لە تیۆری مارکسیدا فەلسەفە له‌دواى زانسته‌وه دێت. ئێستا ئەمە لە وڵاتانی ئێمەدا [فه‌ڕه‌نسا و ئيتاليا و...] کێشەیەکی زه‌ق و زاڵە.
پرسيارى سێيه‌م: کەواتە تۆ لە تیۆری مارکسیدا جیاکاری له‌نێوان زانست و فەلسەفەدا دەکەیت؟ وەک خۆيشت دەزانیت، ئه‌مڕۆ زۆرجار دراوه‌ته به‌ر گله‌يى و سكاڵا [و به‌رپه‌رچدانه‌وه].
ئاڵتۆسێر: دەزانم. بەڵام ئەم "تانه و سكاڵا"يه حه‌كايه‌تێكى کۆنە! زۆر به‌کورتى دەتوانین بڵێین کە لە مێژووی بزووتنەوەی مارکسیدا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئەم جیاکارى و جياوازييه دەرخەری لادانێكی ڕاستگەرایانە یان چەپگەرایانەیە. لادانی ڕاستگەرایانە فەلسەفە پشتگوێدەخات و تەنیا زانست دەمێنێتەوە (پوزەتیڤیزم)، و لادانی چەپگەرایانەش زانست پشتگوێدەخات و تەنیا فەلسەفە دەمێنێتەوە(سوبێکتیڤیزم يان خودگه‌رايى). هەندێ ئاوارتە(ئيستيثنا) هەیە (حاڵەتی ئاوەژووبوونەوە)، بەڵام ئەوانەش "پشتڕاستكه‌ره‌وه و سه‌لمێنه‌ر"ـى ڕێساكه‌ن. سه‌ركرده گەورەکانی بزووتنەوەی مارکسی لە مارکس و ئەنگڵسەوە تا سەردەمی ئێمە به‌رده‌وام باسيان له‌وه كردووه كه ئەم لادانانە دەرەنجامی کاریگەری و زاڵبوونی ئایدۆلۆژیای بۆرژوایین بەسەر مارکسیزمدا. ئەوان هەمیشە بەرگريیان لەو جیاکاريیەی نێوان زانست و فەلسەفە کردووە. تەنیا لەبەر هۆکارە تیۆریيەکان نیە بەڵکو لەبەر هۆکارە حەیاتیيە سیاسيیەکانیشە. بیر لە لینین بکەرەوە لە کتێبی "ماتریاڵیزم و ڕەخنەگەرایی ئەزموونی" و "نەخۆشيی منداڵی"دا. هۆكار و بيانووه‌كانى، به‌رچاو و به‌ڵگه‌نه‌ويستن.
پرسيارى چواره‌م: چۆن پاساو بۆ ئه‌م جياكارى و جياوازييه دێنيته‌وه له‌نێوان زانست و فه‌لسه‌فه له تيۆرى ماركسيدا؟
ئاڵتۆسێر: به هێنانه‌وه‌ى چه‌ند تێزێكى كورت و كاتى، وه‌ڵامت ده‌ده‌مه‌وه.
- په‌يوه‌ندى و تێهه‌ڵكێشبوونى تيۆرى ماركسى له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى كرێكاريدا، گه‌وره‌ترين ڕووداوى تێكڕاى مێژووى ململانێى چينايه‌تييه، واته به‌فيعلى كۆى مێژووى مرۆڤايه‌تى(يه‌كه‌م ده‌ره‌نجام: شۆڕشى سۆسياليستى).
- تيۆرييه ماركسييه‌كه(زانست و فه‌لسه‌فه)ده‌رخه‌رى شۆڕشێكى بێ‌وێنه و بێ‌پێشينه‌يه له مێژووى مه‌عريفه‌ى مرۆييدا.
- ماركس زانستێكى نوێى بنياتناوه: من ئه‌مه به‌شێوازێكى وێنه‌يى و ميتافۆرئامێز به‌كاردێنم. ئه‌و زانستانه‌ى ده‌يانناسين، له‌سه‌ر ژماره‌يه‌ك "قاڕه"ى گه‌وره جێگيرن و جێكه‌وتوون. به‌ر له ماركس، له‌به‌رامبه‌ر مه‌عريفه‌ى زانسيتيدا دوو قاڕه كرابووه‌وه: قاڕه‌ى بيركارى و قاڕه‌ى فيزيا. يه‌كه‌ميان له‌لايه‌ن يۆنانييه‌كانه‌وه(تاليس) و دووه‌ميشيان له‌لايه‌ن گاليلۆوه. ماركس له‌به‌رامبه‌ر مه‌عريفه‌ى زانستيدا، قاڕه‌ى سێيه‌مى كرده‌وه: قاڕه‌ى مێژوو.
- كردنه‌وه‌ى ئه‌م قاڕه نوێيه، شۆڕشێكى له فه‌لسه‌فه‌دا به‌رپا كردووه. ئه‌مه ياسايه‌كه: فه‌لسه‌فه به‌رده‌وام په‌يوه‌سته به زانسته‌وه.
فه‌لسه‌فه(لاى ئه‌فلاتون) به كردنه‌وه‌ى قاڕه‌ى بيركارى له‌دايكبوو و به كردنه‌وه‌ى قاڕه‌ى فيزياش(لاى ديكارت) گۆڕ‌انى به‌سه‌رداهاتووه. ئه‌مڕۆ فه‌لسه‌فه به‌هۆى كردنه‌وه‌ى قاڕه‌ى مێژووه‌وه له‌لايه‌ن ماركسه‌وه، ڕووبه‌ڕووى شۆڕش بۆته‌وه. ئه‌م شۆڕشه ناوى ماترياڵيزمى دياله‌كتيكييه. گۆڕان و وه‌رچه‌رخانه فه‌لسه‌فييه‌كان هه‌ميشه كاردانه‌وه‌يه‌كن به‌ڕووى دۆزينه‌وه گه‌وره زانستييه‌كاندا. بۆيه هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌م وه‌رچه‌رخانانه، له‌پاش تێپه‌ڕينى كات ڕووده‌ده‌ن. له‌به‌ر ئه‌مه‌يه كه له تيۆره ماركسييه‌كه‌دا، فه‌لسه‌فه ده‌كه‌وێته دواى زانسته‌وه. هه‌ندێك هۆكارى ديكه هه‌ن كه هه‌موان لێى ئاگادارن به‌ڵام حاڵى حازر ئه‌م هۆكاره سه‌ره‌كيترينيانه.
- وه‌ك كوتله و كۆمه‌ڵه، ئه‌وه ته‌نيا خه‌باتگێڕانى پرۆليتاريان كه مه‌رام و مه‌به‌ستى دۆزينه‌وه زانستييه‌كه‌ى ماركسيان ناسيوه و دانيان پياناوه. پراكتيكه سياسييه‌كه‌يان، له‌سايه‌ى ئه‌م دۆزينه‌وه‌يه‌دا گۆڕ‌انى به‌سه‌رداهاتووه.
ئا لێره‌دايه ده‌گه‌ينه سه‌ر گه‌وره‌ترين فه‌زاحه‌ت و ئابڕووچوونى تيۆريى مێژووى هاوچه‌رخ.
بەپێچەوانەوە، ڕۆشنبیران له كوتله و كۆمه‌ڵى خۆيان‌دا، هەرچەندە پیشەکەیان وادەخوازێت کە (پسپۆڕانی زانستە مرۆیيەکان، فەلسەفە)بن كه‌چى پانتايی بێ‌پێشینەی دۆزینەوە زانستیيه‌كه‌ی مارکسیان ئیدانە کردووە و گاڵتەیان پێکردووە و کاتێک لەبارەیەوە دوواون بەخراپی باسیانکردووە، و دانيان پيانه‌ناوه، و سڵيان له ناساندن و دانپيانانى كردۆته‌وه. چەند ئاوارتەیەکى لێده‌رچێت، ئێستاش ڕۆشنبیران سەد ساڵ پاش سەرمایەی مارکس هەر خەریکی "پینەوپەڕۆن" لە پانتايیەکانی ئابوريی سیاسی و کۆمەڵناسی، ئەنسرۆپۆلۆجی و دەروونناسيی کۆمەڵایەتی و هتددا. هه‌ر به‌و جۆره‌ى كه فیزیاناسه ئەرستۆيیەکان پەنجا ساڵ پاش گالیلۆ خەریکی "پینەوپەڕۆ" بوون لە پانتايی فیزیادا. تیۆرەکانیان بریتین لە ئاناکرۆنیزمی ئایدۆلۆژی[2] کە لەڕێگەی فزووڵيى ڕۆشنبیرانە و تەکنیكە بیرکاريیە تەواو تازەکانه‌وه ڕەنگ‌وڕه‌ونه‌قيان وەرگرتووە .کەواتە ئەم ئابڕووچوونه تیۆريیە بە هیچ جۆرێک نابێتە ئابڕووچوون، بەڵکو خۆی به‌رەنجامی ململانێی ئایدۆلۆژیای چینایەتیيە. لەبەر ئەوەی ئەوە ئایدۆلۆژیا و کەلتوری بۆرژوایە کە سەرچاوەی دەسەڵاتە و هەژمونی خۆی پیادەدەکات. ڕۆشنبیران و زۆربەی ڕۆشنبيره کۆمۆنیست و مارکسیيەکان جگە لە چەند ئاوارتەیەک، لە تیۆرەکانیاندا کەوتونەتە ژێر کاریگەريی ئایدۆلۆژیای بۆرژواییيه‌وه. "زانستە مرۆيیەکان"یش هه‌ر وایە، جگە لە چەند ئاوارتەیەک.
- هه‌مان دۆخى ئابڕووبه‌ر له فه‌لسه‌فه‌شدا باڵاده‌سته. چ كه‌سێك له‌و شۆڕشه سه‌يروسه‌مه‌ره تێگه‌يشتووه كه له كه‌شف و دۆزينه‌وه‌كه‌ى ماركسه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه؟ ته‌نياوته‌نيا خه‌باتگێڕانى پرۆليتاريا و ڕێبه‌ره‌كانى. به‌پێچه‌وانه‌وه، ڕۆشنبير [و فه‌يله‌سوفه] پيشه‌يى و پرۆفيشناڵه‌كان، له كوتله و كۆمه‌ڵه‌ى خۆيان‌دا، بگره گومانيشيان پێ نه‌بردووه. كاتێك باس له كارل ماركس ده‌كه‌ن، جگه له كۆمه‌ڵێك ئاوارته‌ى زۆر ده‌گمه‌ن، يان بۆ ئيدانه‌كردن و داپڵۆسينێتى ياخود بۆ "به‌رگه‌گرتن و هه‌ڵمژين"ێتى، يان بۆ چه‌وساندنه‌وه و قۆستنه‌وه و پياچوونه‌وه‌يه به تێڕوانينى ئه‌و كه‌سانه‌دا كه به‌رگرييان له ماترياڵيزمى دياله‌كتيكى كردووه. له‌گه‌ڵ لينين و ئه‌نگڵسدا، مامه‌ڵه‌يه‌كى وه‌ها كراوه، وه‌ك بڵێى له‌ڕووى فه‌لسه‌فييه‌وه هيچ به‌ها و بايه‌خێكيان نيه. به‌ڵام له هه‌مووى ڕيسواتر و ئابڕووبه‌رتر ئه‌وه‌يه كه هه‌ندێك له فه‌يله‌سوفه ماركسييه‌كان به‌ناوى «دژه دۆگمابوون»ـه‌وه ته‌سليمى ئه‌م درم و په‌تايه بوون. لێره‌شدا هه‌مان هۆكار هه‌يه كه باسكرا: شوێنه‌وار و كاريگه‌ريى ململانێى چينايه‌تيى ئايدۆلۆژى. چونكه ئه‌وه ئايدۆلۆژيا و "كه‌لتور"ـى بۆرژوازييه كه زاڵ و باڵاده‌سته.
7. ئامانجى بنچينه‌يى بۆ بزووتنه‌وه‌ى كرێكارى له پانتايى تيۆردا:
- دانپيانان و ناساندنى ئامانجى تيۆرى و شۆڕشگێڕانه‌ى زانست و فه‌لسه‌فه‌ى ماركسى-لينينى.
_ خه‌بات دژى جيهانبينيى بۆرژوازى و ورده‌بۆرژوازى، به‌به‌رده‌وامى هه‌ڕه‌شه‌ى له تيۆره ماركسييه‌كه كردووه و ئه‌مڕۆ به‌قووڵى دزه‌ى تێكردووه. فۆرمه گشتييه‌كانى ئه‌م جيهانبييه ئه‌مانه‌ن: ئيكۆنۆميزم(ئه‌مڕۆش "ته‌كنۆكراتى")، "ته‌واوكه‌ره ڕۆحييه‌كه‌ى" كه ئايدياڵيزمى ئه‌خلاقييه(و ئه‌مڕۆش "هيومانيزم"ـه). ئيكۆنۆميزم و ئايدياڵيزمى ئه‌خلاقى، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى سه‌قامگيربوونى بۆرژوازييه‌وه، بنه‌ڕه‌تيترين جمك و جه‌مسه‌رى جيهانبينيى بۆرژوازى پێكدێنێت. فۆرمه فه‌لسه‌فييه هه‌نوكه‌ييه‌كه‌ى ئه‌م قوتابخانه‌يه بريتييه له پوزه‌تيڤيزمى نوێ و ته‌واوكه‌ره ڕۆحى و مه‌عنه‌وييه‌كه‌شى بريتييه له سوبێكتيڤيزم(خودگه‌رايى) و فينۆمينۆلۆژيا(ديارده‌ناسى) و ئه‌گزيستيانسياڵيزم(بوونگه‌رايى).
نوسخه تايبه‌ته جێگره‌وه‌كه‌ى له زانسته مرۆييه‌كاندا، ئه‌و ئايدۆلۆژيايه‌يه كه پێى ده‌وترێت بونيادگه‌رى(structuralism).
- زاڵبوون به‌سه‌ر زۆرينه‌ى زانسته‌كاندا و له پێش هه‌مووشيانه‌وه زانسته كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان، له‌به‌رژه‌وه‌نديى زانست، چونكه زانسته ناوبراوه‌كان، جگه له چه‌ند ئاوارته‌يه‌ك، به فێڵ و ته‌ڵه‌كه قاڕه‌ى مێژوويان داگيركردووه، ئه‌و قاڕه‌يه‌ى كه ماركس كليله‌كانى داوينه‌ته ده‌ست.
- فراوانكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانى زانستى نوێ به وردبينى و ئازايه‌تيى پێويسته‌وه، و گرێدانه‌وه‌يان به زه‌رووره‌ت و داهێنانه پراكتيكه‌كانى ململانێى چينه شۆڕشگێڕه‌كانه‌وه.
له پانتايى تيۆردا، گرنگترين لينك و هه‌ڵقه له ئێستادا: فه‌لسه‌فه‌ى لينينى-ماركسييه.
پرسيارى پێنجه‌م: تۆله ڕواڵه‌تدا دوو شتى ناكۆك و دژبه‌يه‌كت وت: 1) فه‌لسه‌فه هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه سياسييه 2) فه‌لسه‌فه وابه‌سته‌يه به زانسته‌كانه‌وه. چۆن له‌م په‌يوه‌ندييه دووجا و دووقاته تێده‌گه‌يت؟
ئاڵتۆسێر: لێره‌دا به يارمه‌تيى چه‌ند تێزێكى كورت و كاتى، وه‌ڵام‌ده‌ده‌مه‌وه.
- ئه‌و پێگه چينايه‌تييانه‌ى له ململانێى چينايه‌تيدا ده‌كه‌ونه به‌رامبه‌رى يه‌كتره‌وه، ئه‌وا له پانتايى ئايدۆلۆژيا پراكتيكييه‌كاندا(ئايدۆلۆژيا دينى، ئه‌خلاقى، ياسايى، سياسى، جوانيناسى، ئايدۆلۆژييه‌كان) له‌لايه‌ن ئه‌و جيهانبينييانه‌وه «نوێنه‌رايه‌تى ده‌كرێن» كه ئينتيماى ناته‌با و دژيه‌كيان هه‌يه: دواجار بريتين له جيهانبينيى ئايدياڵيستى(بۆرژوازى) و ماترياڵيستى(پرۆليتارى). هه‌ر مرۆڤێك به‌شێوه‌يه‌كى خۆڕسكانه هه‌ڵگرى جيهانبينييه‌كه.
- جيهانبينييه‌كان له پانتايى تيۆردا(زانسته‌كان، زانسته تيۆرييه‌كان كه زانست و زانايانى تيا گه‌مارۆدراوه) به‌هۆى فه‌لسه‌فه‌وه نوێنه‌رايه‌تى ده‌كرێن. فه‌لسه‌فه، نوێنه‌رى ململانێى چينايه‌تييه له پانتايى تيۆردا. به‌م هۆيه‌وه، فه‌لسه‌فه خه‌بات و ململانێيه‌كه(كانت ده‌يوت جه‌نگه)، ململانێيه‌كى له‌بچينه‌وه سياسى: ململانێى چينايه‌تى. هه‌موو كه‌سێك له‌خۆيه‌وه نابێته فه‌يله‌سوف، به‌ڵام دووريش نيه هه‌موو كه‌سێك واى لێ‌بێت.
- هه‌ركه پانتاييه‌كى تيۆرى بوونى هه‌بوو، ئه‌وا فه‌لسه‌فه‌ش بوونى ده‌بێت(زانستيش، به ماناى ته‌واوى وشه‌كه). به‌بێ زانسته‌كان، فه‌لسه‌فه‌ش بوونى نيه، ته‌نيا جيهانبينييه‌كان هه‌ن. ده‌بێت پشك و بابه‌تى شه‌ڕه‌كه له مه‌يدانى شه‌ڕه‌كه جيابكه‌يته‌وه، دوايين بابه‌تى ململانێى فه‌لسه‌فى بريتييه له ململانێى نێوان دوو ئينتيماى سه‌ره‌كيى جيهانبينى(ـى ماترياڵيستى و ئايدياڵيستى) له‌سه‌ر هه‌يمه‌نه و باڵاده‌ستى. سه‌ره‌كيترين مه‌يدانى ئه‌م شه‌ڕ و ململانێيه، بريتييه له مه‌عريفه‌ى زانستى(يان فه‌لسه‌فى). بۆيه شه‌ڕى فه‌لسه‌فيى پله يه‌ك، له سنورى نێوان پرسى زانستى(the scientific) و پرسى ئايدۆلۆژى(the ideological)دا ده‌گوزه‌رێت. فه‌لسه‌فه ئايدياڵيستييه‌كان، به‌هۆى خراپ‌به‌كارهێنانى زانسته‌كانه‌وه دژى فه‌لسه‌فه ماترياڵيستييه‌كان كه له خزمه‌تى ئه‌م زانستانه‌دايه، ده‌جه‌نگن. ململانێى فه‌لسه‌فى، به‌شێكه له ململانێى چينايه‌تيى نێوان جيهانبينييه‌كان. له‌ڕابردوودا، ماترياڵيزم به‌به‌رده‌وامى ژێرده‌سته‌ى ئايدياڵيزم بووه.
4. ئه‌و زانسته‌ى له‌لايه‌ن ماركسه‌وه بنياتنراوه، له پانتايى تيۆردا گۆڕ‌انى ته‌واو به‌سه‌ر دۆخه‌كه‌دا دێنێت. ئه‌م زانسته، زانستێكى نوێيه: زانستى مێژوو. به‌م جۆره و بۆ يه‌كه‌مجار ئه‌م زانسته، ئه‌و جيهانبينيانه‌مان پێده‌ناسێنێت كه فه‌لسه‌فه له پانتايى تيۆردا نوێنه‌رايه‌تييان ده‌كات، و فه‌لسه‌فه‌شمان پێده‌ناسێنێت، و ئامرازه‌كانى گۆڕينى جيهانبينييه‌كانيش ده‌سته‌به‌ر ده‌كات(ململانێى چينه شۆڕشگێڕه‌كان به ڕێبه‌رايه‌تيى بنه‌ما تيۆرييه ماركسييه‌كان). له‌به‌ر ئه‌مه فه‌لسه‌فه دووقات شۆڕشگێڕانه بۆته‌وه. ماترياڵيزمى ميكانيكى(واته ماترياڵيزمى ئايدياڵيست له پانتايى تيۆردا )، گۆڕاوه بۆ ماترياڵيزمى دياله‌كتيكى. په‌يوه‌نديى هێزه‌كان ئاوه‌ژووبۆته‌وه و ئه‌مێستا ماترياڵيزم ده‌توانێت ئايدياڵيزمى فه‌لسه‌فى بخاته ژێر هه‌ژموونى خۆيه‌وه، و له‌و كاته‌دا كه هه‌لومه‌رجى سياسى دێته‌دى، ده‌توانێت له ململانێى نێوان جيهانبينييه‌كاندا شه‌ڕ بۆ هه‌ژموون و باڵاده‌ستى بكات.
فه‌لسه‌فه‌ى ماركسى-لينينى، يان ماترياڵيزمى دياله‌كتيك له پانتايى تيۆرى‌دا، نوێنه‌رى ململانێى چينايه‌تيى پرۆليتاريايه. له يه‌كبوون و يه‌كگرتنى تيۆرى ماركسيستى و بزووتنه‌وه‌ى كرێكاراندا(باڵاترين واقيع كه تيۆر و پراكتيكى تيا يه‌كده‌گرێت)، هه‌روه‌ك ماركسيش باسى‌ده‌كات فه‌لسه‌فه چيتر ڕووى له «ته‌فسيركردنى جيهان» نيه به‌ڵكو ده‌بێته چه‌كێك بۆ «گۆڕين»ـى جيهان: شۆڕش.
پرسيارى شه‌شه‌م: ئايا هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆيانه‌يه كه وتووته پێويسته ئه‌مڕۆ سه‌رمايه بخوێنينه‌وه؟
ئاڵتۆسێر: به‌ڵێ. پێويسته كتێبى سه‌رمايه بخوێنينه‌وه و لێى‌بكۆڵينه‌وه:
- بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر به‌ڕاستى له مه‌به‌ست و مه‌رامه‌كه‌ى به‌گشتى و هه‌موو ده‌ره‌نجامه زانستى و فه‌لسه‌فييه‌كانى تێبگه‌ين. ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌و شته‌يه كه خه‌باتگێڕانى پرۆليتاريا له ماوه‌يه‌كى دوور و درێژدا و له پراكتيكدا پێى‌گه‌يشتوون: خه‌سڵه‌تى شۆڕشگێڕانه‌ى تيۆره ماركسييه‌كه.
- بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين به‌رگرى له‌م تيۆره بكه‌ين دژى هه‌موو ته‌فسيره‌كان، واته پياچوونه‌وه[3] و چاكسازييه بۆرژوازى و ورده-بۆرژوازييه‌كان. له‌پێش هه‌مووشيانه‌وه به‌رامبه‌ركێى ئيكۆنۆميزم/ هيومانيزم كه ئه‌مڕۆ به‌قووڵى هه‌ڕه‌شه‌ى لێده‌كات.
- بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين په‌ره به تيۆره ماركسييه‌كه بده‌ين و چه‌مكى زانستيى پێويست بۆ شيكردنه‌وه‌ى ململانێى چينايه‌تى له‌مڕۆدا به‌رهه‌م‌بێنين، چ له وڵاتانى خۆمان و چ هى ئه‌وانيتريش.
شتێكى حاشاهه‌ڵنه‌گره كه ده‌بێت سه‌رمايه بخوێنينه‌وه و لێى‌بكۆڵينه‌وه. ده‌بێت ئه‌وه‌شى بخه‌مه سه‌ر، كه ناچارين لينين و هه‌موو ئه‌و ده‌قه مه‌زنه كۆن و
تازانه بخوێنينه‌وه و لێيان‌بكۆڵينه‌وه كه ئه‌زموونى ململانێى چينايه‌تيى بزووتنه‌وه‌ى ئينته‌رناسيۆنالى كرێكارانيان پێ سپێردراوه. پێويسته به‌رهه‌مه پراكتيكييه‌كاتى بزووتنه‌وه‌ى كرێكاران له واقيعى خۆيان‌دا بخوێنينه‌وه، له گرفته‌كان و ناكۆكى و دژيه‌كييه‌كانياندا: مێژووى ڕابردوو و ئێستاشيان بخوێنينه‌وه و لێى‌بكۆڵينه‌وه.
ئه‌مڕۆ له وڵاتانى خۆماندا شاره‌زايى و سه‌رچاوه‌يه‌كى زۆروزه‌به‌ند هه‌يه بۆ ململانێى چينايه‌تيى شۆڕشگێڕانه، به‌ڵام ده‌بێت له‌و شوێنانه‌دا بۆى بگه‌ڕێين كه هه‌ن: له‌ناو خه‌ڵكانى چه‌وساوه‌دا. ناتوانين به‌بێ په‌يوه‌نديى نزيك له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا و به‌بێ چه‌كى تيۆرى ماركسى-لينينى ئه‌م بانگه‌شه چينايه‌تييانه "كه‌شف‌بكه‌ين". چه‌مكه ئايدۆلۆژييه بۆرژواييه‌كانى وه‌ك «كۆمه‌ڵگاى پيشه‌سازى»، «سه‌رمايه‌داريى نوێ»، «چينى نوێى كرێكار»، «كۆمه‌ڵگاى سه‌روه‌تمه‌ند»، «نامۆبوون» و هتد، دژه‌زانستى و دژه‌ماركسين و بۆ لێدانى شۆڕشگێڕان به‌كارده‌هێنرێن.
با تێبينييه‌كى تر بخه‌مه‌ڕوو، كه له باقيى تێبينييه‌كانى تر گرنگتره.
بۆ ئه‌وه‌ى له‌و شتانه تێبگه‌ين كه له‌م به‌رهه‌مه تيۆرى و سياسى و مێژووييانه‌دا "ده‌يخوێنينه‌وه و ده‌كۆڵينه‌وه"، ئه‌وا ده‌بێت ڕاسته‌وخۆ خۆمان دوو ڕاستى و واقيع ئه‌زموون‌بكه‌ين، كه خه‌سڵه‌ت ده‌به‌خشێته جێگه‌به‌جێگه‌ى ئه‌و به‌رهه‌مانه: واقيعى پراكتيكى تيۆرى(زانست و فه‌لسه‌فه)، له دۆخه كۆنكرێتييه‌كه‌ى خۆي‌دا، له‌گه‌ڵ واقيعى پراكتيكى ململانێى چينايه‌تيى شۆڕشگێڕانه له دۆخه كۆنكرێتييه‌كه‌ى خۆي‌دا و په‌يوه‌نديى نزيكى به كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكه‌وه. چونكه تيۆر ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان پێده‌دات له ياساكانى مێژوو تێبگه‌ين. ئه‌وه ڕۆشنبيران(و ته‌نانه‌ت تيۆريستانيش)نين كه مێژوو درووستده‌كه‌ن به‌ڵكو كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكن؛ پێويسته له تيۆره‌وه شت فێر بين، به‌ڵام هاوكات له كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكيشه‌وه فێر بين و ئه‌وه‌ش مه‌سه‌له‌يه‌كى بنچينه‌ييه.
پرسيارى حه‌وته‌م: تۆ گرنگييه‌كى زۆر به وردبينى(rigour) ده‌ده‌يت، بۆنمونه وردبينى له وشه‌كاندا، بۆ؟
ئاڵتۆسێر: تاكه وشه‌يه‌ك ده‌توانێت ڕۆڵ‌وكاركردى بنچينه‌يى پراكتيكى فه‌لسه‌فى له‌خۆيدا پوخت‌وچڕ بكاته‌وه. ئه‌ويش بۆ كێشانى هێڵێكى جياكه‌ره‌وه له‌نێوان ئايديا درووسته‌كان و ئايديا نادرووسته‌كاندا(يان له‌نێوان چينه دژيه‌كه‌كاندا)، له‌نێوان دۆستان و دوژمنانى چينايه‌تيماندا. ئا ئه‌و ته‌نيا وشه‌يه. هێڵى جياكه‌ره‌وه‌ى سياسيى نێوان خه‌ڵك(پرۆليتاريا و هاوپه‌يمانه‌كانى) و دوژمنانى خه‌ڵك.
فه‌لسه‌فه بريتييه له نوێنه‌رى ململانێى چينايه‌تيى خه‌ڵك له پانتايى تيۆردا. له‌به‌رامبه‌ردا، فه‌لسه‌فه يارمه‌تيى خه‌ڵك ده‌دات تاكو له پانتايى تيۆر و له كۆى بيرۆكه(سياسى و ئه‌خلاقى و ئێستاتيكى يان هونه‌رى و هتده‌كاندا) بيرۆكه‌ى ڕاست له بيرۆكه‌ى هه‌ڵه جيابكاته‌وه. بۆچى فه‌لسه‌فه شه‌ڕ له‌سه‌ر وشه‌كان ده‌كات؟ "ئايديا و بيرۆكه‌كان" نوێنه‌رى واقيعى ململانێى چينايه‌تيين و وشه‌كان نوێنه‌رى ئايدياكانن له به‌ڵگه و بورهانه زانستى و فه‌لسه‌فييه‌كاندا، وشه‌كان(واته چه‌مكه‌كان و كاتيگۆرييه‌كان)، "ئامراز و كه‌ره‌سته"ـى زانين و مه‌عريفه‌ن. به‌ڵام له ململانێ سياسى و ئايدۆلۆژى و فه‌لسه‌فييه‌كاندا، وشه‌كان بۆخۆيان چه‌كن، ته‌قه‌مه‌نيين، يان ئارامكه‌ره‌وه‌ن يان ژه‌هر. هه‌ندێ جار تێكڕاى ململانێى چينايه‌تى ده‌توانێت له ململانێ له‌پێناوى وشه‌يه‌ك يان دژى وشه‌يه‌كدا كورتبێته‌وه. هه‌ندێ وشه‌ى تايبه‌تى خه‌بات هه‌ن، دوژمنايه‌تى له‌نێوانياندايه. وشه‌كانى تر جێى گومان و ته‌مومژن. به‌ره‌نجامى شه‌ڕێكى سوور و دڵنيا، به‌ڵام جێى گومانيش.
بۆنمونه: كۆمۆنيسته‌كان شه‌ڕ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى چينه‌كان، و كۆمه‌ڵگاى كۆمۆنيستى ده‌كه‌ن، ئه‌و كۆمه‌ڵگايه‌ى كه ڕۆژێك دێت مرۆڤه‌كان تێيدا ئازاد ده‌بن و ده‌بنه برا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، كۆى نه‌ريتى كلاسيكى ماركسى له‌وه سڵى كردۆته‌وه بڵێت ماركسيزم بريتييه له هيومانيزم و مرۆڤگه‌رايى. بۆ؟ چونكه له كردار و پراكتيكدا، له ئه‌مرى واقيعدا، وشه‌ى هيومانيزم له‌لايه‌ن ئايدۆلۆژياى بۆرژوازييه‌وه به‌كارهاتووه، ئه‌ويش له‌و پێناوه‌دا په‌لامارى وشه‌يه‌كى ڕاسته‌قينه و زيندوو بدرێت و له‌ناوببرێت.
بۆ نمونه: شۆڕشگێران ده‌زانن كه له دواساتدا هه‌موو شتێك په‌يوه‌ست نيه به ته‌كنيك و چه‌ك و هتده‌وه، به‌ڵكو په‌يوه‌سته به خه‌باتگێڕان و هۆشياريى چينايه‌تى و ئازايه‌تييانه‌وه. كۆى نه‌ريتى ماركسى، سڵى له‌وه كردۆته‌وه بڵێت ئه‌وه "مرۆڤ"ـه مێژوو درووستده‌كات. بۆ؟ چونكه له پراكتيكدا و له واقيعدا، ئه‌م شته له‌لايه‌ن ئايدۆلۆژياى بۆرژوازييه‌وه به‌كارهێنراوه تاكو ده‌ربڕينێكى ڕاسته‌قينه‌ى ديكه و زيندوو بۆ پرۆليتاريا بداته به‌ر په‌لامار و له‌ناوى ببات: ئه‌وه كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكن مێژوو درووستده‌كه‌ن. هاوكات فه‌لسه‌فه، ته‌نانه‌ت له درێژترين به‌رهه‌مه تيۆرييه ئاڵۆز و ئه‌بستراكته‌كانى خۆيشيدا، له‌پێناوى وشه‌كاندا ده‌جه‌نگێت: دژى وشه‌كانى درۆ، وشه ته‌مومژاوييه‌كان، و له‌پێناوى وشه درووسته‌كاندا. فه‌لسه‌فه له‌پێناوى "ناكۆكييه لاوه‌كييه‌كان له بۆچووندا"[4] ده‌جه‌نگێت.
لينين ده‌ڵێت «ئه‌وه ته‌نيا كه‌سانى كورتبين واده‌زانن مشتومڕى گرووپه‌كان و فراكسيۆنه‌كان و دياريكردنى "ورده ناكۆكييه‌كان له بۆچووندا" شتانێكى زياده و وه‌ڕزكه‌رن. ئاينده‌ى سۆسيال‌ديموكراسيى ڕووسيا بۆ ساڵانێكى دوورودرێژ په‌يوه‌نديى به تۆكمه‌كردنى ئه‌م يان ئه‌و ناكۆكيى بچووكه‌وه هه‌بووه له بۆچوون و تێڕوانيندا»[5].
ئه‌م شه‌ڕه فه‌لسه‌فييه له‌پێناوى وشه‌كاندا، به‌شێكه له خه‌بات و ململانێى سياسى. فه‌لسه‌فه‌ى لينينى-ماركسى ناتوانێت كارى تيۆرى، په‌تى و ئه‌بستراكت، ڕێك و وردى خۆى بگه‌يه‌نێته‌ئه‌نجام گه‌ر ئه‌و شه‌ڕه‌ى بۆ وشه "زانايانه"كانى وه‌ك(چه‌مك، تيۆر، دياله‌كتيك، نامۆبوون...)ده‌يكات، هاوكات بۆ وشه ساده‌كانى وه‌ك (مرۆڤ، كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر، ململانێى چينايه‌تى)يش نه‌يكات.
پرسيارى هه‌شته‌م: تۆ به چ شێوازێك كارده‌كه‌يت؟
ئاڵتۆسێر: من له‌گه‌ڵ سێ‌چوار دۆست و هاوڕێدا وه‌ك مامۆستاى زانكۆ ئيشده‌كه‌ين.
ئاشكرايه كۆى ئه‌و شتانه‌ى ده‌ينوسين گوزارشته له بێ‌ئه‌زموونى و نه‌زانيمان و بۆيه‌شه هه‌ڵه و بێ‌ديقه‌تييان تيايه. به‌م جۆره ده‌ق و هاوكێشه‌كانى ئێمه كاتيين و ده‌بێت چاكبكرێنه‌وه. پانتايى فه‌لسه‌فه وه‌ك پانتايى سياسه‌ت وايه: به‌بێ ڕه‌خنه‌كردن، چاكسازى بوونى نابێت. ئێمه خۆمان ده‌مانه‌وێت ڕه‌خنه‌ى ماركسى-لينينيمان لێ بگيرێت.
ئێمه ته‌واوى ڕه‌خنه‌كانى خه‌باتگێڕانى ململانێى چينايه‌تى له‌به‌رچاوده‌گرين. بۆنمونه هه‌ندێك له‌و ڕه‌خنانه‌ى كه به‌شێك له خه‌باتگێڕان له چوارچێوه‌ى دانيشتنى كۆميته‌ى ناوه‌نديى ["حيزبى كۆمۆنيستى فه‌ڕه‌نسا"]دا له ئه‌رژانتوى لێيان گرتين، كۆمه‌كێكى گه‌وره بوو به ئێمه. ڕه‌خنه‌كانى تريش هه‌ر به‌و جۆره‌يه. له پانتايى فه‌لسه‌فه‌دا و به‌بێ پێگه‌ى ململانێى چينايه‌تى، ناتوانرێت هيچ بكرێت. به‌بێ تيۆرى شۆڕشگێڕانه، بزووتنه‌وه‌ى شۆڕشگێڕانه‌ش بوونى نابێت. به‌ڵام به‌بێ بزووتنه‌وه‌ى شۆڕشگێڕانه‌ش، تيۆرى شۆڕشگێڕانه بوونى نابێت- به‌تايبه‌ت له فه‌لسه‌فه‌دا. ململانێى چينايه‌تى و فه‌لسه‌فه‌ى ماركسى-لينينى، وه‌كو گيانێكن له دوو جه‌سته‌دا.
[1]. cult
[2].ئاناکرۆنیزم، ناهارمۆنيبوونه لە ڕێکخستنی مێژوویيدا بە گوێرەی کات، بە تایبەتی لە تەنیشت یەک‌دانانی چەند کەسێک، چەند ئۆبێکتێک یان چەند رووداوێکی جیاوازی چەند برگەیەکی مێژوویی جیاوازدا کە دەشێت بە مەبەست یان بێ‌مەبەست بێت. وەک بەکارهێنانی شمشێر لە شەری ئەمرۆدا کە هی ئەم سەردەمە نیە-و
[3]. revision
[4]. shades of opinion
[5]. (What is to be Done?).