چۆن لاكان بخوێنينه‌وه، سلاڤۆى ژيژه‌ك، و. وه‌ليد عومه‌ر، ده‌زگاى چاپ و په‌خشى سه‌رده‌م، 2015
ژاك لاكان ده‌روونشيكارێكى فه‌ڕه‌نسييه و كاريگه‌رييه‌كى زۆرى خستۆته سه‌ر بيرياره‌كانى دواى خۆى. لاكان درێژه‌پێده‌رى فرۆيده، به‌ڵام جۆرێك له درێژه‌پێدانى جياواز و ڕاديكاڵ. لاكان وا ناسراوه، زمانێكى قورس و ته‌مومژاويى هه‌يه، به‌ڵام ژيژه‌ك له‌م كتێبه‌دا هه‌وڵيداوه ئه‌م ترسه‌مان بڕه‌وێنێته‌وه.ئه‌ويش له‌ڕێگه‌ى هێنانه‌وه‌ى لاكانه‌وه بۆ ناو ژيانى ڕۆژانه و ديارده زيندووه‌كان. ئيدى له كێشه‌ى سياسه‌ته‌وه بيگره تا ده‌گاته ژێست و جوڵه ده‌روونييه‌كان و سێكس و زمان و فه‌نتازيا، هاوكات گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك زاراوه‌ى بنچينه‌يى لاكانيش وه‌ك: ڕياڵ، ئه‌ويترى گه‌وره، ئۆبێكتى a، پانتايى ڕه‌مزى، لادان و نه‌ست و هتد.
كتێبه‌كه وه‌ڵامێكيشه بۆ ئه‌وانه‌ى كه ده‌ڵێن ده‌روونشيكارى مردووه. ژيژه‌ك پێى وايه ئه‌مڕۆ ده‌روونشيكارى تاكه گوتاره دژ به چێژگه‌رايى و چێژپه‌رستيى سه‌رمايه‌دارى بوه‌ستێته‌وه. ئه‌و گوتاره‌ى كه به‌پێچه‌وانه‌ى سوپه‌رئيگۆى سه‌رمايه‌داريى دوايينه‌وه له‌جياتيى چێژوه‌ربگره، پێت ده‌ڵێت: ده‌شتوانيت چێژوه‌رنه‌گريت!