دیمانه له گه‌ڵ "پۆل جۆریۆن" ی ئه‌نترۆپۆلۆگ و كۆمه‌ڵناس
له فەڕه‌نسییه‌وه: فازڵ مه‌حموود
بۆچوونی ئێوه سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنی قه‌یرانی كرۆناڤایرۆس، به تایبه‌ت گۆڕانی له قه‌یرانی ته‌ندروستییه‌وه بۆ قه‌یرانێكی ئابووری چییه؟
له ئاستێكدا كه نه‌خۆشییه‌كی وه‌ها بووه‌ته هۆكاری خۆقه‌ره‌نتینه‌كردن، بێكاری ته‌كنیكی و ڕاوه‌ستانێكی زۆری كار، ئاشكرایه گه‌ر خه‌ڵكی له ژێر چاودێری پزیشكی دا بن له نه‌خۆشخانه‌دا بن یان بمرن، ئه‌وا ئه‌مه كاریگه‌رییه‌كی جیدی بۆ سه‌ر ئیش و بۆ سه‌ر ئابوری درووستده‌كات. هه‌ڵبژارده‌ی سه‌رۆكه‌كان بۆ ڕێگه‌دان به كردنه‌وه‌ی هه‌ندێك كۆمپانیای ـ ناپێویست، پیشانده‌ری نادڵنیایی ئه‌وانه له نێوان دانانی له پێشینه‌یی بوونی به‌رده‌وامیی كار سه‌باره‌ت به مرۆڤه‌كان- كه ئه‌مه خه‌وش و كه‌مووكوڕییه‌كی بنه‌ڕه‌تیی ئۆڵترا لیبراڵیزمه‌ـ دانانی مرۆڤ وه‌ك له‌سه‌رتر بوون و پێشینه‌بوون، ده‌بێت وه‌ك پره‌سنیپێكی ڕێنوێنی بێت له كۆمه‌ڵگایه‌ك كه شیاوی ناوی كۆمه‌ڵگای مرۆیی بێت.
به بۆچوونی ئێوه كاریگه‌ریی ئه‌م پەتا و پاندێمییه له سه‌ر ئابوریی جیهانی، به تایبه‌ت له سه‌ر ئابورییه په‌ره‌سه‌ندووه‌كان، له به‌رانبه‌ر هێزه تازه ده‌ركه‌وتووه‌كان ئه‌مه‌ی دووه‌میان لاوازتر ناكات؟
به واتایه‌ك هێزێكی تازه‌ده‌ركه‌وتوو بوونی هه‌یه، ئه‌ویش چینه، هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پەتا و پانادێمییه‌كه زانییان چۆن به خێرایی كۆنترۆڵی بكه‌ن. هه‌روه‌ها بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و تووڕه‌ییه‌ی وڵاتانی تریش كه ئێستا تووشی زۆرترین به‌ركه‌وتنی ئه‌م ڤایرۆسه‌ن له هه‌مبه‌ر ئه‌و ڕێگه‌وشوێنانه‌ی چین گرتییه به‌ر له به‌رانبه‌ر نه‌خۆشییه‌كه جێگای سه‌ره‌نجه، چونكه ئه‌م وڵاتانه نه‌توانان له ئیداره‌دانی ئه‌م پانادێمیییه به‌و شێوه‌یه‌ی كه چین كردی. چین له‌م ماوه‌یه دا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوونی له سه‌ر خاكه‌كه‌ی خۆی نه‌بووه و ئێستا ده‌توانێت ئابوریی خۆی ببووژێنێته‌وه، له‌كاتێكدا وڵاتانی ئێمه خه‌ریكه له نێو داته‌پینێكی قووڵدا نوقمده‌بن.
ئایا ئه‌مه ده‌توانێت له شوێنێكدا غروری ڕۆژئاوا تێكبشكێنێت؟
به دڵنیاییەوه. ئێمه هێشتا هیچمان نه‌دیوه. و به پێی شیكارییه‌كانی من بۆ دوا ئاماره‌كان ئه‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه كه زۆرترین كاریگه‌ریی ده‌كه‌وێته سه‌ر. و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ئێستادا تێكچوون و ناڕێكییه‌كی زۆر له ئیداره‌دانی قه‌یرانه‌كه‌دا هه‌یه، ئه‌وا ئه‌م وڵاته هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه قۆناغه‌كانی خۆی ببرێت داده‌ده‌ڕووخێت. بێگومان بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌م شته له كۆتایی هاوین ده‌بێت چونكه دره‌نگ كه‌وتووه‌ته نێو ئه‌م ڕه‌وته‌وه. ئه‌وان زۆر به خێرایی كه‌وتنه ڕیزبه‌ندیی دووه‌م له تووشبوواندا، له‌كاتێكدا دووهه‌فته پێش هێشتا ئه‌وان له ڕێزی خواره‌وه‌ی وڵاته به‌ركه‌وتووه‌كاندا بوون.
سه‌باره‌ت به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان كاریگه‌ریی كورۆناڤایرۆس له سه‌ر هه‌ڵبژرادنی سه‌رۆكایه‌تی له‌و وڵاته كه له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری داهاتوودا به‌ڕێوه‌ده‌چێت چه‌نێك ده‌بێت؟
ده‌نگده‌ره كۆماریخوازه‌كان كاتێك سه‌رۆكه‌كه‌یان ئه‌م پانادێمی یه ــ ڕاپرسییه‌كان ئه‌مه پشتڕاستده‌كه‌نه‌وه ــ به درۆ و ده‌له‌سه ده‌زانێت، بڕوای پێده‌كه‌ن. ترەمپ عه‌وامفریوده‌رێكی ملهوڕه، شوناسێكه، و سواری شه‌پۆڵی ڕق و كینه‌ی خه‌ڵكی سپی پێست ، هه‌ژار ، و چاره‌ڕه‌ش ده‌بێت كه هیچ خه‌مێكیان نییه جگه له : كه‌مینه ئه‌فریقی ـ ئه‌مریكییه‌كان و ئه‌مریكی ـ هیندییه‌كان كه ئه‌وان هێشتا زۆر چاره‌ڕه‌شترن له‌م خه‌ڵكه سپی‌پێسته. ترەمپ ته‌مه‌نی 73 ساڵه و قه‌ڵه‌وییه‌كی درووستكه‌ری «بارودۆخێكی بوونى پێشوەختە[1]«. هه‌ربۆیه زۆر به‌رچاوه‌و خۆیشی ئه‌مه ده‌زانێ. ئه‌و چه‌ند هه‌نگاوه ئه‌رێنییه‌ش كه ناویه‌تیی پاڵنه‌ره‌كه‌ی ته‌نیا ترسی خۆیه‌تیی له مردن.
ئایا په‌ره‌سه‌ندنى كۆڤیدی ـ 19 ئاماژه‌یه بۆ ڕاوه‌ستانێكی جیهانی، و به بۆچوونی ئێوه ئه‌گه‌ری لێكه‌وتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی خاوبوونه‌وه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری هه‌یه؟
لاوازبوونی گه‌شه‌سه‌ندنێكی ڕاسته‌قینه له‌ئارادایه. له ڕووی جیهانیبوونه‌وه، ڕه‌نگه كاریگه‌ریی نه‌رێنی نه‌بێت: بۆ نموونه ئه‌سته‌مه وێنای ئه‌وه بكه‌ین ئەو ده‌ستی كارانه‌ی شوێنی خۆیان گۆڕیوه به‌ره‌و چین به‌ره‌و وڵاتی سه‌ره‌كیی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه. ئه‌م ئیشه به پێوه‌رێكی كه‌متر له چین به‌ره‌و ئه‌و وڵاتانه كراوه كه ئیش به پاره‌یه‌كی كه‌متر ده‌كه‌ن، وه‌ك ڤێتنام یان ئه‌نده‌نوسیا. سه‌باره‌ت به هاوكاریی جیهانی، ئه‌م شته ته‌نیا ده‌توانێت پته‌وتر بكرێت. ئه‌و شته‌ی كه له گه‌ڵ ئه‌م قه‌یرانه‌دا ئاشكرا ده‌بێت، وه‌ك ئه‌م پانادێمییه، له گه‌ڵیدا گه‌رمبوونی ئاوهه‌وای زه‌وییه، كه ته‌نیا له ئاستی جیهانیدا ده‌كرێت چاره‌سه‌ربكرێت. تێكشکانه‌كان، وه‌ك ئه‌وه‌ی بریتانیا و برێكزیت، به بۆچوونی من كاره‌ساتێكی ئابوری و داراییه كه دواجار جیابوونه‌وه‌ی (جیابوونه‌وه‌ی سكۆتله‌ندا و ئێرله‌ندای باكوور) له بەریتانیای لێده‌كه‌وێته‌وه كه چیتر ناتوانن یه‌ك بن، ده‌بێته هۆی درووستبوونی چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك به‌م واتایه. واته ئه‌وان ئه‌و بزاوتانه نا‌ئومێد ده‌كه‌ن كه له چه‌ق هه‌ڵدێن و به‌ره‌و نه‌ته‌وه‌كانی خۆیان پاشه‌كشێ ده‌كه‌ن. ئایدیای دیالۆگه پێویسته‌كان هه‌ر خۆی ده‌سه‌پێنێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌كان ئه‌مه‌ش له‌به‌رچاو نه‌گرن، خه‌ڵكی مه‌عریفه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌بێت له ئاستی هاوكاری نێوده‌وڵه‌تیدا هاوكاریمان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌م نقومبوونه پارێزراو بین و ئه‌وه‌ی كه ته‌نیا پێكه‌وه ده‌توانین ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین. به‌هه‌مانشێوه كه هه‌وری چرنۆبیل سنووره‌كانی له به‌رچاو نه‌گرت، ئه‌م پانادێمییه‌ش پیشانی داین كه ئه‌م سنوورانه تا چ ئاستێك به‌ربه‌ستێكی ساخته‌ن: سه‌یركه‌ن ئه‌و هاوكارییانه بكه‌ن كه ئه‌مڕۆ له نێوان نه‌خۆشخانه‌كانی ئالزاك، لورێت سارلێند و ڕاینلاند دا ده‌كرێت و له سه‌ر عه‌رد وه‌ك یه‌ك یه‌كه كار ده‌كه‌ن.
سەرچاوە:
https://qg.media/2020/03/25/l-etat-providence-doit-etre-inscrit-dans-la-constitution-par-paul-jorion/