... سێكس كه‌ناڵێكی گرنگی ڕۆحانیه‌ته؟
سلاڤۆی ژیژه‌ك
و. ڕوشدی جه‌عفه‌ر
بێگومان ڤایرۆسی كۆرۆنا بره‌وی زیاتر به گه‌مه سێكسییه دیجیتاڵییه‌كان ده‌دات، به‌ڵام هیواخوازانه سه‌ریشده‌كێشێت به‌ره‌و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی نوێی په‌یوه‌ندییه گیانی‌به‌گیانی‌یه جه‌سته‌ییه‌كان، و ئه‌وه‌شمان بیرده‌كه‌وێته‌وه سێكس نێوانگر و میدیۆمێكه بۆ ڕۆحانیه‌ت.
به‌ڕێوه‌به‌ری خزمه‌تگوزارییه ته‌ندرووستییه‌كانی ئێرله‌ندا كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی ده‌ركردووه سه‌باره‌ت به سێكسكردن له سه‌رده‌می كۆرۆنادا، دوو ڕاسپارده سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌مانه‌ن :
" پشوو وه‌رگرتن و وه‌ستاندنی په‌یوه‌ندییه جه‌سته‌یی و ڕوو-به-ڕووه‌كان شیاوی سه‌رنجدانن، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بێت‌و عاده‌ته‌ن به شێوه‌ی ئۆنلاین چاوت به هاوبه‌شه سێكسییه‌كانت بكه‌وێت یان له‌ڕێگه‌ی سێكسكردنه‌وه بژێویی ژیانت دابین بكه‌یت. ڕه‌چاوی به‌كارهێنانی ژووانه ڤیدیۆییه‌كان، نامه سێكسییه‌كان یان ژووره‌كانی چاتكردن بكه. دڵنیابه‌ره‌وه له پاكژكردنه‌وه‌ی ئه‌و كیبۆرد و شاشه ئەبوله‌مس‌انه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتردا هاوبه‌شی پێده‌كه‌یت."
" ده‌ستپه‌ڕ نابێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌سته‌كانت(یان هه‌ر گه‌مه‌یه‌كی سێكسی) به ئاو و سابون بشۆیت بۆ ماوه‌ی لانیكه‌م بیست چركه پێش و پاش[ده‌ستپه‌ڕكردنه]."
ئه‌مه ئامۆژگارییه‌كی ماقووڵ و لۆژیكییه[1] له ڕۆژگاری په‌تایه‌كدا كه له ڕێگه‌ی به‌ركه‌وتنه جه‌سته‌ییه‌كانەوە ده‌گوازرێته‌وه- به‌ڵام ده‌بێت تێبینی بكه‌ین ئه‌م ڕاسپاردانه ته‌نیا ئه‌و پرۆسێسه ده‌گه‌یه‌نن به كۆتایی كه ده‌مێكه له دیجیتاڵكردنی هه‌ڵكشاوی ژیانمان له‌گه‌ڕدایه؛ ئاماره‌كان ده‌ریده‌خه‌ن هه‌رزه‌كارانی ئێستا كاتێكی زۆر كه‌متر له كه‌شفكردنی سێكسواڵیته‌یاندا خه‌رجده‌كه‌ن به‌راورد به كاتی گه‌ڕان به تۆڕی ئەنته‌رنێتدا.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خه‌ریكی سێكسكردنیش بن، ئاخۆ كردنی ئه‌مه له فه‌زایه‌كی مه‌جازیدا(هه‌ڵگری پۆڕنۆگرافیایه‌كی زبر[2]) گه‌لێك ئاسانتر و به ته‌رزێكی ده‌موده‌ست تێركه‌رتریش نیه[وه‌كئه‌وه‌ی له واقیعدا بیكه‌ن!]؟ به‌م هۆیه‌وه، زنجیره ته‌له‌فزیۆنییه ئه‌مریكییه نوێیه‌كه، یوفۆریا[3](كه له‌لایه‌ن تۆڕی HBOـەوە وا وه‌سفكراوه كه "شوێنپێی كۆمه‌ڵێك قوتابی ئاماده‌یی هه‌ڵده‌گرێت كه به نێو ماده بێهۆشكه‌ره‌كان، سێكس، شوناس، شۆكی ده‌روونی(تراوما)، سۆشیال میدیا، خۆشه‌ویستی و هاوڕێیه‌تیدا ڕۆده‌چن", به وێنه‌كێشانه‌كه‌ی بۆ ژیانی بێ به‌ندوباری قوتابیانی ئاماده‌یی ته‌قریبه‌ن پێچه‌وانه‌ی واقیعی هه‌نووكه‌ییه. ئه‌مه هیچ سه‌روكارێكی له‌گه‌ڵ گه‌نجانی ئه‌مڕۆدا نیه، له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌شه، به شێوه‌یه‌كی سه‌یرو سه‌مه‌ره ناهاوكاته[4]- ته‌نیا موماره‌سه‌ی نۆستالیژیایه‌كی ته‌مه‌ن-ناوه‌ندییه‌كانه[5] له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی گه‌نج له ڕابردوودا چه‌نده لاده‌ر و به‌رئاوه‌ڵا بوون.
به‌ڵام ئا لێره‌دا ده‌بێت هه‌نگاوێكی تریش هه‌ڵبگرین: ئه‌ی چی دەبێ ئه‌گه‌ر هه‌رگیز سێكسێكی تەواو "واقیعی"[6] خاڵی له هه‌ر پاڵپشت و ته‌واوكه‌رێكی مه‌جازی یان فه‌نتازی, بوونی نه‌بووبێت؟ پێناسه باوه‌كه‌ی ده‌ستپه‌ڕ ئه‌وه‌یه: " خۆ-ڕه‌حه‌تكردن له‌كاتێكدا وێنای هاوبه‌شێكی[خه‌یاڵی] ده‌كه‌یت". به‌ڵام ئه‌ی چی دەبێ ئه‌گه‌ر سێكسی واقیعییش هه‌میشه- تا ڕاده‌یه‌ك- ده‌ستپه‌ڕكردن بێت له‌گه‌ڵ هاوبه‌شێكی واقیعییدا؟ مه‌به‌ستم چییه له‌مه؟ ئێڤا وایزمان، له لێدوان و نوسینێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی گاردیان، ئاماژه بۆ ساته‌وه‌ختێك له The butterfly effect، زنجیره پۆدكاسته‌كه‌ی جۆن ڕۆنسن سه‌باره‌ت به ئاسه‌واره‌كانی شۆكی پۆڕنی ئینته‌نێت، ده‌كات. له میانه‌ی فیلمێكی پۆرندا، ئه‌كته‌رێك له ناوه‌ڕاستی دیمه‌نه‌كه‌دا چووكی له ڕه‌پبوون ده‌كه‌وێت، تا ڕه‌پیده‌كاته‌وه، له ژنه‌كه دوورده‌كه‌وێته‌وه كه به ڕووتوقوتی له‌ژێرییه‌وه كه‌وتووه، مۆبایله‌كه‌ی ده‌رده‌كێشته ده‌ره‌وه و سێرچ بۆ سایتی "پۆرن هه‌ب" ده‌كات. ئه‌مه‌شم وه‌ك شتێكی ته‌مومژانه ئه‌پۆكالیپتی و ئاخیرزه‌مانی دێته‌به‌رچاو. دواتریش ئه‌م ده‌ره‌نجامگیرییه ده‌كات: " شتێكی داڕزیو و گه‌نیو له سێكسكردندا هه‌یه".
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا هاوڕام. به‌ڵام وانه ده‌روونشیكارییه‌كه‌ش بۆ ئه‌مه سه‌ربار ده‌كه‌م: شتێكی بەجه‌وهه‌ر و خۆڕسك داڕزیو و گه‌نیو له سێكسكردندا هه‌یه، سێكسواڵیته‌ی مرۆیی له خودی خۆیدا لاده‌رانه‌یه، ئاوه‌ڵایه له‌به‌رده‌م هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه سادۆماسۆشییه‌كان، و به‌تایبه‌ت تێكه‌ڵه‌ی واقیع و فه‌نتازیادا. ته‌نانه‌ت كاتێك له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه جنسییه‌كه‌مدا ته‌نیام، په‌یوه‌ندییه(سێكسییه‌كه‌م) له‌گه‌ڵیدا به‌شێوه‌یه‌كی توندوتۆڵ و دانه‌بڕاو په‌یوه‌سته به فه‌نتازیاكانمه‌وه، واته، تێكڕای په‌یوه‌ندییه سێكسییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نوستوو وه‌ك "ده‌ستپه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شێكی واقیعی"دا ڕسكاون، من گۆشت و جه‌سته‌ی هاوبه‌شه‌كه‌م وه‌ك پاڵپشتێك بۆ ڕاییكردن و به‌دیهێنانی فه‌نتازیاكانم به‌كارده‌هێنم. ئێمه ناتوانین ئه‌م كه‌لێنه‌ی نێوان واقیعی جه‌سته‌یی هاوبه‌شه‌كه‌م و فه‌زای فه‌نتازیاكان بۆ ئه‌و شێواندنه‌ی له‌لایه‌ن باوكسالاری و هه‌یمه‌نه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و چه‌وساندنه‌وه‌وه هاتۆته‌ئاراوه، كورتبكه‌ینه‌وه- ئه‌م كه‌لێنه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئالێره‌دایه.
بۆیه به‌ته‌واوه‌تی له ئه‌كته‌ره‌كه تێده‌گه‌م كه به مه‌به‌ستی ڕه‌پكردنه‌وه‌ی چووكی، سێرچی سایتی پۆرن هه‌ب ده‌كات- ئه‌و به دوای پشتگیرییه‌كی فه‌نتازیدا بۆ نواندن و پێرفۆرمانسه‌كه‌ی خۆى ده‌گه‌ڕێت. ڕێك له‌به‌ر هه‌مان هۆكاریشه، وه‌ك به‌شێكی سێكسكردن، یه‌كێك له هاوبه‌شه‌كان داوا له‌ویتریان ده‌كات درێژه به قسه‌كردن بدات، عاده‌ته‌ن شتێكی "قێزه‌ون" بگێڕێته‌وه- ته‌نانه‌ت كاتێك "خودی شت"ه‌كه (جه‌سته‌ی ڕووتوقوتی هاوبه‌شه‌كه) له‌نێو ده‌سته‌كانتدا هه‌ڵده‌گریت، ئه‌م حزووره ده‌بێت به‌هۆی فه‌نتازیاكردنی زاره‌كییه‌وه ته‌واوبكرێت و پشتگیریشی بكرێت.
ئه‌م كاره له لای ئه‌كته‌ره‌كه سه‌ریگرت چونكه ئاشكرایه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستیی شه‌خسی له‌گه‌ڵ كچه ئه‌كته‌ره‌كه‌دا نیه- جه‌سته‌ی كچه‌كه له لای ئه‌و زیاتر ڕۆبۆتێكی سێكسیی زیندووه. ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستییه‌كی پڕجۆش و خرۆشی له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌دا هه‌بووایه، بایه‌خی به جه‌سته‌ی وی ده‌دا، چونكه هه‌ر ده‌ستلێدانێكی, كرۆكی سوبێكتیڤیته‌ی كچه‌كه ده‌شڵه‌ژێنێت. كاتێك مرۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ڕاستی عاشقێتی، خۆشه‌ویستی و سێكس ده‌كات، ده‌ستپیاهێنان به جه‌سته‌ی هاوبه‌شه[سێكسییه‌كه] شتێكی بنجبڕ و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه. به‌م پێیه، ده‌بێت پێچێك به ده‌وری ئه‌و حیكمه‌ته باوه‌دا لێ بده‌ین، كه به‌گوێره‌ی ئه‌وە، گوایه شه‌هوه‌تی سێكسی، جه‌سته‌ییه له‌كاتێكدا عه‌شق ڕۆحانییه: [به‌ڵام] عه‌شقی جه‌سته‌یی زیاتر له سێكس به بێ عه‌شق(سێكسی ڕووت) جه‌سته‌ییه.
كه‌واته، ئاخۆ په‌تا به‌رده‌وامه‌كه سه‌رده‌كێشێت به‌ره‌و سنوورداركردنی سێكسواڵیته و بڵاوكردنه‌وه‌ی عه‌شق، ئه‌وین و به‌دڵاچوونێكی دووراودوور بۆ ئه‌و مه‌عشوقه‌یه‌ی دووره‌ده‌ست ده‌مێنێته‌وه؟ بێگومان په‌تاكه بره‌وی زیاتر به‌و گه‌مه سێكسییه دیجیتاڵییانه دەدات کە خاڵییە لە به‌ركه‌وتنه جه‌سته‌ییه‌كان. به‌هه‌رحاڵ، به ئومێده‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندنێكی نوێی په‌یوه‌ندییه گیانی‌به‌گیانی‌یه سێكسییه‌كان له هه‌ناوی په‌تاكه‌دا سه‌رده‌ردێنێت، ئێمه‌ش جارێكی تر فێری وانه‌كه‌ی ئه‌ندرێ تاركۆڤسكی ده‌بینه‌وه كه، له چاوى ئه‌وەوە، زه‌وی به ماده خاو و نه‌بزواو و شێداره‌كانییه‌وه دژ و پێچه‌وانه‌ی ڕۆحانیه‌ت نیه، به‌ڵكو ڕێك میدیۆمی ڕۆحانیه‌ته. له شاكاره‌كه‌ی تاركۆڤسكی، فیلمی ئاوێنه، ئارسینی تاركۆڤسكی باوكی دێڕه‌كانی خۆی ده‌ڵێت:" ڕۆح به بێ جه‌سته گوناهباره، وه‌كو جه‌سته‌یه‌كى ڕووتوقووت". ده‌ستپه‌ڕكردن له به‌رده‌م وێنه‌ی پۆڕنه زبرەکاندا شتێکى گوناهبارانه‌یه، له‌كاتێكدا، په‌یوه‌ندییه جه‌سته‌ییه‌كان ڕێگایه‌كن به‌ره‌و ڕۆحانیه‌ت.
[1] Common sense
[2] Hardcore pornography
[3] euphoria
[4]، كه لێردا ناهاوكاتمان له‌به‌رامبه‌ری به‌كارهێنا، مه‌به‌ست له هه‌ر شتێكه كه له ڕووی مێژووییه‌وه نادرووست بێت، بۆنمونه، ئه‌گه‌ر فیلمێك ده‌رباره‌ی سه‌رده‌مێكی كۆن، كاڵایه‌كی ئه‌م سه‌رده‌مه نیشان بدات، ئه‌وا فیلمه‌كه هه‌ڵگری ئه‌ناكرۆنیزمه. ژیژه‌ك ده‌یه‌وێت بڵێت ژیانی گه‌نجانی ئێستا، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی زنجیره ناوبراوه‌كه ده‌ریده‌خات، به‌رئاوه‌ڵا و بێ به‌ندوبار نیه، به مانا كۆنه‌كه‌ی ئه‌م وشه‌یه، به‌ڵكو له فه‌زای مه‌جازیدا به‌ڕێده‌كرێت: بێ به‌ندوباریی مه‌جازی؟!-و
anachronistic
[5]، ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان چل بۆ شه‌ست ساڵانه.middle age
[6] Real
سەرچاوە: