ئیبراهیمییه‌كان و نه‌بوون یان وشه و مزگێنیی نابوون
(به‌شی دووه‌م)
فه‌تحی مسكینی
و: شاڵاو خالید
تێبینی: بەشی یەكەمی ئەم نوسینە لەم لینكەوە بەردەستە:
http://www.negativegroup.org/item.php?id=249
هاوشێوه‌ی حیكایه‌ته میسری و بابلییەكان، حیكایه‌تی ئاو[ئەفراندن له ئاوه‌وه] له ده‌قه‌كانی په‌یمانی كۆنیش دا ڕۆڵێكی بنچینه‌یی گێڕاوه له گه‌ڵاڵه‌كردنی ئایدیای ئەفراندنی جیهان دا. به‌ڵام په‌رتووكی په‌یدابوونی ئیبراهیمی شتێكی نوێی هێنایه كایه‌وه: «له‌پێشینه‌یی به فێڵی خودایی(مكر الاٍلهي) به‌سه‌ر هێزه درووستكه‌ره‌كه‌ی ئاودا به‌خشی»[1]، ته‌وراتی عیبرانی ئه‌گه‌رچی توانای بێكۆتایی خودای ئافرێنه‌ر ئه‌رێده‌كات، كه‌چی له‌باره‌ی مانای وردی ئەفراندنی جیهانه‌وه بێده‌نگه: [له ته‌ورات دا] كرداری ئەفراندن گرنگتره له‌و ماده‌یه‌ی كه جیهانی لێوه ئافرێنراوه. پاش وه‌رگێڕانی حه‌فتاییش(الترجمة السبعینیة- Septuagint) له دەو‌روبه‌ری 270 ی پێش زایین‌دا، كه ته‌وراتی عیبرانی به زمانی یۆنانی هێنایه‌گۆ، جووه به‌هێلینی بووه‌كان(Hellenized Jews) ده‌ركه‌وتن، ئاماده‌بوون فێركارییه یۆنانییه‌كان له‌باره‌ی چه‌مكی ماده و ڕۆڵه بنچینه‌ییه‌كه‌ی له هه‌ر ڕاڤه‌كردنێكی[2] ئایدیای ئەفراندن دا بپه‌رژێنن. له په‌رتووكی ژیرمه‌ندیی دا كه به ناونیشانی “دانایی سوله‌یمان ” ناسراوه (په‌رتووكێكه مێژوونووسان وای ده‌خه‌مڵێنن مێژووی نوسینه‌وه‌ی بۆ سه‌رده‌می كالیگۆلا 37- 41 ی پاش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه)[3] ئه‌مه‌ی خواره‌وه هاتووه:
«قورس نیه بۆ ده‌سه‌ڵاته به‌تواناكه‌ت به‌سه‌ر هه‌موو شتێك دا، كه جیهانی له ماده‌یه‌كی وێنانه‌كراو(ἐξ ἀμόρφου ὕλης) درووستكردووه، ورچی زۆر و زه‌وه‌ند و شێرانی نه‌به‌ز بنێرێته سه‌ریان» (17:11).
ئه‌م بۆچوونه بۆ ڕیبازی یۆنانییه‌كان شیاوبوو، ئەفراندن له ماده‌یه‌كی وینانه‌كراو یان شێوه‌نه‌گرتووه‌وه تاوه‌كو سه‌ده‌ی دووه‌می پاش زایین به‌رده‌وام باو بووه، ده‌بینین لای نوسه‌ران و فه‌یله‌سوفه جووه‌كانی تر جێگیر بووه، به تایبه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ی لای فیلۆنی جوو هه‌یه، كه به‌لایه‌نی زۆره‌وه دەو‌روبه‌ری 40 ی زایینی ژیانی كۆتاییهاتووه، بیری له ده‌سته‌واژه‌كانی پلاتۆ له‌باره‌ی گوته‌زای “ ده‌فر ” كردووه‌ته‌وه كه هه‌بوو له‌خۆده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌و به تێگه‌یشتنێكی ستۆیكیانه(ڕه‌واقیانه) له “ ماده ” تێده‌گه‌یشت، به‌وه‌ی كه “ بنه‌مایه‌كی كارتێكراوه ” له‌به‌رانبه‌ر عه‌قڵ دا كه “ بنه‌مایه‌كی كارا ”یه[4].
به هه‌رحاڵ له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی دووه‌می پاش زایین دا[5]، به‌شێوه‌یه‌ك كه بنه‌ڕه‌تێكی ڕاسته‌قینه نه له په‌یمانی كۆن و نه له لێكدانه‌وه یەهودی و جوویه‌كاندا نادۆزینه‌وه بۆی، به‌بێ هیچ كۆڵه‌كه‌یه‌كیش كه گه‌واهی بۆ بدات له ده‌قه‌كانی په‌یمانی نوێ دا، له‌پڕ تێزی ئەفراندن له نه‌بوونه‌وه ده‌ركه‌وت، به‌و ئیعتیباره‌ی كه بۆچوونێكه ده‌شێت له ڕووی تیۆلۆژییە‌وه بگیرێته‌خۆ و به‌رگریی لێبكرێت. ئه‌وه‌ش بۆچۆنێكه تیۆلۆژیسته به‌رگریكاره‌كان له مه‌سیحیه‌ت(apologists) له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی دووه‌م دا، نمونه‌ی تاتیانی سوری (Tatian، 173ز مردووه ) و سیۆفیلۆسی ته‌نتاكی (Theophilus، 185 ز مردووه) گرتیانه‌به‌ر و دواتر تیۆلۆژیسته‌كانی وه‌ك ئیرینایۆس(Irenaeus، 202 ز مردووه) و تێرتولیان (Tertullian، 400 ز مردووه) كه له قه‌رتاجه‌ی ڕۆمانیه‌وه هات و به باوكی مه‌سیحیه‌تی لاتینی ده‌ژمێردرا و ئۆریگۆن (Origen، 254 ز مردووه) په‌ره‌یان پێدا[6].
ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی نوسه‌ره مه‌سیحیه یه‌كه‌مینه‌كان بوون كه تێزی ئەفراندن له نه‌بوونیان وێنه‌كێشا و په‌ره‌یان پێدا، كه ئه‌و هه‌موو خه‌رمانه‌یه‌ی به مانای ئیبراهیمی بۆ ئایدیای ئەفراندن و به‌تایبه‌تیش به ئایدیای خودی ئافرێنه‌ر به‌خشی.
حیكایه‌تی نه‌بوونی ئیبراهیمی- 2 : تێزی ئەفراندن له نه‌بوونه‌وه (Creatio ex Nihilo) ی مه‌سیحی
ناشێت وا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تێزی ئەفراندن له نه‌بوونه‌وه بكه‌ین وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامیپێدانێكی ته‌ئویلیی په‌رتووكی په‌یدابوونی عیبرانی بێت، به‌شێوه‌یه‌ك په‌یمانی نوێی مه‌سیحی تێده‌په‌ڕێنێت تا قورئانی محەمەدی. به‌ڵكو له‌سه‌رمانه به‌و شێوه‌یه بیخوێنینه‌وه كه نوێكردنه‌وه‌یه‌كی ترسناكه له نه‌ریتی ئیبراهیمی دا. پێویسته له‌سه‌رمان به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو مێژووی بنوسینه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و ڕۆڵه ستراتیژییه ترسناكه‌ی له گه‌ڵاڵه‌كردنی مانای جێنیشینی و په‌یوه‌ندی به حیكایه‌تی مردنه‌وه‌یه(سردیه الموت) له له كه‌له‌پوره قووڵه‌كه‌مان دا له‌خۆیده‌گرێت، مه‌به‌ستمان بانگه‌شه‌ی مرۆڤی ئایینییه به‌وه‌ی كه ده‌توانێت موماره‌سه‌ی جۆرێك له باڵابوونی تیۆلۆژی بكات به‌سه‌ر مه‌رگی خۆی و به‌سه‌ر مرۆڤه‌كانی تردا به‌هۆی هێزێكی ئاوارته‌وه كه له باوه‌ڕهێنانی به خودای كه‌سی ئیبراهیمیه‌كانه‌وه وه‌ریده‌گرێت. ئه‌و [خودایه‌ی]ماهیه‌ته‌كه‌ی له توانای بێكۆتایی له ئەفراندن له نه‌بوونه‌وه وه‌رده‌گرێت. له‌سه‌رمانه بپرسین: ئه‌و پێویستییه ڕوحی و فیكرییه چی بوو كه مه‌سیحییه یه‌كه‌مینه‌كان و به‌دیاریكراویش له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی دووه‌می پاش زایینه‌وه هه‌ڵنا بۆ داهێنانی ئایدیای ئەفراندن له نه‌بوونه‌وه؟ یه‌كێك له لێكۆڵه‌ران له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: «(Creatio ex Nihilo) ده‌شێت وه‌ك باشترین شتێك كه ببێت به به‌رگریه‌ك له پڕ مشتومڕترین به‌شی مزگێنی(Kerygma) ی مه‌سیحی، مه‌به‌ستمان زیندووبوونه‌وه‌یه له پاش مه‌رگ، ڕاڤه‌بكرێت»[7].
یه‌كه‌مین گرفتێك كه ئایدیای زیندووبوونه‌وه‌ی مه‌سیحی ده‌یوروژێنێت بریتییه له تێكگیرانی ڕه‌های له‌گه‌ڵ چه‌مكی مردن دا به‌و شێوه‌یه‌ی فه‌یله‌سوفه‌كانی یۆنان دیاریانكردووه: ناشێت بۆ ماده كه ده‌فری درووستبوون(كون) و نه‌مانه(فساد)ببێته لانه‌ی داڵده‌دانی بوونه‌وه‌رێكی خودایی. كه‌واته چاره‌سه‌ر بریتییه له‌وه‌ی یان سازش له عه‌قڵی یۆنانی بكرێت و ئه‌وه بپه‌رژێنیت كه زیندووبوونه‌وه جه‌سته‌یی نیه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له گنۆسییه‌كان كردیان، یانیش گۆڕینی ماهیه‌تی عه‌قڵی مرۆیی و گه‌ڕان بۆی له شوێنێكی تر، به‌شێوه‌یه‌ك بشێت ئه‌وه بپه‌رژێنێت كه زیندووبوونه‌وه زیندووبوونه‌وه‌ی جه‌سته‌شه نه‌ك ته‌نها زیندووبوونه‌وه‌ی ڕوح. ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه تاتیان و سیۆفیلیۆس كردیان، ئه‌و دووانه‌ی تێزی ئەفراندن له نه‌بوونیان گۆڕی بۆ چه‌كێك بۆ سه‌لماندنی مانای زیندووبوونه‌وه‌ی پاش مردن و هێرشكردنه سه‌ر وته‌ی یۆنانی ئەفراندن له ماده‌یه‌كی وێنانه‌كراوه‌وه[8]. به تایبه‌تیش له‌پێناو به‌رگریكردن له ئایدیای خودایه‌كی ئافرێنه‌ر كه له ئازادی دا له‌وه دوورتر ده‌ڕوات كه گوته‌زای هۆكارێتی(السببیة) له فه‌لسفه‌ی یۆنانی دا ڕێیپێده‌دات[9]. ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ داننان به‌وه‌ی كه كۆی كتێبی پیرۆز تێزی ئەفراندن له نه‌بوونه‌وه ناخوازێت[10]. په‌یمانی نوێش ته‌نها دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه خودی ئەفراندن قه‌رزاری “ وشه- λόγος ” یه‌و ته‌نها بۆ ئه‌و ملكه‌چه[11].
بۆ مێژوونوووسانی ئایین واده‌رده‌كه‌وێت كه تاتیانی سوری یه‌كه‌م كه‌سه كه وتویه‌تی خودی ماده له‌لایه‌ن خوداوه ئەفرێنراوه. ئه‌وه‌ش قسه‌یه‌كه دواتر به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی مه‌سیحیه‌كان سه‌ركه‌وتووده‌بن له گه‌ڵاڵه‌كردنی بیركردنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیان له‌و مشتومڕه نه‌بڕاوه‌یه‌یان دا له‌گه‌ڵ ڕێبازه فه‌لسه‌فییه هاوچه‌رخه‌كانیان دا ده‌گۆڕێت بۆ عه‌قیده‌یه‌ك له‌باره‌ی كتێبی پیرۆزه‌وه[12]. به‌ڵام ڕه‌نگه مه‌سیحیه‌كان گریمانه‌ی ئەفراندن له نه‌بوونه‌وه ته‌نها بۆ ڕاڤه‌كردنی پارادۆكسی ئه‌و خودایه‌ی كه جه‌سته‌ی هه‌یه، به تایبه‌تیش زیندووبوونه‌وه له نێوان مردووان دا هێنابێته ئاراوه[13]. ئه‌مه‌ش واتا كه ده‌قه‌كانی په‌یمانی نوێش خاڵیه له تێزی ئەفراندن له نه‌بوونه‌وه و تێزه‌كه دوای ئه‌وه، به‌ڵكو له هه‌ندێ لایه‌نه‌وه[په‌یمانی نوێ] هه‌ر گیرۆده‌ی نه‌ریته ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كان له ڕاڤه‌كردنی ئەفراندن له‌ڕێگای حیكایه‌تی(سردیة) ئاوه‌وه[14]، وه‌ك ئه‌وه‌ی له دووه‌م نامه‌ی په‌ترۆس دا ده‌خوێنینه‌وه:
« به ئه‌نقه‌ست ئه‌وه پشتگوێده‌خه‌ن كه له كۆنه‌وه به فه‌رمایشتی خودا ئاسمان دروست بووه و زه‌ویش له ئاو و به ئاوه‌وه په‌یدابووه، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌م ئاوه‌شه‌وه بوو كه جیهانی ئه‌و كات ژێر ئاو كه‌وت و له‌ناوچوو»[1]. (5:3)
هه‌موو قسه‌كردنێك له‌باره‌ی تێزی ئەفراندن له نه‌بوونه‌وه له ده‌قه‌كانی په‌یمانی نوێ دا بریتیه له ده‌رهێنان و هه‌ڵهێنجاندن، به‌ڵام هیچ وته‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه نادۆزینه‌وه له‌گه‌ل نه‌ریته‌كانی په‌رتووكی په‌یدابوون دا یه‌كتر ببڕێت[15]. یه‌كه‌مین هه‌ڵهێنجانیش تێگه‌یشتنه له وشه‌ی “ كنْ – ببه ” (Γενηθήτω φῶς، Fiat lux، ليكنْ نور، با ڕوناكی ببێت)، واته په‌یدابوون به‌هۆی وشه‌وه، كه واتای ئەفراندنه له نه‌بوونه‌وه. باشترین نمونه‌ش له سه‌ر ئه‌وه له كاره‌كانی هاوچه‌رخه‌كان دا بریتییه له لێكدانه‌وه‌یه‌كی ڕۆدۆڵف بۆڵتمان كه ده‌سته‌واژه‌كه‌ی ئینجیلی یوحه‌نا(1: 1- 3 و هه‌روه‌ها 24:17) به‌وه ده‌خوێنێته‌وه كه یانی ئەفراندن له نه‌بوونه‌وه. له بڕگه‌ی یه‌كه‌م دا جگه له‌م ڕسته‌یه هیچی تر ناخوێنینه‌وه: «له سه‌ره‌تادا وشه‌كه [لۆگۆس]هه‌بوو، وشه‌كه له‌لای خودا بوو، وشه‌كه خۆی خودا بوو، ئه‌و له سه‌ره‌تاوه لای خودا بوو، هه‌موو شتێك به‌و به‌دیهاتووه، به‌بێ ئه‌و هیچ شتێك به‌دینه‌هاتووه له‌وه‌ی به‌دیهاتوون». ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه‌ش به‌گوێره‌ی یه‌كێك له لێكۆڵه‌ره‌كان ته‌نها جێكه‌وتكردنێكی ئه‌نسرۆپۆلۆژیه[16].
هه‌روه‌ها ئه‌م مانایه له نامه‌یه‌ك بۆ عیبرانیه‌كانیش دا هه‌وڵی هه‌ڵێنجانی دراوه: «به باوه‌ڕ تێده‌گه‌ین گه‌ردوون به فه‌رمایشتی خودا به‌دیهێنراوه، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی ده‌یبینین له‌و شتانه‌ی كه بینراوه نه‌هاتووه‌ته كایه‌وه» (3:11). به‌ڵام ئەفراندن له له‌وه‌ی كه “ نه‌بینراوه” یان “ دیار نیه ” زاراوه‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ره به‌لای نه‌ریتی پلاتۆیی یان ستۆیكی(ڕه‌واقی)ه‌وه. چونكه ئاماژه بۆ ماده‌یه‌كی بێ سیفه‌ت ده‌كات[17]. ئێمه تا ئێستاش له‌به‌رده‌م ده‌ق گه‌لێك داین كه ئایدیای ئەفراندن له ماده‌وه ده‌په‌رژێنرێت نه‌ك له نه‌بوونه‌وه.
به‌ڵام ئه‌و چوارچێوه ئه‌نتۆلۆژیه شاراوه‌یه‌ی كه كۆنترۆڵی تێزی «ئەفراندن له ماده - Creatio ex Materia» ده‌كات، تا ئێستاش بێگومان چه‌مكی “ نا- بوون ” ه، وه‌ك ئه‌وه‌ی یۆنان له قه‌سیده‌كه‌ی پارمه‌نیدس دا ڕێكیخستووه. بۆ نمونه ئه‌مه له نامه‌كانی پۆڵس دا ڕوونه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له نامه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی ڕۆما ده‌یڵێت:
« وه‌كو نوسراوه: “من تۆم كرد به باوكی چه‌ندین نه‌ته‌وه” ، ئیبراهیم باوكمانه له‌به‌رچاوی خودا كه باوه‌ڕی پێ هێنا، ئه‌وه‌ی مردوو زیندووده‌كاته‌وه و ئه‌و شته‌ی بوونی نییه ده‌یهێنێته بوون» (17:4).
تا ئێستاش مه‌ودایه‌كی تێگه‌یشتن هه‌یه پێویسته له تێزی “ نا- هه‌بوو ” وه (ek mê ontos) بۆ تێزی ئەفراندن “ له نه‌بوون ” ه‌وه(ex nihilo)ببڕدرێت. سه‌ده‌ی یه‌كه‌می زایینی و نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی دووه‌م وه‌ك قۆناغێكی نێوانگر وابوو، وه‌رشه‌یه‌كی ڕاهێنانی كرده‌وه بۆ دووباره لێكدانه‌وه‌ی مانای “ دروستبوون ” له‌و ده‌سته‌واژه پلاتۆییانه‌وه كه باسی ئایدیای »ئەفراندن له ماده‌یه‌ك» ی پێشه‌كی و شێوه‌نه‌گرتوو ده‌كات. به‌شێوه‌یه‌ك جۆستینیۆسی نابلوسی یان جۆستینیۆسی شه‌هید[18] له دانراوه‌كه‌ی دا ئه‌پۆلۆژیای یه‌كه‌می مه‌سیحیه‌كان (كه له نێوان ساڵانی 150 – 160 ز ی نوسراوه) ده‌ڵێت: «زانیمان كه خودا له سه‌ره‌تا دایه، چونكه بوونی چاكه‌یه و ئه‌وه كه جیهانی له ماده‌یه‌ك كه شێوه‌ی نیه له‌پێناو مرۆڤ دا ده‌رهێناوه[هێناوه‌ته دی]»[19]. كه به ته‌واوی زاراوه‌گه‌لی پلاتۆنیانه‌یه، به‌ڵام جۆستینۆس پێیوایه كه خودی پلاتۆ له‌لای خۆیه‌وه له په‌رتووكی دروستبوونه‌وه وه‌ریگرتووه[20].
كه‌واته پێویست بوو چاوه‌ڕوانى نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی دووه‌می پاش زایین بكرێت، تاوه‌كو تێزی ئەفراندن له نه‌بوونه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاشكاو له‌لای تاتیان گه‌ڵاڵه‌بێت، كه مه‌ودایه‌كی دوورتر له جۆستینیۆسی مامۆستای ڕۆیشت و “به‌كارهێنانی [تێزی ئەفراندن له هیچه‌وه]ی وه‌ك پاساوێك بۆ زیندووبوونه‌وه‌ی مردووه‌كان له گۆڕ” خسته به‌رباس[21]. ئه‌وكات به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ردوو پرسی ئەفراندن و زیندووبوونه‌وه شیاوبوو، به‌شێوه‌یه‌ك توندی په‌یوه‌ندیه ئاڵۆزه‌كه‌ی نێوان نه‌بوون و مردن، نێوان ئەفراندن له نه‌بوون و زیندووبوونه‌وه له مردن ده‌رده‌خست. بێگومان گره‌وه‌كه فه‌لسه‌فی نه‌بوو به‌ڵكو په‌یوه‌ست بوو به پرسێكی ده‌رئاساوه(له سروشت به‌ده‌ر) ه‌وه كه ڕاڤه‌كردنی سروشتی مه‌سیحه، ماناكه‌ی وا دیاریده‌كرێت به‌وه‌ی كه “ كوڕی خودا ” یه‌و به‌بێ باوك له‌دایكبووه و له خاچدراوه و له‌نێوان مردووه‌كان دا زیندووده‌بێته‌وه. ئه‌م پارادۆكسانه فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی نه‌یده‌توانی چوارچێوه‌یه‌كی زاراوه‌یی گونجاو بۆ تێگه‌یشتنی له‌ناوه‌وه دابین بكات.
له‌به‌رئه‌وه یه‌كه‌م داخوازی كه تاتیان خستیه به‌رباس بریتی بوو له “ دێرینیی خودا ” یان مانای ئه‌وه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی كاته، واته «سه‌ره‌تای نیه»( ἄναρχος)، ئه‌و «سه‌ره‌تایه بۆ هه‌موو شتێك»، چونكه مانای پاڵپشتی گوته‌زای »مزگێنی « ه، ئه‌وه‌ش مانایه‌كه دژیه‌كه له‌گه‌ڵ وته ڕه‌واقیه‌كه[2](ستۆیكیه‌كه) له‌باره‌ی خودا و ماده‌وه وه‌ك دوو بنه‌ما. هیچ ده‌رچه‌یه‌ك نیه له نمونه‌ی ئه‌م ژواریه‌دا(الصعوبة) ته‌نها به به‌رگریكردن له خودایه‌ك كه ته‌نها خۆی به هه‌مه‌كی هه‌یه و تواناداره به‌سه‌ر ئەفراندنی خودی ماده‌ش دا. به‌وه‌ش تاتیان یه‌كه‌م كه‌سه كه له ڕووی مێژووییه‌وه تێزی ئەفراندن له نه‌بوونه‌وه‌ی گۆكردووه[22]، ئه‌گه‌رچی كه‌سانێك هه‌ن یه‌كه‌م به‌كارهێنانی ئه‌م تێزه بۆ ترتۆلیان ده‌گه‌ڕێننه‌وه[23].
تاتیان ده‌ڵێت:«چونكه ماده وه‌ك خودا بێ سه‌ره‌تا نیه، له‌و ڕووه‌شه‌وه كه بێ سه‌ره‌تا نیه، خاوه‌نی هێزێك نیه هاوشێوه‌ی هێزی خودا، ماده ئافرێنراوه، له‌لایه‌ن هیچ هه‌بوویه‌كی تره‌وه به‌رهه‌منه‌هێنراوه، به‌ڵكو ته‌نها له‌لایه‌ن دروستكه‌ری هه‌موو شتێكه‌وه هێنراوه بۆ بوون»[24].
ڕێكه‌وت نیه كه وته‌كه‌ی تاتیان له‌باره‌ی سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی ماده درووستكراوه، خودا له ماده [شت] ده‌ئافرێنێت، له كتێبێك دا هاتووه ناونیشانه‌كه‌ی “ بۆ یۆنانییه‌كان ” ه(πρὸς Ἕλληνας) . نه‌ده‌كرا ئاراسته‌ی جه‌نگی ڕزگاربوون له ده‌سته‌واژه‌كانی ئه‌نتۆلۆژیای یۆنانی بكرێت ته‌نها له (بۆ یۆنانیه‌كان) دا نه‌بێت. ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێشه ئه‌وه‌یه كه تاتیان گوتاره‌كه‌ی بۆ یۆنانیه‌كان بۆ خاكیبوون له‌به‌رده‌م گه‌له “ به‌ربه‌ریه‌كان ” دا ده‌ستپێده‌كات، كه هه‌رچی شتێك شانازی پێوه‌ده‌كه‌ن له‌وانیان وه‌رگرتووه، ئه‌وان ده‌دوێنێت و ده‌ڵێت: ئایا هیچ یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانتان هه‌یه له بنه‌ڕه‌ت دا ئێوه قه‌رزاری به‌ربه‌ریه‌كان نه‌بن؟[25] گه‌ردوونناسی له بابلییه‌كان و جادوو له فارسه‌كان و ئه‌ندازه له میسرییه‌كان و نو‌سین له فینیقییه‌كان.. هتد. پاشان به‌رده‌وامده‌بێت له درۆ‌هه‌ڵبه‌ستن بۆ فه‌یله‌سووفانی یۆنان، نمونه‌ی دیۆجین كه له به‌رمیلێك دا ژیاوه و به‌هۆی خواردنی هه‌شت پێ(ئه‌خته‌بوت)ی كاڵه‌وه مردووه، یان پلاتۆ كه له بازاڕی كڕین و فرۆشتنی كۆیله دا فرۆشرا، یان ئه‌رستۆ كه ماستاوی بۆ ئه‌سكه‌نده‌ری گه‌نج و شێتۆكه كردووه و وتویه‌تی خودا ئه‌وه‌ی له‌ژێر فه‌له‌كی مانگ دایه نایزانێت ... هتد[26]. تاتیان له شێوازێكی سه‌رنجڕاكێش له خواستی (دیكۆڵۆنیاڵیستی- دژه كۆڵۆنیاڵیستی) دا به‌رگری له به‌ربه‌ریه‌كان له دروستكردنی دامه‌زراوه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان دا ده‌كات، به تایبه‌تیش مافیان له باوه‌ڕهێنان به‌وه‌ی كه فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی ناتوانێت گۆیبكات یان ئارگۆمێنتی له‌سه‌ر بكات.
ده‌ڵێت: «ئه‌ی یۆنانیه‌كان، بۆچی له جیاوازیی دامه‌زراوه‌كان دا چه‌كێك درووستده‌كه‌ن و دژمان به‌كاریده‌هێنین وه‌ك ئه‌وه‌ی له مه‌یدانی بۆكسێن دا بن له ئیلیاده(pugilat)؟ بۆچی وه‌ك تاوانبارێكی ترسناك ڕقتان لێمه، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی نامه‌وێت له‌گه‌ڵ نه‌ریتی هه‌ندێك دا بم؟ ... من ده‌زانم مانای به‌ندایه‌تی چیه. چونكه پێویست بوو به‌گوێره‌ی سروشت مرۆڤ ڕێز له خه‌ڵكی بنێت، به‌ڵام پێویسته ته‌نها له خودا بترسم. ئه‌و خودایه‌ی كه بۆ چاوی مرۆڤ دیارنیه و هیچیان نیه بۆ په‌یپێبردنی... خودای ئێمه هیچ سه‌ره‌تایه‌كی نیه له كات دا، ئه‌و ته‌نها خۆی سه‌ره‌تایه، ئه‌و خودی خۆی سه‌ره‌تای هه‌موو شتێكه. خودا ڕوحه و ناونشینی ماده نیه، به‌ڵكو ئه‌و ئافرێنه‌ری ڕوحه‌كانی ماده و ئەفرێنه‌ری ئه‌و فۆرمانه‌یه كه تێیدایه... ئێمه به ئەفرێنراوه‌كانی ده‌یناسین، ئێمه به شوێنه‌واره‌كانی وێنای توانسته نه‌بینراوه‌كه‌ی ده‌كه‌ین، من نامه‌وێت ئافرێنراوه‌كان بپه‌رستم كه‌له‌پێناو ئێمه‌دا دروستیكردوون»[27].
ئێمه له‌به‌رده‌م ئازادبوونێك داین گوزارشتی جیاوازی هه‌یه: له پاش ئازادبوونی ئۆنتۆلۆژی له وێناكردنه فه‌لسه‌فیه‌كه‌ی ئەفراندن له ماده‌وه، تاتیان ئازادبوونێكی شوناسیانه‌ی پێشكه‌شكرد له خۆبه‌زلزانی یۆنانیه‌كان به جیاوازیه‌كانیانه‌وه، به ئازادبوونێكی پله‌ی هه‌ره باڵا گه‌یشته لوتكه كه ئازادبوونێكی ڕوحیه له چه‌مكه یۆنانیه‌كه‌ی خودایه‌تی. به‌هێزترین گوزارشتیش كه پێویسته له‌سه‌رمان لێره‌دا باسیبكه‌ین خستنه‌ناوه‌وه‌ی چه‌مكی “ ڕوح ”ه، كه به‌ته‌واوی شه‌قڵی ئیبراهیمیه‌كانی پێوه‌یه، مه‌ودایه‌ك ده‌بڕێت كه فه‌یله‌سوفه‌كان له‌به‌رده‌میدا ده‌شڵه‌ژێن، ئه‌وه كه مانای “ ده‌روون – نه‌فس ” (ψυχῇ) بتپه‌رستی له ڕوح (Πνεῦμα) یه‌كتاپه‌رستی جیاده‌كاته‌وه، به‌م ئامرازانه تاتیان ده‌ستپێشخه‌ری كرد له‌به‌رگریكردن له ئایدیای زیندووبوونه‌وه‌ی پاش مردن، كه وه‌رگێڕانێكی وردی تێزی ئەفراندن له نه‌بوونه‌وه‌یه.
به‌گوێره‌ی عه‌قڵی یۆنانی پلاتۆیی یان ستۆیكی(ڕه‌واقی) ناشێت وێنای زیندووبوونه‌وه‌ی كه‌سیی جه‌سته بكه‌ین پاش مردنی ته‌نها ئه‌گه‌ر ئایدیای ئافران له نه‌بوونه‌وه‌مان په‌رژاند. ئه‌مه‌ش شتێكی ته‌واو ناخۆش بوو به‌لای یۆنانیه‌كانه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌ت به ئامرازه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی شیاو نه‌بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كه زمانی نو‌سین و وه‌رگێڕانی ده‌قه پیرۆزه‌كان یۆنانی بوو. ئه‌وه‌ش وه‌ك ڕاهێنانێكی ناوازه بوو له‌سه‌ر مانای ئەفراندن له نه‌بوونه‌وه: مه‌سیحیه‌كان سه‌ركه‌وتووبوون له ئەفراندنی زمانێكی یۆنانی تایبه‌ت به‌خۆیان كه له‌توانایدابێت ئایدیا و تێزی ته‌واو نایۆنانی بئەفرێنێت، مه‌به‌ستمان نا پلاتۆیی و نا ڕه‌واقی. زمان هه‌رگیز به‌ربه‌ست نه‌بووه، به‌ڵكو وه‌رشه‌یه‌ك بووه بۆ ڕاهێنان له‌سه‌ر ئینیتیمابوون بۆ كه‌لتورێك كه هێشتا نه‌هاتووه‌ته بوون.
تاتیان بۆ ئایدیایه‌كی په‌رتووكی دروستبوون له‌باره‌ی “ سه‌ره‌تا ” ه‌وه گه‌ڕایه‌وه، به‌ڵام مانای “ كن – ببه ” ی له سه‌ره‌تاوه له‌كات دا گواستنه‌وه بۆ سه‌ره‌تا له “ وشه ” یان له “ لۆگۆس ” دا. ئەفراندن بریتیه له “ هێزی وشه ” (λόγου δύναμιν) نه‌ك ده‌ستپێكردنی “ ماده ” له‌لایه‌ن “ دروستكه‌ر ” ه‌ووه، چونكه وشه یه‌كه‌م شته له خوداوه ده‌رده‌چێت ئه‌وا وشه‌یه و هیچ شتێكی تریان له‌گه‌ڵ دا نیه، ئەفراندنیش ده‌كه‌وێته دوای بوونی[وشه] . تاتیان هاوسه‌نگیه‌كی سه‌رنجڕاكێش له نێوان ئەفراندن و ئاخاوتندا دروستده‌كات: ئەفراندنی خودایی كردارێكی ئاخاوتنی په‌تیه. هه‌موو ماده‌یه‌كی ئافرێنراو و گۆكردن یان ده‌ربڕینه(προβάλλω، proballo) به مانای گه‌شه‌كردنی تۆ و یان گه‌ڵا یان ده‌رپه‌ڕین(انبثاق)، كه وشه‌یه‌كه له ده‌قه‌كانی په‌یمانی نوێ دا هاتووه[28].
ته‌نها به‌م مانایه ئەفراندن ته‌نها وشه‌یه- خودا “تاقانه‌یه”. تاقانه‌ییه بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌ی پێش ئەفراندن، مه‌رچی گه‌ڵاڵه‌كردنی ئایدیای ئەفراندن له نه‌بوونه‌وه‌یه. لێره‌دا تاتیان په‌نا بۆ خوازه‌ی مه‌شخه‌ڵ ده‌بات: تاكه مه‌شخه‌ڵێك ده‌توانین چه‌ندین ئاگری لێوه‌ربگرین، به هه‌مانشێوه هه‌ركه‌سێك وشه‌یه‌ك گۆبكات له ئافرێنراوه‌كانی[خودا] وه‌ریده‌گرێت. بوون وه‌ك وه‌رگرتنی ئاگره له یه‌ك مه‌شخه‌ڵی پێشوه‌خته و بنه‌ڕه‌تی و تاقانه وایه. ئه‌م مه‌شخه‌ڵه‌ش قه‌رزاری هیچ شتێك نیه. به‌دیاریكراوی لێره‌دا به‌رگریكردن له شیمانه‌ی زیندووبوونه‌وه له مردن به ئامرازگه‌لی نوێ شیاوده‌بێت.
ده‌ڵێت: «هه‌روه‌ك چۆن پێش ئه‌وه‌ی له‌دایكبم نه‌بووم، نه‌مده‌زانی كه پێویسته كێ بم... هه‌روه‌ك چۆن پاش ئه‌وه‌ی له‌دایكبووم، من هه‌ر به له‌دایكبوونم باوه‌ڕم به بوونم هێنا، به هه‌مانشێوه من ئه‌وه‌ی كه له‌دایكبووم، ئه‌وه‌ی كه به‌هۆی مردنه‌وه نامێنم و هیچ كه‌س چیتر نامبینێت، من سه‌رله‌نوێ دروست ده‌بمه‌وه، ڕێك وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌دایكبووم پاش زه‌مه‌نێك كه تێیدا بوونم نه‌بوو. ئه‌گه‌ریش ئاگر جه‌سته‌ی كه‌ساسمی سوتاند، یان له ده‌ریا و ڕووبار دا وون بوو، یان ئاژه‌ڵه دڕنده‌كان پاره‌پاره‌میان كرد، ئه‌وا من سپارده‌م (dépôt) له كۆگای گه‌وره‌ی [خودا] ده‌وڵه‌مه‌ند دا، هه‌ژاریش – واتا ئه‌وه‌ی خودای نیه(ἄθεος)- ئه‌م ئه‌مانه‌ته ناناسێت، به‌ڵام خودا، خۆشه‌ویست و گه‌وره‌م، هه‌ركات ویستی ئه‌وا ئه‌و كه‌سه(ὑπόστασιν) نۆژه‌ن ده‌كاته‌وه كه هیچ كه‌س نایبینێت ته‌نها خۆی نه‌بێت، ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه دۆخی یه‌كه‌می»[29].
كه‌واته مه‌به‌ست له تێزی ئەفراندن له نه‌بوونه‌وه بریتی بوو له ئازادكردنی خودای مه‌سیحی له باڵاده‌ستی ئۆنتۆلۆژیای یۆنانی كه له پیرۆزترین سیفه‌ته‌كانی بێبه‌شیكردبوو: كه به شێوه‌یه‌كی ئازاد بئافرێنێت، به‌وه‌ش پێویست بوو كه بكه‌وێته‌وه پێش ماده‌ی جیهانه‌وه و ئافرێنه‌ری بێت. به‌ڵام ناوه‌ڕۆكی باسه‌كه له هه‌موو ئه‌وه‌دا ته‌نها و ته‌نها خودا نیه،به‌ڵكو كرۆكی پرسه‌كه گه‌ڵاڵه‌كردنی به‌ستێنێكه(سیاقێك) تێگه‌یشتن له سروشتی مه‌سیح، له سرووشتی وشه، بكاته شتێكی شیاو. تێڕوانینێكی نوێ بۆ جیهان هه‌بوو پێویستی به پاساوی ڕوحی هه‌بوو، ته‌نانه‌تئه‌گه‌ر پاساوێكی میتافیزیكیش نه‌بێت له‌سه‌ر نه‌ریتی یۆنان. پێویستیه‌ك هه‌بوو بۆ گه‌ڵاڵه‌كردنی مرۆڤایه‌تیه‌كی نوێ به‌توانابێت به‌سه‌ر تێگه‌یشتن له‌وه‌ی كه ڕوویداوه و له‌ناوه‌و ئینتیمای بۆی هه‌بێت. مه‌به‌سته سیاسیه‌كه‌ش دانانی سنوورێكی جیاكه‌ره‌وه‌ی بێ گه‌ڕانه‌وه بوو له نێوان توانستی خودا و توانستی مرۆڤ دا: له نێوان ئه‌وه‌ی له ماده ده‌ئافرێنێت و ئه‌وه‌ی له نه‌بوونه‌وه ده‌ئافرێنێت، له نێوان ئه‌نسرۆپۆلۆژیای پاگانی(بتپه‌رستی) و تیۆلۆژیای مه‌سیحی دا. له‌م به‌ستێنه‌دا وایلێهات گه‌ڵاڵه‌كردنی به‌سته‌رێكی بێ پێشینه له‌نێوان ئازادی و بڵندبوونه‌وه(تعالي) دا شیاو بوو: ته‌نها خودا ده‌توانێت ئازاد بێت، چونكه ده‌توانێت به‌سه‌ر ئافرێنراوه‌كانی دا بلندبێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه نه‌ده‌كرا وێنابكرێت یان به‌رگریلێبكرێت به‌بێ داننان به تێزی ئەفراندن له نه‌بوونه‌وه.
له‌گه‌ڵ سیۆفیلۆس دا (183ز مردووه)[30] كه له پا‌تریاركه‌كانی سریان بوو له ئه‌نتاكیا، چووه جه‌نگێكی تونده‌وه بۆ به‌رگریكردن له له مه‌سیحیه‌تی تازه‌په‌یدابوو دژی بتپه‌رسته یۆنانیه‌كان و دژی جووه هاوچه‌رخه‌كان. ده‌رچوونی پرسی ئەفراندنی جیهانی له بازنه‌ی كۆسمۆلۆژیا و كردنه ئاسۆی تیۆلۆژیاوه گه‌ڵاڵه‌كرد، قسه‌كردن له‌باره‌ی ئەفراندنی خودایی له نه‌بوونه‌وه جێگیربوو، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی كه خودایه ماده‌ی یه‌كه‌می به خودی خۆی ئافراندووه.
ده‌ڵێت: «پلاتۆ و قوتابیه‌كانی به‌ڕاستی دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه خودایه‌كی نه‌ئافرێنراو هه‌یه، ئه‌و باوك و دروستكه‌ری هه‌موو شته‌كانه، به‌ڵام له هه‌مان كات دا دوو بنه‌ما داده‌نێن: خودا و ماده، كه ده‌ڵێن هه‌ردوكیان پێكه‌وه دێرینن. ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو بنه‌مایه به هه‌مان ئه‌ندازه نه‌ئافرێنراو بن، ئه‌وا له‌وه‌وه ئه‌وه به‌رهه‌مدێت كه خودا هه‌موو شته‌كانی دروستنه‌كردووه، هه‌ژمونیشی ڕه‌ها نیه، وه‌ك ئه‌وه‌ی یاوه‌رانی پلاتۆ بانگه‌شه‌ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر ماده وه‌ك خودا نه‌ئافرێنراو بێت، ئه‌وا یه‌كسانی ئه‌و ده‌بێت و وه‌ك ئه‌و نه‌بزواوه... له چی شتێك دا توانای خودا به‌رجه‌سته ده‌بێت ئه‌گه‌ر جیهانی له ماده‌یه‌كی پێشوه‌خته هه‌بوو ئافراندبێ! ئه‌گه‌ر ئه‌و ماده‌یه‌ی پێویسته بۆ كاره‌كه‌ی بده‌یته كرێكارێك ئه‌وا هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌تانه‌وێت بۆتان دروستده‌كات. هه‌رچی توانستی خودایه ئه‌وا له‌وه‌دایه كه هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت له‌وه ده‌رده‌هێنێت كه نیه(ex ouk onton) ... له‌وه‌دایه كه ده‌ریدێنێت و ده‌ریهێناوه له‌وه‌ی كه نابێت هه‌موو ئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت و به‌وشێوه‌یه‌ی كه ده‌یه‌وێت»[31].
هه‌ندێك له توێژه‌ران سه‌رنجی جیاوازییه‌كی كه‌میان داوه له ده‌ربڕینی مانای نه‌بوون له دوو ده‌سته‌واژه‌دا كه له‌و زمانه یۆنانیه دا ده‌ستاوده‌ستیپكراوه كه له‌م ده‌قانه‌دا به‌كارهاتووه جا بتپه‌رستی بێت یان مه‌سیحی: ئه‌وه‌ش جیاوازیه‌كه له داڕشتن دا له‌نێوان ئاماژه‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی كه جیهان به‌لای خوداوه له‌شێوه‌ی “ ناهه‌بوو ” (μὴ οντα ,mē onta) به‌مانای نه‌بوون یان نه‌بوونی ڕێژه‌یی كه شته‌كانی پێ وه‌سفكردبێت كه دێنه‌بوون یان له‌دایكده‌بن پاش ئه‌وه‌ی كه نه‌بوون، له نێوان وته‌ی ئەفراندن له نه‌بوونه‌وه، واتا له شتێكه‌وه كه نه‌بووه و نابێت(ouk ontos، οὐκ οντως) به مانای نابوونی ڕه‌ها یان نه‌بوون[32]. ئه‌وه‌ی ڕوویدا بڕیارێكی ته‌ئویلیه كه توێژه‌ران و مێژوونووسه گه‌وره‌كانی ده‌قه گه‌وره‌كانی مه‌سیحیه‌ت داویانه به‌وه‌ی “ ئه‌وه‌ی نابێت ” به‌وه تێبگه‌ین كه مه‌به‌ست ده‌سته‌واژه‌ی “ ex nihilo ” ه یه كه له ده‌قه لاتینیه‌كان دا باڵاده‌ست بووه، واته گوزارشتی «ئەفراندن له نه‌بوونه‌وه« بڕیارێكی ته‌ئویلییه نه‌ك دیاریكردنێكی مه‌عریفی[33].
ئەفراندن له نه‌بوون ئایدیایه‌كه له ده‌قه مه‌سیحیه‌كانی پێش كۆتایی سه‌ده‌ی دووه‌م دا بوونی نیه، ئه‌مه‌ش واتا كه تێزی ئەفراندن له نه‌بوونه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاشكاو كاتێك ده‌ركه‌وت كه ئەفراندن بووه پرسێكی تیۆلۆژی په‌تی و چیتر ده‌سته‌واژه‌كانی قه‌رزاری مشتومڕی كۆسمۆلۆژی نه‌بوو له‌سه‌ر شێوازی یۆنان، بۆ یه‌كه‌مجاریش به‌شێوه‌یه‌كی په‌تی وه‌ك ئافرێنه‌رێك نه‌ك وه‌ك “ دروستكه‌ر ” ێك (δημιουργός, démiourgos) پرسیار له‌باره‌ی خوداوه كرا، به مانا پلاتۆییه‌كه‌ی كه هه‌ژموونی كردبووه سه‌ر چه‌مكی خودا له گفتوگۆی “ تیماوس ” دا(له ده‌وروبه‌ری 360 پێش زایین نوسراوه)، به‌ڵام ده‌ركه‌وتنی له‌پڕی تێزی ئەفراندن له نه‌بوونه‌وه له ده‌وروبه‌ری 180 ز له&zw