ئه‌م كتێبه تايبه‌ت و ته‌رخانه بۆ ڕووداوى 11ـى سێپته‌مبه‌ر. له‌و ژێرخان و پێشينه سياسى و كۆمه‌ڵايه‌تى و ده‌روونييه ده‌كۆڵێته‌وه كه يانزه‌ى سێپته‌مبه‌رى تياڕووده‌دات. شيكردنه‌وه سياسييه‌كانى ژيژه‌ك بارگاوين به فه‌لسه‌فه و ده‌روونشيكارى، له‌پشت شيكردنه‌وه‌كانيشه‌وه نه‌فه‌سێكى ڕاديكاڵى سياسى هه‌يه و داكۆكى له ڕيسك و سه‌ركێشى ده‌كات له سياسه‌تدا.
له‌م كتێبه‌دا، كۆى دۆخى جيهان وه‌ك يه‌ك "گشت و كۆ" ده‌خوێنرێته‌وه. ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌و گه‌ردوونگه‌راييه‌يه كه له بيروباوه‌ڕه ماركسييه‌كه‌ى ژيژه‌كدا هه‌يه. گه‌ردوونگه‌رايى به‌رگرى له‌وه ده‌كات هه‌موو كێشه‌كانى جيهان په‌يوه‌ندييان به‌يه‌كتره‌وه هه‌يه. بۆنمونه له‌م كتێبه‌دا فه‌نده‌مێنتاڵه دينييه‌كان وه‌ك نيهيڵيستى چالاك ده‌ناسين، ئه‌ويش له‌به‌رامبه‌ر سوبێكتى ئه‌مڕۆى خۆرئاواييدا كه مرۆڤێكى نيهيڵستيى ناچالاكه. گه‌ر خۆكوژه فه‌نده‌مێنتاڵه‌كان چالاك بن، ئه‌وا مرۆڤه خۆرئاواييه چێژپه‌رسته بێ‌ئامانج و ڕيسكه‌كه جۆرێكه له نيهيڵيستى ناچالاك. ئه‌م دوو جۆر نيهڵيزمه سه‌ر به‌و سيسته‌مه‌ن كه ئه‌مڕۆ هه‌موومانى تيا ده‌ژين.