به‌ياننامه‌ى سايتى نێگه‌تيڤ ده‌رباره‌ى دۆخى ئێستاى كوردستان
ئه‌وه‌ى ئێستا له كوردستان ده‌گوزه‌رێت، ته‌نيا قه‌يرانێكى ئابورى نيه به‌ڵكو چڕبوونه‌وه و زه‌قبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك قه‌يرانى تره له كه‌وڵێكى ئابورييدا: قه‌يرانى سياسى، كۆمه‌ڵايه‌تى و كه‌لتورى، فيكرى، ئه‌خلاقى و هتد. سيسته‌م بريتييه له په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ريه‌كه له‌مانه. بۆيه به‌م پێيه، سيسته‌مى باڵاده‌ست له كوردستان سيسته‌مێكى نه‌خۆش و قه‌يراناوييه. بۆيه:
يه‌كه‌م: كێشه‌كه ته‌نيا موچه نيه، موچه ته‌نيا نيشانه‌ى نه‌خۆشيى سيسته‌مه‌كه‌يه و هيچى تر. هاوكات موچه نيشانه‌يه‌كى ناوه‌كييشه بۆ ئه‌وه‌ى كوردستان ڕاسته‌وخۆ به‌شێكه له سيسته‌مه جيهانييه‌كه و له كار و كاردانه‌وه‌ى ته‌واودا ده‌ژى به‌و سيسته‌مه‌وه. ئه‌مه‌ش كورتبينيى ئه‌و ڕۆشنبيرانه ده‌سه‌لمێنێت كه ده‌يانوت كۆمه‌ڵگاى ئێمه نيشته‌جێى سيسته‌مه جيهانييه‌كه نيه و لێره نه سه‌رمايه‌دارى هه‌يه و نه ليبراڵيزم و نه نيوليبراڵيزميش. گه‌ر قه‌يرانه‌كانيش به موچه‌يه‌ك و دووان پينه بكرێت و دوابخرێت، ئه‌وا هيچ له‌و ڕاستييه ناگۆڕێت كه سيسته‌مه‌كه داڕزاوه و ڕيفۆرم و چاكسازى جگه له فرتوفێڵى بێتامى سياسييه‌كانمان هيچى تر نين.
دووه‌م : ئه‌م چه‌ند مانگه‌ى پێشوو له كوردستان، به‌گشتى چه‌ند مانگێكى سياسى بوون و ژيانى سياسى كه‌وته بوژانه‌وه. خه‌ڵك به‌بێ ئه‌وه‌ى ڕاسته‌وخۆ بچنه خولى هۆشيارى و په‌روه‌رده‌ييه‌وه، ڕاى سياسييان هه‌بوو. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه سياسه‌ت چ ته‌ماسێكى زيندووى به ژيانى خه‌ڵكه‌وه هه‌يه و چيتر ئه‌و تێزه ئه‌ده‌بى و عيرفانييانه شكست دێنن كه سياسه‌ت وه‌ك پرسێكى قێزه‌ون و پشتگوێخراو پيشانده‌ده‌ن. سياسه‌ت شتێك نيه به بڕوانامه و حيزبايه‌تى پێى بگه‌يت و به ڕۆمان و ڕۆمانسيات لێى بكشێيته‌وه، به‌ڵكو پرسێكه كۆى جومگه‌كانى ژيانى كۆمه‌ڵگاى پێوه به‌ستراوه.
س‌ێيه‌م: گه‌رچى شۆڕش و ڕاپه‌ڕين به په‌له‌پڕوزێ ناكرێت، به‌ڵام دوور نيه كه هێزه دينى و ناسيۆناليسته‌كان به‌په‌له سوارى شه‌پۆله‌كانى خه‌ڵك بن. ئه‌ويش دواى ئه‌وه‌ى كه ده‌ركه‌وت نه هێزه ناسيۆناليسته‌كان و نه ئيسلامييه‌كان و نه ئۆپۆزسيۆنيش، هيچيان هه‌ڵگرى ئه‌ڵته‌رناتيڤێكى ته‌ندرووست نين بۆ كۆمه‌ڵگاى ئێمه. گه‌رچى هه‌ريه‌كه‌يان خه‌ونێكى نيوه‌ناچڵيان به ده‌وڵه‌تى كوردى و خه‌لافه‌تى ئيسلامى و به‌هه‌شتى پارله‌مانييه‌وه بينيوه.
چواره‌م: ترس له هۆشياريى خه‌ڵك نابێته بيانوو بۆ ئه‌وه‌ى جووڵانه‌وه و هه‌ستانى خه‌ڵك ڕه‌تبكرێته‌وه. خودى جووڵانه‌وه و هه‌ستانى خه‌ڵك، ده‌توانێت گۆڕان له هۆشياريى خه‌ڵكدا درووستبكات. هۆشيارى ديوێكى پراكتيكيى هه‌يه و له ساته‌وه‌ختى پراكتيكدا گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا دێت. هۆشيارى شتێك نيه بچيته ده‌ره‌وه‌ى و باسى لێوه بكه‌يت، هۆشيارى پرسێكى پراكتيكى و ناونشين و مێژووييه.
پێنجه‌م: ئه‌وه‌ى ئێستا ونه، ئه‌ڵته‌رناتيڤێكى ڕوونى چه‌په. له‌و چه‌ند ده‌يه‌يه‌دا نه سه‌ركرده‌يه‌كى جه‌ماوه‌رى له‌لايه‌ن چه‌پى باشوره‌وه درووستكرا و نه توانرا ڕۆشنبيرێكى سياسيى ڕاديكاڵيش درووستبكرێت كه ئه‌مڕۆ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى ئه‌م بۆشاييه بێت. بزاڤى چه‌پ هه‌ست به بۆشاييه‌كى ڕۆحى و ستراتيژى ده‌كات و ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌ت بۆ ئايدۆلۆژييه دينى و ناسيۆنالييه‌كان ده‌ڕه‌خسێنێت درێژه به درووشمه سواوه‌كانيان بده‌ن. به‌پێى باوانى فيكرى كۆمۆنيستى، فيكر و فه‌لسه‌فه له‌قووڵاييدا گرێدراونه‌ته‌وه به سياسه‌ته‌وه و سياسه‌تيش ته‌نيا ديپلۆماسيه‌تى فێڵبازانه و بزه‌ى سه‌رشاشه نيه، به‌ڵكو به‌شداريى هاوبه‌شى خه‌ڵكه نه‌ك هه‌ر له‌كاتى هه‌ڵبژاردندا، به‌ڵكو له كاتى چاوه‌ڕواننه‌كراو و كتوپڕيشدا.