دیمانه‌يه‌ك له‌گه‌ڵ فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانيی به‌ڕه‌گه‌ز كۆری بیونگ-شول هان
له فه‌ڕه‌نسييه‌وه: فازڵ مه‌حمود، كاروان ئه‌حمه‌د به فايلى pdf بيخوێنه‌وه
ئەو ڕێبازەی كە بیونگ-شول هانی لەسەرە زۆر سەرسوڕهێنەرە: به مه‌به‌ستی خوێندنی كانزاكاری لە تەمەنی 22 ساڵی كۆریا بەجێدەهێڵێت و ڕوو لە ئەڵمانیا دەكات و له‌وێ ڕوو له خوێندنی فەلسەفە دەكات. بە بڕوای ئەو، كۆمەڵگای ئێمە زیندانی ده‌ستی نارسیزم و خودئه‌ڤینییه و چالاكيی بەردەوام و پیرۆزكردنی كرده و ئه‌كت لە ڕه‌گه‌وه ئارەزوو وشك دەكات. گەر بمانەوێت ڕۆبچین به به‌رهه‌مه‌كانیدا ئه‌و خاوەنی بیرێكی توند و ڕوونە. هان یەكێك بوو لەو فەیلەسوفانەی كە پێشتر بەرهەمەكانی بۆ فەڕەنسی وەرنەگێڕابوو, بۆیە جێگای خۆی بوو ئەم دیمانەیەی لەگەڵ سازبكرێت.
لەتەمەنی 22 ساڵی كۆریا بەجێدەهێڵت و بە مەبەستی خوێندنی تەكنیكی ڕوو لە ئەڵمانیا دەكات، له‌وێدا ڕەوتی خۆی بەرەو فەلسەفەو تیۆلۆژیا دەگۆڕێت، پاشان لە (قوتابخانەی باڵای نەتەوەیی بۆ چەمكە فۆرمەڵەكان) دەبێتە مامۆستا كە لە هەمان قوتابخانەدا (پیتەر سڵۆته‌ردایك) مامۆستا دەبێت، وا دەردەكەوت كە لەگەڵ یەكتر نەیاندەكرا. كتێبەكانی سڵۆتێردایك پڕبوون لە پچڕان و بابەتی دوور لە باس و واقیع, بەڵام ئەوانەی هان پوخت و وشك و ستایلێكی ئابورییان هەیە. سەرنوسەری ئەم گۆڤارە لە بەرلین بەم شیوەیە وەسفی (هان) دەكات: ڕستەكانی وەكو زەبری تەورە، هەموو كەس بە ئامانجی خۆی دەگات، وەك پیاوێك دەنوسێت كە دەیەوێت دار ببڕێت. خوێندنەوەی هان واتە ڕۆچوون بەنێو بیرێك كە وشه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
هان له پێناو ڕووبەڕوبونەوە و زاڵبوون بەسەر ناڕەحەتییەكاندا ده‌نوسێت. بەرهەمەكانی كەمتر بە دنیادا بڵاوبوونەتەوە، زیاتر لە كۆریا و چین كە هەندێك لە بەرهەمەكانی لەم وڵاتانە پڕفرۆشترینن. یەكێك لە وتارەكانی كە لە فەڕەنسا بڵاوكراوەتەوە ناوی(لەناو هەوری چڕدا)یه كە ڕۆچونێكە بە نێو بارودۆخی مرۆڤی دیجیتاڵيی سەردەمی تەكنەلۆژیا. یەكێكی تر لە وتارەكانی كە بۆ فەرەنسی وەرگێڕاوە ( ئارەزوو یا دۆزەخی وێكچوو)ه كه باس لەسەر به‌دیهێنانی خۆشەویستی و ئیرۆتیزم لە كۆمەڵگایەك ده‌كات كە ڕووخساری ئەویتر بەرەو لەناوچوون دەچێت. هان كەسێكی نەفره‌تكه‌ر و لە هەمان كاتیش‌دا مۆراڵیستە.
ئەو ڕێبازەی كە تۆ لەسەری ده‌ڕۆی كەمتر ناسراوە. چی وا لە كۆرییەك دەكا كە ڕوو لە ئەڵمانیا بكا، بۆ چی كانزاكارێك دەبێتە فەیلەسوف؟
بۆنگ-شول هان: لە ژیاندا كۆمەڵێك دووركەوتنەوە و گۆڕانكاری هەیە كە ناتوانین لێكدانەوەیان بۆ بكەین. ڕەنگە ئەو بڕیارە نائاساییەی كە داومە، بەشێكی لێكدانەبڕاوی ئەو ناوە بێت كە هەڵمگرتووە. ئەدۆرنۆ جارێك وتویه‌تی ناوەكان كۆمەڵە سەرەتایەكن كە ئێمە لێیان تێناگەین بەڵام كۆڵیان بۆ دەده‌ین. بە پێی پیتی ئیدیۆگرامی(واتا نیگار)ی چینی «Chul» بە پێی ئاوازە دەنگییەكەی هاوكات كه واتای ئاسن دەدات ئاوه‌هاش واتای ڕووناكی دەدات. لە كۆریا «فەلسەفە» واتە «زانستی ڕووناكی». بۆیه ده‌كرێت كە ئەوەی من كردوومە تەنها ئەوە بووبێت كە شوێنی ناوەكەم كەوتووم.
ئه‌ی له ئەڵمانیا دا...
بەڵێ, كە هاتمە ئەڵمانیا خولیای خوێندنی كانزاكاريی تەكنیكی لەمێشكمدابوو لەزانكۆی تەكنیكی(كلۆستال زیلێرفیلد) لە نزیك گۆتینگان. بە دایك و باوكمم گوتبوو كەدرێژە بە خوێندنم دەدەم لە بواری تەكنەلۆژیا لە ئەڵمانیا. دەبوو درۆیان لەگەڵ بكەم، چونكە بەو شێوەیە نەبوایە نەمدەتوانی بڕۆم. بەم جۆرە ئەوێم جێهێشت و ڕوومكردە وڵاتێكی تر كە لەوكاتەدا نە شارەزای زمان نە نوسینەكەی بووم و دەستمكرد بە خوێندنی بابەتێك كە زۆر لەوەی خۆم بۆی هاتبووم جیاوازتر بوو. وەكو خەونێك بوو. ئەوكات تەمەنم 22 ساڵ بوو.
لێكۆڵینەوەكەت لەسەر «كۆمەڵگەی ماندوو» كە پڕفرۆش‌ترین بوو لە ئەڵمانیا، بوو بە كتێبێكی پیرۆز لە كۆریای باشور. چۆن لێكدانەوە بۆ ئەوە دەكەیت؟
ئاشكرایه، كۆرییەكان ئەو هەستەیان بۆ درووست بوو كە تێزە بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئەم كتێبە تەعبیر لە ئه‌وان دەكات: كۆمەڵگای پێرفۆرمانسی ئەمڕۆ كۆمەڵگایەكی خۆچەوسێنه‌ری ئارەزوومەندانەیە، پاش ئەمەش، چەوسانەوە به بێ هۆكارێكی زاڵیش مومكینە. كۆریای باشور كۆمەڵگایه‌كی تا سه‌ر ئێسقان ماندووە. خوویه‌ك هەیە لە كۆریا، ئەویش ئەوەیە كە لە هەموو شوێنێك خەڵكی دەبینین خەوتوون. لە سیئۆلی پایته‌خت میترۆكان وەكو جێگای نوستنیان لێهاتووە.
پێشووتر جیاواز بووە؟
كاتێك لە قوتابخانە بووم لە سەر دیواری پۆلەكاندا كۆمەڵێك چوارچێوەمان دەبینی كە لە نێویاندا هەندێك بیرۆكەی تێدا بەدی دەكرا وەك ئارامگرتن، جێبەجێكردن... هتد. كۆمەڵێك درووشمی كلاسیكيی كۆمەڵگایەكی دیسیپلینی بوو. له ڕۆژگاری ئەمڕۆدا وڵاتەكە گۆڕاوە بۆ كۆمەڵگایەكی پێرفۆرمانس، ئەم گۆڕانكارییەش زۆر خێرا و توند بوو بە بەراورد به شوێنەكانی تر. كەس كاتی ئەوەی نەبوو خۆی بۆ ئەم فره‌چه‌شنییه‌ی نیولیبراڵیزم ئامادەبكات، كەلە هەموو شتێ ئه‌سته‌متر بوو. به‌بارێكدا، پرسیار لەسەر پێویستی و ئەرك نییە، بەڵكو لەسەر (توانا)یە. لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا پۆلەكان پڕن لە درووشمی وەك «بەڵێ، دەتوانی بیكەی». لەسەردەمێكی وەك ئەمڕۆ بەشێوەیەكی ئاشكرا، كتێبەكەم وەكو دژە ژەهر ڕۆڵی خۆی دەگێڕێت. ڕەنگە ئه‌مه پێشەنگی مه‌عریفه‌یه‌كی ڕەخنەگرانە بێت كە هەنوكە خۆی بنیاتدەنێت.
چ كێشه‌یه‌ك له كرده‌ی ئه‌خلاقيدا سه‌رهه‌ڵده‌دات؟
ئەم ئاكارە فێڵێكی ترسناك و وێرانكەرە، پاشان ڕوونی دەكەمەوە كە ئەم فێڵە جەخت لە چی دەكاتەوە؟ كارل ماركس ڕەخنە لەو كۆمەڵگایە دەگرێت كە «له‌خۆنامۆبوون» بەڕێوەی دەبات له پێناو سوودی كەسێكی بێگانە. لە سیستەمی سەرمایەداریدا, كرێكار دەچەوسێنرێتەوە، ئەم چەوساندنەوەیەش كە لەلایەن كەسێكی بێگانەوەیە، سنورەكانی خۆی دەبەزێنێت؛ ئەویش پاش گەیشتن بە پلەیەكی دیاریكراوی بەرهەمهێنان. پاشان بە شێوەیەكی تر بەرەو (خۆچەوساندنەوە) دەڕوات كە لە رۆژگاری ئەمڕۆدا خۆویستانە ملكەچی دەبین. خۆچەوساندنەوە بێسنوورە! خۆویستانە، ئەوەندە خۆمانی بۆ دەچەمێنینەوە تا دەگاتە ئەوەی كە پەل و پۆمان بشكێنێت. ئەگەر شكست بهێنم ئەوا خۆم بە بەرپرسی ئەو شكستە دەزانم، كە ئازاریش دەچێژم لەبەر ئەوەیە ئیفلاسم كردووە و تەنها خۆم لەسەر ئەوە تاوانبارم. خۆچەوساندنەوە بریتییە لە چەوساندنەوەیەك بەبێ زاڵێتيی چونكە سەراپا خۆویستانەیە. یاخود لەبەر ئەوەیە كە خۆی دەخزێنێتە ژێر بەیداخی ئازادی كە ئەمیش كامەرانی بڵاودەكاتەوە. هەرگیز گروپێكی پێكه‌وه‌یی یاخود «ئێمە»یەك درووستنابێت كە بتوانێت دژی ئەو سیستەمە بوەستێتەوە.
تۆ ده‌ستنیشانی نەخۆشییەك ده‌كه‌یت لەكۆمه‌ڵگای ئێمەدا، ئەویش بە بانگەشەكردن بۆ دوو چەمك كە زۆر باو نین: «پۆزەتیڤیتێ« و « نێگەتیڤیتێ« ، تۆ پێت وایه نیگەتیڤیتێ لاواز دەبێت.
نێگەتیڤیتێ شتێكە كە دەبێتە هۆی درووستبوونی پەرچەكردارێكی بەرگريی سیستەمی پارێزكاری. نێگەتیڤ خۆی دەخزێنێتە نێو بەشە پاكەكەمان و هەوڵدەدات ئینكاری لێبكات و بیڕووخێنێت. جەختم لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا لە نێو سەردەمی پۆست ـپارێزگاریكردندا دەژین. نەخۆشييه دەروونییه‌كانی ئێستا، وەك بێ‌ئومێدی، شڵەژاوی، كێشەی ئاگایی، ناجێگیری ڕەفتار(TDAH). ئەمانە ئەو نەخۆشییانە نین كە لەڕێگای نێگەتیڤیتێی ڤایرۆسی یاخود بەكتریایی درووست بووبێت, بەڵكو جەڵتە لە ڕێگای زیاد لە پێویست بەكارهێنانی پۆزەتیڤیتێ‌وە سه‌رچاوه ده‌گرێت. توندوتیژی بە تەنها لە نێگەتیڤیتییەوە لەدایكنابێت به‌ڵكو لە پۆزەتیڤیتێ‌وە توندوتیژيی پۆزەتیڤیتێ یاخود هاوچەشن بریتییە لە توندوتیژییەكی (پۆست پارێزگاریكردن). ئەوە كەڵەكەبوونی چەوریی سیستەمەكەیه نەخۆشی درووستدەكات. ئەوە دەزانین كە پەرچەكرداری پارێزگاریكردن لە چەوری بوونی نییە.
بە چ پێوەرێك بێ‌ئومێدی بەستراوەتەوە بە لاوازبوونی نێگەتیڤیتێوە؟
بێ‌ئومێدی بریتییە لە دەربڕینی خودئه‌ڤینی تاوەكو دەگات بە ئاستی پاتۆلۆژی(ئاستى نه‌خۆشانه). كەسی بێ‌ئومێد لە نێو خۆیدا نقوم دەبێت. ئەویتر وەستاوە بۆ ئەوەی بگات بە ئاگامەنديی خۆی. ئایا فیلمی «ماليخۆليا»ـى لارس ڤۆن تیه‌رت بینیوە؟ كەسایەتيی«جێستن» ئەو كەسایەتییە بەرجەستە دەكات كە من دەمەوێ بڵێم: ئەو كەسایەتییەكی بێ‌ئومێدە چونكە بەتەواوەتی شەكەت بووە و داڕماوە لە لایەن خۆیەوە. هەموو گوڕی خۆی بەستووه‌ته‌وه به غەریزەی جنسییەوە، هە لەبەر ئەم هۆكارەشە كە ناتوانێت خۆشەویستی بكات. لەم كاتەدا, بەڵێ لەم كاتەدا هەسارەیەك درووستدەبێت, هەسارەی (میلان كۆلیا، يان ماليخۆليا). لە هەمان دۆزەخدا، گەیشتن بەوی تر ڕەنگە كارەساتێكی سامناك(ئاپۆكالیپتیك) بخولقێنێت. ئەو هەساره‌یە كوشندەیە، ئەوە بۆ (جێستن) و ئەويتر ئاشكرا دەكات كە دەیەوێت خۆی لە زەلكاوی خودئه‌ڤینی دەربهێنێت بەتەواوەتی لە بەرامبەر هەسارەیەك كە مەرگی هەڵگرتووە سەردەردێنێت. ئەويتریش دەدۆزێتەوە. هەروەها زۆر بە وریايیەوە چاودێريی(كلێر) و كوڕەكەی دەكات. ئەم هەسارەیە ده‌بێتە هۆی سەرهەڵدانی حەزێكی ئیرۆتیكی. ئیرۆس وەك پەیوه‌ندییەك بە ئەويترەوە دەبێتە هۆی سڕینەوەی بێ‌ئومێدی و كارەساتێك لەگەڵ خۆی دەهێنێت. كارەسات لە وشەی لاتینی«desastrum» هاتووە كە بەمانای «بێ-ئەستێرەیی» دێت. مێلانكۆلیا بریتییە لە «بێ ـ-ئەستێرەیی».
دەتوانیت بە وردتر پێناسەیەكی «ئەویتر» مان بۆ بكەیت؟
ئەویتر, هەروەها «Gegenstand»یشە واته ئەوەی دژی ئێمەیە و «An-stand»یشه واته «ڕاستكردنەوەی ئەوەی كە بەرامبەری ئێمەیە». ئێمە، توانای ڕاستكردنەوەی بینینی ئەويترمان لەناو كارەكتەرەكەی خۆیدا لەدەستداوە، چونكە لە ناو خودی خۆماندا نوقم بووین. ئەويتر شتێكە كە دەمخاتە ژێر پرسیارەوە، كە خودئه‌ڤینی ناخم هەڵدەتەكێنێت.
لەكوێدا دەتوانین ڕێگەچارەیەك بدۆزینەوە؟
كۆمه‌ڵگایەك بەبێ ئەويتر كۆمەڵگەیەكی بێ«پره‌نسیپی چێژ یان ئیرۆسه»، ئه‌ده‌ب، هونەر، شيعر، لە ناو حەزی ئەويتردا دەژین. قەیرانێك كە بەرۆكی هونەری گرتووە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا لەوانەیە قەیرانی ئەوین بێت. دڵنیام لە داهاتوویەكی نزیكدا ناتوانین لە شیعرەكانی (پۆل سێلان) تێبگەین، چونكە ئاڕاستەی ئەويتری كردووە. لەگەڵ میدیای نوێی پەیوەندیكردنیشدا، ئەويتر هەڵدەوەشێنینەوە. سیلان لە یەكێك لە شیعرەكانیدا دەڵێت: ئەوەندە نزیكیت كە ڕه‌نگە لێرە نەمابێتیتەوە[بەشێك لە شیعری سپی تر لە هەموو كۆڵۆمبییەكان]. مەبەستی لەمەیە! غیاب بوون، تایبەتمەنديی سه‌ره‌كيی ئەويترە. ئەوە نێگەتیڤیتێیە. لەبەرئەوەی كە لێرە نامێنێتەوە كەوابوو دەتوانم قسە بكەم، هەر لەبەر ئەم هۆكارەشە كە شيعر مومكینە، ئیرۆس بەرەو ئەويتر ئاراستەكراوە.
لەم بارەدا عیشق دەبێتە بژاردەیەكی یۆتۆپیایی, ده‌كرێت شتی وا به كاربێت؟
ئارەزوو خۆراكى خۆى لە مەحاڵەوە وەردەگرێت. كاتێك كە ناوەستین لە دووبارەكردنەوە، بۆنموونە به كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی «تۆ دەتوانیت» و «هەموو شتێك گونجاوە» لە ڕیكلامەكاندا، كۆتایی خواستێكی ئیرۆتیكی ده‌خاته‌ڕوو, هیچ عه‌شقێك بوونی نییە چونكە بڕوامان وایە كە زۆر ئازادین هەروەها لەبەر ئەوەی لە نێوان چەندان بژارده‌ده‌ا هەڵیدەبژێرین. بێ‌گومان ئەويتر دوژمنی تۆیە، بەڵام ئەويتر خۆشویستراویشە. وەك گۆرانی (مینیستریەڵی) میوزیكژەنی سەدەكانی ناوەراست، [ژاك] لاكان دەیوت چاڵێكی ڕەش هەبوو كە بەدەوری ئەم چاڵەدا خواست بچوك‌بووبوویەوە. هەرگیز ئەو چاڵە ناناسین.
هەروەها تۆ دەڵێیت كە ئێمە بڕوابوون بە موتەعالیمان گۆڕیوە بە باوەڕبوون بە شەفافییەت.
بەڵێ، نهێنی پۆزەتیڤیتێ‌یە. بە بێبەریكردن جیاكراوەتەوە، موتەعالی نێگەتیڤیتێیە، لەكاتێكدا ئیمەنانس(ناونشسنى) پۆزەتیڤیتێ بەرجەستە دەكات. هەروەها بەكارهێنانی لە ڕادەبەدەری پۆزەتیڤیتێ خۆی وەك تیرۆری ئیماناناس ـ ناونشینى ـ دەردەخات. كۆمەڵگەی شەفاف كۆمەڵگەیەكی پۆزەتیڤە.
بەبڕوای تۆ رێبازی شەفافییەت لە چیدا خۆی دەبینێتەوە؟
سەرەتا دەبێت لە پارادایمی دیجیتاڵ تێبگەین . وای دادەنێین كە تەكنۆلۆژیای دیجیتاڵ وەك كەلێنێكی مێژوویی دراماتیكی وایە، بۆنمونە داهێنانی نوسین یاخود لەچاپدانی كتێب. دیجیتاڵ، خۆیشی بەرەو شەفافییەت هەنگاودەنێت. كاتێك دەست بە دوگمەیەكدا دەنێم دەستبەجێ ئەنجامێكی خێرا وەدەست دەخەم. له‌نێوكاتبوونی كۆمەڵگەی شەفاف بریتییە لە دەستبەجێی و هاوزەمانی. بەربەست و زانیارییەكان ئیتر ناتوانێت تەحەمولبكرێت. دەبێت هەموو لە پێشهاتە دیارە خێراكان خۆی دەربخات.
پارتی پیرات ( ئۆرگانێكی سیاسی نێوده‌وڵه‌تییه كه زیاتر له ئه‌ڵمانیا جه‌ماوه‌رییه تا فره‌نسا) پێی وایه كه سیاسه‌ت ده‌توانێت له‌م حاڵه‌ته خێرایانه سودمه‌ند ببێت.
لیكید فیدباك[1]، بێ‌گومان هاوكێشه‌یه‌كی سیحراوییه. لیكید فیدباك به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌ليكترۆنییه كه به تایبه‌ت له لایه‌ن پارتی پیرات «Parti pirate» ئه‌ڵمانیا‌وه به كاردێت بۆ خێراتركردنی وه‌رگرتنی بڕیاره‌كان و به‌ده‌سته‌وه‌دانی شه‌فافییه‌ت. وا ده‌رده‌كه‌وێت دیموكراتی ته‌مسیلی هۆكاره ته‌حه‌مولنه‌كراوه‌كانی به‌ربه‌ستێكی زه‌مه‌نییه. به‌ڵام ئه‌م تێڕوانینه كێشه گه‌و‌ره‌كان زیاتر ده‌كات: له‌ڕاستیدا چه‌ند شتێك هه‌یه كه به خێرایی خۆیان ناده‌ن به ده‌سته‌وه. هه‌ندێك شت كه پێویسته له سه‌ره‌تادا به باشی پێبگه‌ن. ئنجا سیاسه‌ت ده‌بێت به ته‌واوه‌تی تاقی بكرێته‌وه، تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك كه كۆتاییه‌كی كراوه‌ی هه‌بێت. به شێوه‌یه‌ك كاتێك تاقيی‌ده‌كه‌ینه‌وه هێشتا ناتوانین ئه‌نجامه‌كه‌ی بزانین. به‌جۆرێك كه ده‌بێت تێڕوانینێك به‌كارببه‌ین له‌ڕاستیدا پێویستمان به به به‌رستێكی زه‌مه‌نییه. سیاسه‌ت كه له هه‌وڵی دانانی تێڕوانینێكه بۆ پارتی پیرات بۆیه له ئه‌نجامدا و به ناچاری سیاسه‌تێكی بێ به‌هایه له دونیابینی‌دا. هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه بگاته هاوئاستی كۆمپانیاكان. هێشتا جۆره هه‌ڵسه‌نگاندێكی به‌رده‌وام بوونی هه‌یه. ده‌بێت هه‌موو ڕۆژێك ئه‌نجامێكی به‌رچاو بخرێته‌ڕوو. هیچ پرۆژه‌یه‌كی درێژخایه‌ن چیتر مسۆگه‌ر نییه. خووگرتن به دیجیتاڵیشه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئێمه به‌رده‌وام تێڕوانینه‌كانمان ده‌گۆڕین. هه‌ربۆیه، ڕه‌نگه چیتر كه‌سی سیاسیمان نه‌بێت. كه‌سی سیاسی، كه‌سێكه كه پێداگری ده‌كات له سه‌ر داكۆكیكردن له تێڕوانینێك.
كه‌واته تۆ هه‌موو ئه‌مانه وه‌كو ده‌رنجامێكی ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی نوێ ده‌بینیت؟
مانای وشه‌ی "دیجیتاڵ" چییه؟ دیجیتاڵ له وشه‌ی لاتینی«digitus» ـه‌وه وه‌رگیراوه واته "په‌نجه". له دیجيتاڵدا، كرده و ئه‌كتی مرۆیی له سه‌ر نووكی په‌نجه‌كاندا كورت ده‌بێته‌وه. ماوه‌یه‌كی زۆره كرده‌ی مرۆیی په‌یوه‌ست بووه به ده‌سته‌وه‌ـ له ئه‌ڵمانیا، به وشه‌ی "ده‌ست ده‌وترێت «Hand»، ئه‌م وشه‌یه چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌كی ترمان ده‌داتێ وه‌كو «Handuling»، واته "كرده ـ ئه‌كت" یان «Handwerk» كه به مانای "كاری ده‌ستی" دێت. به مانا ئه‌ده‌بییه‌كه‌ی: "به‌رهه‌می ده‌ستی" هه‌روه‌ها ده‌ستنووس به دڵنیاییه‌وه. هه‌ڵبه‌ت كرده‌یه‌ك واته « Handuling»، به مانایه‌كی به‌هێز، كه به‌رده‌وام جۆرێكه له درام. به‌پیرۆزكردنی ده‌ست لای هایدیگه‌ر، هه‌ر له‌پێشدا به مانای ناڕه‌زایه‌تی بووه به‌رامبه‌ر به دیجیتاڵ.
به پێی ئه‌م لۆژیكه نوێیه‌ی دیجیتاڵ، چیتر فیگۆرێكی به‌ڕێوه‌به‌ر بوونی نییه، ده‌بینین كه سیاسه‌تێك ده‌رده‌كه‌وێت كه هیچ ڕابه‌رێكی نییه.
كاتێك ده‌مانه‌وێت ڕێبه‌رایه‌تيی بكه‌ین، ده‌بێت داهاتوو له پێش چاوبگرین. ڕابه‌رێك، واته ئه‌و كه‌سه‌ی كه نیگای به‌ره‌و داهاتووه. من تاقیكردنه‌وه‌ی سیاسی به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌به‌م، هه‌روه‌ها ده‌بێت بتوانم ڕیسكێك بكه‌م، چونكه ئه‌نجامه‌كه‌ی شتێكی خێرا نییه، چونكه خۆم ملكه‌چی فه‌زایه‌كی پێشبینی‌نه‌كراو ده‌كه‌م. ڕابه‌رێك به مانای كه‌سێكی "پێشه‌نگ"، خۆی ته‌سلیمی شتێكی پێشبینی بۆنه‌كراو ده‌كات. شه‌فافیه‌تێك كه له لایه‌كی تره‌وه، خۆی په‌یوه‌ست ده‌كات به دیجیتاڵه‌وه، ڕووبه‌ڕووی جۆرێك له پێشبینيكردنی گشتگیر ده‌بێته‌وه. هه‌ر له پێشدا هه‌موو شتێك ده‌بێت ببێته مایه‌ی حيسابكردن. هه‌ڵبه‌ت شتێك به ناوی كردارـ ئه‌كت و ئه‌نجامه پێشبینی كراوه‌كه‌ی بوونی نییه. ئه‌گه‌ر له‌م باره‌دا بوایه ده‌بوو به حسابێك ـ باش: داشكان، پسووله‌یه‌ك. كردار ـ ئه‌كت به‌رده‌وام كاریگه‌ری ده‌خاته سه‌ر پێشبینیكردن و داهاتوو. ئه‌م شته به مانای ئه‌وه ده‌بێت كه كۆمه‌ڵگای شه‌فاف كۆمه‌ڵگایه‌كی بێ داهاتووه. داهاتوو، ڕه‌هه‌ندێكى زه‌مه‌نییه بۆ هه‌موو شته‌كانی تر. له ئه‌مڕۆدا داهاتوو هیچ نییه جگه له ئێستایه‌كی هیوابه‌خش.
بایه‌خدان به خێرایی ته‌كنۆلۆژی شتێك نییه كه به چاوێكی مناڵانه‌وه سه‌یر بكرێت؟
به‌دڵنیاییه‌وه. دیجیتاڵ ئێمه مناڵ ده‌كاته‌وه چونكه چیتر ئێمه ناتوانین له چاوه‌ڕوانیدا بین. بۆ نموونه سه‌رنجی عه‌شقێكی كاتی له ده‌ستچوو بده. وتنی "تۆم خۆش ده‌وێت" به‌ڵێنێكه به‌ره‌و داهاتوو به‌ڕێده‌كرێت. ئه‌مڕۆ ئێمه ڕه‌هه‌نده‌كانی كرده مرۆییه‌كان ده‌بینین كه له هه‌ڵكشاندان، به‌ره‌و داهاتوو، وه‌كو به‌رپرسیاريیه‌تی یان به‌ڵێندان. هه‌روه‌ها زانین و مه‌عریفه یان ئه‌زموون ئاسۆیه‌كی زه‌مه‌نییان هه‌یه كه ده‌كه‌وێته‌وه داهاتووه‌وه. كاتی بوونی، زانیاری یان ژیانكردن، به‌پێچه‌وانه‌وه بریتییه له‌كاتی ئێستا. نه‌خۆشییه‌كی نوێ بوونی هه‌یه له كۆمه‌ڵگای زانیاری دا كه ناوی ئه‌م نه‌خۆشییه ئه‌نجامه خراپه‌كانی ماندووبوونی زانیارییه. یه‌كێك له‌م نيشانه و سه‌مپتۆمانه بریتییه له په‌كخستنی توانای شیكاری. له نێو جه‌رگه‌ی لافاوی زانیاری دا، چیتر ناتوانین به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا جیاكاری له نێوان زه‌رووره‌ت و نازه‌رووره‌تدا بكه‌ین. سه‌رنجڕاكێشكردنی سه‌مپتۆمه‌كانی تر بریتییه له بێ‌توانابوونی هه‌ڵگرتنی به‌رپه‌رسیاریه‌تی.
ئێوه هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگای شه‌فافتان ناو لێناوه "كۆمه‌ڵگای پۆرنۆگرافی"، بۆ؟
كۆمه‌ڵگای شه‌فاف كۆمه‌ڵگایه‌كی پۆرنۆگرافیكه به‌و پێوه‌ره‌ی كه له‌وێدا ئاشكرایی به گشتگیر و موتڵه‌ق كراوه و له‌وێدا نهێنی به ته‌واوه‌تی له‌ناوچووه. كاپیتاڵیزم زیاتر په‌ره به پۆرنۆگرافیكردنی كۆمه‌ڵگا ده‌دات به‌و پێوه‌ره‌ی كه له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا هه‌موو كه‌سێك وه‌كو بازرگانێك یان ده‌قێكی ئاشكرا ده‌خرێته‌ڕوو. ئه‌و شته‌ی كه هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانی بریتییه له گه‌وره‌كردنی به‌ها پێشكه‌شكراوه‌كه. كاپیتاڵیزم هیچ جۆره به‌كارهێنانێكی تری سێكسوالیتێ ناناسێت. گرژی په‌یوه‌ست به ئیرۆتیك له ده‌ركه‌وتنی هه‌میشه‌یی رووتیدا ده‌رناكه‌وێت به‌ڵكو له كردنه‌وه‌و داخستنی دیاگرامه‌وه به‌رجه‌سته ده‌بێت. ئه‌مه نێگه‌تیڤه‌ته‌ی پچڕانێكه كه شكۆیه‌كی ئیرۆتیك ده‌به‌خشێته ڕووتی.
كه‌واته پۆرنۆگرافیك ئێرۆتیك له ناو ده‌بات...
به‌ڵێ. ته‌نیا بیر له‌و ساته سه‌رنجڕاكێشه‌ی مادام بۆڤاری فلۆبێر بكه‌وه: ئه‌و كالیسگه‌یه‌ی كه لیۆن و ئێما ده‌گوازێته‌وه ـ پیاسه‌یه‌كی بێ‌ئامانج له كاتی تێپه‌ڕێن به شاری ڕوان دا، كه خوێنه‌ر به شێوه‌یه‌كی موتڵه‌ق هیچ له‌وه تێناگات كه چی رووده‌دات له‌نێو گالیسكه‌كه. فلۆبه‌ر ڕازی بوو به ژماردنی ناو شوێن و شه‌قامه‌كان. له كۆتاییدا، ئێما ده‌ستی به‌ره‌و لای په‌نجه‌ره‌كه ده‌بات و لێده‌گه‌ڕێت ئه‌و پارچه كاغه‌زه‌ی ده‌ستی به‌ربێته‌وه‌و و بفڕێت هاوشێوه‌ی ئه‌و په‌پولانه‌ی سه‌ر مه‌زرای شه‌وه‌ره‌كان. ده‌سته‌كانی ئێما تاقه رووتییه له‌م دیمه‌نه‌دا ـ ئه‌مه‌ش ته‌نیا ساتی ئیرۆتیكییه كه بوونی هه‌یه چونكه هیچ شتێك نابینین. له‌م هه‌موو شته‌زۆره كه ده‌كرێت ببینرێت و ئێمه‌ی ته‌نیوه، هیچ شتێكی هاوشێوه‌ی ئه‌وه چیتر مایه‌ی وێناكردن نییه.
فه‌لسه‌فه چ ڕۆڵێك ده‌بینێت له‌ناو دۆزه‌خی خۆیدا؟
فه‌لسه‌فه بۆ من، بریتییه له هه‌وڵێك بۆ داڕشتنه‌وه‌ی فۆرمێكی تری ژیان، ئه‌زموونكردنی پرۆژه‌كانی تری ژیان لانیكه‌م له ڕێگای بیركردنه‌وه‌وه. ئه‌ر‌ستۆ نموونه‌یه‌كی پێداوین له سه‌ر ئه‌و شته‌ی كه باسكرا. ئه‌و داهێنه‌ری چه‌مكی ژیانی تێڕامانانه‌یه. ئه‌مڕۆ فه‌لسه‌فه زۆر له‌مه دووركه‌وتووه‌ته‌وه و گۆڕاوه بۆ به‌شێك له دۆزه‌خی خۆی. نامه‌یه‌ك هه‌یه كه له‌وێدا هایدیگه‌ر بیركردنه‌وه و ئیرۆسی به‌راورد كردووه. له‌وێدا باس له شه‌قه‌ی باڵی ئیرۆس ده‌كات كه هه‌ڵگری بیركردنه‌وه‌یه‌تی له سه‌ر ئه‌و ڕێگایانه‌ی كه كه‌س پیایدا تێنه‌په‌ڕيوه. فه‌لسه‌فه ره‌نگه ئه‌و ده‌ست پێداهێنانه بێت كه له سه‌ر پێستی ئه‌وی تردا نه‌خش ده‌به‌ستێت. واته غیابی زمان یان فۆرمه‌كان و مۆدێله‌كانی تری زانستی زمان.
ئه‌مرۆ، تۆ خاوه‌نی كورسی مامۆستایه‌تیت به‌ڵام په‌یوه‌نديیت له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی زانكۆیی دا به‌رده‌وام بێ گرژی نه‌بووه، من له هه‌ڵه‌دام؟
خۆت ئه‌وه ده‌زانیت كه من مامۆستای فه‌لسه‌فه‌م له قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هونه‌ردا. ڕه‌نگه من زۆر ئاژه‌وه‌گێڕ بم بۆ وتنه‌وه‌ی وانه‌ی فه‌لسه‌فه له زانكۆیه‌كی ترادسیۆنێل(سونه‌تى)دا. فه‌لسه‌فه‌ی زانكۆیی له ئه‌ڵمانیادا ئه‌مه‌یه: به ته‌واوه‌تی بێ جمووجۆڵ و مردووه! به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رپرسیار نییه به‌رامبه‌ر به سه‌رده‌می ئێستا.
به‌ڕای ئێوه ئه‌و ته‌حه‌دا گه‌ورانه ده‌كه‌ونه كوێوه كه بیركردنه‌وه ده‌جووڵێنن؟
ئه‌مرۆ چه‌ند شت و ڕووداوێك بوونیان هه‌یه كه پێویستییان به روونكردنه‌وه‌یه‌كی فه‌لسه‌فییانه هه‌یه.... وه‌كو شاراوه‌یی و شه‌فافییه‌ت ... پێویستیمان به ئه‌نترۆپۆلۆژییه‌كی نوێ و باشتر هه‌یه، ئه‌نترۆپۆلۆژییه‌كی دیجتاڵی مه‌عریفه و تێگه‌یشتن. ده‌بێت فه‌لسه‌فه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی كولتووری دیجیتاڵ مان هه‌بێت. ده‌بوو ماوه‌یه‌ك زۆر پێش ئێستا "بوون و كات" ی هایدیگه‌ر مان له پێناو كه‌لتوری دیجیتاڵدا نوێ بكردایه‌ته‌وه.
ده‌ته‌وێت چی بڵێیت؟
هایدگه‌ر شوێنی سوبێكتی گۆڕى بۆ دازاین. ده‌بێت ئێستا ئێمه شوێنی سوبێكت بگۆڕین بۆ پرۆژه. ئێمه چیتر «فڕێ نه‌دراوین». چیتر هیچ "چاره‌نووس"ێكمان نییه. ئێمه پرۆژه‌یه‌كی فڕێدراوین. به‌دیجيتاڵكردن به‌ته‌واوه‌تی «شت» كه‌ی هایدیگه‌ر له‌ناو ده‌بات. دیجیتاڵ «بوون»ێكی تر و «كات»ێكی تر به‌رهه‌م ده‌هێنێت. ئێمه ده‌بێت بوێریمان زیاتر بێت بۆ تیۆر. فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌كادیمی دڵه‌ڕاوكێی زۆره بۆ ئه‌م شته. ئاره‌زووی بوێريی زیاتریان بۆ ده‌خوازم. ڕه‌گی وشه‌ی "زه‌ین" ماناكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نائارامی و شۆك.
سه‌رچاوه:
Philosophie magazine,n°88, l’année 2015, pp.68-73
[1] Liquidfeedback پرۆگرامێكی سیاسی ئه‌لكترۆنییه بۆ وه‌رگرتنی بیروڕای سیاسی و ڕێكخستنیان و گفتگۆكردن له‌سه‌ری كه له‌وێدا گومانه‌كان كه‌متر ده‌بنه‌وه به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامی ده‌نگدان و به‌مشێوه‌یه هه‌ر كه‌سێك ده‌توانێت ده‌نگی خۆی بنێرێت بۆ ئه‌م سیستمه و ئه‌مه جۆرێكه له به‌رهه‌م هێنانی دیموكراتی راسته‌وخۆ و به‌كارهێنه‌ران خۆیان ده‌توانن ببنه نوێنه‌ری ده‌نگه‌كانی خۆیان و سه‌ركرده‌كانیان هه‌ڵبژێرن. ئه‌م سیستمه ئه‌لكترۆنییه له لایه‌ن پارتی پیرات "پارتی چه‌ته ده‌ریاییه‌كان" وه دروستكراوه كه ئه‌م پارته سیاسییه ئه‌ڵمانییه خۆی له ساڵی 2006 دا دامه‌زراوه، ئه‌م پارته سیاسییه به هه‌ڵگرتنی دروشمی خوێندنی خۆرایی و سیاسه‌تی شه‌فاف و پاراستنی ئازادی تاكه‌كه‌سی و له‌به‌رده‌ست بوونی زانیاری بۆ هه‌مووان توانی بێته ناو دونیای سیاسه‌ت و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ی كه ده‌كرا له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان دا پانزه كورسی له به‌رلین به‌ده‌ست هێنا.