من ڕقم لە ڕۆژی سەری ساڵە!
ئه‌نتۆنيۆ گرامشى
و. پهيمان عهليپوور
گومانى تيا نه‌ماوه‌ته‌وه كه بۆنه‌كانى سه‌رى ساڵ و بۆنه دينييهكانيش، بوونه‌ته بۆنه‌ى بۆرژوايى. بۆنهيهكن بۆ هێشتنه‌وه و قايمكردنى سيسته‌مى باڵاده‌ست. ئاشكرايه كۆمه‌ڵگا يان "گشت" له پارچه و به‌شێكى خۆي‌دا ده‌رده‌كه‌وێته‌وه. بۆنمونه، هه‌ندێ جار كۆمه‌ڵگا له دووسێ هه‌زار گه‌نجى خۆپيشاندهردا به‌رجه‌سته ده‌بێت. له‌م بۆنانه‌دا، سه‌دان هه‌زاركه‌س ئاماده‌ن سه‌ر جاده، به‌ڵام يه‌ك له‌سه‌ر سه‌دى ئه‌و ڕێژه‌يه ئاماده‌ى جووڵانه‌وه‌ى سياسى و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى عه‌مه‌لى نين. دۆخى ئێستاى كوردستان(ـى باشور)، دۆخى خهمۆكييهكى دهستهجهمعييه. بۆيه بيانووى ئه‌وه ده‌هێنرێته‌وه، ئه‌م بۆنه كهلتورييانه نه‌فه‌سێك ده‌ده‌نه ئينسانى ئێمه. به‌ڵام ئاخۆ ئه‌م بيانووه، بيانوويه‌كى عه‌قڵانى و ته‌ندرووسته؟
پێده‌چێت به كۆمه‌كى ده‌روونشيكارى بتوانين ئه‌م بيانووه ببڕينهوه. له ساته‌وه‌ختى جووڵانه‌وه سياسى و جهماوهرييهكاندا، وزه و ليبيدۆيهكى شاراوه له مرۆڤدا ده‌ته‌قێته‌وه و جۆرێك له جۆش‌وخرۆش و چێژ به‌رهه‌مدێنێت. پاشه‌كشێ به‌و وهڕزى و سستييه دهستهجهمعييه ده‌كات كه دايگرتووين. چه‌شنێك له پێكه‌وه‌بوون درووستده‌كات و ئيره‌يى و پێكدادانى "ژويسانس"ه‌كان هه‌ڵده‌په‌سێرێت و زۆرجاريش لهناويدهبات.
گرامشى، له‌م ياداشته كورته‌ى خواره‌وه‌دا، ڕقى خۆى بۆ سه‌رى ساڵ ده‌بڕێت. ڕقێك كه له ناواخندا دژ به‌و باگراوه‌نده دێرينهيه كه بۆنه‌كانى تيا به‌رهه‌مدێت. به‌رهه‌مهێنان چيدى هه‌ر به‌رهه‌مهێنانى كاڵا نيه، به‌ڵكو به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ى ڕابردووشه له فۆرمى بۆنه‌كاندا. به‌م مانايه چه‌وسێنه‌ران هه‌ر له ئێستادا نين، به‌ڵكو له ڕابردووشه‌وه ده‌مانچه‌وسێننه‌وه:، چه‌وسێنه‌ران كێن؟: زۆرينه‌ى باپيره گه‌وج و گهلحۆكانمان(نێگه‌تيڤ).
*** *** ***
هەموو بەیانيیەک، ئەو دەمەی کە لەژێر ئاسمانی بێزاربوون[1]دا دیسان لە خەو هەڵدەستمەوە، هەستدەکەم ئەو ساتە بۆ من ڕۆژی ساڵی نوێیە.
ئەوەی کە بۆچی من ڕقم لە ساڵی نوێیە، لەبەرئەوەیە کە هەروەک کاتی مهوعیدهاتنەوە[2] نەگۆڕە، کە ژیان و ڕۆحی مرۆڤ لەنێو دڵەڕاوکێی بازرگانیدا کە لەگەڵ هاوسەنگیيە کۆتایییە ڕێكوپێکەکان و بڕ و گوژمە بەرچاوەکان و بوجەی كارگێڕيى نوێ‌دا دەسوڕێنێتەوە. ئەمانە وادەکەن کە ئێمە نەپچڕاوێتيی ژیان و ڕۆح لەدەستبدەین. ئێوە دواجار بە شێوەیەکی جیددی پێتانوایە کە لەنێوان ساڵێک و ساڵی داهاتوودا پچڕانێک لەئارادایە، کە دەستپێکی مێژوو[3]یەکی نوێیە؛ ئێوە بڕیارگەلێک ده‌ده‌ن و خه‌فه‌ت بۆ بڕیارە جێبەجێنەکراوەکان[4] دەخۆن، هەر بەم شێوەیە و هەتا دوایی. ئەمە بەشێوەیەکی گشتی هەمان هەڵەی بەروارەکانە[5].
دەڵێن [ڕۆژژمێر] و کرۆنۆلۆجی[6] بڕبڕەی پشتی مێژووە. زۆرباشە. بەڵام ئێمە پێویستيشمان بەوەیە ئه‌وه قەبووڵبکەین کە چوار یان پێنج بەرواری بنچینەیمان هەیە کە لە مێشکی هەر تاکەکەسێکی تەندرووستدا نیشتەجێبووە، کە ڕۆڵێکی فریودەرانەی خراپ لە مێژوودا دەگێڕن. ڕۆژی ساڵی نوێش لەخۆدەگرن. ساڵی نوێی مێژووی ڕۆما، یان سەدەکانی ناوەڕاست، یان سەردەمی مۆدێرنە.
ئەم [بۆچوون]ـانە هێرشبەرانە و کۆنەپەرەستانەن[7]، تا ئەو ڕادەیەی کە ئێمە جاروبار پێمانوایە ژیان لە ئیتالیا لەساڵی ٧٥٢وە دەستپێکراوە یان ئەوەی کە ساڵی ١٤٩٠ یا ١٤٩٢ هەروەکو چیاکان، مرۆڤایەتيی هاویشتووەتە نێو جیهانی نوێ و ژیانی تازەوە. بۆیە بەروار بووەتە کۆسپ و پەرژینێک، کە پێش چاوی ئێمەی گرتووە کە ببینین مێژوو بە درێژایی ئاشکرابوونی وەکو هێڵێکی نه‌گۆڕى بنچینەیی و بێوەستانی کت‌وپڕ بەردەوامدەبێت. وەکو ئەودەمەی کە چاو لەپەردەی سینەما دەبڕین و مەودای نێوان نێگەتیڤەکان[عهكسهكان] نابینین، و فیلمەکە بە شێوەیەکی نەپچڕاو و بێ‌وچان دەردەکەوێت.
ئەوانە هۆكاره‌كانى من بوون کە بۆچی ڕقم لەساڵی نوێیە. حەزدەکەم هەموو بەیانيیەک بۆ من ساڵی نوێ بێت. دەمهەوێ هەموو ڕۆژێک خۆمم لەبەرچاو[8] بێت، و دەمهەوێت هەموو ڕۆژێک خۆم نۆژەنبکەمهوە. هیچ ڕۆژێک دەستپێناکرێت گه‌ر لەپێناوى ئاسوودەيیدا نه‌بێت. ئەو کاتەی کە هەست بە سەرخۆشییەکی ئاوێتە بە تەوژم[9]ـى ژیان دەکەم، من وەستانی[10] خۆم هەڵدەبژێرم، و دەمهەوێ لەنێو ئاژەڵيبووندا نقوم بم هەتاکو وزە[11]ی تازەی لێ بکێشمە دەر.
نابێ کات لەخزمەت شتی ڕۆحی‌دا بێت. پێمخۆشە لەهەموو کاتژمێرەکانی ژیانمدا نوێ ببمەوە، سەرەڕای بەسترانەوەم بەو کاتانەی کە تێمپەڕاندون. حەزناکەم هیچ ڕۆژێکی جەژن لەگەڵ ڕیتمی کۆبوونەوە زۆرەملێکاندا، لەگەڵ هه‌موو ئەو بێگانانەی کە بۆیان بەپەرۆش نیم، هاوبەش بم. چونکە باپیرەکانی باپیرەکانمان پشتاوپشت جەژنیان گێڕاوه، دەبێت ئێمەش خاوەنى هەمان هەست بین بۆ سووربوون لەسەر جەژنگێڕان؛ ئه‌مه مايه‌ى ڕشانه‌وه و [هێڵنجه].
ئەوەش دەلیلێکی دیکەیە کە بۆچی لە چاوەڕوانيی سۆسیالیزمدام. چونکە دەبێت سەرجەم ئەو بەروارانەی کە هیچ زرنگانەوەیەکیان[12] لە ڕۆحی ئێمەدا نیە تووڕبدەینه نێو تەنەکەی زبڵه‌وه. ئەگەر دوای ئەم ڕووداوە، بەروارەکان لەڕێگەی بەرزڕاگرتنەکانەوە درووستکران، لانیکەم دەتوانین بڵێین کە ئێمە ئەمانەمان درووستکردووە بەبێ ئەوەی داکۆکیمان لە باپیرە گەلحۆکانمان کردبێت.
[1]pall
[2]maturities
[3]history
[4]irresolution
[5]Datesمێژووی ڕۆژژمێری یان ڕێکەوتی ساڵنامەیی=
[6] Chronologyزانستی ڕێکخستنی ڕووداوەکان بە گوێرەی کات=
[7]fossilising
[8] reckon
[9]intensity
[10]pause
[11]vigour
[12]resonance
سەرچاوەکان: