دژ به دیسكۆرس
ئه‌كادیمیا" هه‌م له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست {له چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه ئاینییه‌كاندا كه له‌ڕاستیدا هه‌مان ڕه‌گوڕیشه‌ی میراتگرانی خۆیانن له سه‌رده‌می ئێمه‌دا} و هه‌م له سه‌رده‌می مۆدێرنیشدا په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌یان له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا هه‌بووه. ئه‌مڕۆ چیتر زانكۆ په‌یوه‌ست نییه به ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌ڵكو له چوارچێوه‌ی گوتار ـ دیسكۆرس ـی دا خۆیدا گۆڕاوه بۆ ده‌سه‌ڵاتێكی بێڕكابه‌ر كه له گۆڕانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ڕۆڵێكی به‌رچاو ده‌گێڕێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زانكۆ له بارودۆخه "سرووشتییه‌كه‌ی"دا جگه له كۆمه‌ڵێك دیسكۆرس هیچی تر نییه، هه‌ر بۆیه هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه عه‌قڵانییه‌كه‌ی خۆیدا و ڕه‌گه‌زه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵگاش به‌رهه‌مده‌هێنێت، به جۆرێك له ته‌نیشت پێوێستیی هه‌بوونی قانون و ده‌وڵه‌تدا، بوونی هه‌ر شێوازێك له عه‌قڵانیه‌تی ئه‌كادیمی بووه‌ته پێویستی. هه‌ر "دیسكۆرسێك/گوتارێك له ناو ڕه‌وت و پرۆسه‌ی له‌دایكبوون و جێگیربوونیدا، به كردارێكی "توندوتیژانه"، جگه له دیاریكردنی سنووره‌كانی خۆی، تایبه‌تمه‌ندییه لهمسنهكراو و پێشبینینهكراوهكانی دیارده‌كانی ناوه‌وه‌ی سنووره‌كانی خۆیشی سه‌ركوتده‌كات تاوه‌كو له سه‌ر بنه‌مای شێوازێكی جێگیر و ڕێساییهوه دیارده‌كان ڕێكخات و واتایان پێبه‌خشێت. به‌مشێوه‌یه، دیسكۆرسی زانكۆ وه‌كو هه‌ر دیسكۆرس یان گوتارێكی تر، هاوكات له‌گه‌ڵ واتابه‌خشین به ڕه‌گه‌ز و به‌شه‌كانی، سنووره‌كانی خۆی ده‌ستنیشانده‌كات تاوه‌كو باشتر بتوانێت شێوازی خۆی له سه‌ر بنه‌مای سڕینه‌وه بۆ پێشه‌وه ببات، چونكه ئامانجی ئه‌م سنووردانانه هیچ نییه جگه له خستنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وبه‌ری سنووره‌كه له بازنه‌ی واتا و "حه‌قیقه‌ت". هیچ دیسكۆرسێك خۆی ناخاته نێو یارییه‌كی دیموكراتی له‌گه‌ڵ ڕكابه‌ره‌كانیدا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ناوی ئه‌و دیسكۆرس یا گوتاره‌ش "كێبركێی ئازاد" یان "دیموكراتی" بێت. چوونه‌ناوه بۆ هه‌ر دیسكۆرسێك و كه‌ڵكوه‌رگرتن لێی، په‌یوه‌سته به كۆڵدان بۆ یارییه‌كی نادیموكراتیك و نایهكسانهوه، چونكه به وته‌ی فۆكۆ ته‌واوی لایه‌نه‌كانی دیسكۆرس "به یه‌ك ئاست كراوه و جێگای ده‌ستپێڕاگه‌یشتن نین". له كاتی به‌رجه‌سته‌بوونی چه‌ند لایهنێكیدا، چه‌ند لایه‌نێكی شاراوه و نادیار ده‌مێننه‌وه. بۆ نموونه مامۆستایه‌ك زیاتر له خوێندكارێك هه‌لی ده‌ستگه‌یشتنی به دیسكۆرسی زانكۆ هه‌یه. ئه‌م پۆلێن‌كردن و لایەنانە له‌سه‌ربنه‌مای ڕێكخستنێكی ستوونی و هیراركیهتی ده‌ستنیشانده‌كرێن و بوونێكی سه‌ربه‌خۆیان سه‌باره‌ت به‌وانه هه‌یه كه ده‌كه‌ونه خزمهتیانەوە. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، چونكه دیسكۆرسی زانكۆ له‌نێو چوارچێوه‌یه‌كی مێژوویی ـ كۆمه‌ڵایه‌تیدا گه‌شه‌ده‌كات ـ ئه‌وا بۆ ده‌رخستنی خۆی پێویستی به چوارچێوه‌یه‌كی نادیسكۆرسی هه‌یه ـ ئه‌گه‌رچی دواجار هه‌وڵی دیسكۆرس بۆ ئه‌وه‌یه كه خۆی، مه‌رجه‌ع و سه‌رچاوه‌ی ده‌ستنیشانكردنی سنووره‌كانی خۆی بێت له گه‌ڵ پراكتیكه نادیسكۆرسییهكاندا ـ چی بیه‌وێت یان نا ڕووبه‌رووی كۆمه‌ڵێك ناڕوونی و ململانێیه‌ك ده‌بێته‌وه كه ده‌بێته ڕێگر له لێكچوون و باڵاده‌ستیی كاتی و شوێنیی دیسكۆرس. هه‌وڵی دیسكۆرس بۆ باڵاده‌ستی، كردارێكه بۆ ڕزگاربوون له‌م زامه ناوه‌كییانه‌ی (كه زۆرجار له چوارچێوه‌ی بزووتنه‌وه خوێندكارییه‌كاندا ئاشكرا ده‌بن).
هاتنی ئه‌كادیمی ڕۆژئاوایی بۆ نێو كۆمه‌ڵگا نارۆژئاواییه‌كان كه به ناچاری هاوكات بوو له گه‌ڵ ملكه‌چبوون بۆ یاسای دووباره‌بوونه‌وه‌ی پرۆسه‌ی "كه‌ڵه‌كه‌بوونی سه‌ره‌تایی"، ئه‌م دامه‌زراوه/دیسكۆرسهی تووشی كۆمه‌ڵێك كێشه و پارادۆكسی نوێ كرد. زانكۆ له كۆمه‌ڵگا ناڕۆژئاواییهكاندا وه‌كو دامه‌زراوه مۆدێرنه‌كانی تر له سه‌ره‌وه و به ده‌ستێوه‌ردانی راسته‌وخۆی "ده‌وڵه‌ت" دامه‌زرا و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش یه‌كسه‌ر ملكه‌چی هێزی ئایدۆلۆژیی ده‌وڵه‌ت بوو. به واتایاكی تر ئه‌گه‌رچی ره‌هه‌ندی دامه‌زراوه‌یی زانكۆ به پاڵپشتی راسته‌وخۆی ده‌وڵه‌ت درووستبوو به‌ڵام له‌ئه‌نجامدا به‌دیهاتنی پرۆسه دیسكۆرسییهكهی كه په‌یوه‌سته به سه‌ربه‌خۆبوون و جهوههریبوونهوه، رووبه‌ڕووی به‌ربه‌سته به‌هێز و ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی ده‌وڵه‌ت بووه‌وه . ده‌بوایه‌ت دیسكۆرسی زانكۆ له دوو به‌ره‌دا شه‌ڕی بكردایه‌ت: له‌گه‌ڵ هێزی ده‌سه‌ڵاتداری و ڕه‌هه‌نده پێشبینینهكراو و كۆنترۆڵنهكراوهكهی و هه‌روه‌ها پانتاییه مێژوویه‌كه‌ی خۆیشی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زانكۆ له وڵاته داخراو و ئایدۆلۆژییهكاندا فه‌زایه‌كه بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی شوناسه پته‌و و به‌هێزه‌كانی پێشمۆدێرنە له‌گه‌ڵ پارادۆكسه ناوه‌كییه‌كانی خۆیدا به‌ڵام ئه‌م پشتگیرییه "كەلتورى"یە به ته‌نیا به‌س نییه بۆ شیكار و لێكۆڵینه‌وه له خه‌سڵه‌ته سیاسی و تایبه‌تمه‌نده‌كه‌ی زانكۆ، چونكه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌كی ناڕۆژئاوایی و چۆنیه‌تیی په‌یوه‌ندیی زانكۆ له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی ئابورییدا و هه‌روه‌ها غیابی زۆر له دامه‌زراوه مۆدێرنه‌كان بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی به پێچه‌وانه‌ی خواستی ده‌وڵه‌تەوە، زانكۆ له چواچێوه‌ی بزووتنه‌وه خوێندكارییه‌كاندا خۆی بگۆڕێت بۆ كۆمه‌ڵێك بڕیاری تێكۆشان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زیاده‌خوازییه‌كانی ده‌وڵه‌ت. له وڵاته نارۆژئاواییهكاندا به پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وتی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی رۆژئاوایی، ئێمه گواستنه‌وه‌یه‌كی ته‌واو له "ده‌سه‌لاتێكی ڕه‌هاوه" بۆ بونیادێك له سه‌ر بنه‌مای "حكومهتمهداری" نین تا له سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵات بتوانێـت كۆمه‌ڵێك ته‌كنیك بۆ له‌كارخستنی هێڵه ئانتاگونیستییهكانی كۆمه‌ڵگا بدۆزێته‌وه‌و ئافراندنی بۆ بكات. هه‌ر بۆیه ده‌سه‌ڵات كه كۆمه‌ڵه‌یه‌كی دژیه‌كی له دامه‌زراوه‌و و ته‌كنیكه‌كانی پێش مۆدێرن و دیسپلینكهر و ته‌نانه‌ت بهحكومیكراویش بوو، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر دامه‌زراوه و ناوه‌نده جیاوازه‌كاندا و له‌وانه‌ش زانكۆ، هێزێكی ئانتاگونیستی هێنایه نێو سنوره‌كانی خۆیه‌وه.
له هه‌لومه‌رجێكی وه‌هادا كه كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نیی به‌هێز وه‌كو نێوه‌ندگریی ده‌وڵه‌ت و ژیانی تاكه‌كه‌سی بوونی نه‌بوو، هه‌لومه‌رجی ده‌سه‌ڵاتدار یان داموده‌زگای په‌تی سه‌ركوت كتوپڕ ڕۆڵێكی چاره‌نووسسازی له به‌رز و نزمییه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییەکاندا ده‌گێڕا. به‌شداریی زانكۆ له خه‌بات و شۆڕش به‌رانبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتخوازیی ده‌وڵه‌ت كه بمانه‌وێت یان نها وه‌كو تێكۆشانێكشه به‌رامبه‌ر به ڕه‌هه‌نده دیسكۆرسییهكهی زانكۆ خۆیشی, چونكه ئه‌م خوێندكارانه‌ی زانكۆ وه‌كو به‌شێك له سوبێكته سیاسییه‌كان دێنه مه‌یدانی ململانێوه، نه‌ك وه‌ك نوێنه‌ری دیسكۆرسی زانكۆ. بۆیه بێهۆ نییه كه ئه‌م جووڵه سیاسییانه هه‌میشه ناوی لێده‌نرێت "بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری" نه‌ك "بزووتنه‌وه‌ی زانكۆیی". ئه‌م شتانه ده‌وڵه‌تیان گه‌یاندووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه تاكه چه‌ك به ده‌ستیه‌وه، هێزی دوورخستنه‌وه‌و له‌ناوبردنه. هه‌ربۆیه ئێمه زۆرجار شاهیدی پاڵاوتنی كادیره‌كان و مامۆستاكان و خوێندكاری زانكۆ ده‌بین، به‌ڵام ئه‌م بوونه كاتییه‌ی خوێندكاران له زانكۆ {چونكه گوتار ده‌توانێت له ده‌ره‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی خۆیشیدا به‌رده‌وام بێت، كه ئه‌مه‌ش تایبهتمهندییهكییهتی كه له دامه‌زاروه جیای ده‌كاته‌وه } ته‌كنیكی له‌ناوبردن، ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك سنوورداربوون ده‌كاته‌وه. ئه‌و پرسیاره‌ی كه ده‌بێت لێره‌دا بخرێته‌ڕوو ئه‌وه‌یه كه كاردانه‌وه‌ی گوتار/دیسكۆرس ی زانكۆ به‌رامبه‌ر به بزووتنه‌وه خوێندكارییه‌كان چی بووه؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی زۆر ئاڵۆز نییه: هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت. جگه له‌وه‌ی كه هێزی ده‌وڵه‌ت به‌ربه‌ستێكی به‌هێز بووه به‌رامبه‌ر به باڵاده‌ستیی دیكسۆرسی زانكۆ، ئه‌وا تاكه ڕێگهوشوێن بۆ ڕێگری له‌م دیسكۆرسه، هه‌وڵدان بووه بۆ درووستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی تاڕاده‌یه‌ك یه‌كسان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدا كه له‌كۆتاییشدا ڕووبه‌رووی شكست بووه‌ته‌وه.
ئه‌م شكسته شتێكی نامۆ نییه چونكه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌یه‌كی یه‌كسان، پراكتیكی نادیسكۆرسییه و هیچ دیسكۆرسێك ملكه‌چی نابێت، هه‌ر بۆیه ده‌وڵه‌تیش ئاماده نییه واز له‌و پەیوهندییه دوژمنكارییه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ زانكۆ بهێنێت. هه‌ڵبه‌ت خودی دیسكۆرسی زانكۆش ئه‌م پێگه سه‌ره‌كییه‌ی خۆی به هۆی كاڵكردنه‌وه‌ی رۆڵی خێزان له په‌روه‌رده‌كردندا به‌ده‌ستهێناوه. ئه‌م ته‌كنیكی ڕه‌تكردنه‌وه‌یه یان ئه‌و شته‌ی كه ده‌توانین ناوی لێبنێین "پۆلیسی گوتار" خاڵی هاوبه‌شی نێوان دیسكۆرسی زانكۆ و ده‌وڵه‌ته.
ئاماژه‌یه‌كی كورتمان بۆ باردۆخی تایبه‌تی كۆمه‌ڵگاكانی به‌حیساب جیهانی سێیه‌م كرد, به‌ڵام نه‌ك پڕبه‌پێستی خۆی هه‌ربۆیه وا دێته پێش چاو كه شیكارییه‌كی ته‌واو بنه‌مادار و وه‌ڵامێكی ڕوونمان بۆ دواهۆكاری ئه‌و گرفتانه‌ی كه له سه‌رەوه باسمانكرد یان هه‌مان ئاڵۆزبوونی ململانێی نێوان دامه‌زاراوه و گوتار به ئێوه نه‌دابێت. هه‌ربۆیه له‌م باره‌یه‌وه بهێڵن با سه‌ره‌تا بچینه لای وه‌ڵامی گوتاری سه‌ره‌كییه‌وه. به‌ده‌ر له له‌ناوبردنی هێزی مرۆیی له زانكۆ، ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی ڕۆڵی سه‌ره‌كیی پێشووتر ئاشكراده‌كات كه ده‌كرێت ئه‌وه ناو لێ بنرێت "ناوهڕۆك"ـی زانكۆ: واته زانستی زانسته مرۆییه‌كان. ئه‌م زانستانه له‌به‌ر پێگه "گومان"لێكراوهكهیان كه له ئه‌نجامی به‌رزونزمی و جێگرنه‌بوونی نێوان زانسته سرووشتییه‌كان و بێ لایه‌ن و نیمچه‌زانستی، هاوكات گومانیان لێكراوه. هه‌ربۆیه له‌ڕوانگه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه، زانسته مرۆییه‌كان ده‌توانن چه‌كێكى كارا و تێكشكێنەر بن له شه‌ڕه ئایدۆلۆژییهكاندا. هه‌ربۆیه به‌زۆری ده‌بێت ئه‌وه‌ی كه له‌ژێر ناونیشانی زانسته مرۆییه‌كاندا وه‌كو "ناخۆجێیهتی" و "ئه‌مپریالیستی" و هتد پۆلێنده‌كرێن وه‌كو هێزه كاولكه‌ر و ڕووخێنه‌ره‌كان سه‌یربكرێن و ڕه‌تبكرێنه‌وه و له‌ناوببرێن. به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌م گومانه خراپه تا چه‌ند ڕاسته؟ گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژووی ئه‌م جۆره له زانستانه و لێكۆڵینه‌وه له هه‌لومه‌رجی جێگربوون و درووستبوونیان و خوێندنه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته تیۆری ـ مێژووییه‌كانی فۆكۆ به ڕاده‌یه‌كی پێویست به‌ڵگه‌یه‌كی باش بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م گومانه خراپه ده‌خاته به‌رده‌ستمان. ئینجا، زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان نه‌ك هاوپه‌یوه‌ستی ئازادی و دیموكراتی نین به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كی ته‌واو خۆیان تێههڵكێشراوی ده‌سه‌ڵاتن. ئه‌م زانستانه زه‌مینه‌یه‌ك بوون بۆ ده‌ركه‌وتنی هه‌ندێك له نامۆترین فۆرمه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ته‌واوی هێزی خۆیان ته‌رخانكردووه بۆ ڕێكخستنه‌وه و ئیفلیجكردنی هه‌ر فۆرمێك له ئانارشیهت. زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان نه‌ك زه‌مینه‌سازی درووستبوونی بزووتنه‌وه دژه‌ده‌سه‌ڵات و هێزه‌كان نه‌بوون به‌ڵكو ته‌واو به پێچه‌وانه‌شه‌وه، بوونه‌ته زه‌مینه‌سازییه‌ك بۆ ته‌كنیكه‌كانی سه‌ركوتكردنی "دیسكۆرسی" زانكۆ. به شێوه‌كی گشتی ده‌توانین بڵێین زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان بانگه‌شه‌كه‌ری كۆڵدانن بۆ "گوشاری دیسكۆرس". ئێستا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفتانه‌ی سه‌ره‌وه به دوای وه‌ڵامێكی جیاوازدا ده‌گه‌ڕێین. ده‌بێت ئه‌وه قبوڵكه‌ین دونیای ئێمه تۆڕێكه كه پێكهاتووه له پرۆسه دیكسۆرسییهكان و مرۆڤیش به‌رهه‌می ئه‌م تۆڕه‌یه، به‌ڵام چۆنه كه ئێمه ده‌توانین له‌ناو جه‌رگه‌ی ئه‌م گوشار و ناچارییه باس له رووداوێكی پێشبینینهكراو بكه‌ین؟ یان به واتایه‌كی تر، كام هێزهیە كه ده‌توانێت به‌رامبه‌ر به هه‌ژموونی گوتار به‌رگری بكات؟ به وته‌ی دێرێدا هه‌ر چه‌ند گوشار و پۆلیسی گوتار به‌هێز بێت لەكۆتاییدا هه‌ر زیاده‌یه‌ك ده‌مێنێته‌وه كه كۆڵ بۆ ئه‌م گوشاره نادات و له كرداری خۆده‌رخستن خۆی دهدزێتهوە. ترسی ڕاسته‌قینه‌ی دیسكۆرس له ئه‌نجامی "ئاماده‌بوون/غیاب"ی ئه‌م ڕه‌گه‌زه یاخییهیه. واته ئه‌و ڕه‌گه‌زه‌ی كه له هه‌مانكاتدا ئاماده‌یی و بوونی هه‌یه له‌نێو ئه‌م تۆڕه‌دا به‌ڵام شتێكی پێشبینینهكراو و دهستپێڕانهگهیشتووشه بۆ دیسكۆرس. ئه‌م ڕه‌گه‌زه "ماتریالیستی/ئیلاهی"ییه ڕێك ئه‌و شته‌یه كه پۆلیسی گوتار و پۆلیسی ده‌وڵه‌ت له هه‌وڵدان بۆ له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ی، ئه‌ویش له ڕێگای ئه‌و ته‌كنیكه‌وه كه هه‌تاوه‌كو كۆڵ بۆ دیسكۆرس و خۆده‌رخستن نه‌دات ئه‌وا "بوون"ی نییه. ئه‌م ڕه‌گه‌زه یاخییه له‌و لایه‌نه‌وه كه بوونیشی هه‌روه‌كو غیابی وایه، دیسكۆرس خۆی ئه‌مه له چوارچێوه‌ی جۆرێك له ململانێ و ئانتاگونیسم ئه‌زموون و له‌مس ده‌كات. ئه‌م شته نوێ و به‌ڕێكه‌وته هیچ نییه جگه له "سیاسه‌ت". له‌ڕاستیدا، ئه‌وه‌ی كه زه‌مینه بۆ به‌رجه‌سته‌بوونی ڕۆڵی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیدا دهڕەخسێنێت له‌ناوبردنێكی بونیادی سیاسه‌ت و مادهكهیهتی واته "خه‌ڵكی" كه له كردارێكی سه‌ره‌تاییدا ده‌كه‌ونه سه‌رووی بوونه دیسكۆرسییهكهی خۆیانه‌وه و ده‌بنه چه‌ند سوبێكتێكی چالاک.
دیسكۆرسی زانكۆش گرنگیدان به سیاسه‌ت له غیابی پۆلیسدا به پێچه‌وانه‌ی ڕێسا سه‌ره‌كییه‌كانی خۆیه‌وه ده‌زانێت، چونكه له‌ڕاستیدا ئه‌مه ئه‌ركی ئه‌وه ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی له ڕێگهوشوێن بۆ دانان بگێڕێت و پسپۆڕه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن پهروەردهبكات. هه‌ربۆیه بێدووڵی ده‌كرێت بڵێین كه "دیسكۆرسی زانكۆ و دیسكۆرسی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی یه‌ك پۆلیسیان هه‌یه".
بههەمانشێوه پۆلیسی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ده‌توانێت له چوارچێوه‌یه‌كی شاراوه و نهبینراوەوە سهربكاته هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانی ژیانی تاكه‌كه‌سی، دیسكۆرسی زانكۆش سنووری چالاكییه‌كانی ـ بههەمانشێوه كه پێشتر باسمانكرد ـ سنووردار نابێت به دامه‌زاروه‌ی زانكۆوه. چه‌ند فۆرمێكی ئه‌م دیسكۆرسانه له ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی زانكۆوه له كۆمه‌ڵگای ئێمه بوونیان هه‌یه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌تدا نییه له ژێستی درۆزنانه‌ی دژهدهسهڵاتدا ڕێك بانگه‌شه بۆ هه‌مان ته‌كنیكی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سیاسه‌ت ده‌كه‌ن و په‌ره‌ی پێده‌ده‌ن. بۆ نموونه ئه‌و ئایدیا باوه‌ڕییه نامۆیه‌ی كه ئێمه ده‌یبینین ئه‌گه‌رچی له ئه‌نجامی ئه‌و ئه‌زموونه ناكامڵهی مۆدێرنهوهیه به‌ڵام نموونه‌یه‌كی ڕوونه بۆ ئاماده‌بوونی دیسكۆرسی زانكۆیی له ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی. درووستكردنی ده‌موچاوێكی نامێژوویی و ئه‌بستراكت له "ڕۆشنبیر" و هێرشكردنه‌سه‌ری و ڕاماڵینی وه‌كو تاوانباری ته‌واوی شكسته مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئێمه، هیچ نییه جگه له‌و بڕوایه‌ی كه قه‌ناعه‌تی وایه ته‌نیا نوخبه‌كان یان دیسكۆرسهكانن توانای ڕابه‌رایه‌تی و گۆڕانیان هه‌یه، له‌م لایه‌نه‌وه هه‌ر فۆرمێكی تر له گۆڕان هیچ نییه جگه له ڕه‌وتێكی پۆپۆلیستی كه له راستیدا نیشانه‌ی نوخبهكوژی و خراپهبهڕێوهبردنه. ده‌گێڕنه‌وه كه خوێندكاره شوڕشگێڕهكانی له ساڵه سیاسه‌ت لێدراوهكانی 1968 دا هاواریان ده‌كرد "بونیاده‌كان نایه‌نه سه‌ر شه‌قامه‌كان"، ئێستا پاش ئه‌و ئه‌زموونانه ده‌بێت بوترێت بونیاده‌كان و دیسكۆرسهكان دێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌ڵام نه‌ك له فۆرمی خه‌ڵكی به‌ڵكو له فۆرمی پۆلیسدا.
ئاره‌شی وه‌یسی
و. فازڵ مه‌حموود