ڕۆحى يه‌عقوبييه‌كان[1]
ده‌رباره‌ى توندوتيژى و ديموكراسى
سلاڤۆى ژيژه‌ك
و. وه‌ليد عومه‌ر
تيژبينييه‌كه‌ى ماركس هێشتاش هه‌ر به‌جێ و موعته‌به‌ره و پێده‌چێت ئه‌مڕۆش له هه‌مووكات زياتر وابێت: له ديدى ماركسه‌وه نابێت پرسى ئازادى له‌سه‌ره‌تاوه له پانتايى سياسه‌تدا به ماناى تايبه‌تيى وشه‌كه بخرێته‌ڕوو(ئه‌وه‌ى گوايا ئاخۆ له فڵان وڵات‌دا هه‌ڵبژاردنى ئازاد به‌ڕێوه‌ده‌چێت؟ ئاخۆ دادوه‌ره‌كانى ئه‌و وڵاته حوكمى سه‌ربه‌خۆ ده‌رده‌كه‌ن؟ ئايا بڵاوكراوه‌كان گوشار و فشارى شاراوه‌يان له‌سه‌ر نيه؟ ئايا ئه‌و وڵاته ڕێز له مافه‌كانى مرۆڤ ده‌گرێت و، پرسيارى تر‌ى له‌م جۆره)، له‌جياتيى ئه‌وه[به لاى ماركسه‌وه] كليلى ئازاديى ڕاسته‌قينه(له‌هه‌مبه‌ر ئازاديى فۆرماڵ و ڕواڵه‌تيدا) له تۆڕى "ناسياسى"ـى په‌يوه‌ندييه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كاندايه، ئيدى له بازاڕه‌وه بيگره تا ده‌گاته ناو خێزان. ئه‌و گۆڕانه‌ى كه لێره‌دا پێويست و خوازراوه ڕيفۆرمى سياسى نيه، به‌ڵكو گۆڕينى په‌يوه‌ندييه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى به‌رهه‌مهێنانه- ئه‌مه‌ش ڕێك و ڕه‌وان پێويستى به ململانێى چينايه‌تيى شۆڕشگێڕانه‌يه، نه‌ك هه‌ڵبژاردنى ديموكراسييانه ياخود هه‌ر هه‌نگاوێكى "سياسى"ـى تر به ماناى به‌رته‌سكى وشه‌كه. ئێمه له‌باره‌ى ئه‌و شته‌وه ده‌نگ ناده‌ين كه فڵان كه‌س خاوه‌نى چيه، يان له‌باره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ناو كارگه‌كان و شتى تر‌ى له‌م جۆره‌وه- ئه‌م مه‌سه‌لانه هه‌روا له ده‌ره‌وه‌ى كايه‌ى سياسييه‌وه ده‌مێننه‌وه و، خه‌ياڵپڵاويشه چاوه‌ڕێى ئه‌وه بكه‌ين به‌هۆى "ڕاكێشران و په‌ره‌پێدان"ـى ديموكراسييه‌وه بۆ كايه‌ى ئابورى گۆڕانێكى واقيعى له‌و مه‌سه‌لانه‌دا ڕووبدات(بۆنمونه، سه‌رله‌نوێ ڕێكخستنه‌وه‌ى بانكه‌كان و سپاردنى كاروباره‌كانيان به خه‌ڵكه ئاساييه‌كه). گۆڕانه ڕاديكاڵه‌كان له‌م پانتاييه‌دا، ده‌بێت له ده‌ره‌وه‌ى كايه‌ى "ماف"ـه ياساييه‌كانه‌وه ئه‌نجام بدرێت. له شێوازه "ديموكراسى"يه‌كاندا(كه حه‌تمه‌ن ده‌توانن كاريگه‌رييه‌كى ئه‌رێنى و پۆزه‌تيڤ بخه‌نه‌وه) گرنگ نيه دژايه‌تيكردنى سه‌رمايه‌دارى له‌لايه‌ن ئێمه‌وه چه‌نده ڕيشه‌يى و ڕاديكاڵه، ڕێگه‌چاره‌كان ته‌نيا و ته‌نيا به نێوانگريى ئه‌و ميكانيزمه ديموكراسييانه داواده‌كرێن كه خۆيان به‌شێكن له ده‌زگا و ئه‌پاراتويسه "بۆرژوايى"ـه‌كانى ده‌وڵه‌ت، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ى كه به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ى هێور و بێ‌سه‌رێشه‌ى سه‌رمايه مسۆگه‌رده‌كات. به‌م مانا ته‌واوه، ئالان باديۆ ڕاستده‌كات كه ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ دوايين دوژمنى ئێمه سه‌رمايه‌دارى يان ئيمپراتۆرييه‌ت يان چه‌وساندنه‌وه و شتى تر‌ى له‌م جۆره نيه، به‌ڵكو خودى ديموكراسييه: "وه‌همى ديموكراسى" واته قبوڵكردنى ئه‌وه‌ى ميكانيزمه ديموكراسييه‌كان تاكه چوارچێوه‌ن بۆ هه‌ر جۆره گۆڕان و وه‌رچه‌رخانێكى ڕه‌خساو، هه‌ر ئه‌م وه‌همه‌شه كه ده‌بێته له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م هه‌ر جۆره گۆڕانێكى ڕاديكاڵدا له په‌يوه‌ندييه‌كانى سه‌رمايه‌داريدا.
له په‌يوه‌ندييه‌كى نزيكدا به زه‌رووره‌تى شكاندنى ئه‌م بته‌ى ديموكراسييه‌وه(يان له "فيتيش" داماڵين)، ده‌بێت هاوتا نه‌رێنى و نێگه‌تيڤه‌كه‌شى، واته توندوتيژى، له بت و فيتيش دابماڵين. به‌و دواييه، باديۆ به‌ته‌واوى هاوكێشه‌ى "توندوتيژيى به‌رگريكارانه"ـى پێشنياركردووه: واته ئيدانه‌كردنى توندوتيژى وه‌ك "شێوازى كار"ـى سه‌ره‌كى و، له‌جياتيى ئه‌وه‌دا ته‌ركيزخستنه‌سه‌ر خولقاندنى فه‌زاى ئازاد، ئه‌ويش به پاراستنى مه‌ودا له ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ته‌وه(شتێكى وه‌ك فۆرمه سه‌ره‌تاييه‌كه‌ى بزووتنه‌وه‌ى Solidarno له پۆڵه‌ندا)؛ له‌م ڕوانگه‌يه‌وه په‌نابردن بۆ توندوتيژى ته‌نيا ئه‌و كاته ڕه‌وا و ڕێپێدراوه كه ده‌وڵه‌ت خۆى ده‌ستده‌داته سه‌ركوتكردنى ئه‌م"ناوچه ئازادكراوانه". گرفتى ئه‌م هاوكێشه‌يه ئه‌وه‌يه كه له‌سه‌ر جياكارييه‌كى تێكه‌ڵ و ته‌مومژاوى به‌نده له‌نێوان ڕۆڵ و كاركردى "نۆرماڵ و ئاسايى"ـى ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت و به‌كارهێنانى "زياد له ڕاده، يان نائاسايى"ـى توندوتيژى له‌لايه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه. له‌به‌رامبه‌ردا، چه‌مكه ماركسييه‌كه‌ى ململانێى چينايه‌تى –يان وردتر بڵێين، ئه‌وله‌ويه‌تى ململانێى چينايه‌تى به‌سه‌ر ڕوانين و قه‌ناعه‌ته چينايه‌تييه‌كه‌دا وه‌ك زات و جه‌وهه‌رى پۆزه‌تيڤى كۆمه‌ڵايه‌تى- ئه‌م تێزه ده‌خاته‌ڕوو كه ژيانى "ئاشتيخوازانه"ـى كۆمه‌ڵايه‌تى، خۆى ڕووى له توندوتيژيى (ده‌وڵه‌تى)ـه، واته ئه‌م فۆرمه له ژيان خۆى نيشانه و به‌ره‌نجامى زاڵبوون و باڵاده‌ستيى چينێكه به‌سه‌ر چينێكى تردا. به ده‌ربڕينێكى تر، ناتوانرێت توندوتيژى له ده‌وڵه‌ت جيابكرێته‌وه، ئه‌ويش ئه‌وكاته‌ى كه ده‌وڵه‌ت داموده‌زگايه‌كى ملكه‌چى ده‌سه‌ڵاتى چينايه‌تييه: له ديدى سته‌مديده‌كانه‌وه، ده‌وڵه‌ت خۆى فاكت و ڕاستييه‌كى توندوتيژه(به‌و مانايه‌ى كه ڕۆبسپێر پێى وابوو هيچ پێويست به‌وه ناكات بيسه‌لمێنين پاشا تووشى تاوانێك بووه، چونكه هه‌ر بوونى پاشا خۆى بۆ خۆى تاوانه، بوونى ئه‌و خۆى سوكايه‌تييه به ئازادى و شعورى خه‌ڵك). له‌م ڕووه‌وه، هه‌ر كرده‌وه‌يه‌كى توندوتيژانه له‌لايه‌ن سته‌مديده‌كانه‌وه دژى ده‌وڵه‌ت، سه‌ره‌نجام ده‌چێته خانه‌ى كاتيگۆريى توندوتيژيى "به‌رگريكارانه"وه. پشتڕاستنه‌كردنه‌وه‌ى ئه‌م خاڵه، بته‌وێ و نه‌ته‌وێ، يان به ده‌ربڕينه باوه‌كه(noles volens)، به ماناى "ئاسايى پيشاندان"ـى كرده‌وه‌كانى ده‌وڵه‌ت و ملكه‌چبوون به‌م تێڕوانينه‌يه كه كرده‌وه توندوتيژه‌كانى ده‌وڵه‌ت به‌ته‌واوى كۆمه‌ڵێك زياده‌ڕۆيى ڕێكه‌وت و سودفه‌ن و ده‌بێت له‌ڕێگه‌ى چاكسازيى ديموكراسييانه‌وه ڕووبه‌ڕوويان ببينه‌وه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌يه كه درووشمى باوى ليبراڵه‌كان كافى نيه- ئه‌و درووشمه‌ى كه ده‌ڵێت: توندوتيژى هه‌رگيز ڕه‌وا و شه‌رعى نيه، گه‌رچى پێده‌چێت جاروبار زه‌رووره‌ت وا بخوازێت په‌ناى بۆ ببه‌يت. له ديدى سياسه‌تى ڕزگاريخوازى ڕاديكاڵه‌وه، ده‌بێت ئه‌م هاوكێشه‌يه ئاوه‌ژوو بكه‌ينه‌وه: بۆ سته‌مديده‌كان، (په‌نابردن بۆ) توندوتيژى هه‌ميشه شتێكى ڕه‌وا و شه‌رعييه(چونكه پێگه و پايه‌ى ئه‌وان به‌ره‌نجامى توندوتيژييه‌كه كه ڕووبه‌ڕووى بوونه‌ته‌وه)، به‌ڵام هه‌رگيز زه‌روورى نيه(مه‌سه‌له‌ى به‌كارهێنان يان به‌كارنه‌هێنانى توندوتيژى له هه‌مبه‌ر دوژمن‌دا هه‌ميشه ملكه‌چى ستراتيژيى ململانێ بێت). به‌كورتييه‌كه‌ى، ده‌بێت ڕاز و ته‌مومژ له بابه‌ته‌كه دابماڵين: كێشه‌ى كۆمۆنيزم له سه‌ده‌ى بيسته‌مدا په‌نابردن نه‌بوو بۆ توندوتيژى«له خۆي‌دا»، به‌ڵكو مۆدێلێكى كاركردن بوو كه په‌نابردنه‌به‌ر توندوتيژيى ده‌كرده شتێكى حه‌تمى و حاشاهه‌ڵنه‌گر(حيزب[ـى ستالينى] وه‌ك ئامرازى حه‌تميه‌تێكى مێژوويى يان داشێك به‌ده‌ستى زه‌رووره‌تى مێژوويى و ئه‌و جۆره شتانه‌وه). هێنرى كيسنجه‌ر، كاتێك ده‌يويست هه‌ندێك ڕێگاى كاريگه‌رى سه‌رنگونكردنى حكومه‌ته‌كه‌ى سالڤادۆر ئالنده پيشانى (CIA) بدا‌ت كه هه‌ڵبژێراوى خه‌ڵكى شيللى بوو له چوارچێوه‌ى هه‌ڵبژاردنێكى ديموكراسييانه‌دا، ئه‌م خاڵه‌ى ته‌واو كورتكرده‌وه و ده‌ربڕى: "نوزه له ئابورى ببڕن!".
كاربه‌ده‌ستانى باڵاى ده‌وڵه‌تى ئه‌مريكا دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه ئه‌مڕۆ هه‌مان ستراتيژ له ڤه‌نزوێلاشدا پياده ده‌كه‌ن. لارێنس سيدنى ئيگلبێرگر[2011-1930]، كه ماوه‌يه‌كى كورت له ده‌وڵه‌تى جۆرج بوشى باوكدا وه‌زيرى ده‌ره‌وه بوو و ...جارێكيان له تۆڕى هه‌واڵيى «فاکس‌نيوز»ـه‌وه گوتى:
ده‌وڵه‌تى چاڤێز تا ئه‌و كاته بۆ خه‌ڵكى ڤه‌نزوێلا مه‌حبوب و سه‌رنجڕاكێشه كه هه‌ست بكات ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى ده‌توانێت ئاستى ژيان و گوزه‌رانيات باشتربكات. گه‌ر له پنتێكدا ئابورى هه‌ربه‌ڕاست خراپ ببێت، ئيدى مه‌حبوبيه‌ت و جه‌ماوه‌ريبوونى چاڤێز كه‌مده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ش چه‌كێكه كه سه‌ره‌تا بۆ ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ى خۆى به‌ده‌ستمانه‌وه‌يه و پێويسته به‌كارى بهێنين، واته هه‌مان ئامرازه ئابورييه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ى دۆخى ئابورى هێنده خراپتر بكه‌ين تاكو ئاستى سه‌رنجڕاكێشى و مه‌حبوبيه‌ته‌كه‌ى له وڵاته‌كه‌ى و ناوچه‌كه‌شدا دابه‌زێت [ . . . ]. هه‌رچيمان له‌ده‌ست بێت تاكو دۆخى ئابوريى ڤه‌نزوێلا له‌م پنته‌دا بۆ خه‌ڵكى ئه‌و وڵاته قورس‌تر بكه‌ين، چاكه به‌ڵام ده‌بێت ئه‌م كاره به شێوازگه‌لێك ئه‌نجام بده‌ين تاكو به‌پێى توانا خۆمان له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ڤه‌نزوێلادا بدزينه‌وه.
كه‌مترين قسه‌يه‌ك كه ده‌توانين بيكه‌ين ئه‌وه‌يه، لێدوانگه‌لى له‌م جۆره گوێگر ده‌خاته ئه‌و گومانه‌وه نه‌وه‌كا گرفته ئابورييه‌كانى به‌رده‌م حكومه‌ته‌كه‌ى چاڤێز به‌ته‌واوى به‌ره‌نجامى سياسه‌تكارييه نابه‌جێكانى خۆى نه‌بێت. ئه‌م مه‌سه‌له‌يه به‌ره‌و تێگه‌يشتنى خاڵێكى گرنگمان ده‌بات له سياسه‌تدا، ئه‌و خاڵه‌ى كه هه‌رسكردنى بۆ هه‌ندێك له ليبراڵه‌كان زۆر قورسه: ئاشكرايه كه لێره‌دا سه‌روكارمان له‌گه‌ڵ پرۆسه و كاردانه‌وه‌گه‌لێكى كوێرى بازاڕدا نيه به‌ڵكو سه‌روكارمان له‌گه‌ڵ ستراتيژێكى ئاڵۆز و ته‌واو به‌رنامه‌بۆداڕێژراودايه-ئايا ناتوانين بڵێين له بارودۆخێكى له‌م جۆره‌دا به‌كارهێنانى جۆرێك له"تيرۆر"و[تۆقاندن](هێرشى پۆليس بۆ سه‌ر عه‌مباره‌كان، ده‌سگيركردنى قۆرخكاران و هتد) وه‌ك جۆرێك له كرده‌وه‌ى پێچه‌وانه يان دژه‌كرده‌وه‌ى به‌رگريكارانه به‌ته‌واوى شه‌رعيه‌ت و پاساوى خۆى هه‌يه؟ دياره هاوكێشه‌كه‌ى باديۆ له‌م بارودۆخه نوێيه‌دا وه‌ك پێويست نايه‌ته به‌رچاو، كه له‌مه پێكهاتووه: «لێده‌ركردن له ده‌وڵه‌ت» كۆى «تاكه توندوتيژيى په‌رچه‌كردارانه». كێشه‌ى ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌يه كه ده‌وڵه‌ت تا دێت په‌شێوتر و بێ‌شكڵتر ده‌بێت و ته‌نانه‌ت له پياده‌كردنى ئه‌ركه سه‌ره‌كييه‌كه‌ى خۆي‌دا نوشوست دێنێت كه بريتييه له «خستنه‌ڕووى خزمه‌تگوزارييه‌كان» و «دابينكردنى پێداويستييه‌كان». ئايا هه‌روا ده‌بێت له ململانێى سياسيدا مه‌وداى خۆمان له‌گه‌ڵ هێزى ده‌وڵه‌تدا بپارێزين، ئه‌وه‌تا ده‌شبينين هێزه‌كه خۆى له‌داوه‌شان و له‌ناوچووندايه و ده‌ست ده‌داته فۆرمێكى قێزه‌ونى توندوتيژى تاكو بێتوانايى و نه‌زۆكيى خۆى داپۆشێت؟
ده‌توانين پرسيارێكى بنه‌ڕه‌تيتر بێنينه كايه‌وه: بۆچى «ڕووداوى حه‌قيقه‌ت»ـى شۆڕشگێڕانه پێويستى به توندوتيژييه يان توندوتيژيى له‌گه‌ڵدايه؟ چونكه ڕووداوى شۆڕشگێڕانه ڕێك له‌و جێيه‌دا ڕووده‌دات كه بريتييه له نيشانه‌ى نه‌خۆشى ياخود (پێچ خواردن)ـى له‌ش و په‌يكه‌رى كۆمه‌ڵگا؛ واته له‌و جێيه‌دا كه كۆيه‌تى و تۆتاڵێتيى كۆمه‌ڵگا وه‌ك مه‌حاڵى لێدێت- هه‌روه‌ها سوبێكتى شۆڕشيش هه‌مان "به‌شى نابه‌ش"ـى كۆمه‌ڵگايه، ئه‌و به‌شه‌ى كۆمه‌ڵگا كه هيچ پشكێكى له كۆمه‌ڵگادا نيه، ئه‌وانه‌ى كه له‌ڕواڵه‌تدا به‌شێكن له كۆمه‌ڵگا به‌ڵام له هه‌ناوى كۆمه‌ڵگادا هيچ پێگه‌يه‌كى شياويان نيه. ئه‌مه «خاڵى ده‌ركه‌وتنى حه‌قيقه‌ت»ـى كۆمه‌ڵگايه و بۆ ئه‌وه‌يش ئه‌م خاڵه خۆى ده‌ربخات، پێويسته كۆى ئه‌و ستراكتۆره هه‌ڵپه‌سێردرێت و له‌ناوببرێت كه ئه‌م خاڵه وه‌ك مه‌حاڵبوونى كۆيه‌تى و تۆتاڵێتى و كامڵبوونێتى. ڕێك له‌به‌ر ئه‌م هۆيه، وه‌كچۆن لينينيش به‌درووستى دركى كردبوو، حه‌قيقه‌ت خۆى سرووشتێكى شۆڕشگێڕانه‌ى هه‌يه- تاكه ڕێگاى گه‌ياندنى، بريتييه له خولقاندنى فه‌وزا و پشێوييه‌كى شۆڕشگێڕانه له سيسته‌مى هه‌ره‌ميى دۆخه باڵاده‌سته‌كه‌دا- به‌م پێيه، ده‌بێت ئه‌و تێڕوانينه كۆنه (نيمچه) ماكياڤيلييه ڕه‌تبكه‌ينه‌وه كه پێى وايه حه‌قيقه‌ت نه‌زۆك و بێ توانايه و، ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ى كاريگه‌ر بێت پێويسته درۆبكات و ساخته‌كارى ئه‌نجامبدات: وه‌كچۆن لينينيش وتويه‌تى، ماركسيزم تا ئه‌و جێيه ده‌سه‌ڵاتى هه‌يه كه ڕاستگۆ/حه‌قيقى بێت. (ئه‌مه‌ش به‌دياريكراوى دژى ڕوانگه‌ى پۆستمۆدێرنه‌كانه كه حه‌قيقه‌تى گشته‌كى و گه‌ردوونى«universal» به شتێكى سته‌مكارانه ده‌زانن و به‌م هۆيه‌شه‌وه ڕه‌تى ده‌كه‌نه‌وه- به‌پێى ئه‌م ڕوانگه‌يه، به گوزارشتى جيانى ڤاتيمۆ، گه‌ر حه‌قيقه‌ت ڕزگارمانده‌كات، ئه‌وا له ناواخندا ئێمه‌ش له‌ده‌ستى خۆى ڕزگار ده‌كات).
له مێژووى سياسه‌تى ڕاديكاڵدا، عاده‌ته‌ن توندوتيژى ميراتى يه‌عقوبييه‌كانمان بيرده‌خاته‌وه و، هه‌ر به‌م هۆيه‌وه ده‌وترێت گه‌ر به‌ڕاستى ده‌مانه‌وێت سه‌رله‌نوێ ده‌ست بكه‌ينه‌وه به خه‌باتى سياسى ئه‌وا ده‌بێت سه‌ره‌تا توندوتيژى و ئه‌و ميرات و كه‌له‌پوره بخه‌ينه لاوه. ته‌نانه‌ت زۆرێك له (پۆست)ماركسييه هاوچه‌رخه‌كانيش شه‌رمده‌كه‌ن قسه‌يه‌ك له‌و ميراته بكه‌ن كه پێى ده‌وترێت ميراتى يه‌عقوبيى تيرۆر يان تۆقاندنى ده‌وڵه‌تى مه‌ركه‌زى و، هه‌وڵده‌ده‌ن ماركس له‌م ميراته داببڕن و به‌م جۆره باس له ماركسێكى "ليبراڵ"ـى ڕه‌سه‌ن ده‌كه‌ن كه گوايا به‌داخه‌وه دواتر لينين بيركردنه‌وه‌ى ئه‌وى ته‌ڵخوتاريك كرد. به‌پێى ئه‌م حه‌كايه‌ته، ئه‌وه لينين بوو (ديسان) ميراتى يه‌عقوبييه‌كانى هێنايه‌وه گۆڕێ و به‌م كاره‌شى ڕۆحى ئازاديخوازانه‌ى[libertarian ] ماركسى پوچه‌ڵكرده‌وه و شێواندى. به‌ڵام ئايا وايه؟ وه‌رن با نيگايه‌كى وردتر بگرينه ئه‌و مه‌سه‌له‌يه كه يه‌عقوبييه‌كان چۆنچۆنى له‌به‌ر ئه‌وانه‌ى كه به‌ناوى (حه‌قيقه‌ت)ێكى ئه‌به‌دييه‌وه ده‌دوێن و شايه‌تى له‌سه‌ر شه‌رعيه‌ته‌كه‌ى ده‌ده‌ن، په‌نابردن بۆ ڕاى زۆرينه‌يان ڕه‌تكرده‌وه. يه‌عقوبييه‌كان، واته ئه‌م پارتيزانانه‌ى ڕێگاى يه‌كێتى و يه‌كڕيزى كه به هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لاى خۆيانه‌وه دژى دووبه‌ره‌كى و ته‌فره‌قه ده‌وه‌ستانه‌وه، چۆن ده‌يانتوانى پاساو بۆ ئه‌وه بێننه‌وه كه دژى په‌نابردنن بۆ ڕاى زۆرينه؟ «ته‌واوى كێشه‌كه له‌وێدايه كه چۆن جياكارييه‌ك بخه‌ينه نێوان ده‌نگى حه‌قيقه‌ت(ته‌نانه‌ت گه‌ر ئه‌مه ده‌نگى كه‌مينه‌ش بێت) و ده‌نگى دووبه‌ره‌كييه‌وه كه هه‌وڵده‌دات له‌ڕێگه‌ى دابه‌شكردن و دابڕكردنه ساخته‌كانه‌وه حه‌قيقه‌ت بشارێته‌وه»[2].
وه‌ڵامى ڕۆبسپێر ئه‌وه بوو كه حه‌قيقه‌ت كورتناكرێته‌وه بۆ ژماره و ڕه‌قه‌م(يان ژماردن و حيساب و كيتاب)، ده‌توانيت له تاق و ته‌نيايى خۆيشتدا [حه‌قيقه‌ت]ئه‌زموونبكه‌يت: نابێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا كه حه‌قيقه‌تێكيان ئه‌زموونكردووه به‌جۆرێك ڕه‌فتار بكه‌يت وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ته‌فره‌قه‌چى و دووبه‌ره‌كيخوازاندا ده‌يكه‌يت، ئه‌وانه مرۆڤگه‌لێكى ئازا و هه‌ستيارن. ڕۆبسپێر له 28ـى ديسامبه‌رى 1792 له وتاردانێكدا له ئه‌نجومه‌نى ميللى ڕايگه‌ياند، كاتێك شايه‌تيدان له‌به‌رژه‌وه‌نديى حه‌قيقه‌ت له گۆڕێدايه ئيدى هه‌ر جۆره په‌نابردنێك بۆ زۆرينه يان كه‌مينه، هيچ نيه جگه له ئامرازێك بۆ "بێده‌نگكردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ئه‌م وشه‌يان بۆ به‌كارده‌هێنرێت[وشه‌ى كه‌مينه]"؛ "ئه‌م كه‌مينه‌يه له هه‌موو جێيه‌ك له مافێكى ئه‌به‌دى سودمه‌نده: هێنانه به‌رگوێى ده‌نگى حه‌قيقه‌ت". مانايه‌كى قووڵ له‌م خاڵه‌دا هه‌يه كه ڕۆبسپێر ئه‌م ڕسته‌يه‌ى له «ئه‌نجومه‌نى ميللى»دا سه‌باره‌ت به دادگاييكردنى پاشا ده‌ربڕى. جيرۆندنه‌كان[3]، ڕێگه‌چاره‌يه‌كى "ديموكراسييانه"يان خسته‌ڕوو: له حاڵه‌تێكى وه‌ها ئاڵۆز و پێچه‌ڵپێچدا، ده‌بێت "په‌نا ببه‌يته به‌ر ده‌نگى خه‌ڵكى"، پێويسته ئه‌نجومه‌ن و كۆمه‌ڵه لۆكاڵييه‌كانى سه‌رتاپاى فه‌ڕه‌نسا داوه‌ت بكه‌يت و داوايان لێ بكه‌يت ده‌رهه‌ق به شێوازى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پاشادا ده‌نگ‌بده‌ن- ته‌نيا به‌هۆى چالاكى و ئه‌كتێكى له‌م جۆره‌وه ده‌توانيت شه‌رعيه‌ت ببه‌خشيته دادگا. وه‌ڵامى ڕۆبسپێر ئه‌وه بوو كه ئه‌م جۆره په‌نابردنه بۆ ده‌نگى خه‌ڵك له پراكتيكدا، ئيراده‌ى زاڵ و باڵاده‌ستى خه‌ڵك پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه، ئيراده‌يه‌ك كه پێشوه‌خت له‌ڕێگه‌ى "شۆڕش"ـه‌وه، خۆى ئاشكرا كردووه و ماهيه‌تى ده‌وڵه‌تى فه‌ڕه‌نساى گۆڕيوه و "كۆمارى-Republic"ـى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا هێناوه‌ته دى. جيرۆندنه‌كان، به‌فيعلى و به‌ئاماژه‌وه ده‌ڵێن ڕاپه‌ڕينى شۆڕشگێڕانه «ته‌نيا ئيشى به‌شێك له خه‌ڵك بوو، نه‌خوازه‌ڵا كه‌مينه‌يه‌كى خه‌ڵكيش»، بۆيه «ده‌بێت خوازيارى قسه و بۆچوونى جۆرێك له زۆرينه‌ى بێده‌نگ بيت». به‌هه‌رحاڵ، به‌بۆچوونى ڕۆبسپێر، «شۆڕش» پێشوه‌خت ئيشى ئێمه‌ى يه‌كلا كردۆته‌وه، ڕوودانى خودى «شۆڕشه‌كه» ته‌عبيره له‌وه‌ى پاشا تاوانباره و له‌م ڕووه‌وه ده‌نگدان له‌سه‌ر تاوانباربوونى ئه‌و به ماناى گومانكردن دێت له خودى «شۆڕش». كاتێك سه‌روكارمان له‌گه‌ڵ "حه‌قيقه‌ته به‌هێزه‌كان"دايه، ئه‌وا به‌رگرى لێكردنيان به‌ناچارى توندوتيژييه‌كى ڕه‌مزيى له‌گه‌ڵدايه.
كاتێك "نيشتمان له‌به‌رده‌م مه‌ترسيدايه"، ئه‌وا به وته‌ى ڕۆبسپێر، ده‌بێت به‌بێ هيچ ترس و دوودڵييه‌ك ڕايبگه‌يه‌نيت«خيانه‌ت له خه‌ڵك كراوه، ئه‌م حه‌قيقه‌ته لاى هه‌موو فه‌ڕه‌نسييه‌كان ئاشكرايه»؛ «ياسادانه‌ران، مه‌ترسيى به‌رپێ و نزيكتانن، پێويسته فه‌رمانڕه‌وايى ڕاسته‌قينه ده‌ست پێ بكات: ئێمه هێنده جورئه‌ت و بوێريمان تيايه ئه‌م مه‌سه‌له‌يه‌تان پێ بڵێين؛ [ئێوه‌ش] تۆزێك شه‌هامه‌تتان هه‌بێت و بيكه‌نه ئه‌ڵقه‌ى گوێتان». له دۆخێكى وه‌هادا، جێيه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه نامێنێته‌وه كه ده‌يانه‌وێت بچنه جێى كه‌سێكى سێيه‌مى بێلايه‌نه‌وه.
باوكى گريگوار له خيتابێكدا له مه‌راسيمى گيانسپاردووانى 10ـى ئابى 1792دا ڕايگه‌ياند: «خه‌ڵكانێك هه‌ن كه هێنده باشن به‌هايه‌كيان نيه و به كه‌ڵكى هيچ نايه‌ن، له شۆڕشێكدا كه پێويستى به ململانێى [خوداى]ئازادييه له‌گه‌ڵ [ناخوداى]سته‌مكاريدا، مرۆڤى بێلايه‌ن كه‌سێكى لاده‌ره كه دياره چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌يه بزانێت جه‌نگه‌كه له به‌رژه‌وه‌نديى كێ كۆتايى دێت تاكو به قازانجى براوه‌كه هه‌ڵوێستى خۆى ڕابگه‌يه‌نێت». به‌ر له‌وه‌ى ئه‌م قسانه به «تۆتاليتارى» بخوێنينه‌وه، وه‌رن با زه‌مه‌نێكى نزيكتر له خۆمان بير‌ى خۆمان بێنينه‌وه كه نيشتمانى فه‌ڕه‌نسا جارێكى تر كه‌وته مه‌ترسييه‌وه، مه‌به‌ستم ساڵى 1940ـه كه ژه‌نه‌راڵ دوگێل به تاقى ته‌نيا له وتاره ڕاديۆيييه به‌ناوبانگه‌كه‌يدا له له‌نده‌ن و به ڕووى خه‌ڵكى فه‌ڕه‌نسادا ئه‌م «حه‌قيقه‌ته به‌هێز»ـه‌ى ڕاگه‌ياند: فه‌ڕه‌نسا شكستى هێناوه به‌ڵام جه‌نگ كۆتايى نه‌هاتووه؛ ململانێ درێژه‌ى هه‌يه، ئه‌ويش دژى هاوكارانى مارشاڵ په‌تن كه خيانه‌تيان له نيشتمانه‌كه‌ى خۆيان كردووه. ده‌بێت به‌وردى ئه‌و سياق و كۆنتێكسته بێنينه‌وه بير‌ى خۆمان كه ئه‌م ڕسته‌يه‌ى تيا وتراوه: ته‌نانه‌ت ژاك دۆكلۆ، واته پياوى دووه‌مى حيزبى كۆمۆنيستى فه‌ڕه‌نسا، له گفتوگۆيه‌كى نهێنيدا دانى به‌وه‌دا نا كه گه‌ر له‌و كاته‌دا هه‌ڵبژاردنێكى ئازاد به‌ڕێوه بچوايه، ئه‌وا مارشاڵ په‌تن له‌سه‌رووى %90ـى ده‌نگه‌كانى ده‌برده‌وه. كاتێك دوگێل له وتاردانه مێژووييه‌كه‌يدا ئاماده نه‌بوو خۆى بداته ده‌سته‌وه و، سوێندى خوارد تا دوا نه‌فه‌س درێژه به به‌رگرى بدا‌ت، وتى ته‌نيا ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌و نه‌ك وه‌يش(Vichy) ده‌توانێت ببێته قسه‌بێژى ڕاسته‌قينه‌ى فه‌ڕه‌نسا(واته: قسه‌بێژى خودى فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ويش له‌و ڕووه‌وه كه فه‌ڕه‌نسايه، نه‌ك ته‌نيا قسه‌بێژى «زۆرينه‌ى فه‌ڕه‌نسييه‌كان!»). ئه‌و، پێى له‌سه‌ر حه‌قيقه‌تێكى قووڵ داده‌گرت، ئه‌ويش به‌پێى ئه‌و گريمانه‌يه‌ى كه «گه‌ر به زمانى ديموكراسى بدوێين»، نه‌ك ته‌نيا شه‌رعيه‌تى نه‌بوو به‌ڵكو به‌ڕوونى پێچه‌وانه‌ى بيروباوه‌ڕى زۆرينه‌ى خه‌ڵكى فه‌ڕه‌نسا بوو.(هه‌مان مه‌سه‌له سه‌باره‌ت به ئه‌ڵمانياش هه‌ر ڕاست بوو: نوێنه‌رانى ڕاسته‌قينه‌ى ئه‌ڵمانيا كه‌مينه‌يه‌كى كه‌م بوون كه به‌شێوه‌يه‌كى چالاكانه له‌به‌رامبه‌ر هيتله‌ردا به‌رهه‌ڵستييان ده‌نواند، نه‌ك نازييه‌كان و هه‌لپه‌رسته دوودڵ و له‌رزۆكه‌كان).
[1]. يه‌عقوبييه‌كان(jacobins) گرووپێكى شۆڕشگێڕ بوون له ساته‌وه‌ختى شۆڕشى فه‌ڕه‌نسادا كه له‌ژێر فه‌رمان و سه‌ركردايه‌تيى ڕۆبسپێردا له ساڵى 1793 بۆ 1794 تيرۆر و تۆقاندنيان خسته‌گه‌ڕ و نه‌ياران و دژه‌شۆڕشان و گومانلێكراوانى خۆيانيان داپڵۆسى و له‌ناوبرد. يه‌غقوبيه‌ت و ژاكۆبنيزم ڕه‌هه‌ندێكى مه‌جازيى وه‌رگرتووه و ئاماژه‌يه بۆ تيرۆر و توندوتيژيى شۆڕشگێڕان-و
[2].Sophie Wahnich, “Faire entendre la voix de la vérité, un droit révolutionnaire éternel” (manuscript, June 2010). All further non-attributed quotes are from this outstanding text.
[3]. ئه‌ندامانى حيزبى كۆماريى ميانڕه‌و كه له ساته‌وه‌ختى شۆڕشه گه‌وره‌كه‌دا له هه‌ره‌مى ده‌سه‌ڵاتدا بوون، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر نه‌ياره ڕاديكاڵه‌كانياندا(واته يه‌عقوبييه‌كان) داوه‌شان و ده‌سه‌ڵاتيان له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌كان:
1. www.thesis11.com
2. Slavoj zizek, the Jacobin spirit, in JACOBIN: a magazine of culture and polemic, www.jacobinmag.com/2011/05/the jacobon-spirit