ئاڵۆزییەکانى پەیوەندیی ژن و پیاو: دۆخى ئەفغانستان بە نمونە
سلاڤۆی ژیژه‌ك
و. ڕوشدی جه‌عفه‌ر
لێكچوونێكی حه‌په‌سێنه‌ر هه‌یه له‌نێوان هه‌ڵوێستی تالیبان سه‌باره‌ت به پاراستنی ژنان له شه‌ڕه‌نگێزیی سه‌ربازه‌كانی خۆی و ئه‌و تێڕوانینه‌ی سه‌ر به نه‌زاكه‌تی سیاسی(سیاسەتى باو) ده‌رباره‌ی پاراستنی ژنان له هه‌ڕه‌شه و گێچه‌ڵه سێكسییه‌كان كه ده‌بنه‌هۆی کۆمەڵێک تراوماى درهنگكهوتوو[2].
تالیبان كتوپڕ هه‌ڵوێستی خۆی ده‌رباره‌ی ژنان له فه‌زای گشتی و شوێنی كاركردندا گۆڕی. وته‌بێژه‌كه‌یان، زه‌بیحوڵا موجاهید، له كۆنفرانسێكی هه‌واڵی له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند كه ژنانی ئیشكه‌ر ده‌بێت له‌به‌رخاتری سه‌لامه‌تی خۆیان له ماڵه‌كانیاندا بمێننه‌وه، به‌م پێیه‌ش هه‌وڵه‌كانی تالیبانی بۆ قایلكردنی چاودێره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بنكۆڵكرد ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی گوایه بزووتنه‌وه‌كه ده‌رهه‌ق به ژنان لێبوردهتره له‌وكاته‌ی له‌نێوان ساڵانی 1996 بۆ 2001 له ئه‌فغانستان له ده‌سه‌ڵاتدا بوون.
موجاهید وتیشی ئه‌م ڕێنمایی و ڕێوشوێنه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ده‌بێت، و ده‌رفه‌ت به تالیبانیش ده‌دات چه‌ند ڕێگایه‌ك بدۆزێته‌وه بۆ مسۆگه‌ركردنی ئه‌وه‌ی كه ژنان به "بێڕێزی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت" یان "خوانه‌كا، ئازاریان پێبگا". ددانی به‌وه‌شدا نا كه پێویستی ده‌كرد ئه‌م ڕێكاره بگیرێته‌به‌ر چونكه چه‌كداره‌كانی تالیبان "ده‌گۆڕێن به‌ڵام ڕانه‌هێنراون". وتیشی هه‌ر بۆیه حكومه‌تی نوێی ئه‌فغانستان داوای له ژنان كردووه "مۆڵه‌ت له كاره‌كانیان وه‌ربگرن تاكو بارودۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه و ڕچه و ڕێكاره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ژنانیش هاكا بهگهڕخران، ئینجا هه‌ركه ئه‌مه‌ش ڕاگه‌یه‌ندرا، ژنان ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانی خۆیان".
كاردانه‌وه چاوهڕێكراوهكهی خۆرئاوا ده‌رهه‌ق به‌م ڕاگه‌یاندراوه ئه‌وه بوو كه ئه‌مێستا ئیدی له‌وه تێده‌گه‌ین دڵنیاكردنهوهكهی تالیبان ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی گوایه ڕێز له مافه‌كانی ژنان بۆ خوێندن و كاركردن ده‌گرن، چه‌نده ساخته و دووڕووانه‌یه: ئه‌وه‌تا وا ڕهنگوڕووه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆیان ده‌رده‌خه‌ن...
به‌ڵام واقیعه‌كه ئاڵۆزتره. بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ههڵوێستگۆڕینهی تالیبان تێبگه‌ین، پێویستناكات ڕاسته‌وخۆ به درۆ و دووڕوویی تۆمه‌تباریان بكه‌ین[3]. له وڵاته موسڵمانه‌كاندا، تێڕوانینه نەرم و میانڕەوەکە ده‌رهه‌ق به ده‌ستدرێژی به‌گوێره‌ی ئه‌م پێشگریمانه‌یه[4] ڕۆنراوه: ئه‌و پیاوه‌ی ده‌ستدرێژیی سێكسی ده‌كاته سه‌ر ژنێك، به‌شاراوه‌یی ژنه‌كه خۆی ته‌فره‌ی داوه (ورووژاندوویه‌تی) بۆ ئه‌وه‌ی وابكات. زۆرجار میدیاكانیش ئه‌م جۆره خوێندنه‌وه‌یه بۆ ده‌ستدرێژیی پیاوانه وه‌ك به‌ره‌نجامی "ورووژاندن و دنه‌دان"ی ژنه‌كه خۆی ڕووماڵدهكهن.
لێره‌دا به‌ر ئەو شته دەکەوین كه ڕیسك دهنوێنم به "نه‌ستی ئایدیۆلۆژی (the ideological unconscious)" ناودێڕی بكه‌م: بینا (یان چوارچێوه‌یه‌ك)ـى ئایدیۆلۆژی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه بانگه‌شه‌یه‌ك به‌نده كه بۆ وه‌زیفه و كاركرده‌كه‌ی شتێكی پێویستن، به‌لام نابێت ئه‌م بانگه‌شانه به‌ئاشكرایی بخرێنه‌ڕوو.
گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ساڵی 2006، شێخ تاجەدین هیلالی، موفتیی موسڵمانانان له ئوسترالیا، سه‌روه‌ختێك ژنانی سفووری له‌گه‌ڵ گۆشتی خاو‌دا به‌راوردكرد، سكانداڵێكی نایه‌وه. به‌گوێره‌ی باسه ڕووماڵكراوهكان، ئه‌م سه‌رنجه‌ی وی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌دوای ئه‌وه‌ی كه تاقمێك پیاوی موسڵمان به‌هۆی ده‌ستدرێژیی به‌كۆمه‌ڵ[5] بۆ سه‌ر ژنان له شاری سیدنی ده‌ستگیركران.
ئه‌م موفتییه وتی: "ئه‌گه‌ر پارچه‌گۆشتی دانه‌پۆشراو هه‌ڵبگریت و له ده‌ره‌وه له‌سه‌ر شه‌قامێكدا دایبنێیت... پشیله‌ش بێن و بیخۆن... ئاخۆ كێ خه‌تاباره- پشیله‌كان یان پارچه‌گۆشته دانهپۆشراوهكه؟ كێشه‌كه لهتهگۆشته دانهپۆشراوهكهیه".
ماهیه‌ته هێجگار توند و ئابڕووبه‌ره‌كه‌ی ئه‌م به‌راوردكردنه، سه‌رنجمان له‌سه‌ر پێشگریمانه‌یه‌كی ژێرهوانكێی دیكه‌ی ئهرگۆمێنتهكهی هیلالی لاده‌بات، كه ئه‌میان زۆر حهپهسێنهرتریشه : ئه‌گه‌ر بێت‌و ژنان به‌رپرسیارێتیی چالاكیی سێكسیی پیاوانیان بكهوێتهئهستۆ، ئاخۆ ئه‌مه واتای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت ئه‌وكاته‌ی پیاوان ڕووبه‌ڕووی ئه‌و شته ده‌بنه‌وه كه به ورووژێنێكی سێكسی دایده‌نێن به‌ته‌واوه‌تی دهستهوهساون، به‌ساده‌یی ناتوانن به‌رهه‌ڵستی له‌به‌رامبه‌ردا بنوێنن، و سه‌رتاپا كۆیله‌ی برسێتییه سێكسییه‌كه‌ی خۆیانن، ڕێك وه‌كو پشیله‌یه‌ك كه گۆشتی خاو ده‌بینێت؟
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م پێشگریمانه‌یه ده‌رباره‌ی به‌رپرسیارنه‌بوونی ته‌واوه‌تیی پیاوان ده‌رهه‌ق به چالاكی و كرده سێكسییه‌كانی خۆیان، له خۆرئاوا جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ئیرۆتیزم (شه‌هوانیه‌ت)ی مێینه له فه‌زای گشتیدا به‌نده له‌سه‌ر ئه‌و پێشگریمانەیەی كه پیاوان ده‌توانن له‌ڕووی سێكسییه‌وه خۆیان جڵهوبكهن، و ئه‌وان كۆیله‌ی كوێری پاڵنه‌ره سێكسییه‌كانیان نین.
ژنێكی موسڵمانی ئوسترالی، له دیبه‌تێكدا چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، به‌جه‌خته‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌كرد كه ئیسلام فێمینیستترین ئایینه. ئێستا له‌وه تێده‌گه‌ین بۆچی: ئیسلام- لانیكه‌م له ڤێرژنه بناژۆخواز (فه‌نده‌مێنتالیست)ه‌كه‌یدا، كه‌ڵكه‌ڵه‌ی پاراستنی ژنانی تێكه‌وتووه. به‌ڵام پاراستنی وان له چ؟ له پیاوه شه‌ڕه‌نگێزه‌كان؟ به‌سانایی ده‌كرێت له‌ژێر ئه‌م پاساوهێنانه‌وه ئاشکرایەدا حه‌قیقه‌ته (زۆربه‌یجار) شاراوه‌كه‌ی كهشفبكرێت: نه‌ك پاراستنیان له پیاوان، به‌ڵكو ترسه ڕاسته‌قینه‌كه ئه‌وه‌یه كه ڕه‌نگه ژن خۆی چێژ له‌وه ببینێت پیاوان له ڕووی سێكسییه‌وه "به‌خراپی له‌گه‌ڵیدا بجوڵێنه‌وه" و بیقۆزنه‌وه. به‌م جۆره، له‌ژێر ئاره‌زووی پاراستن و كۆنتڕۆڵكردنی ژناندا، تێكه‌ڵه‌یه‌كی ته‌مومژاویتر خۆی مات داوه؛ یانی تێكه‌ڵه‌ی ترسێكی تۆقیوانه و بێمتمانه‌ییه‌كی قووڵ ده‌رهه‌ق به خۆپارێزی و سڵه‌مینه‌وه[6] ئهخلاقییهكهی پیاوان خۆیان.
ئایا تێكڕای ئه‌مه ته‌نیا پاشماوه‌یه‌كی نه‌ریتی چه‌وسێنه‌ری موسڵمانانه؟ له‌میانه‌ی خوێندنه‌وه ده‌رباره‌ی ژیان له كابول له‌م ڕۆژانه‌دا، ده‌بێت ئێستێك وه‌ربگرین و نیگایه‌ك ببڕینه هه‌ندێك وێنه‌ی پایته‌خته‌كه‌ی ئه‌فغانستان له ده‌یه‌ی شه‌سته‌كان و حه‌فتاكاندا، كه به‌سانایی له ئه‌نته‌رنێتدا دهستكهون. له‌م وێنانه‌دا ئه‌مانه ده‌بینین: ژنانی گه‌نج كه به ته‌نوره‌ی كورته‌وه هاموشۆ ده‌كه‌ن، كۆگا مۆدێرنه‌كانی سیدیفرۆشتن[7]، یانه‌كانی سه‌ماكردن، هۆڵه‌كانی زانكۆ جمه‌یان دێت له ژنان و هتد. گه‌رچی ئه‌وسا له ده‌ره‌وه‌ی شاردا جڤاتی موسڵمانه موحافیزكارهكان هه‌بوون، به‌ڵام ئه‌وانیش به‌ئاشتیانه له‌گه‌ڵ ئایینه‌كانی تر و توێژه هاوچه‌رخه‌كانی كه‌لتوره عهلمانییهكهشدا ده‌ژیان. هیچ به‌رده‌وامییه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌نێوان ئه‌م ڕابردووه و تالیباندا نییه: تالیبان كتومت له‌و شته‌ی بۆ مه وه‌ك "دێرین"ترین خه‌سڵه‌ته‌كانی وی ده‌رده‌كه‌وێت (لێكدانه‌وه‌یه‌كی زۆر ته‌سكی شه‌ریعه‌ت، به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ژیانی عه‌لمانیانه‌ی مۆدێرن وه‌كو مۆسیقا ژه‌نین به‌ئاشكرایی له فه‌زای گشتیی‌دا) به‌رهه‌مێكی مۆدێرنه‌یه، په‌رچه‌كردارێكه به ڕووی مۆدێرنیزه‌كردنی سه‌پێنراوی ئه‌فغانستان، سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت و پاشانیش له‌لایه‌ن داگیركارییه خۆرئاواییه‌كانه‌وه.
به‌ڵگه‌ی دوایین و یهكلاكهرهوی ئه‌م په‌یوه‌ندییه نهێنییه‌ی نێوان تالیبان و مۆدێرنه بریتییه له لێكچوونی حهپهسێنهری نێوان هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه چه‌كدارییه‌كه ده‌رباره‌ی پاراستنی ژنان له شه‌ڕه‌نگێزیی نێرینه و ئه‌و تێڕوانینه‌ی سه‌ر به نه‌زاكه‌تی سیاسی ده‌رباره‌ی تۆقینی ژنان به‌هۆی شه‌ڕه‌نگێزیی نێرینه‌وه. ئه‌م شهڕهنگێزییهش ده‌كرێت كۆمه‌ڵێك تراومای درهنگكهوتوو به‌درێژایی ژیان[8] بهێنێته‌ئاراوه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بهڕاستهوخۆیش وه‌ك شتێكی تراومایی ئهزمووننهكرابێت. ئه‌م تێڕوانینه ئه‌زموونی سێكسیی تا ئاستی تراومایه‌كی دوایین هه‌ڵده‌بڕێت، ده‌ستده‌داته ئاخاوتن ده‌رباره‌ی "ده‌ربازبووانی گێچه‌ڵه هه‌ڕه‌شه‌ئامێزه سێكسییه‌كان كه تراوماكانیان ده‌شارنه‌وه- ته‌نانه‌ت له خۆیشیان ده‌یشارنه‌وه". كه‌واته چۆن ده‌كرێت كرده‌یه‌كی دڕندانه‌ی وه‌ك ده‌ستدرێژیی سێكسی نه‌ناسێنرێت، واته، وه‌ك خۆی ئهزمووننهكرێت؟
شته‌كه ئه‌وساته ڕووده‌دات، له‌میانه‌ی به‌ركه‌وتنێكی سێكسییدا، "له قووڵایی دڵمدا زانیم ئه‌و شته‌ی ڕوویداوه، هه‌ستی پێشێلكردن و سووكایه‌تیی لا جێهێشتووم، و شتێك نه‌بووه كه خۆم پێی ڕازی بووبێتم... به‌ڵام وێڕای ئه‌وه‌ش، ده‌یه‌یه‌كی ته‌واوی پێچوو تا د‌رك به‌و شته بكه‌م كه به‌ڕاستی ڕوویدابوو: گێچه‌ڵی سێكسییم پێ كرابوو".
ئایا بۆچی کاتێکی هێندە زۆری پێچوو، واتە هەتا دەرکەوتنی بزووتنەوەی #me too، بۆ ئەوەی لەوە تێبگەم ئەوەی بەسەرم هاتوووە گێچەڵی سێکسییە؟ "تێگەیشتنە سنووردارکەم دەرهەق بە ڕازیبوون و توندوتیژیی سێکسی لەوسادا، بێ ئەزموونییە سێکسییە تەواوەکەم، مانای ئەوەی دەگەیاند دەبێت لۆمەی خۆم بکەم بۆ ئەو شتەی ڕوویداوە، و ڕەنگە تەنیا نەمزانیبێت "سێکس بە عادەتی خۆی چۆنە". تەنیا پتر لە دەیەیەک دواتر، ئەوکاتەی چارەسەرکارێک پێی وتم "ئەوە تراومایە"، بیستنی ئەم وشانە "ڕێگەیان پێدام هەست بە قورسایی ئەو شتە بکەم کە لە نۆزدە ساڵیدا پیایدا تێپەڕیم، تا لەوە تێبگەم بۆچی دڵەڕاوکێ لەنزیک ڕووکار‌ی جەستەمەوە خۆی ماتدابوو. سەرەنجام دەنگێک لە سەرمدا وتی: "ئەمە گێچەڵی سێکسی بوو". ئەمێستا، لە تەمەنی سی و سێ ساڵیدا، ئەوە دەزانم. بۆیە دەکرێت لای هەندێ لە دەربازبووان چەندین ساڵ بخایەنێت، جاروبار چەند دەیەیەک، تا پەی بەوە ببەن یان ئەوە قبوڵبکەن ئەو شتەی ئەوان ئەزموونیان کردوووە گێچەڵ یان دەستدێژی بووە".
ئه‌م شتانه بێ چه‌ندوچوون ڕووده‌ده‌ن: ئاسانه وێنای كچێك بكه‌ین كه له سێكسدا هه‌ست به نائارامی و خراپ قۆستنه‌وه ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م ئه‌زموونه وه‌ك به‌ره‌نجامی تێگه‌یشتنه ساویلكهكهی خۆی ده‌رباره‌ی چییه‌تیی سێكس تووڕدهدات- له‌ژێر كاریگه‌ریی ئایدیۆلۆژیا باڵادهستهكهدا، بڕیار ده‌دات به‌رگه‌ی ئه‌م ئازاره‌ی بگرێت. بۆیه نابێت ئه‌و ئایدیایه‌ی كه ده‌كرێت تراومایهك ده‌یه‌یه‌ك دواتر ده‌ركه‌وێت و ددانی پیابنرێت وه‌ك دهرهاوێژییهكی پاشه‌وپاش و پاتاڵی نه‌زاكه‌تی سیاسیی سه‌ركۆنه‌ی بكه‌ین. ئه‌وكاته‌ی ستانداره باڵا نوێیه‌كان ده‌رباره‌ی ئازادی و مافه‌كانی ژنان ده‌بنه ڕێسا (نۆرم)، ئه‌وا هه‌قی ته‌واومان هه‌یه ڕووداوه‌كانی ڕابردوو له‌ڕێگه‌ی ئه‌م چوارچێوه نوێیه‌وه بخوێنینه‌وه. لێره‌دا ده‌بێت به‌ڕه‌هایی مێژووگه‌راییه ساخته‌كه ڕه‌تبكه‌ینه‌وه، یانی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه مادام له سه‌رده‌مه‌كانی پێشوودا، سته‌مكردن له ژنان، ڕه‌گه‌زپه‌رستی و كۆیلایه‌تی به ئاسایی دانرابوون، ئیدی نابێت ئێمه به‌گوێره‌ی ستانداره‌كانی ئه‌مڕۆ حوكم ده‌رباره‌یان ده‌ربكه‌ین.
وێڕای ئه‌وه‌ش، هه‌ندێك سه‌رنجی دیكه‌ش هه‌ن بۆ باسه‌كه زیادبكرێن. یه‌كه‌م، ئه‌و حاڵه‌ته‌ی له‌سه‌ره‌وه وه‌سفكراوه، حاڵه‌تێكی سه‌ر به چه‌پاندن (repression) نییه، به مانا فرۆیدییه پڕاوپڕهكهی: به‌ڵكو هه‌ستێكی به‌ته‌واوی ئاگایانه‌یه ده‌رهه‌ق به قێزهاتنه‌وه و ئیهانهپێكران كه به‌هۆی به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه (نێرانه و شۆڤینییه‌كان)ه‌وه بهریپێگیراوه. كه‌واته لێره‌دا ئاخۆ چ شتێك به‌ڕاستی ده‌شێت یان ده‌توانێت چه‌پێنراو و تراومایی بێت؟ ئاشكراترین وه‌ڵام ئه‌وه‌یه: دژه كتومتهكهی، واته، تراوما ڕاسته‌قینه‌كه ئه‌وه بووه: ژنه‌كه به‌نهێنی چێژی له‌م مامه‌ڵه خراپه وه‌رگرتووه، و به هیچ شێوه‌یه‌كیش ئاماده‌نه‌بووه ددانی پیابنێت. هه‌ستكردنی وی به قێزوبێز و سووكایه‌تی به‌روه‌خته شتێكی ساخته و ناڕاست بووه، ڕووپۆشێك بووه بۆ لێڵكردنی ئه‌م چێژه نكۆڵی لێكراوه، ئه‌مه‌ش فاكتێكی زۆر تراوماییتره له مامه‌ڵه‌ی خراپی هاوه‌ڵه سێكسییه‌كه‌ی. بۆ ئه‌وه‌ی له به‌دحاڵیبوونێك دووركه‌وینه‌وه: ئه‌مه به هیچ جۆرێك ده‌لاله‌ت له‌وه ناكات كه مامه‌ڵه‌ی خراپی پیاوه‌كه پاساوی خۆی هه‌یه (مادام ژنه‌كه چێژی لێ بینیووه، ئه‌وا "ئه‌و شته‌ی به‌ده‌ستهێناوە كه ده‌یویست")- به‌ڵكو ڕێك به‌پێچه‌وانه‌وه. ئێمه هه‌موومان هه‌ندێك فه‌نتازیای چه‌په‌ڵی نهێنیمان هه‌یه، و له‌وانه‌یه سووكایهتیئامێزترین ئه‌زموونیش ئه‌وه بێت كه ئه‌و شته‌ی به‌نهێنیی خه‌ونمان پێوه دیوه و ویستومانه، به ته‌رزێكی دڕندانه له ده‌ره‌وه‌وه به‌سه‌رماندا بسه‌پێنرێت. هه‌ر بۆیه‌شه- وه‌ك نمونه‌یه‌كی په‌ڕگیر- ئه‌و ژنه‌ی به‌نهێنیی خه‌ونی به‌وه دیوه دهستدرێژيی ده‌كرێته‌سه‌ر، ئه‌وكاته‌ی به‌كرده‌یی لاقهدهكرێت له ژنێكی به‌هێز و سه‌ربه‌خۆ زیاتر تووشی تراوما ده‌بێته‌وه.
ئه‌م پارادۆكسانه پێشوه‌خته ئاماژه به‌و شێوازه ده‌كه‌ن كه ده‌بێت پرۆسه‌ی ڕزگاریخوازی بیگرێته‌به‌ر. نابێت پیاوان وەک ستەمکارێکى دڕندە وێنابکرێن, بەڵکو گەرەکە وەک کۆمەڵێک بوونەوەرى لاواز سەیربکرێن کە ڕووکارە نێرینە دەرەکییەکەیان(عەرزى عەزەڵاتى ڕەگەزییان), لەرزۆکى و بێتوانایی وان دادەپۆشێت. ژنیش دەبێت فێرببێت هەروا لەگەڵ پیاودا بجووڵێتەوە. پیاوى بەهێز, تاکە فێمینیستى ڕاستەقینەیە: پیاوێکى ئا لەم جۆرە پێویستى بەوە نیە ستەم لە ژن بکات بۆ ئەوەى خۆى بسەلمێنێت!
پەراوێزەکان:
[1] ناونیشانی وتاره‌كه خۆی ئاوایه: "ئایا هیچ شتێكی هاوبه‌ش له‌نێوان تالیبان و "درووستی و نه‌زاكه‌تی سیاسی"دا هه‌یه؟ بهحهپهسانهوه، ئه‌رێ شتێك هه‌یه... ". به‌مه‌به‌ستی زه‌قكردنه‌وه‌ی ناواخنه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه‌مان بۆ دانا- و.
[2] ئه‌و جۆره تراومایه‌ی دهردهنیشانهكانی لانیكه‌م شه‌ش مانگ له‌دوای ڕووداوه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت-و.
[3] ئه‌و گۆڕانه‌ی ژیژه‌ك لێره‌دا باسی ده‌كات ئه‌وه‌یه: تالیبان كه خۆی مه‌له‌فێكی ترسناكی هه‌یه ده‌رهه‌ق به ژنان، ئه‌مجاره‌یان له سه‌ره‌تای گرتنه‌وه‌ی شاره‌كانی ئه‌فغانستان، به كابولی پایته‌ختیشه‌وه، له‌سه‌ر زمانی وته‌بێژه‌كه‌یان بۆ میدیای نێوده‌وله‌تی وتیان "ڕێز له مافه‌كانی ژنان ده‌گرن"، كه‌چی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو هه‌مان وته‌بێژ ڕایگه‌یاند ژنان ده‌بێت له ماڵه‌كانیاندا بمێننه‌وه. ژیژه‌ك لێره‌دا، له‌ودیوی كڵیشه ژۆرنالیستییه ساویلكهكانهوه، ئه‌م هه‌ڵوێست گۆڕینه شیده‌كاته‌وه- و.كوردی.
[4] Premise
[5] Gang rape
[6] Composure
[7] Record stores
[8] Life-long delayed traumas
سه‌رچاوه
https://www.rt.com/op-ed/533393-taliban-women-afghanistan-protection/