بێئاگایی و شێوه زۆروزهبهندهكانی
ڕێناتا سالێكڵ
و. ڕوشدی جه‌عفه‌ر
ڕێناتا سالێكڵ (له‌دایكبووی 1962) فه‌یله‌سووف، ده‌روونشیكار و كۆمه‌ڵناسێكی سلۆڤینییه، یه‌كێكه له ناوه دیاره‌كانی قوتابخانه‌ی ده‌روونشیكاریی لیوبلیانا، له‌پاڵ هه‌ریه‌كه له سلاڤۆی ژیژه‌ك (هاوسه‌ره پێشووه‌كه‌ی؛ كه كوڕێكیشی لێی هه‌یه) و ملادن دۆلار و ئهلێنكا زوپانچیچدا. كاره‌كانی وێش له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له بوارێكدا قه‌تیس بن، هه‌وڵێكن بۆ پشكنینی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كایه جۆراوجۆره‌كان، وه‌كو فه‌لسه‌فه، ده‌روونشیكاری، تاوانناسی و یاساناسی، به‌تایبه‌ت ته‌ركیز ده‌خاته سه‌ر شرۆڤه‌ی ده‌روونشیكارانه له‌مه‌ڕ ماهییه‌تی كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریی هاوچه‌رخ، گوتاره زاڵه‌كانی وه‌ك مرۆڤی خۆساز، ئاكامه‌كانی جه‌نگ و ته‌كنه‌لۆژیا، پێكداچوونی هه‌ردوو پرسی خۆشه‌ویستی و ڕق و هتد. ژاك لاكان و زیگمۆند فرۆید دوو ناون زۆرجار بۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌ندێ له كتێبه ناسراوه‌كانی ئه‌مانه‌ن، ده‌رباره‌ی دڵه‌ڕاوكێ، سته‌مكاریی بژارده‌كان و جۆشوخرۆشی بێئاگایی (یان جۆش‌وخرۆش بۆ بێئاگایی). ئه‌م نووسینه‌ی لێره‌دا ده‌یخوێننه‌وه ته‌وه‌ره‌یه‌كی كورتی به‌شی یه‌كه‌می كتێبی "جۆشوخرۆشی بێئاگایی"ـه.
"جۆش‌وخرۆش بۆ بێئاگایی" دەستەواژەیەکە ژاک لاکان لە بودیزمی وەرگرتووە. لاکان لە دەیەی ١٩٥٠ لە کۆمەڵێک وانەوتاری زانکۆی سۆربۆن دەربارەی بودیزم و فێرکارییەکانی ئامادە بووە. بۆیەش ئەم زاراوەیەی هەڵگرتووەتەوە، چونکە پێی وایە نزیکایەتی هەیە لەگەڵ ئەو شتەی لەمیانەی جەلسەکانی شیکردنەوەی دەروونیدا ڕوودەدات و خۆی شایەتحاڵی بووە: نەخۆشەکان (یان شیکاریبۆکراوەکان) لەسەرەتادا وایاندەنواند کە دەیانەوێت بزانن، بەڵام وردەوردە دەردەکەوت کە لەڕاستیدا نایانەوێت بزانن چیانە. لاکان تەنانەت پێی وایە هیچ پاڵنەرێکی زانین نییە، بەڵکو تەنیا پاڵنەری نە-زانین هەیە.
دەشوترێت زۆرجار قسەکردنی نەبڕاوەی دەروونشیکاریبۆکراو لەکاتی دانیشتنەکاندا ڕێگەیەکە بۆ خۆلادان لەوەی پێویستە بوترێت (و بزانرێت). ڕێناتا سالێکڵیش ئەم دەستەواژەیەی لاکانی کردووەتە ناونیشانی سەرەکیی کتێبەکەی لەپاڵ ناونیشانێکی لاوەکیدا، "دەمانەوێت چ شتێک نەزانین و بۆچی". بەڵام مەسەلەکە لای ڕێناتا لە دەروونشیکاری و نەخۆشدا قەتیس نابێت، بەڵکو لەڕێگەی ئەم زاراوەیەوە چەندین ڕەهەندی کۆمەڵگای هاوچەرخ دەپشکنێت. جۆش‌وخرۆش بۆ بێئاگایی هەر تەنیا لای نەخۆشەکان نییە، بەڵکو لە ژیانی خەڵکانی بەحسێب نۆرماڵ و ئاساییشدا هەیە. دەبێت ئەم کارەی ڕێناتا سالێکڵ بخەینە ناو ئەو ڕەوتەی پێیان وایە لێکۆڵینەوە لە بێئاگایی (لەو شتەی نایزانین یان نامانەوێت بیزانین) بە ڕادەی مەعریفە (ئەو شتەی دەیزانین یان دەمانەوێت بیزانین) گرنگە. سالێکڵ پێی وایە ئێمە لە کۆمەڵگای سەرمایەداریی هاوچەرخدا بەفیعلی لە کۆمەڵگای بێئاگاییدا دەژین (نەک مەعریفە)- بۆیە دەشڵێت ئەگەر لە نیوەی دوومی سەدەی بیستەم میشێل فۆکۆ لە پەیوەندییەکانی نێوان دەسەڵات و زانینی کۆڵیەوە، ئەوا لەئێستادا ئێمە دەبێت لە پەیوەندییەکانی نێوان دەسەڵات و نە-زانین بکۆڵینەوە. چونکە لێرەدا خاڵێکی دیالەکتیکی هەیە: هەڵکشانی مەعریفە هاوشانە بە هەڵشکانی ئارەزووی نە-زانینیش. سالێکل بێئاگایی وەک دیاردەیەکی سەرلەبەر نەرێنی ناخاتەڕوو، بەڵکو دێت‌و کارکردەکەی لەسەر دەروونی مرۆڤەکان وەک تاک و پانتاییە گشتییەکەش دەپشکنێت، بۆ نموونە مرۆڤەکان چۆن لەڕێی بێئاگاییەوە مامەڵە لەگەڵ تراوماکانی جەنگ، نەخۆشکەوتن، عاشقبوون، بیگداتا و هتد دەکەن. دواجار زاراوەکە بە فەرامۆشکردنیش دەبەستێتەوە. سالێکل جەخت لەو خاڵەش دەکاتەوە، بێئاگایی تەنیا هاومانایەکی دیکەی چەمکەکانی وەک نەفی و نکۆڵی و نەرێکردن نییە، بەڵکو کارکردی جیاوازتریشی هەیە. گەرچی بەتایبەت لەسەر زاراوەی نکۆڵیش دەوەستێت. لەکۆدا دەتوانین بڵێین بێئاگایی (ignorance) گوزارشتە لەو کاریگەرییەی دیوە نەستەکی و نائاگایانەکەی مرۆڤ هەیەتی(و).
-------------------------------------------
ده‌توانین به دوو شێوه بیر له بێئاگایی (ignorance) بكه‌ینه‌وه. مانایه‌كی ئه‌م زاراوه‌یه به‌ستراوه‌ته‌وه به بێمه‌عریفه‌یی یان با بڵێین هه‌ر به نه‌بوونی ئاره‌زووی زانینه‌وه، مانای دووه‌میشی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌گرێته‌وه؛ بۆنمونه خۆویستانه هه‌ڵسوكه‌وت یان كه‌سێكی دیاریكراو نادیدهدهگرین یان خۆی لێ بێ‌ئاگا ده‌كه‌ین. هه‌رچۆنێك بێت، جیاوازییه‌كی ڕیشه‌یی هه‌یه له‌نێوان نادهیدگرتنی ده‌ستى ئه‌نقه‌ست (ignoring)ـی ئه‌م یان ئه‌و شت و بێئاگابوونێكی سه‌رڕاستانه لێی (being ignorant)، ته‌نانه‌ت گه‌رچی هێجگار هاوبیچم بنوێنن، بگره وهكبڵێی سێوێكن و كراون به دوو له‌ته‌وه. "نادیده‌گرتن (خۆلێگێلكردن)"ـی شتێك واته نكۆڵی‌كردن له بایه‌خ یان بگره له بوونیشی؛ هه‌روابێته‌وه مانای فه‌رامۆشكردن ده‌گه‌یه‌نێت. به‌پێچه‌وانه‌وه، بێئاگابوون له شتێك ئاماژه‌یه به‌وه‌ی هۆشیارییمان نییه ده‌رهه‌ق به ئاماده‌گی و مانا واقیعی یان ته‌نانه‌ت ڕێـتێچووهكهی ئه‌م شته له جیهاندا. به‌م جۆره‌یه، جیاوازیی نێوان خۆگێلكردن و دۆخی بێئاگابوون یهكهوجێ جیاوازییه ئهخلاقییهكهی نێوان به‌رپرسیارێتی و ئه‌ستۆپاكی ده‌گرێته‌وه. خۆگێلكردن له شتێك كه به‌هه‌ق ئاگامان لێیه‌تی، هه‌وڵێكه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی ئه‌و دۆخه شاد و موباره‌كه‌ی عه‌یامێك بێئاگاییه "ڕه‌سه‌ن"ـه‌كه بۆی دابین كردبووین.
زاراوه‌ی "بێئاگایی" زۆرجار له كۆنتێكستێكی نه‌رێنیدا به‌كاردێت، ته‌نانه‌ت خۆیشمان گه‌لێكجار به ملی كه‌سانی دیكه‌ی هه‌ڵده‌واسین. به‌هه‌رحاڵ، هه‌ركام له بێئاگایی و خۆبێئاگاكردن ڕۆڵێكی گرنگ ژیانی ڕۆژانه‌ماندا ده‌گێڕن، به‌تایبه‌ت له شێوازی دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌دا. به‌بێ بێئاگایی، هیچ عه‌شقێك ناڕه‌خسێت. دایباب له كاتی به‌خێوكردنی مناڵ‌دا، له هه‌ندێ دۆخدا به‌وردی ئاوڕ له مناڵه‌كه ده‌ده‌نه‌وه و پاشان شێلگیرانه نادیدهیدهگرن. زۆرجار باشترین ڕێگه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ وڕكگرتنی مناڵی تازهسهرپێكهوتوودا نادیدهگرتنیهتی یان گرتنه‌به‌ری ستراتیژی "ئێست-وه‌رگرتن"ـه.[1] "ئێست-وه‌رگرتن"ـیشی چییه له‌و جادووه بترازێت تێیدا مناڵه بچووكه‌كان ناچارن نادیده‌گرتنیان له‌لایه‌ن دایبابه‌وه قهبووڵبكهن؟ نووستنیش له‌ڕیشه‌وه به پرسی بێئاگایی گرێدراوه، چونكه خه‌وزڕان زۆرجار له به‌ره‌نجامی ههزمنهكردن و وهلانهنانی ڕووداوه ڕۆژانه‌ییه‌كان و هه‌ستوسۆزه هاوشانه‌كانیان (كه له ناخماندا ده‌یورووژێنن) سهرچاوهدهگرێـت.
بێئاگایی ستراتیژی له قوتابخانه‌كانیشدا بره‌وی پێ ده‌درێت- مامۆستاكان ئامۆژگاری قوتابیان ده‌كه‌ن تاكو هاوپۆله ئاژاوهچییهكانیان نادیدهبگرن و چاو له ههراوهوریاكهیان نه‌بڕن. {مامۆستاكان} له هه‌ندێ كاتدا خۆیان له‌و زه‌نگه ئاگاداركهرهوهیهش نهباندهكهن كه ئاماژه‌یه به كێشه شه‌خسی یان خێزانییه‌كانی قوتابییه‌ك (وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌ڵسوكه‌وتێكی ناله‌باری قوتابییهكهدا ده‌رده‌كه‌وێت). له‌وانه‌یه هه‌ندێجار مامۆستاكان پشت به جیاكارییه‌كی دیكه ببه‌ستن له‌نێوان شێوازه‌كانی نادیده‌گرتن: كاتێك بهدڕهفتارییهك نادیدهدهگرن له‌كاتێكدا لابه‌لا ئاماژه‌یه‌كی وریاكه‌ره‌وه‌یه به ئاریشه‌یه‌كی دیكه، ئه‌مه‌ش واته ئاگایان له هۆشدارییهكهیه به‌ڵام به‌ئه‌نقه‌ست حسێبی بۆ ناكه‌ن؛ یان ڕه‌نگه واتای ئه‌وه بێت به‌حه‌ق نه‌یانتوانیووه وه‌ك هۆشدارییه‌ك لێی تێبگه‌ن.
له كاتی ژوانی ئه‌ویندارانه‌دا، خۆگێلكردن له هه‌ڵه‌وپه‌ڵه‌ی كه‌سی به‌رامبه‌ر ڕێگه‌یه‌كه بۆ گڕدان و به‌زیندووهێشتنه‌وه‌ی ئاره‌زوو. یاخود كاتێك شتێكی دیاریكراو ئه‌نجامده‌ده‌ین یان ده‌سازێنین، پێمان ده‌وترێت حه‌قمان به‌سه‌ر ئه‌وه‌دا نه‌بێت كه‌سانی تر چی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌پێناو خۆلادان له به‌راوردكردنی ئیشه‌كه‌ی خۆمان له‌گه‌ڵ هی وان‌دا. له ژیانی ڕۆژانه‌ماندا، زۆرجار له‌سۆنگه‌ی پێشێلنه‌كردنی ڕێسایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی یان یه‌كێك له‌و "یاسا نه‌نووسراو"ـانه‌ی په‌یوه‌ندییه شه‌خسییه‌كانیان له‌سه‌ر دامه‌زراوه، خۆمان بێ‌ئاگا نیشانده‌ده‌ین. وایدابنێ كه‌سێكی ڕێزدار له لامان، قسه‌یه‌كی ههڵیوپهڵیتی وتووه یان جلێكی پۆشیووه له چاوی مه‌دا عه‌نتیكه و بێزه‌وق و ناشرین دیاره. به‌ڵام له‌سۆنگه‌ی حورمهتگرتنهوه، ڕه‌نگه هیچ شتێكی پێ نه‌ڵێین و خۆویستانه هه‌ڵه‌كه‌ی دیزه‌به‌ده‌رخۆنه بكه‌ین.
كێشه په‌یوه‌سته‌كان به پاره زۆرجار وامان لێ ده‌كه‌ن هێڵی نێوان بێئاگایی ڕاسته‌قینه و بێئاگایی ساخته (یان ده‌ستئه‌نقه‌ست) بشێوێنین. له سهركاردا، بڕی مووچه‌ی كارمه‌نده‌كان له یه‌كتر ده‌شاردرێته‌وه، ڕاستییه‌كه‌ی له چه‌ندین شوێنكاردا باسوخواسی ڕاشكاو ده‌رباری داهات قه‌ده‌غه‌یه‌كی تابوئاسایه- گه‌رچی زۆرجار ئه‌و پشوو، ئۆتۆمبێل و جلوبه‌رگه‌ی هاوكاره‌كان توانایان به‌سه‌ردا ده‌شكێت، سه‌ره‌داوێكی ڕوون ده‌رباره‌ی داهات و ده‌سكه‌وته‌كانیان نیشانده‌دات. له ماڵه‌وه‌شدا، كه‌سانێك وایان پێ باشه ورده‌كاریی هه‌ژماره بانكییهكهیان له‌گه‌ڵ هاوژینهكهیاندا باس نه‌كه‌ن، بهگشتیتر ده‌توانین بڵێین، هاوسه‌رگیری نموونه‌یه‌كی كارایه ده‌رباره‌ی جیاوازییه‌كی ورد به‌ڵام جه‌وهه‌ری له‌نێوان نه-زانین (not knowing) و نه-ناساندن (not acknowledging)ـدا، كاتێك مه‌سه‌له‌كه دێته سه‌ر بایه‌خیی ئه‌ویتر (یان ئه‌ویتری گرنگ به‌لامانه‌وه).
ئه‌گه‌ر توانستی خۆبێئاگاكردن به‌شێكی جه‌وهه‌ری په‌یوه‌ندییه گیانیبه‌گیانی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بێت، ئه‌وا نه‌بوونی ئه‌م توانسته له بواره‌كانی دیكه‌ی ژیانماندا كێشه‌ی قووڵ ده‌نێته‌وه. له‌ئانوساتی هه‌ستپێكردن و تێگه‌یشتن له جیهانی ده‌وروبه‌رماندا، به‌ناچاری ده‌بێت بڕیاربده‌ین ئاخۆ چ شتێك بۆ پێویستی و ئامانجه‌كانمان گرنگه و چ شتێكیش وانییه. ئه‌و كه‌سانه‌ی ناتوانن ئه‌م كاره بكه‌ن، له‌وانه‌یه تیابمێنن. ژنێك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا ڕێژه‌یه‌كی هه‌ره به‌رزی زیره‌كی (IQ) هه‌بوو، ڕاستییه‌كه‌ی یه‌كێك له به‌رزترین ڕێژه‌ی تا ئێستا تۆماركراو، به‌ڵام له جێیه‌كدا ده‌ڵێت وێڕای ئه‌وه‌ش نه‌یتوانیوه له ڕووی پیشه‌ییه‌وه سه‌ركه‌وتوو بێت، چونكه زانیارییه بێڕهپت و ناپێویسته‌كانی پێ نادیدهناگیرێن. ده‌توانێت بێ‌شومار زانیاری به‌ئاسته‌م لێكههڵبوێررداو ئهزبهربكات به‌ڵام ناتوانێت بڕیاربدات ئاخۆ چ شتێك له‌م یان له‌و دۆخی دیاریكراودا گرنگه و چی گرنگ نییه. ئه‌م ژنه له قۆناغێكی گه‌شه‌دا چه‌قی، چونكه نه‌یده‌توانی لێبڕاوانه له پیشه یان بوارێكی مه‌عریفیی دیاریكراودا سه‌رقاڵبێت و پسپۆڕی تیا به‌ده‌ستبێنێت. ئه‌و له‌باره‌ی بێ‌شومار بابه‌تی جۆراوجۆرەوە شت ده‌زانێت، به‌ڵام ئه‌و "فیلته‌ر"ـه ئه‌قڵییه‌ی نییه كه زۆربه‌مان وه‌ك به‌ڵگه‌نه‌ویستێك به‌كاریدێنین له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌ی داخۆ پێویسته چی بزانین و چی نه‌زانین.
.
[1] Time out
سه‌رچاوه
RENATA SALECL (2020) A Passion for Ignorance, Princeton university Press, Pp, 10-12