میشێل عەفلەق: هەڵبەزودابەز لەنێوان ئایین و سیکولاریزمدا
شکار وه‌فا (کورتەباسێکى زانکۆ)
پێشه‌کی
حیزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆسیالیستی ناوی ئه‌و حیزبه‌یه زۆرێکمان به‌ر گوێمان که‌وتووه و بیستومانه. ئامانجی ئه‌م په‌یپه‌ره نیشاندانی ئه‌وه‌یه که ئایدیا سێکولاره ناسیۆنالیستییه‌کانی میشێل عه‌فله‌قی باوک چۆن سه‌ریکێشا و گه‌شه‌ی کرد و بووه ئاینێک بۆ هه‌مووان، به‌عسی کرده جۆرێک له ئاینێکی مه‌ده‌نی، ئاینێکی له ئیسلام چوو.
مێژوویه‌کی کورت
پاش ڕووخانی ئیمپڕاتۆرییه‌تی ئیسلامی؛ پاش جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پێگه‌ی خه‌لیفه، جیهانی عه‌ره‌بی (که له‌لایه‌ن عوسمانییه‌کانه‌وه حوکمداری ده‌کرا) له‌لایه‌ن به‌ڕیتانی و فه‌ڕه‌نسییه‌کانه‌وه داگیر کرا.
ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئیمپڕاتۆرییه‌تی عوسمانی به یه‌که‌وه به‌ستبوویه‌وه و بۆندێک بوو له نێوان خه‌ڵکیدا، ئیسلام بوو؛ که‌وتنی ئه‌م ئیمپڕاتۆرییه‌ته هۆکاری له دایک بوونی تورکیای نوێ بوو، ئه‌م ده‌وڵه‌ته نوێیه‌ش سیسته‌مێکی سێکولار و نه‌ته‌وه‌یی له‌خۆگرتبوو و له‌لایه‌ن ئه‌تاتورکه‌وه ڕابه‌ری ده‌کرا. پاش ڕووخانی ئیمپڕاتۆرییه‌تی عوسمانی چه‌نده‌ها ئایدیۆلۆجی جیاواز به ناو ده‌وڵه‌تانی پێشووی ئیمپڕاتۆرییه‌ته‌که‌دا بڵاوبوونه‌وه، ئایدیۆلۆجییه‌کانی وه‌ک کۆمۆنیزم، لیبراڵیزم، سۆسیالیزم، ناسیۆنالیزم، ئیسلامیزم، ده‌رکه‌وتن، یان هه‌ندێکیان له ڕۆژاواوه قه‌رز کرابوون.
هه‌ندێک له ئایدیا ناسیۆنالیستییه‌کان پێش ڕووخانی ئیمپڕاتۆرییه‌ته‌که چه‌که‌ره‌یان کردبوو، پاش داگیرکاری به‌ڕیتانییه‌کان و فه‌ڕه‌نسییه‌کانیش زیاتر گه‌شه‌یان کرد. ناسیۆنالیسته عه‌ره‌به‌کان (عه‌ره‌بیزم)یان وه‌ک گرێده‌ر و هۆیه په‌یوه‌ستبوونی خه‌ڵکی ناوچه عه‌ره‌بییه‌کانیان به یه‌کتره‌وه ده‌بینی، به‌تایبه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که له زمان، که‌لتوور، مێژوو و خاک‌دا هاوبه‌ش بوون. بۆیه عه‌ره‌بیزم وه‌ک چاره‌سه‌رێک ده‌رکه‌وت.
زۆرێک له‌م ناسیۆنالیستانه نه ته‌نها باوه‌ڕیان به عه‌ره‌بیزم هه‌بوو، به‌ڵکو باوه‌ڕیان وابوو ده‌بێت ئه‌م ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییانه له ژێر چه‌تری پان_عه‌ره‌بیزمدا یه‌ک بگرن. ئه‌م یه‌کگرتنه بووه ئاره‌زووی ئه‌و ناسیۆنالیستانه.
نابێت ئه‌وه‌ش له‌یاد بکه‌ین که چه‌ندین هێزی ده‌ره‌کی خاکی عه‌ره‌به‌کانیان داگیر کردبوو، بۆیه ئازاد کردنی خاکه‌که‌یان ئاره‌زوویه‌کی تریان بوو.
میشێل عه‌فله‌ق (1910-1989) کریستیانێکی سوری گریکی ئۆرتۆدۆکسی بوو، له زانکۆی سۆربۆن له پاریس مێژووی خوێندووه. ساڵی 1933 له‌گه‌ڵ سه‌لاحه‌دین به‌یتاری هاوڕێی گه‌ڕانه‌وه بۆ سوریا، پێکه‌وه ئایدیۆلۆجی ناسیۆنالیستیان به خوێندکاره‌کانیان ده‌وته‌وه. دواتر و له 1947 عه‌فله‌ق و به‌یتار و چه‌ند هاوڕێیه‌کی تریان حیزبی به‌عسیان دامه‌زراند.[2]. له 1952 حیزبه‌که له‌گه‌ڵ حیزبی سۆسیالیستی عه‌ره‌بی یه‌کیگرت و ناوه‌که‌یان گۆڕی بۆ: حیزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆسیالیستی.[3]
وشه‌ی به‌عس وشه‌یه‌کی عه‌ره‌بییه ده‌کرێت به مانای ''ژیانه‌وه''، ''هه‌ستانه‌وه''، ''به‌ئاگا هاتنه‌وه'' بێت، بۆیه ناوی حیزبه‌که بووه ''حیزبی ژیانه‌وه‌ی عه‌ره‌بی سۆسیالیستی''.
ئامانجه‌کانی حیزبه‌که یه‌کگرتووی، ئازادی و سۆسیالیزم بوون.[4] وه‌ک پێشتریش ئاماژه‌ی پێکرا مه‌رامی سه‌ره‌کی ناسیۆنالیسته عه‌ره‌به‌کان یه‌کگرتووی یان یه‌کگرتنی نه‌ته‌وه عه‌ره‌به‌کان بوو. ئه‌م یه‌کگرتنه به‌هۆی داگیرکاریی و کۆنترۆڵی هێزی ده‌ره‌کییه‌وه له‌و کاته‌دا ئه‌سته‌م بووه، به‌ڵام ئازادبوون له‌و داگیرکارییه زه‌ڕووری بووه. ئه‌م دوو ئامانجه له‌پێشین بوون و پڕه‌نسیپی یه‌که‌می حیزبی به‌عسین که له 1947 نووسراون.
دروشمی سه‌ره‌کی حیزبه‌که: یه‌ک نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی، بۆ هه‌میشه، بووه.
خه‌م و مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی حیزبه‌که، به‌ئاگاهێنانه‌وه، ژیاندنه‌وه و هه‌ستاندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب بووه، دواتر یه‌کخستن و یه‌کگرتنیان له‌ژێر یه‌ک ده‌وڵه‌تدا و دواتریش ئازادکردنی له‌ده‌ست هێز و ده‌ستی داگیرکه‌ر.
ناسیۆنالیزم و ئاین
یه‌کێک له مانا گرنگه‌کانی په‌یامی عه‌فله‌ق ئه‌وه‌یه،
په‌یامی عه‌فله‌ق عه‌ره‌بیزم بوو، ئه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌کان یه‌ک بن... ڕۆڵێکی تایبه‌ت و دیاریان له جیهاندا هه‌بێت.[5] عه‌فله‌ق له سه‌ره‌تاکانی ئه‌زموونی سیاسی خۆیدا له 1940 وتارێکی کورت ده‌نووسێت و تێیدا کۆنسێپت و تێگه‌یشتنی بۆ ناسیۆنالیزم ڕوون ده‌کاته‌وه.[6]
تایتڵی ئه‌م ئارتیکڵه بریتی بوو له ''ناسیۆنالیزم پێش هه‌موو شتێک خۆشه‌ویستییه''، یه‌کێکه له نووسینه سه‌ره‌تاییه‌کانی عه‌فله‌ق.
له‌و وتاره‌دا عه‌فله‌ق هه‌وڵیداوه وڵامی دوو پرسیار بداته‌وه که ده‌رباره‌ی ناسیۆنالیزم لێی کراوه:
- پێناسه‌ی ناسیۆنالیزم چییه؟ ئایا ناسیۆنالیزم له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌گه‌زی دامه‌زراوه؟
- ئایا ناسیۆنالیزم ئاین ده‌تارێنی و دووری ده‌خاته‌وه؟
1-ناسیۆنالیزم
عه‌فله‌ق له وڵامی پرسیاری یه‌که‌م ده‌ڵێت ''باوه‌ڕ بوون به ناسیۆنالیزم'' به‌ند نییه به پێناسه‌کردنه‌وه، به‌ڵام ''باوه‌ڕ پێش مه‌عریفه بێت له پێناسه‌کاندا و بێگومان ئه‌وه باوه‌ڕه رێگامان بۆ ڕۆشن ده‌کاته‌وه و به مه‌عریفهمان ده‌گه‌یه‌نێ.''
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی زیاد کردووه که ''ناسیۆنالیزم خۆشه‌ویستییه پێش هه‌ر شتێکی تر.''
''ئه‌وه‌ی ناسیۆنالیسته به‌دوای هۆکاری خۆشه‌ویستییه‌که‌ی ناگه‌ڕێت.''
ئه‌م خۆشه‌ویستییه بێ مه‌رجه چونکه ''ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆشنه‌وێت و ویستی ئازادی نه‌ته‌وه‌که‌یی نه‌بێت، نازانێت خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه چییه.''
عه‌فله‌ق پێی وانه‌بوو پێناسه‌کردنی ناسیۆنالیزم کێشه‌یه‌کی بنچینه‌یی بێت چونکه ''ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستیت بۆ خاکێک هه‌بێت و تێیدا هه‌ستی ناسیۆنالیستیت گه‌شه بکات، ئه‌وکات بوارێک بۆ ڕوانینی جیاواز نامێنێته‌وه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن پێناسه بکرێت.''
ناسیۆنالیزم ''ڕۆحانییه و هه‌مووان له‌خۆده‌گرێت؛ ڕێگه به‌وانه ده‌دات که عه‌ره‌ب نین و له خاکی عه‌ره‌ب و هه‌مان که‌لتووردا ده‌ژین ''به بیر و هزر هه‌ست ببنه عه‌ره‌ب.''
عه‌فله‌ق وڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه که مه‌به‌ستی له (ڕۆح چییه) له کاتێکدا به‌عس حیزبێکی زانستییه، له وڵامدا ده‌ڵێت:
مه‌به‌ست و ئامانجمان له به‌کارهێنانی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه مانا مێتافیزیکییه‌که نییه. واتاکه‌ی بریتییه له ده‌ربڕینی ئاره‌زووی مرۆڤ یان گروپێک _جا بزوتنه‌وه‌یه‌کی شۆڕشگێڕانه بێت یان گه‌لێک بێت_ بۆ گه‌یشتن به ئایدیاڵه‌کانیان، هه‌روه‌ها ژیانێک بژین هاڕمۆنی بێت له‌گه‌ڵ ئایدیاڵه باڵا مۆراڵییه‌کان. [7]
عه‌فله‌ق له 1941 وتارێکی تر له‌ژێر ناوی ''له‌باره‌ی ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بییه‌وه'' ده‌نووسێت. پێده‌چێت له‌و کاته‌دا کۆنسێپتی ناسیۆنالیستی گه‌یشتبێت به زۆرێک له لاوانی ئه‌وکات. له‌و وتاره‌دا ڕه‌خنه له گۆڕینی ئایدیا ده‌گرێت بۆ یه‌کێکی تر، وه‌ک گۆڕینی جله‌کانت بۆ مۆدێلێکی نوێ. هه‌روه‌ها هه‌ر له‌و وتاره‌دا جه‌ماوه‌ره‌که‌ی له مه‌ترسی هێنانی کۆنسێپته ڕۆژاواییه‌کانی ناسیۆنالیزم ئاگادار ده‌کاته‌وه. تایپێک له ناسیۆنالیزم که به‌هۆی ئه‌وه‌وه مه‌ترسیداره چونکه '' وا ده‌کات خه‌سڵه‌ت و که‌سێتی خۆمان بیربچێته‌وه، هه‌روه‌ها دوورمان ده‌خاته‌وه له واقیعی خۆمان و له‌بری ئه‌وه کۆمه‌ڵێک چه‌مکی به‌تاڵ و ئه‌بستراکتمان پێده‌دات.'' [8]
دواتر له هه‌وڵدان بۆ پێناسه‌کردنی ناسیۆنالیزم، داوا له شوێنکه‌وتوانی ده‌کات کۆنسێپته‌کانی هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه تا بگه‌نه مانای ڕاسته‌قینه‌ی ناسیۆنالیزم.
عه‌ره‌به‌کان پێویستییان به‌وه نییه بۆ بوونه ناسیۆنالیست شتی نوێ فێرببن، به‌ڵکو ده‌بێت زۆرێک له‌وه فه‌رامۆش بکه‌ن که فێری بوونه، به‌م شێوه‌یه ده‌توانن په‌یوه‌ندییه‌که‌یان به ڕه‌فتار و کرداره ڕه‌سه‌ن و په‌تییه‌که‌ی خۆیانه‌وه دروست بکه‌نه‌وه. ناسیۆنالیزم مه‌عریفه نییه، به‌ڵکو یادکردنه‌وه‌یه، ژیانکردنه له‌نێو یادگاریدا. [9]
عه‌فله‌ق باوه‌ڕی به ژیانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب هه‌بوو، چونکه باوه‌ڕی به سووری بازنه‌یی مێژوو هه‌بوو، نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب به قۆناغی شکۆدا تێپه‌ڕیوه -له سه‌رده‌می ئیمپڕاتۆرییه‌تی ئیسلامی- هه‌روه‌ها قۆناغی پوکانه‌وه؛ دیسان کاتی ژیاندنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ شکۆ، خۆی و شوێنکه‌وته‌کانیشی هۆیه‌کن تا شکۆ بۆ نه‌ته‌وه‌که بگه‌ڕێننه‌وه.
عه‌فله‌ق مێژووی له دوو قۆناغی شکۆ و پوکانه‌وه‌دا ده‌بینی، به ڕوونی دیاره سودی له ئایدیای ئیبن خه‌لدون بۆ مێژوو وه‌رگرتووه. ئه‌مه سووڕی مێژووه کاتێک ده‌رده‌که‌وێت که عه‌فله‌ق ئاماژه به ڕابردووی پڕشکۆی عه‌ره‌ب ده‌کات و ئاماژه به پێویستی دووباره‌ی ئه‌و قۆناغه ده‌کاته‌وه. هه‌مان تێڕوانین له‌ناو ده‌ستووری به‌عسدا ده‌رده‌که‌وێت، تێیدا ئاماژه به‌وه کراوه عه‌ره‌به‌کان ئه‌زموونی چه‌ندین هه‌ڵبه‌زودابه‌زی مێژووییان کردووه، به‌ڵام هه‌میشه هه‌ستاونه‌ته‌وه و گه‌یشتوونه‌ته‌وه به خاڵی شکۆ.[10]
2-ئاین
عه‌فله‌ق له وڵامی پرسیاری دووه‌م ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ''ناسیۆنالیزم ئاین ده‌تارێنێ و له کۆمه‌ڵگه‌ی دوورده‌خاته‌وه؟'' ده‌ڵێت:
ناسیۆنالیزم به‌ره‌نگاری ئاین نابێته‌وه و پێویست به ترس و نیگه‌رانی ناکات، ئاین له دڵه‌وه‌یه و ویستی خودایه، خه‌ڵکی به‌هۆی ئاینه‌وه شان به شانی یه‌کتری ده‌ڕۆن و پاڵپشتی یه‌کتری ده‌که‌ن، ئاین نماینده‌ی بنه‌چه‌ی نه‌ته‌وه‌یه و هاڕمۆنی له‌گه‌ڵ سرووشت هه‌یه.[11]
عه‌فله‌ق پێی وایه ناتوانرێت به‌ر به ئاین بگیرێت، بۆیه ده‌بێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت.
له وتارێک که 1956 بڵاویکردووه‌ته‌وه ده‌نووسێت،
حیزب... وای ده‌بینێت ئاین ده‌ربڕینێکی پاکی مرۆڤایه‌تییه، فۆڕمه‌کانی ئاین ده‌کرێت بگۆڕێت و گه‌شه بسێنێت، ده‌شکرێت گه‌ڕێنه‌ره‌وه بێت بۆ پاش، به‌ڵام ناتوانرێت به‌ری پێ بگیرێت.[12]
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیسلام ئاینی زاڵی عه‌ره‌به، بۆیه عه‌فله‌ق ناچار بووه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکات و بیناسێنێت. عه‌ره‌بیزم وه‌ک مه‌سیحی لێهات، چونکه بووه جه‌سته‌ی ئیسلام له جیهاندا، چونکه، ''عه‌ره‌بیزم جه‌سته‌که‌یه و ڕۆحه‌که‌یشی ئیسلامه.'' [13]
هه‌ڵوێستی عه‌فله‌ق به‌رامبه‌ر ئیسلام جێی سه‌رنجه، چونکه نه‌ک ڕه‌تی نه‌کرده‌وه به‌ڵکو بێده‌نگیش نه‌بوو به‌رامبه‌ری، هات ڕۆڵی پێدا، هێنده‌ش نا به‌ڵکو بووه زمانحاڵی له ئایدۆلۆجییه‌که‌یدا و ڕۆڵی به ڕیفۆرمه‌رانی ئاینی دا. ده‌ڵێت، ''په‌یوه‌ندی نێوان عه‌ره‌بیزم و ئیسلام په‌یوه‌ندییه‌کی بوژێنه‌ره‌وه‌یه.''[14] هه‌روه‌ها کێشه‌شی نه‌بووه له تێکه‌ڵکردنی عه‌ره‌بیزم و ئاین، به شانازییه‌وه ده‌ڵێت،
من خۆم، له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی حیزبه‌که‌دا ئیسلامم دۆزییه‌وه. گوتم دۆزیمه‌وه، وه‌نه‌بێ پێشتر نه‌مزانیبێت ئیسلام چییه؛ له منداڵیمه‌وه ئاشنای بوومه. ئیسلامم وه‌ک شۆڕش دۆزییه‌وه وه‌ک ئه‌زموونێکی ناوازه‌ی شۆڕش، به دیدگا و شێوازێکی جیاوازه‌وه خوێندمه‌وه. ئیسلام باوه‌ڕه و ململانێیه، به شێواز و قه‌زییه‌ی خۆی.
به‌بێ ئیسلام، فکره‌که‌مان به‌م شێوه‌یه ده‌بوو: یان ئازاد بوون ده‌بوو به‌پێی ئایدۆلۆجی خۆراوایی... یان فۆڕمێکی تر ده‌بوو... یان ئایدۆلۆجی کۆمۆنیستی یان مارکسیستی ده‌بوو.[15] هه‌ڵوێستی عه‌فله‌ق به‌رامبه‌ر ئیسلام و ناسیۆنالیزم بۆ ئه‌وکاتی خۆی بێهاوتا بوو؛ پێی وابوو هاوسه‌نگییه‌کی له‌نێوان ئاین و ده‌وڵه‌تدا دروست کردووه. نه ئیسلامی ره‌تکرده‌وه و نه وه‌ک خۆیشی وه‌ریگرت،
بزوتنه‌وه‌که‌مان دوو کاری ئه‌نجامداوه: ... به گشتی ڕۆڵێکی په‌سه‌ندکراوی له ژیانی خه‌ڵکیدا به ئاین به‌خشیوه، هه‌روه‌ها ئیسلامی کرد به ئاینی عه‌ره‌ب، ئاینی خه‌ڵک، پێگه‌یه‌کی سه‌ره‌کی پێبه‌خشی له بونیادی ناسیۆنالیزمه‌که‌ماندا، نه‌ک بۆ ڕابردوو به‌ڵکو بۆ هه‌موو کاتێک. بۆیه تا ئه‌وکاته‌ی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب له‌سه‌ر زه‌وی بمێنێت ئیسلام وه‌ک توراسێکی ڕۆحی ده‌مێنێته‌وه.[16] عه‌فله‌ق هاوڕای ئیسلامییه‌کان نه‌بوو له‌وه‌ی که به‌عسیان به دواکه‌وتوو به‌ره‌و پاش به‌ر ده‌بینی، هه‌روه‌ها له‌وه‌شدا هاوڕای کۆمۆنیسته‌کان نه‌بوو _که به‌ڕای ئه‌و_ ئاینیان له نه‌ته‌وه‌که‌دا ده‌برده ده‌ره‌وه،
ده‌ڵێت: مارکسیزم... پاڵنه‌رێکی کرده‌یی هه‌یه: پێیان وابوو ئاین به‌رده‌وام پاڵپشتی چه‌وساندنه‌وه‌ی کردووه، وه‌ک ئامڕازێک بۆ ڕێگری‌کردن له ئازادی به‌کارهێنراوه و له به‌ره‌ی کۆنه‌پارێزان، کۆیلایه‌تی و نادادی بووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌وه نه‌بووه که نه‌یانتوانیوه [مارکسیسته‌کان] له گرنگێتی ئاین تێبگه‌ن، توانای ئاینیان پی قوت نه‌دراوه، بۆیه ئه‌و تیڕوانینه نێگه‌تیڤه‌یان به‌رانبه‌ر ئاین هه‌بووه، خۆ ئێمه ده‌زانین چۆنچۆنی ئاین به شێوازه وه‌پاشبه‌ره‌که‌ی بۆ پشتگیری نادادی و کۆیلایه‌تی به‌کارهێنراوه.[17]
له‌وه‌دا له‌گه‌ڵ کۆمۆنیسته‌کان هاوڕا بووه که ئاین به‌کارهێنراوه بۆ پاڵپشتیکردنی چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵکی، به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا باوه‌ڕیشی به خه‌ڵک هه‌بووه که ده‌توانن ڕاستییه‌کان قبوڵ بکه‌ن. چونکه باوه‌ڕی وابوو ئاین ڕووی ڕاست و هه‌ڵه‌شی هه‌یه و پێیوسته ئه‌و ڕووه ڕاسته‌ی بدۆزرێته‌وه و دووباره وه‌ربگێڕدرێته‌وه.
پێویسته جیاوازی بکه‌ین له نێوان حه‌قیقه‌ت و ئامانجی ئایندا هه‌روه‌ها له نێوان به‌رجه‌سته‌کردنی و چۆنییه‌تی ده‌رکه‌وتنی، نه‌ریته‌کانی و قازانجه‌کانی له کات و شوێنی دروستدا، کێشه‌که له نێوان حه‌قیقه‌تی ئاین و ده‌رکه‌وته پێچه‌وانه‌که‌ی ئاینه.[18]
عه‌فله‌ق موحه‌مه‌دی به سه‌رکرده‌ی شۆڕش (ئیسلام) بینیوه و به پێغه‌مبه‌ری عه‌ره‌ب ناوی بردووه و به ئیسلامیشی وتووه ئاینی عه‌ره‌ب.
عه‌فله‌ق له وتارێکی تری‌دا ده‌پرسێت، ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵانی محه‌مه‌د بێنه خواره‌وه و زیندوو ببنه‌وه ده‌چنه به‌ره‌ی کێ و پشتی کێ ده‌گرن؟ ده‌چنه به‌ره‌ی ئه‌و ئاینه ڕه‌سمییه‌ی که خه‌ڵکی هه‌ژار ده‌چه‌وسێنێته‌وه یان په‌یوه‌ندی به‌و شۆڕشگێڕانه ده‌که‌ن که به دوای ڕیفۆڕمه‌وه‌ن له کۆمه‌ڵگه‌دا؟ وڵامه‌که‌ش ئه‌وه‌یه بێگومان به‌ره‌ی شۆڕشگێڕان ده‌گرن.[19]
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه سه‌رسه‌ختترین ڕکابه‌ری به‌عس له‌وکاته‌دا ئیسلامیزم نه‌بووه به‌ڵکو مارکسیزم بووه، چونکه کۆمۆنیزمیش وه‌ک به‌عسیزم ئایدۆلۆجییه‌کی شۆڕشگێڕانه بووه و له به‌ره‌ی خه‌ڵکی هه‌ژار بووه. به‌ڵام موسڵمانه‌کان په‌یوه‌ندییان به بزوتنه‌وه‌یه‌که‌وه نه‌ده‌کرد باوه‌ڕی به ئاین نه‌بووایه، بۆیه تاکه بژارده‌یان به‌عس بووه، چونکه حیزبی باوه‌ڕ بووه.
عه‌فله‌ق ده‌ڵێت، نابێت ئه‌و ناکۆکییه فیکریه‌ی هه‌ته به‌ره‌و پاشبه‌ر بێت، به‌ڵکو ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و عه‌قڵه کۆنه‌باوه‌دا بجه‌نگیت چاوی له پێگه‌که‌ته. ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵی کردووین ئه‌وه‌یه چۆن شه‌ڕی ئه‌وروپای کۆڵۆنیالیستی بکه‌ین، له هه‌مان کاتیش‌دا چۆن مه‌ترسییه‌کانی کۆمۆنیزم له گه‌نجانمان دوور بخه‌ینه‌وه؟[20]
ڕه‌نگه ئه‌م پشتیوانییه‌ی عه‌فله‌ق له ئیسلام بۆ زۆرێک سه‌رسامکه‌ر بێت، به‌تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆی موسڵمان نه‌بووه و هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی زۆرترین شوێنکه‌وته‌ی داوه. ڕه‌نگه که‌سێک بپرسێت: چۆن توانیوییه‌تی ئه‌و هه‌موو پشتیوان و شوێنکه‌وته‌یه‌ی له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا هه‌بێت که ئیسلام به قوڵی ڕه‌گی تێدا داکوتاوه؟ له کاتێکدا ڕوانینی بۆ ئیسلام زۆر به دڵی موسڵمانانی په‌ڕگیر نه‌بووه، که‌چی هه‌ر شوێنکه‌وته‌شی هه‌بووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕووی ده‌می عه‌فله‌ق له ئۆرتۆدۆکس و په‌ڕگیره‌کان نه‌بووه، زۆربه‌ی شوێنکه‌وته‌کانی گه‌نج بوون، په‌روه‌رده‌یان هه‌بووه سه‌رسامی که‌لتووری ئه‌ورپی و ئه‌مریکی بوونه، بۆ ئه‌وان نه‌ریتی ئیسلامی و باوه‌ڕ زۆر گرنگی نه‌بووه.[21]
گرنگه ئاماژه به‌وه بکه‌ین به‌شی زۆری سه‌رکرده ناسیۆنالیسته دیاره عه‌ره‌به‌کان موسڵمان نه‌بوون، ڕه‌نگه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه بێت هه‌میشه به گومان بوونه له مه‌رامی ڕاسته‌قینه‌ی ناسیۆنالیزم وه‌ک ئایدیۆلۆجی. لاڤان وتارێکی ده‌رباره‌ی ''چوار عه‌ره‌بی کریستانی ناسیۆنالیست'' نووسیوه که پێشه‌نگی ئه‌م ئایدۆلۆجییه بوون، ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستیان له‌باره‌ی ناسیۆنالیزم و ئاینه‌وه ده‌ڵێت:
یه‌که‌م، ده‌توانین بڵێن ئه‌م که‌سه به‌هۆی موسڵمان نه‌بوونی توانیویه‌تی گه‌شه به فۆڕمێکی سێکولاری نا ئیسلامی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی بدات. بابه‌تێکی تری جێگه‌ی سه‌رنج ئه‌وه‌یه ئه‌وان له‌بری بێده‌نگ بوون هاتن و ناسیۆنالیزمیان هه‌ڵبژارد، ئه‌مه‌ش شتێکه له هه‌موویاندا هه‌یه. به‌ڵام هه‌ر یه‌که‌یان نماینده‌ی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بیان کرد له کۆنتێکستێکی جیاوازی مێژوویی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌مووشیان مه‌سیحی بوون، که‌سیان حه‌زیان به ئاین نه‌بوو.[22]
کریستیانه عه‌ره‌به‌کان له جیهانی ئیسلامی‌دا که‌مینه بوونه، به درێژایی مێژوو له‌ژێر حوکمی ئیسلامی نادادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ کراوه و پێیان وتراوه (ئه‌هلی زیمه)[23]، که به مانای هاوڵاتییه‌کی پله دوو دێت که هه‌مان مافی موسڵمانێکی نییه له وڵاته‌که‌دا. ئه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌ک ده‌نگی به‌رز بکاته‌وه و به‌دوای چاره‌سه‌رێک بگه‌ڕێت و بیه‌وێت وه‌ک موسڵمانێک هه‌مان مافی یه‌کسانی هه‌بێت بۆ خۆی شتێکی ئازایانه‌یه و بۆ زۆرێکیش جێی گومانه.
زۆرێک له‌م پێشه‌نگه عه‌ره‌به ناسیۆنالیسته مه‌سیحییانه چاویان له فۆڕمێکی سێکولارتری ناسیۆنالیزم بووه؛ چونکه پێیان وابوو ناتوانن هه‌ڵوێستی ڕوونیان به‌رامبه‌ر ئیسلام هه‌بێت، چونکه خۆیان موسڵمان نه‌بوون. لاڤان بۆچوونێکی له‌باره‌ی عه‌فله‌قه‌وه هه‌یه وه‌ک یه‌کیک له عه‌ره‌به مه‌سیحییه ناسیۆنالیسته‌کان، له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ناوازه‌ی ئه‌و به‌رامبه‌ر ئیسلام ده‌ڵێت:
میشێل عه‌فله‌ق باوه‌ڕی وابوو ئیسلامی ڕۆڵێکی گرنگی له‌ناو ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بیدا هه‌یه... پێی وابوو پێگه‌ی ئیسلام له‌ناو عه‌ره‌بدا مێژووبڕه (Trans-Historical)ه،''مه‌یلێکی هه‌میشه‌ییه له‌ناو نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بدا''. به‌ڵام بۆ عه‌فله‌ق ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی گه‌وره‌تره له ئیسلام؛ که‌واته ئیسلام یه‌کێکه له خه‌سڵه‌ته‌کانی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب. هه‌روه‌ها عه‌فله‌ق به ورده‌کارییه‌وه باسی له ژیانی پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان کردووه وه‌ک نموونه و سیمبولی باڵای ڕۆحی عه‌ره‌بی. عه‌فله‌ق باسی له‌وه کردووه ئیسلام بۆ عه‌ره‌به‌کان هێنده گرنگه که ڕه‌وت و کرداره‌کانی ژیانیان به‌پێی کرداره‌کانی پێغه‌مبه‌ره‌که‌یانه‌وه و به‌پێی ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وتیان کردووه. پێچه‌وانه‌ی سێ هاوڕێکه‌ی تری، عه‌فله‌ق پێی وایه هاتنی ئیسلامی هۆکار بووه بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی گه‌لی عه‌ره‌بی.
له کاتێکدا سیانه‌که‌ی تر پێیان وایه شکۆی عه‌ره‌ب له پێش ئیسلام و سه‌ره‌تاکانی ئیسلامدا بووه و ئه‌م شکۆیه له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست و ئێستادا نه‌ماوه و پێویستیان به دووباره هه‌ستانه‌وه هه‌یه، لێره‌دا هاوڕای عه‌فله‌ق نین. به‌مه عه‌فله‌ق به‌رگێکی ئاکاری و ته‌نانه‌ت ئاینیشی به به‌ر ناسیۆنالیزمدا کرد. له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌م وێنه‌یه، عه‌فله‌ق ئاماژه‌ی به‌وه کردووه مه‌به‌ست و ئامانجی ئیسلام له‌ناو ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بیدا بریتی نییه له کۆپی کردنه‌وه‌ی ڕابردوو، به‌ڵکو له‌سه‌ر عه‌ره‌بیزم و ئیسلامه که به‌هۆی دووباره دۆزینه‌وه‌ی توراسی خۆیه‌وه و دووباره لێکدانه‌وه‌ی ماناکانیه‌وه و بگات به مانای نوێ و له ئێستای خۆیدا جێبه‌جێیان بکات.[24]
عه‌فله‌ق هه‌وڵه‌کانی چڕتر ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی ئیسلام بکاته میراتی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌به‌که‌ان، سه‌ره‌ڕای جیاوازی بیروباوه‌ڕی خۆشی، ده‌نووسێت:
حیزب له‌ناو ڕه‌گه مێژوویی، ئایدیۆلۆجی و سایکۆلۆجییه‌کاندا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی ناسیۆنالیزمدا ده‌کات. وه‌ک ڕوونه هه‌موو عه‌ره‌به‌کان یه‌ک میراتی نه‌ته‌وه‌ییان هه‌یه که هه‌موویان تێیدا پشکیان هه‌یه و هاوبه‌شن، هه‌ر ئه‌م میراته‌ش بووه به باوه‌ڕی زۆرینه.[25] باشه ئه‌مه چ مانایه‌کی هه‌یه بۆ که‌سێک عه‌ره‌ب نه‌بێت؟ ئه‌ی عه‌ره‌به مه‌سیحییه‌کان، که عه‌فله‌ق خۆی مه‌سیحی بووه؟ له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت،
مه‌سیحییه عه‌ره‌به‌کان کاتێک خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی خۆیان بونیادنایه‌وه و ناسیۆنالیزم له‌ناویاندا دروستبوویه‌وه له‌وه‌یه تێده‌گه‌ن ئیسلام بۆ ئه‌وان که‌لتوورێکی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، بۆیه ده‌بێت ئیسلام قبوڵ بکه‌ن تا لێی تێبگه‌ن و تا ئه‌و ڕاده‌یه خۆشیان بوێت ببێته به‌هادارترین شت له عه‌ره‌ب بوونیاندا.[26]
ئێستا ده‌توانین تێبگه‌ین بۆچی ئیسلامیسته‌کان به چاوی گومانه‌وه سه‌یری ئایدیۆلۆجی عه‌فله‌ق و ناسیۆنالیزمیان کردووه، وه‌ک موئاماره‌یه‌ک به‌رانبه‌ر ئیسلام بینیویانه. سامی زوبه‌یدا له‌و باره‌یه‌وه ده‌نووسێت:
زۆرێک له عه‌ره‌به ناسیۆنالیسته‌کان و ئیسلامیسته عه‌ره‌به‌کان وا ده‌یانڕوانی که هیچ دژه‌وازییه‌ک له نێوان عه‌ره‌بیزم و ئیسلامدا نییه، به‌ڵام له نێوان هه‌ردووکیاندا چه‌ند شتێک هه‌بوون. ناسیۆنالیسته عه‌ره‌به سێکیۆلاره‌کان، به‌تایبه‌ت ئایدیۆلۆجی به‌عس، به‌و شێوه‌یه ستایشی ئیسلامیان ده‌کرد شکۆی عه‌ره‌ب و مێژووه‌که‌یه‌تی. ئه‌مانه به‌ره‌ی میشێل عه‌فله‌ق بوون که یه‌کێک بووه له دامه‌زرێنه‌رانی حیزبی به‌عس و مه‌سیحییه‌کی سووری بووه. بۆ ئه‌و ئیسلام که‌لتوورێکی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌به‌کان بووه. ئیسلام بریتی بووه له وێنه‌یه‌کی ڕاستودروست و پێرفێکت هه‌روه‌ها سیمبولێکی هه‌میشه‌یی سرووشتی عه‌ره‌به‌کان. محه‌مه‌د بریتی بووه له هه‌موو عه‌ره‌ب. ئه‌م تێگه‌یشتنه به دڵی ئیسلامیسته‌کان نه‌بووه، به تایبه‌ت کاتێک ئه‌م ئایدیایه داڕێژه‌ره‌که‌ی مه‌سیحییه‌ک بووبێت. بۆ ئیسلامیسته عه‌ره‌به‌کان ئاین ته‌نها میراتێکی مێژوویی نییه، به‌ڵکو سیسته‌می ژیان و سیاسه‌ت و ڕێکخستنی کۆمه‌ڵگه‌یه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌شیان به‌وه کردووه که ده‌رکه‌وتن و هه‌ڵتۆقینی عه‌ره‌ب له مێژوودا ته‌نها به‌هۆی ئیسلامه‌وه سه‌رکه‌وتوو بووه و ڕوویداوه.[27]
ئه‌م گومانانه زیاتر زه‌ق ده‌بوونه‌وه ئه‌گه‌ر بزانرایه بۆچوونه نه‌رمه‌کانی عه‌فله‌ق به‌رامبه‌ر ئیسلام مه‌به‌ست و هۆی پڕاگماتیکی له پشته‌وه‌یه. ده‌کرا نه‌یاره‌کانی ئه‌وه‌یان بدایه‌ته‌وه به ناوچاویدا که ئه‌و به‌رامبه‌ر ئیسلام دڵسۆز نییه، به‌ڵکو ئیسلام بۆ زیادکردنی شوێنکه‌وته‌کانی به‌کارده‌هێنێت. له وتارێکدا که 1956 نووسیویه‌تی و ده‌رباره‌ی هێرشکردنه سه‌ر ئاینه ده‌ڵێت:
ئه‌گه‌ر ئێمه بڕۆینه به‌رده‌م خه‌ڵکی و ده‌ستبکه‌ین به هێرشکردنه سه‌ر ئاین و شانازی به بێباوه‌ڕیمانه‌وه بکه‌ین و هه‌سته‌کانیان بریندار بکه‌ین به هێرشکردنه سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی له‌لایان پیرۆز و به‌هاداره، به‌بێ ئه‌وه‌شی هیچ قازانجێک بکه‌ین، به‌مه ده‌رگای خه‌ڵکی له‌سه‌ر خۆمان و په‌یامه‌که‌مان داده‌خه‌ین و په‌رده‌یه‌ک له نێوان خۆمان و ئه‌واندا داده‌ده‌ینه‌وه، ئه‌مه تا ئه‌و ڕاده‌یه ده‌ڕوات چیتر گوێمان لێ نه‌گرن یان قبوڵمان نه‌که‌ن، یان ڕێگری بکه‌ن له بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌یامه‌که‌مان.[28]
ده‌توانین ئه‌وه‌ش زیاد بکه‌ین که عه‌فله‌ق ڕوانینێکی ناباوی بۆ خودا هه‌بوو،
بۆ عه‌فله‌ق ''خودا'' ده‌ربڕی پێویستی مرۆڤه، تینوێتی مرۆڤه بۆ دادپه‌روه‌ری.[29]
بێگومان ئه‌مه‌ش بۆ موسڵمانێکی نه‌ریتی گومان دروستکه‌ره. عه‌فله‌ق چه‌مکگه‌لێکی زۆری له ئاینه‌وه قه‌رز کردووه تا بونیادی ئایدیۆلۆجییه‌که‌یی پێ دروست بکات.
بۆ نموونه، ئیمان بۆ ناسیۆنالیسته‌کان بنه‌مایی و گرنگ بووه، عه‌فله‌ق ده‌ڵێت:
بنه‌مای هه‌میشه‌یی کاره‌که‌مان، ئه‌وه‌ی گرنگترینه و هه‌رگیز ناگۆڕێت، ئاینه. ده‌کرێت زۆرێک به شێوازێکی تر له‌مه تێبگه‌ن، به‌ڵام له‌وه‌تهی مرۆڤ هه‌یه بنه‌ما و بناغه‌ی ژیان بریتی بووه له باوه‌ڕ و ئیمان. ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕوانینه له‌به‌رچاو نه‌گیرا، نه مێژوو و نه مرۆڤ هیچیان نامێننه‌وه.[30]
به‌یبکیان نووسیویه‌تی، عه‌فله‌ق به شێوازێکی سیسته‌ماتیکی نه‌یده‌نووسی، ''ڕوانینه‌کانی له‌نێو کۆمه‌ڵێک وتاردا په‌رش و بڵاون''، ڕوانینه‌کانی له دوو کۆکراوه‌دا کۆکراونه‌ته‌وه، یه‌کێکیان (له پێناو هه‌ستانه‌وه)یه، به‌یبیکان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی وشه‌کان له‌لایه‌ن عه‌فله‌قه ده‌ڵێت:
زۆرێک له‌و ده‌سته‌واژانه‌ی عه‌فله‌ق به‌کاری بردوون نه له ئیسلامه‌وه دایتاشیون نه له هیچ ئاینێکه‌وه وه‌ریگرتوون. وه‌ک ده‌سته‌واژه‌ی به‌عس (هه‌ستانه‌وه) سێ جار له قورئاندا به‌و فۆڕمه به‌کارهاتووه و چه‌ند جارێکی تریش له فۆڕمی جیاوازدا. یه‌کێکی تر له نموونه‌کان سه‌بیل (ڕێگا)یه له قورئاندا هاتووه. به‌ڵام له قورئاندا نایدۆزیته‌وه ئه‌م دوو وشه‌یه پێکه‌وه له‌گه‌ل یه‌ک هاتبن. هه‌ر یه‌ک له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی سێمانتیکی خۆی هه‌یه و هه‌ردووکیان به جیا به‌کارهێنراون، بۆ نموونه؛ مرۆڤ له ڕێگای خودا تووشی چه‌رمه‌سه‌ری ده‌بێت، ڕۆژی هه‌ستانه‌وه. به به‌کارهێنانی هاوکاتی ئه‌م دوو ده‌سته‌واژه‌یه که ده‌بێته (له ڕێگا به‌ره‌و هه‌ستانه‌وه) عه‌فله‌ق له یه‌ک بواری سێمانتیکی هه‌ردوو ده‌سته‌واژه‌که‌ی به‌کارهێناوه و خودا له‌م ڕێگای هه‌ستانه‌وه‌دا غائیبه.[31]
سێکولاریزم
وه‌ک پێشتر ئاماژه‌ی پێکرا به جۆرێک به‌عس حیزبێکی سێکولار بووه. له ده‌ستووری به‌عس که له‌لایه‌ن عه‌فله‌ق و هاوڕێیانی له ساڵی 1947 نووسراوه له مادده‌ی 15دا هاتووه:
نه‌ته‌وه‌گه‌ریی و پێکه‌وه گرێدراوه‌یی نه‌ته‌وه‌یی تاکه گرێده‌ری عه‌ره‌به. ئه‌م نه‌ته‌وه‌گه‌رییه له ڕێی تواندنه‌وه‌ی خه‌ڵکی له یه‌ک نه‌ته‌وه‌دا و جێکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئاینه‌کان، هۆز و ڕه‌گه‌ز که‌مینه هه‌رێمییه‌کان هاڕمۆنییه‌ک له نێوان سه‌رجه‌م تاکه‌کاندا دروست ده‌کات.[32]
هه‌رچه‌نده ناتوانین به دڵنیاییه‌وه حیزبه‌که حیزبێکی سێکولار بووه، ناشتوانین بڵێین ئاین گرێده‌ر و نێوه‌ندگیری خه‌ڵک و ده‌وڵه‌ت بووه، عه‌فله‌ق به‌م شێوه‌یه سێکولاریزمه‌که‌ی ڕوون ده‌کاته‌وه:
هه‌مووان له‌م ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌دا له ماف و ئه‌رکدا یه‌کسانن، هیچ که‌سێک بۆی نییه ئاینی خۆی بسه‌پێنێت و زۆرکردنی ئاینی له‌نێوان گروپه‌کاندا نییه.[33]
به‌ڵام عه‌فله‌ق کێشه‌ی له‌گه‌ڵ جۆرێک له سێکولاریزم هه‌بووه، ئه‌وه‌ی ئاین وه‌ده‌رده‌نێت و وه‌ک دوژمن سه‌یری ده‌کات:
کاتێک حیزبه‌که دروستکرا... بزوتنه‌وه‌گه‌لێکی تر هه‌بوون سێکولار بوون و پێیان وابوو عه‌ره‌بی ناسیۆنالیست که‌سێکه پشتی کردووه‌ته بڕوا ئاینییه‌کانی و تاکه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ برا عه‌ره‌به‌کانی تری ئاسته ناسیۆنالیسته‌که‌یه... به‌ڵام ئێمه ئه‌وه‌مان قبوڵ نییه و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی پوچه‌ڵه له‌لامان.[34]
دواتر ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌دات له‌سه‌ر (فۆڕمه هه‌ڵه‌که‌ی سێکولاریزم) و ده‌ڵێت:
به بۆچوونی ئه‌وان سێکولاریزم واته ئازادبوون له ئاین، خۆی له هه‌موو شتێک به دوور ده‌گرێت په‌یوه‌ندی به ئاین و میراته‌که‌یه‌وه هه‌بێت، خه‌ڵکیش ته‌نها له ئاسته نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌دا ده‌توانن به یه‌که‌وه په‌یوه‌ست بن.[35]
عه‌فله‌ق پێی وابوو ده‌بێت له‌و ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌دا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان به فۆڕمه سێکولاره‌که‌ی بێت و هیچ که‌سێک به‌هۆی ئاینه‌وه نه‌چه‌وسێنرێته‌وه.
ڕه‌خنه‌کان
سێکولار و ئایندار پێکه‌وه ڕه‌خنه‌یان له عه‌فله‌ق هه‌بووه. هه‌ردوو به‌وه سه‌رکۆنه‌یان کردووه که له نێوان سێکولاریزم و ئایندا خۆی یه‌کلایی نه‌کردووه‌ته‌وه، نه ئایندار بووه و نه سێکولار. نموونه‌ی ڕه‌خنه‌ی ئاینداره‌کان ڕه‌خنه‌ی موتیع نونی بووه که تا ئه‌و ڕاده‌یه ڕۆشتوو هێرشی که‌سی کردووه‌ته سه‌ری، به بۆچوونی ئه‌و عه‌فله‌ق: جووه، مه‌سیحییه، بێباوه‌ڕه، کۆمۆنیسته، یۆنانییه، سێکولاره و ماسۆنییه.[36]
گومانه‌کان زیاتر له‌سه‌ر ئه‌وه بوون حیزبی به‌عس ده‌یه‌وێت ئیسلام هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و شوناسی نه‌ته‌وه‌یی بخاته شوێنه‌که‌ی؛ له‌بری ئه‌وه‌ی یه‌کڕیزی نه‌ته‌وه‌یی له ژێر ناوی خودا بێت که‌چی یه‌کڕیزییه‌که به‌هۆی ئیتنیک و نه‌ته‌وه‌وه‌یه و ئه‌مه شوێنی خودا ده‌گرێته‌وه. له‌لایه‌کی تره‌وه که‌نعان مه‌کییه پێی وایه عه‌فله‌ق هێنده سێکولار نه‌بووه دیسکۆرسه‌کان وه‌ک خۆیان بگه‌یه‌نێت. عه‌فله‌ق له‌وه‌دا پیێکای که وتی ئه‌وه ''هێزی ئیسلام'' بوو ده‌رکه‌وته‌یه‌کی نوێی به پان عه‌ره‌بیزم دا. له‌م گۆشه‌یه‌وه به‌عس هه‌موو شتێک بوو جگه له سێکولار...
عه‌فله‌ق بلیمه‌تانه که‌ڵکی له ده‌وروبه‌ره‌که‌ی وه‌رگرت و ئاینی له جیهانێکدا جێکرده‌وه که زاڵێتی ئاینی تێدا نه‌بوو.[37] کتێبه‌که‌ی مه‌کییه ڕه‌خنه‌ی قوڵی تێدایه له ئایدیۆلۆجی به‌عس و بونیادی فه‌لسه‌فه‌که‌ی عه‌فله‌ق. ده‌توانین ئه‌وه زیاد بکه‌ین که به‌عس بووبوویه ئاین بۆ شوێنکه‌وته‌کانی، چونکه پێویستی به ئیمان بوو و ده‌کرا به شوێنکه‌وته‌کانی بگوترێت ئیماندار. ئه‌رکی باوه‌ڕدارێکی ڕاسته‌قینه‌ش ئه‌وه‌یه به‌سه‌ر ئه‌وانی تر سه‌رکه‌وێت و بیانهێنێته سه‌ر ئیمانه‌که‌ی خۆی. به‌جێهێشتنی ئاینه‌که به هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه دانراوه و سه‌دام حوسێن سزای مه‌رگی به‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌دا ده‌سه‌پاند.
بۆ جۆرێک له جۆره‌کان عه‌فله‌ق بووبوویه پێغه‌مبه‌ر و په‌یامه‌که‌شی به‌عس بوو، خوداکه‌ی نه‌ته‌وه و شوێنکه‌وته‌کانیشی ئیمانداره‌کان بوون. خۆی بووه مو‌سا و سه‌دام خوسه‌ینیش بووه داود یان جۆشوا. دیموکراسی له‌و ژینگانه‌دا سنوورداره و ئه‌وه‌ی هاوڕا نه‌بێت وه‌ک ناپاک سه‌یر ده‌کرێت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه سه‌لاحه‌دین به‌یتار که هاوڕێی عه‌فله‌ق بووه و پێکه‌وه حیزبه‌که‌یان دامه‌زراندووه، ؛ه‌به‌ر بۆچوونی جیاواز دوور ده‌خرێته‌وه و له مه‌نفا ژیانی به‌سه‌ر ده‌بات؛ ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه ده‌گرێ حیزبه‌که له بنه‌ماکانی دیموکراسی لایداوه. به‌یتار له 1981 له پاریس غافڵکوژ ده‌کرێت.
له هه‌وڵدانی بۆ چاره‌کردنی ئه‌و کێشانه، عه‌فله‌ق هات ئاینێکی مه‌ده‌نی دروستکرد، حیزبێکی به‌عسی ئیسلامی دروستکرد که بتوانێت خه‌ڵکی عه‌ره‌ب به سه‌رجه‌م ڕه‌نگه‌کانه‌وه یه‌کبخات. هه‌ر له هه‌وڵه‌کانی هات به ته‌ساموحه‌وه ئایدیای نه‌یاره‌کانی قبوڵ کرد، چونکه گه‌ر ئیمانێک له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئایدیۆلۆجی بێت هه‌ست تێیدا زاڵه و جێی بۆچوونی ئه‌وانی تری تێدا نابێته‌وه. ڕه‌نگه حیزبی به‌عس ئه‌و چه‌سپه بووبێت که وڵاتێکی وه‌ک عێراقی به یه‌که‌وه کۆکردبێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م یه‌کێته باجی خۆی هه‌بوو، خه‌ڵکی نه‌یانده‌تونی جگه له بنه‌ما فه‌رمییه‌کانی حیزب هیچ بۆچوون و ڕوانینێکی جیاوازیان هه‌بێت. به جۆرێک به‌عس شتی له‌وانه وه‌رده‌گرت که ڕه‌تیده‌کردنه‌وه، تۆتالیتاریزمی له کۆمۆنیزم و کۆناخوازی له ئیسلام وه‌رگرت و له حیزبه‌که‌دا جێگه‌ی کردنه‌وه.
ئه‌نجام
ئامانجی کۆتا و سه‌ره‌کی میشێل عه‌فله‌ق یه‌کگرتن و یه‌کخستنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ی بوو له ژێر بانه‌رێکدا که زۆرێنه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی قبووڵی بکه‌ن. ئه‌و ناسیۆنالیزمه‌ی ئه‌و مه‌به‌ستی بوو هاوسه‌نگییه‌ک بوو له نێوان سێکولاریزم و ئایندا. عه‌فله‌ق نه‌یده‌زانی بۆچی ده‌بێت ئیسلام له ئایدیۆلۆجییه‌که‌ی دووربخاته‌وه که ئاینی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی نه‌ته‌وه‌که‌یه‌تی.
پێشبینی هه‌ستانه‌وه‌ی عه‌ره‌ب و گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕۆژانی شکۆی عه‌ره‌بی کردبوو، به‌ڵام پێی وا نه‌بوو ئه‌مجاره له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئاین بێت، به‌ڵکو نه‌ته‌وه‌گه‌رایی هه‌مووان یه‌کده‌خات.
له هه‌وڵدانی بۆ دروستکردنی ئه‌م هاوسه‌نگییه، عه‌فله‌ق که‌وته ناو ئاینه‌وه، ئایدیۆلۆجییه‌کانی حیزبه‌که‌ی بووه ئاینێکی مه‌ده‌نی نوێ بۆ نه‌ته‌وه‌که.
ئیسلامی به‌عس جۆرێکی نوێی ئیسلام بوو، له‌وێدا ئاین و سێکولاریزم به‌ر یه‌ک ده‌که‌وتن، ئه‌م به‌ریه‌ک که‌وتنه یه‌که‌یه‌کی دروستکرد که نازانرێت وه‌ک شتێکی بلیمه‌تانه سه‌یر بکرێت یان وه‌ک گومڕابوونێک سه‌یر بکرێت.
پەراوێزەکان:
[1] دەستکاریی ڕێنوس و داڕشتنى بابەتەکە نەکراوە و وەک خۆى دانراوەتەوە (نێگەتیڤ)
[2] ئه‌وکات سۆسیالیزم هێشتا به‌شێک نه‌بوو له‌ناوی حیزبه‌که.
[3] Baghdad: http://albaath.online.fr/, 1987) 7-12)
[4] ده‌ستوری حیزبه‌که له ساڵی 1947 نووسرا، دوو ئامانجی یه‌که‌م و سه‌ره‌کییان بریتی بوو یه‌کێتی و ئازادی گه‌لی عه‌ره‌بی، ئامانجی سێیه‌م که له مادده‌ی 26ی ده‌ستووره‌که‌دا هاتووه ناساندنی حیزبه‌که‌یه وه‌ک حیزبێکی سۆسیالیستی. Sylvia Haim, Arab Nationalism, an Anthology (Berkeley,: University of California Press, 1962) 233-41
[5] John F. Devlin, The Ba'th Party: A History from the Origins to 1966 (Stanford, CA: Hoover Institution Press, 1976) 24
[6] لێره‌دا ناسیۆنالیزم به مانای عه‌ره‌بیزم دێت.
[7] Michel Aflaq, Fi sabil Al Baath,vol. 3,1987,29
[8] Aflaq, Fi Sabil al Baath vol. 1 137
[9] Ibid, 140
[10] N. Salem Babikian, "A Partial Reconstruction of Michel 'Aflaq's Thought. The Role of Islam in the Formulation of Arab Nationalism," The Muslim World 67.4 (1977): 286.
[11]Haim, Arab Nationalism, an Anthology 242-43
[12] Michel Aflaq, Fi sabil Al Baath,vol. 1 125-126
[13] Michel Aflaq, Fi sabil Al Baath,vol. 3 71
[14] Ibid, 84
[15] Ibid 61-62
[16] Ibid 30
[17] Michel Aflaq, Fi sabil Al Baath,vol. 1 126
[18] Ibid 116
[19] Ibid 118-119
[20] Ibid 61
[21] Devlin, The Ba'th Party: A History from the Origins to 1966 25.
[22] Spencer Lavan, "Four Christian Arab Nationalists: A Comparative Study," The Muslim World 57.2 (1967): 116.
[23] ئه‌و تێرمه‌یه موسڵمانان بۆ مه‌سیحی و جووه‌کانیان به‌کارده‌هێنا... که له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا ده‌ژیان حاکمی موسڵمان به‌ڕێوه‌ی ده‌برد. ئه‌هلی زیمه ئۆتۆنۆمیی و سه‌ربه‌خۆییه‌کی سنوورداریان هه‌بوو، به‌ڵام مافی ته‌واویان هه‌بوو په‌یڕه‌ییه ئاینییه‌کانی خۆیان به‌جێبگه‌یه‌نن و پارێزراو بوون.له سه‌ره‌تادا باج هه‌بوو که پێی وتراوه ''جزییه''، ئه‌هلی زیمه ده‌بوو پاره بده‌ن تا ئه‌و مافانه‌یان هه‌بێت، ئه‌وانه‌ی باجیان نه‌ده‌دا یان ده‌بوو ئاین بگۆڕن یان ده‌کوژران.
[24] Lavan, "Four Christian Arab Nationalists: A Comparative Study," 118
[25] Michel Aflaq, Fi sabil Al Baath,vol. 3 45
[26]Michel Aflaq, Fi sabil Al Baath,vol. 1 148
[27] Sami Zubaida, "Islam and Nationalism: Continuities and Contradictions*," Nations and Nationalism 10.4 (2004): 409-10.
[28] Michel Aflaq, Fi sabil Al Baath,vol. 1 128
[29] Haim, Arab Nationalism, an Anthology 62
[30]Michel Aflaq, Fi sabil Al Baath,vol. 1 20
[31] Babikian, "A Partial Reconstruction of Michel 'Aflaq's Thought. The Role of Islam in the Formulation of Arab Nationalism," 281
[32] Haim, Arab Nationalism, an Anthology 236.
[33] Michel Aflaq, Fi sabil Al Baath,vol. 3 44
[34]Ibid 33
[35] Michel Aflaq, Fi sabil Al Baath,vol. 3 43
[36] Muti Al Nunu, Dawlat Al Baath Wa Islam. First Edition ed (Cairo:1994).
[37] Samir Khalil, Republic of Fear : The Politics of Modern Iraq (Berkeley: University of California Press, 1989) 211
سه‌رچاوه‌کان
Aflaq ,Michel Fi sabil Al Baath,Baghdad, 1987
Sylvia Haim, Arab Nationalism, an Anthology (Berkeley,: University of California Press, 1962).
John F. Devlin, The Ba'th Party: A History from the Origins to 1966 (Stanford, CA: Hoover Institution Press, 1976).
N. Salem Babikian, "A Partial Reconstruction of Michel 'Aflaq's Thought. The Role of Islam in the Formulation of Arab Nationalism," The Muslim World 67.4 (1977).
Devlin, The Ba'th Party: A History from the Origins to 1966.
Spencer Lavan, "Four Christian Arab Nationalists: A Comparative Study," The Muslim World 57.2 (1967).
Sami Zubaida, "Islam and Nationalism: Continuities and Contradictions*," Nations and Nationalism 10.4 (2004).
Babikian, "A Partial Reconstruction of Michel 'Aflaq's Thought. The Role of Islam in the Formulation of Arab Nationalism,"
Samir Khalil, Republic of Fear : The Politics of Modern Iraq (Berkeley: University of California Press, 1989)