خاوەندارێتی
<<بەهیچ جۆرێک ڕێسا تیۆرییەکانی کۆمۆنیستەکان لەسەر هزر و بنەما داهێنراو و دۆزراوەکانی ئەم یان ئەو بیرمەند دانەنراوە. بەگشتی ئەم ڕێسایانە تەنیا دەرخەری هەلومەرجی ڕاستەقینەی ململانێی چینایەتی بووە، واتە ئەو بزووتنەوە مێژووییەی کە بە پێش چاوی ئێمەوە بەگەڕکەوتووە>> (مانیفێستی کۆمۆنیست، بەشی دووەم، پرۆلیتاریا و کۆمۆنیست).
کاتێک باسی هەر چەشنە گۆڕانێک بکرێت وەک؛ زەروورەتی حەتميی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خاوەندارێتيی تایبەت، ئه‌وا:
یەکەم؛ ئەم بابەتە یەکسەر دەبەستنەوە بە ئایدیاڵیزم [و خەیاڵپڵاوییەوە] بۆ ئەوەی لەڕواڵەتدا پێداگری بێت لەسەر ئەوەی کە نە زورورەتە و نە عەمەلیيشە واتە ئیمکانی نییە بکرێت؛ دووەم بەجۆرێک مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت کە گوایە ئەم <<ڕێسا تیۆرییە>>، دروستکراو و داهێنراوی چەند بیرمەندێکی کۆمەڵایەتییە یان لەلایەن ئەوانەوە دۆزراوەتەوە و بەم پێیەش لە واقیع واتە لە بزوتنەوەی مێژوویی به‌رده‌سته‌وه سەرچاوە ناگرێت بەڵکو لە زەین و مێشکیانەوە سەرچاوە دەگرێت. باشترین شوێن بۆ ئەم جۆرە مامەڵەیە بواری خاوەندارێتییە.
هەڵوەشاندنەوەی ئەو پەیوەنديیانەی کە تا ئێستا لە پانتایی خاوەندارێتیدا ئەنجامدراوە بە هیچ شێوەیەک شتێک نییە کە تەنیا تایبەت بێت بە کۆمۆنیستەکان. بەدرێژایی مێژوو خاوەندارێتی بەبەردەوامی لەبەرده‌م گۆڕان و فۆرمگۆڕیندا بووە. مەگەر شۆڕشی مەزنی فەرەنسا خاوەندارێتيی فیوداڵی کە تا ساڵی ١٧٨٩ به‌ربه‌ره‌كانێى ده‌كرد هەڵنەوەشاندەوە و خاوەندارێتيی بۆرژوازيی نەخستە جێى؟ بۆرژوازيی ساوا بۆ کەوتنەسەرپێ دەبوو فۆرمی کۆنی خاوەندارێتيی فیوداڵیی لەناوببردايه و لەناویشی برد. بەڵام لەگەڵ ئەوەی کە ئەم بۆرژوازییە و فۆرمی نوێی خاوەندارێتییەکەی جێگیربوو، ئیدی دەبێت هەموو دەستبۆبردن [و هەوڵێكی گۆڕین] ناشیرین و نامومکین و خەیاڵپڵاوانە ئەژماربکرێت.
دووەم؛ <<تایبەتمەنديی کۆمۆنیزم، هەڵوەشاندنەوەی خاوەندارێتيی نییە بەگشتی>>. وەک ئاماژەی پێدرا خاوەندارێتی لە هەموو کۆمەڵگاکاندا تا ئێستا هه‌ر هەبووە بەڵام بە جیاوازی ئەوەی کە لە هەر بڕگەیەکى مێژووييدا فۆرمێکی تایبەتيی هه‌بووە کە لە هه‌لومه‌رجى ئێستادا فۆرمی خاوەندارێتيی بۆرژوازییە(واتە فۆرمێکی كۆمه‌ڵايه‌تيى تایبەتيی خاوەندارێتی)؛ ئەم فۆرمە لە خاوەندارێتی لە ڕووی مێژووییەوە ڕێک ئەو ئیمکانەیە کە دەبوو بە هەڵوەشاندنەوەی خاوەندارێتيی فیوداڵی بێتەدی و لەمڕۆدا لوتکەی داوەشاوی و ڕزیويی خۆی ئەزمووندەکات. دەبێت هەڵوەشێتەوە بۆ ئەوەی شوێنەکەی خۆى جێ بێڵێت بە فۆرمێکی تر. (کەواتە مێژوو فۆرمگۆڕینی خاوەندارێتيی سەلماندووە و لەدەرەنجامدا باسکردن لە هەڵوەشاندنەوەی فۆرمی هەنووکەیی خاوەندارێتی [واتە خاوەندارێتی بۆرژوازی] و خستنەشوێنی فۆرمێکی نوێی خاوەندارێتی [واتە خاوەندارێتی دهستهجەمعی و هه‌ره‌وه‌زى] بە پشتبەستن بەو <<بزووتنەوە مێژووییەی کە لەپێش چاوماندا بەگەڕکەوتووە>> زەروورەتە. ئەمە زۆر دوورە لە داهێنان یان دۆزینەوەی <<ڕێسای تیۆری>> یان خەیاڵپڵاوی.
سێیەم؛ مارکس وتەنی <<ئێمەی کۆمۆنیست سەرکۆنەدەکەن کە گوایە دەمانەوێت ئەو خاوەندارێتییەی کە تاکەکان خۆیان بەدەستیانهێناوە و بەرهەمی کاری خۆیانە، واتە ئەو خاوەندارێتییەی کە بنەمای هەموو ئازادییەکان و چالاکییەکان و سەربەخۆيى تاكه كهسيیانە، هەڵبوەشێنینەوە>>.
بۆرژوازی بەئەنقەست <<خاوەندارێتيی شەخسی یان کەسی>>واتە مافی ئێوە بە گوێرەی کار و هەوڵی کەسی لەگەڵ چەمکی <<خاوەندارێتيی تایبەتی>> به‌سه‌ر ئامرازی بەرهەمهێناندا ده‌كاته مورادفى يه‌كتر و، بەم پێیەش بە هەڵوەشاندنەوەی دووەم لەناوچوونی یەکەم دەخاتەڕوو و بەپشێويیەوە هاواردەکات! (ئەم نمونەیە کافییە بۆ ڕوونبوونەوەی بابەتەکە؛ کاتێک ئۆتۆمبێلەکەم بەکاردەهێنم بۆ ڕۆيشتن بۆ سەر ئیش و خۆشگوزەرانيی خۆم ئەوا <<خاوەندارێتيی شەخسی>>ـم هەیە، بەڵام ئەگەر لە ماڵەوە دانیشم و لەڕێگەی بە کرێدانی ئۆتۆمبێلەکەم بەکەسێکی تره‌وه پشکم هەبێت لە کارەکەیدا ئەوا ئۆتۆمبیلەکەم گۆڕیوە بۆ ئامرازێكی بەرهەمهێنان و خاوەندارێتییە کەسییەکەم گۆڕیوە بۆ خاوەندارێتيی تایبەتی و لە ئەنجامدا ئەویترم چەوساندۆتەوە). ئەمە لەکاتێکدایە کە گەشەی خودی سەرمایەداری بەڕێژەی بەرچاو خاوەندارێتيی کەسيی لەناوبردووە و هەنووکەش بەبەردەوامی لەناویدەبات. دەشێت ئەم بابەتە لەڕووی مێژوويیەوە ببینرێت لەئەنجامی لەناوچوونی پيشه‌وه‌ران و جووتیاران لە پڕۆسەی گەشەسەندنی سەرمایەداريیدا. مەگەر لە کۆمەڵگای سەرمایەداريیدا کاری بەکرێ، خاوەندارێتی بۆ کرێکاران دەستەبەردەکات؟ بە هیچ شێوەیەک. بەپێچەوانەوە ئەم کارە <<سەرمایە بەرهەمدەهێنێت>>واتە خاوەندارێتییەک درووستدەکات کە کاری بەکرێ دەچەوسێنێتەوە. هەر لەبەر ئەم هۆیە کە <<کۆمۆنیستەکان دەتوانن تیۆری خۆیان بۆ یەک گوزارە کورتبکەنەوە؛ لەناوبردنی خاوەندارێتيی تایبەتی>>.
چوارەم؛ کەواتە کاتێک خاوەندارێتيی <<تایبەت>> هەڵدەوەشێتەوە و دەگۆڕێت بۆ خاوەندارێتيی <<دهستهجەمعی و کۆیی>> بۆ هەموو تاکەکانی کۆمەڵگا. تەنیا خه‌سڵه‌تى كۆمه‌ڵايه‌تيى خاوەندارێتی گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا دێت، واتە خهسڵەته چینایەتییەکەی لەناودەچێت، بەڵام ئەمە بە مانای ئەوە نایەت کە <<خاوەندارێتيی تاكهکەسی دەگۆڕێت بۆ خاوەندارێتيی كۆمه‌ڵايه‌تى>>.
کەواتە پرسەکە ئەوە نییە کە کەس نەتوانێت خاوەنی بەرهەم و بەروبوومی کۆمەڵایەتی بێت. بەڵکو ڕێگە بەوە دەگیرێت کە خاوەندارێتيی کەسی بگۆڕێت بۆ خاوەنداريی تایبەتی(بۆرژوازی) کە [لە خاوەندارێتيی تایبەتیدا] بەناچار <<دەست بەسەر کاری ئەویتردا دەگیرێت>>و <<مرۆڤ بەدەستی مرۆڤی تر دەچەوسێتەوە>>.
وه‌كچۆن ماركسيش ئاماژه‌ى بۆ كردبوو، بۆرژوازى له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى خۆي‌دا چينێكى شۆڕشگێڕ بوو. نه‌ك به‌و هۆيه‌وه كه گوتارى دژهفيوداڵيى ده‌نواند، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى لهپراكتيكدا په‌يوه‌ندييه كۆنه‌كانى فيوداڵيزم و دهرهبهگايهتيى له‌ناوبرد، په‌يوه‌نديى كۆيلايهتيى سرووشتى مرۆڤى به‌سه‌ر چينه باڵاكاندا خسته‌ژێر پرسيارهوه، كۆتايى به تێگه‌يشتنى ڕۆمانتيكى [و نازانستى] هێنا بۆ خێزان، خه‌رمانه و په‌رده‌ى پيرۆزى دينى دادڕى، نرخ و گرنگيى دابه زانست و ته‌كنۆلۆژيا وهتد. به‌ڵام ئه‌مڕۆ سه‌رمايه‌دارى هه‌موو توانسته داهێنهرانهكانى خۆى پڕكردووه و خۆى بۆته ڕێگر له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ى هێزه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كاندا، له‌به‌ر ئه‌مه‌شه كه قه‌يرانى ژينگه و له‌ناوچوونى قه‌باره‌ى هه‌ره‌گه‌وره‌ى هێزى كار، به‌شێكن له پاشهات و ده‌ره‌نجامه لۆژيكى و حاشاههڵنهگرهكانى ئه‌م سيسته‌مه[...].
وه‌رگێڕانى: نێگه‌تيڤ
ماڵپه‌ڕى سه‌رچاوه: www.ofoghe sorkh.com