ئەتایستەکان بەهاکانى خۆیان لەکوێوە دێنن؟
پاتریك فرین
و. ڕوشدی جه‌عفه‌ر
ئەتایزمی نوێ زاراوەیەکە لە ساڵی ۲۰۰٦ لەلایەن گاری ۆڵفی ڕۆژنامەنووس بۆ وەسفکردنی هەندێک لە ئەتایستەکانی سەدەی بیستویەک پێکهێنراوە. ناوە دیارەکانی ئەم ڕەوتە ئەمانەن: ڕیچارد داوکینز( کە کتێبی "وەهمی خودا"یشی وەرگێڕدراوە بۆ کوردی، بەڵام دیارە بۆ ئەوەی ناونیشانەکە "نەرمتر و بێ وەیتر" بکەنەوە، کردوویانە بە "وەهمێک")، دانیال دینێت و سام هاریس و هتد. ئەم نوسینەی خوارەوە، بە جۆرێک لە جۆرەکان، ڕەخنەگرتنە لە ئەتایزمی نوێ، بەڵام لەیادمان نەچێت جۆن گرەی خۆی ئەتایستە و لە پێگەی بەرگریکردن لە دینەوە نیە کە ڕەخنەیان دەکات: ئەتایستە نوێیەکان باوەڕیان وایە ڕەگوڕیشەی تێکڕای کێشە مرۆییەکان دینە، و شەڕکردن لەگەڵ فیکری دینیدا نەک تەنیا تەقەلایەکی زانستی بەڵکو پەیامێکی ئەخلاقیشە، گرەی دەیەوێت ئەوە نیشان بدات چۆنچۆنی خودی ئەم ئەتایستە نوێیانەش(کە بەڕای ئەو شتێکی هێند "نوێ"شیان تیادا نیە) لە فەندەمێنتاڵیزمی دینی و میراتی دینە یەکتاپەرستەکان ڕزگاریان نەبووە. ئەوەی بەختیار عەلیش لە وتاری "لە نێوان ئیمانی دینی و ئیمانی دونیایی"دا ڕەخنەی دەکات، بە جۆرێک، ڕەخنەیە لە ئەتایزمی نوێ...
بەکورتی، لەپەیوەند بە کۆمەڵگای کوردییەوە، هەڵە نیە ئەگەر بڵێین چەندە ڕەخنە لە دین، کە بە وتەی مارکس پێشمەرجی هەموو ڕەخنەکانی ترە، زەروورە، هێندەش ڕەخنە لە هەندێک لە "ئەتایستە میدیاییەکان" پێویستە؛ لەم سەردەمەدا ئیمانداری جۆرێکە لە نکۆڵیی فیتیشیستی: ئیمانداران باش دەزانن کە دین چیتر دەرەقەتی دونیا نایەت، بەڵام سەرباری ئەمەش درێژە بە حەماسەت و مومارەسە دینییەکان دەدەن. ئیشەکە تەنیا ئەوە نیە خەڵک لە دینەوە ڕووبکەنە ئیلحاد، هیچ شتێکی خۆبەخۆ ڕزگاریخواز لە ئیلحادیشدا بوونی نیە ئەگەر بێت‌و هاوشان نەبێت بە جووڵەیەکی عەقڵانی( نەک تەنیا "زانستی" کە ئەتایستە نوێیەکان، کردوویانەتە دینی سەردەم): درزی نێو دڵی ئیمان پێشوەختە بوونی هەیە(وەرگێڕ).
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
جۆن گره‌ی خۆی به ئهتایستێك ده‌ناسێنێت كه پێی وایه لایه‌نگره دیاره‌كانی ئه‌تایزم، بێباوه‌ڕییان[1] وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر پرسێكی ده‌مارگیر و جاڕسكه‌ر. له كۆتایی به‌شی یه‌كه‌می كتێبه نوێیه‌كه‌یدا "حه‌وت جۆری ئه‌تایزم"[2] ، ئه‌م ده‌ره‌نجامگیرییه ده‌كات كه "ئیلحادی ڕێكخراوی ئه‌م سه‌ده‌یه، به پله‌ی یه‌ك، دیارده‌یه‌كی میدیاییه، باشترین نرخاندن بۆی دانانێتی به چه‌شنێك له سه‌رگه‌رمی و خۆخافڵاندن."
كاتێك ئه‌م ده‌ربڕینه زبر و تهوساوییهی بیرده‌هێنمه‌وه، پێده‌كه‌نێت و ده‌ڵێت: "به‌شێكی هۆكاری نوسینی كتێبه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامێكی گورچكبڕی ئه‌م جۆره ئیلحاده بده‌مه‌وه." شتانێكی هێند نوێ له ئهتایزمی نوێ‌دا نین، ئه‌وه‌ی تیایه‌تی نوسخه‌یه‌كی تاقه‌تپڕوكێن و دووباره و به‌كارهێنراوی ئه‌و فۆرمانه‌ی ئهتایزمه كه به شێوه‌یه‌كی كهمهندكێشتر له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا خراونه‌ته‌ڕوو. ئه‌و شته‌ی پێی ده‌وترێت ئهتایزمی نوێ دوو بژارده ده‌خاته به‌رده‌می خه‌ڵك: ئه‌تایزم و دین، وه‌ك بڵێی ته‌نیا یه‌ك جۆر ئه‌تایزم و یه‌ك جۆر دین بوونیان هه‌بێت. ئه‌مه‌ش له ڕووی مێژووییه‌وه نیشانه‌ی بێ ئاگاییه [هه‌م له مێژووی دین و هه‌م له مێژووی ئهتایزمیش].
«ئه‌وان ته‌نانه‌ت نازانن كه ئایدیاكانی سه‌ده‌ی نۆزده و به‌راییه‌كانی سه‌ده‌ی بیست دووپاتده‌كه‌نه‌وه... ئه‌وان هیچ شتێك له‌باره‌ی مێژووی ئیلحاد نازانن. سه‌باره‌ت به دینیش هێجگار ته‌سكبینن. ئه‌وان ته‌نانه‌ت نه‌وه‌كو یه‌كتاپه‌رستی یان مه‌سیحییه‌ت] به‌ڵكو[ فه‌نده‌مێنتاڵیزمی هاوچه‌رخی ئه‌مریكی به دین ئه‌ژمارده‌كه‌ن... ئه‌مه دیبه‌یتێكی ته‌سكبینانه و مهلهلهێنه. بیرم له‌وه ده‌كرده ئه‌م ناونیشانه لاوه‌كییه بۆ كتێبه‌كه‌م دابنێم: "بۆچی دیبه‌یت ده‌رباره‌ی خودا مردووه؟».
گره‌ی له كتێبی "حه‌وت جۆری ئه‌تایزم"دا، له مێژووی فه‌لسه‌فیی ده‌وڵه‌مه‌ندی بێ باوه‌ڕی ده‌كوڵێته‌وه، به حهكایهتگهلێكی كه‌مه‌ندكێشی هیومانیستهكانی وه‌كو ئۆگۆست كۆنت، كه باوه‌ڕێكی وه‌های به هاریكاریی مرۆیی هه‌بوو، ده‌ستیكرد به درووستكردن و دیزاینكردنی پۆشاكگهلێك كه نه‌ده‌كرا به بێ یارمه‌تیی ئه‌وانیتر بیانپۆشیت، و "له خودا بێزاران"[3]ـی هاوشێوه‌ی ماركیز دی ساد كه ژیانی له ئاڵنگارییه‌كی ڕیسوایانه له به‌رامبه‌ر خودا[4] به‌سه‌ربرد، گیانێكی تازه‌ی به‌م دیبه‌یت و باسوخواسه به‌خشیوه.
ناڕوونیی ده‌وڵه‌مه‌ند و چڕ‌وپڕ
گره‌ی ناونیشانی كتێبه‌كه‌ی به گه‌ڕانه‌وه بۆ "حه‌وت جۆری ناڕوونی" به‌رهه‌می ویلیا‌م تێمسپۆن، شاعیر، ڕه‌خنه‌گر و "میزۆتیست"[5]ی ] ئینگڵیزی[ هه‌ڵبژاردووه، تێمپسۆن له‌وێدا وتوێتی " ناڕوونی هێجگار دووره له‌وه‌ی خه‌وشێك بێت له زماندا،] به‌ڵكو[ ئه‌و شته‌یه چڕوپڕی و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كی هێند زۆری پێده‌به‌خشێت. به بێ ناڕوونی نه‌مانده‌توانی به‌رخورد له‌گه‌ڵ جیهاندا بكه‌ین." به ڕای من، هه‌مان شت ده‌رباره‌ی ئه‌تایزم و دینیش ڕاست ده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌وانیش خز و مهلۆك و پلوراڵن. به شێوازگه‌لێكی جیاجیا ڕۆده‌چنه ناو یه‌كترییه‌وه... ئه‌مه‌ش ڕسـتێك چوارچێوه‌ی جۆراوجۆرمان ده‌خاته به‌رده‌ست كه كاتێك ده‌ستوپه‌نجه له‌گه‌ڵ ئه‌زموونی مرۆڤ‌بوون‌دا نهرمدهكهین، ئیدى ده‌توانین په‌نایان بۆ ببه‌ین و كه‌ڵكیان لێ وه‌ربگرین. یه‌كێك له خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی گره‌ی، خاڵێك كه له كتێبه‌كانی پێشتریشی جه‌ختی لێ كردۆته‌وه، ئه‌وه‌یه كه به‌شێك له بیریاره ئهتایستهكان باوه‌ڕه‌كانیان له یه‌كتاپه‌رستیی خۆرئاوایی به میرات وه‌رگرتووه، و كاتێكی زۆر كه‌میان بۆ گه‌شه‌پێدان به فه‌لسه‌فه‌كانی خۆیان ته‌رخانكردووه. "[كه‌چی] پێیانوایه كاتێكی زۆریان سه‌رفكردووه." " ئه‌وان له كه‌لتوره‌وه ئه‌و به‌ها لیبڕاڵییانه وه‌رده‌گرن كه بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كه‌ن، و پێشیان وایه ئه‌م به‌هایانه، به جۆرێك له جۆره‌كان، به ئهتایزمهوه په‌یوه‌ستن. له‌كاتێكدا هیچ جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی لۆژیكی یان مێژوویی له‌نێوانیاندا نیه... ]. بۆیه پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه [ئه‌گه‌ر كه‌سێكی ئه‌تایست بیت، بەهاکانى خۆت له‌كوێوه دێنیت؟ زۆرینه له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ڕوون و ڕاشكاوه]؟ ئه‌گه‌ر ئه‌تایست بیت[ ئه‌وا لیبڕالیشیت] و به‌ها لیبڕاڵه‌كان هه‌ڵده‌گریته‌وه]. ئه‌وان بیریان بۆ ئه‌وه نه‌چووه كه له ده‌یه‌ی 1930 یان ده‌یه‌ی 1890دا زۆربه‌ی ئهتایستهكان لیبرال نه‌بوون...هه‌ندێكیان كۆمۆنیست یان ماركسی بوون. هه‌ندێكی تریان فاشیست یان نازی بوون. هه‌ندێكیشیان لیبراڵ بوون. ڕێك وه‌كچۆن چه‌نده‌ها سیسته‌می ئاكاریی[6] دینی بوونیان هه‌بووه، زۆر سیسته‌می ئاكاریی ئهتایستیش له‌ئارادابوون.
به‌پێی جۆن گره‌ی، یه‌كێك له باوه‌ڕه هه‌ره گه‌وره و وێرانكه‌ره‌كان كه ئهتایستهكان و خۆرئاوای پۆستدینی له فیكری جووله‌كه- مه‌سیحیه‌ته‌وه بردوویانه، باوه‌ڕه به به‌ره‌وپێشچوونی مرۆڤ ( ئه‌و له كتێبه‌كه‌یدا ئه‌وه ڕوونده‌كاته‌وه كه چۆنچۆنی ئه‌م ئایدیایه له دینه یهكتاپهرستهكانهوه سه‌رچاوه‌یگرتووه). به وته‌ی ئه‌و، ده‌توانین ئه‌م باوه‌ڕه له هه‌موو شتێك‌دا ببینین، هه‌ر له باوه‌ڕی ماركسی به به‌هه‌شتی به‌ڵێنپێدراوی كۆمۆنیستی، و ئیمانی دوادواییه‌كانی سه‌ده‌ی بیست به حه‌تمیه‌تی مێژوویی كهپیتاڵیزمی دیموكراتییه‌وه بیگره تا چاوه‌ڕوانی سه‌روو-مرۆگه‌رایی[7] ده‌ستڕاگه‌یشتن به تاقانه‌یی.
سه‌رهه‌ڵدانی ده‌سه‌ڵاتگه‌ری(ئۆتۆریتاریانیزم)
ئه‌م تێگە و تێڕوانینانه له‌لایه‌ن ئه‌و ئهتایستانهوە تیژکرایەوە كه به‌ره‌وپێشچوونی ئیتیكی و كۆمه‌ڵایه‌تییان له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی زانستیدا تێكه‌ڵكردووه. گره‌ی ده‌ڵێت: " به‌ڵام ئیتیك و سیاسه‌ت هاوشێوه‌ی زانست نین". " پێم وایه، ئه‌وان زیاتر خولىن[8] و سەر بە قۆناغ و خولێکن. ئه‌وه‌ی له قۆناغێكدا به‌ده‌ستده‌هێنرێت، له قۆناغێكی تردا له‌ده‌ستده‌چێت". مێژوونووسه یۆنانی و ڕۆمانییه‌كان وه‌ك شتێكی به‌ڵگه‌نه‌ویست سه‌یری ئه‌مه‌یان ده‌كرد، به‌ڵام بیرلێكردنه‌وه و قبوڵكردنی بۆ خه‌ڵكی ئێستا هێجگار قورسه...هه‌ر بۆیه به سه‌رهه‌ڵدانی ئۆتۆریتاریانیزم له ئه‌ورووپادا ناحهپهسێم. سه‌رهه‌ڵدانی دژه-سامیزم ده‌متۆقێنێت، به‌ڵام هیچى تیا نیە بمحەپەسێنێت".
گره‌ی له فه‌سڵێكدا ده‌رباره‌ی هیومانیزمی سێكۆلار ئه‌وه نیشانده‌دات چۆنچۆنی فه‌یله‌سوفه‌كانی وه‌كو ئۆگۆست كۆنت و جۆن ستیوارت میل باوه‌ڕیان به مرۆڤایه‌تی وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی ده‌سته‌جه‌معی خستۆته جێگه‌ی باوه‌ڕ به خودا. "كۆنت به ڕاشكاوی ده‌ڵێت ئێمه ده‌بێت بوونی موتڵه‌ق له‌گه‌ڵ مرۆڤایه‌تیدا جێگۆڕكێ پێبكه‌ین. ئارگۆمێنتهكهم... ئه‌وه‌یه ئایدیای مرۆڤایه‌تی میراتێكی یه‌كتاپه‌رستییه، چونكه ته‌نیا ئامرازه ئیمپریكی و ئه‌زموونییه‌كان به‌كاربهێنیت، له هیچ شوێنێكدا نایدۆزیته‌وه.ته‌بعه‌ن، چه‌شنه ئاژه‌ڵێكی تایبه‌ت ده‌دۆزیته‌وه، به‌ڵام له‌ودیویه‌وه مرۆڤگه‌لێكی بێ‌شومار و هه‌مه‌ڕه‌نگ، كه هه‌ڵگری به‌های جیاجیا و شێوه‌ژیانی جیاواز و ئامانجی هه‌مه‌جۆرن ده‌بینیت. هیچ قه‌واره‌یه‌ك به وه‌كاله‌ت و هێزێكی چالاكی[9] ئه‌وتۆ كه هه‌موو شتێك ڕایبكات، نادۆزیته‌وه. ئه‌و ئایدیایه‌ی كه مرۆڤایه‌تی سیسته‌می ئاغا و ڕه‌عیه‌ت[10] له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌دا هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، چه‌ند ده‌یه‌ك بیرده‌كاته‌وه و خۆی ده‌خافڵێنێت، پاشان بڕیارده‌دات ڕووبكاته دیموكراسی- مرۆڤایهتییهك كه ئه‌م ئه‌ركه گه‌ورانه ده‌خاته سه‌رشانی خۆی و هه‌وڵی ڕاییكردن و به‌دیهێنانیان ده‌دات- ئه‌م ئایدیایه پاشماوه و ئاسهوارێكه له مه‌سیحیه‌ته‌وه ماوه‌ته‌وه. شتێكی وه‌ها له جیهانی كۆندا بوونی نه‌بوو. ئه‌مه ئیمپریكی نیه. له‌سه‌ر سه‌رنجدانه‌وه به‌ند نیه."
فه‌سڵه‌كانی دواتری كتێبه‌كه‌ی گره‌ی له هیومانیسته ئه‌تایسته كه‌متازۆر نیهتباشهكان تێده‌په‌ڕێت و ئه‌تایسته زانستی و ئه‌تایسته سیاسییه‌كان و ئه‌و ترسوتۆقینهی ئایدیاكانیان له سه‌ده‌ی نۆزده و بیستدا لێیان كه‌وته‌وه، به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه. ئه‌و ده‌ڵێت:" ئه‌تایسته نوێیه‌كان حه‌زناكه‌ن ئه‌م خاڵه‌یان بیربخرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له 1920 یان 1930دا ئهتایستێكی نوێ بوویتایه، به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه ڕه‌گه‌زپه‌رستێكی زانستیشت لێ ده‌رده‌چوو". " چونكه ئه‌مه ئه‌و چه‌شنه زانسته بوو كه له‌و ڕۆژگاره‌دا بره‌وی هه‌بوو، و به‌رگری له‌و به‌ها ته‌قلیدیانه‌ی كه پێیان له‌سه‌ر باڵایی كه‌لتوری ئه‌ورووپی- خۆرئاوایی داده‌گرت، ده‌كرد... هزری تێكڕای بیریاره ڕۆشنگه‌ره‌كان، بێجگه له لا لێكردنه‌وه و باشڕوانینی هه‌ندێكیان له چین، ئه‌وه بوو كه شارستانیه‌تی خۆرئاوایی له شارستانیه‌ته‌كانی تر باڵاتره و ده‌بێته جێگره‌وه‌یان پێویسته ببێته جێگره‌وه‌یان".
ئوستورهكان به‌رامبه‌ر بە زانست
به وته‌ی جۆن گره‌ی، ئه‌تایسته زانستییه‌كانیش مه‌یلی ئه‌وه‌یان هه‌یه وه‌ك زانستێكی سه‌ره‌تایی و ناموعتهبهر سه‌یری دین بكه‌ن. له‌كاتێكدا زۆرینه‌ی دینه‌كان له‌سه‌ر ئوستورهكان كه زیاتر ڕهمزیین نه‌ك ڕوونكه‌ره‌وه و لێکدەرەوە[11] به‌ندن. "ده‌بێت بڵێم یه‌كێك له ئوستوره گه‌وره‌كانی مرۆڤ، یه‌كێك له گه‌وره‌ترینیان تا به ئه‌مڕۆیش ده‌گات، حه‌كایه‌تی باغی عه‌ده‌نه. ده‌توانیت بگه‌ڕێیته‌وه دوو هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و ئه‌وه ببینیت كه لێكۆڵه‌ره جووله‌كه و مه‌سیحییه‌كان ده‌ڵێن: " به شێوه‌یه‌كی ده‌قاوده‌ق و حه‌رفی به‌رخورد له‌گه‌ڵ ئه‌م حهكایهتهدا مه‌كه". ئوستورهكان بریتی نین له تیۆره زانستییه شكستخواردووه‌كان. به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك بونیادی ئاڵۆزی وێنا و چیرۆكگهلێكن كه مرۆڤه‌كان له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی مانایه‌ك له ژیانیاندا سهرپێیانخستوون و په‌ره‌یان پێداون. ئوستوره‌ی په‌یدابوون[12] فۆرمێكی سه‌ره‌تایی داروینیزم یان تیۆرێكی سه‌ره‌تایی له‌باره‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌كی چه‌شنه‌كان نیه، شتێكی سه‌رتاپا جیاوازه."
گره‌ی، له دوو فه‌سڵی كۆتایی كتێبه‌كه‌یدا، لق و جۆره دڵپهسهندهكانی ئیلحاد لای خۆی تاوتوێده‌كات، ئه‌م لقانه كۆمه‌ڵێك فه‌لسه‌فه‌ن كه سهرناكێشن بۆ حه‌كایه‌ته گه‌وره‌كان. گره‌ی ناویاندهنێت "ئیلحادی پێشكهوتننهویست"[13] و "ئیلحادی بێده‌نگی". جۆری یه‌كه‌میان قبوڵكردنێكی ڕهواقییانهی گه‌ردوونی بێباكه له به‌رامبه‌ر به‌ڵا و ئافاته‌كان، كه له هزری جۆزێف كۆنراد و جۆرج سانتایانا ده‌یبینین، دووه‌میشیان فۆرمێكی عیرفانییانه‌ی ئیلحاده كه باشترین نمونه‌ی باروخ سپێنۆزایه. ده‌بێت بڵێین كه ئه‌م دوو فۆرمه‌ی ئیلحاد جۆره گهڕانهوهیهكن بۆ ناخ. گره‌ی ده‌ڵێت: " من وه‌ك دوو شوێنگه كه بكرێت وهرگهڕێینه سه‌ریان(تهبشیرییان بۆ بكه‌ین) سه‌یریان ناكه‌م".
گره‌ی باسی جۆزێف كۆنراد ده‌كات كه به درێژایی ژیانی قاچاغچی چهكوتفاق و ده‌ریاوانێكی شایه‌تحاڵی ترسوتۆقینه ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كانی كۆڵۆنیاڵیزم بوو له كۆنگۆدا. گره‌ی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه سه‌یروسه‌مه‌ره‌ترین خه‌سڵه‌تی مرۆیی له لای كۆنراد ئه‌وه بوو كه چۆنچۆنی ڕووبه‌ڕووی شتگه‌لێك ده‌بنه‌وه كه نه ده‌كرێت چاره‌سه‌رێكیان بۆ بدۆزرێته‌وه نه چاكبكرێن. "ڕه‌ندی و فهزیڵهتهكانی وه‌كو ئازایه‌تی و مروونه‌ت و هاودڵی له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتردا كه له گه‌رمه‌ی تێكۆشاندان. ئه‌و شته‌ی له مرۆڤه‌كاندا له هه‌موو شت مایه‌ی سه‌رسامی و ستایش بوو له‌لای ئه‌وه بوو كه مرۆڤه‌كان چۆنچۆنی له به‌رامبه‌ر چاره‌نووسیاندا ده‌جوڵێنه‌وه... له‌مڕۆدا خودی ئایدیای چاره‌نووس ڕه‌تده‌كرێته‌وه چونكه به ئایدیایه‌كی هێجگار نامرۆیی یان توند و نه‌گۆڕاو ئه‌ژمارده‌كرێت. له‌ڕاستیدا، چاره‌نووسی هیچ یه‌كێكمان به‌ده‌ست خۆمانه‌وه نیه. ئێمه له شوێن و كاتێكی دیاریكراودا لهدایكدهبین و زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ی به‌سه‌رماندا دێن له‌ژێر ڕكێفی خۆماندا نیه."
به‌م بۆنه‌یه‌وه، گره‌ی باس له‌وه ناكات كه پێشكه‌وتنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان مه‌حاڵن(ئه‌و خۆی لایه‌نگری له‌باربردنی مناڵ، داكۆكیكه‌ری مافی هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان و دژه-فاشیستێكی پڕ جۆشوخرۆشه) به‌ڵام ده‌ڵێت كه ڕه‌نگه ئه‌م پێشكه‌وتنانه هێند درێژه نه‌كێشن. به پێكه‌نینه‌وه ده‌ڵێت" خه‌ڵكانێك ده‌ڵێن كه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و باوه‌ڕه‌م نه‌بووبا كه ئه‌و ده‌سكه‌وت و پێشكه‌وتنانه‌ی به‌ده‌ستیان دێنم هه‌میشه‌یین، ئه‌وا ئه‌مڕۆ له جێخه‌وه‌كه‌مدا ڕانهدهبووم، منیش هه‌میشه وه‌ها وهڵامیاندهدهمهوه: "له جێخهوهكهت هه‌ڵمه‌سته" یان هۆكارێكی باشتر بۆ له خه‌و هه‌ڵسان بدۆزه‌ره‌وه". ده‌ڵێت ئیمكانی ڕیفۆرم و سیاسه‌ت له‌ئارادایه، "به‌ڵام نابێت ئه‌مانه پرۆژه‌گه‌لێك بن له پێناو ڕزگاریی گه‌ردوونییانه‌ی مرۆڤ وه‌كو كۆمۆنیزم یان لیبراڵیزم، كه له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون تێكڕای جیهان به‌ره‌و بارودۆخێكی له‌بارتر، كه هه‌مووان كۆك و ته‌بان له‌سه‌ری، ده‌جووڵێت".
كتێبی قه‌ده‌غه‌كراو(گومڕاکەر)
جێی سه‌رسوڕمان نیه كه گره‌ی له ڕابردوودا به كه‌سێكی میزانترۆپیست(مرۆڤ-بێز) و نیهیلیست ناوده‌برا. ئه‌و ده‌ڵێت " نیهلیست هه‌ر كه‌سێكه پێچه‌وانه‌ی زوهد و ته‌قوای سه‌رده‌می خۆی بجووڵێته‌وه" و " میزانترۆپیستیش هه‌ر كه‌سێكه كه مه‌رایی بۆ خوێنه‌رانی ناكات."
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئاخۆ خوێنه‌ره‌كانی كێن؟ ده‌ڵێت: "هه‌ر كه‌سێك له كتێبفرۆشییهكاندا ئه‌م كـتێبه بكڕێت".
كاتێكیش لێی ده‌پرسم ئاخۆ پێی وایه هیچ یه‌كێك له ئه‌تایسته نوێیه‌كان ئه‌م كتێبه بكڕن؟ به پێكه‌نینه‌وه وه‌ڵامده‌داته‌وه" پێموایه ئه‌مه كه‌ڵكی بۆ ئه‌وان تیایه به‌ڵام دڵنیانیم كه بیكڕن، چونكه ڕه‌نگه دژی باوهڕەکەیان بێت". " له‌وانه‌یه ئه‌مه به كتێبێكی قه‌ده‌غه‌كراو ئه‌ژماربكرێت؟".
لێی ده‌پرسم ئایا هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌تایسته نوێیانه دیبه‌تێكی گشتیی سازداوه؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت "پێم وانیه هه‌قیقه‌تی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له دیبه‌یتێكدا ده‌ركه‌وێت"." به‌شێكی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه بابه‌تێكی دووانه‌یی نیه و دیبهیتهكانیش سرووشتێكی دوژمنکارانه و لایه‌نگرانه‌یان هه‌یه، به‌م پێیه‌ش هه‌میشه سه‌رده‌كێشن بۆ بژارده‌یه‌كی دووانه‌یی، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ش چونكه من، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانەوە، كه‌سێكی موژده‌ده‌ر و بانگخواز(ته‌بشیری) نیم. ئه‌م كتێبهشم له‌به‌ر ئه‌وه نه‌نووسیووه تا باوه‌ڕی هیچ كه‌سێك، له شتێكه‌وه یان بۆ شتێك، ههڵگهڕێنمهوه".
ئه‌و ئاره‌زوومه‌ندی جیهانێك نیه كه كه‌وتبێته ژێر ڕكێفی یه‌ك چه‌شنه هزره‌وه. ده‌ڵێت " ئه‌گه‌ر قه‌راره له‌م چه‌شنه یه‌كتاپه‌رستییه دووركه‌ویته‌وه... ئه‌وا ده‌بێـت ئه‌وه قبوڵبكه‌یت كه شێوازگه‌لێكی ناتەباى ژیان و به‌هاگه‌لێكی جیاواز له جیهاندا بوونیان هه‌یه". " ئه‌وكاته پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئایا به‌رگری له‌وانه‌یان ده‌كه‌یت كه زۆرترین باوه‌ڕت پێیانه؟ به‌ڵام خه‌یاڵی ئه‌وه نه‌كه‌یت ته‌نیا یه‌ك شێوازی ژیان له‌گۆڕێدایه كه هه‌موان به شێوه‌یه‌كی ژێره‌وانكێ ده‌یانه‌وێـت. ته‌قه‌لای ئه‌وه نه‌ده‌یت له دڵی هه‌ر ئه‌ندامێكی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی(داعش)دا، لیبراڵێكی شاراوه دهربكێشیته ده‌ره‌وه. هه‌ر ته‌قریبه‌ن ده یان پانزده ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر دانیال دینێت، زاناى و بیرمەندى ناوداری ئه‌تایستی، نووسیبووی كه فه‌نده‌مێنتاڵیزم به ده‌ستی مۆبایله‌كانه‌وه لهبهیندهچێت. ئه‌مه به پێكه‌نینه‌وه ده‌ڵێت. "قسه‌یه‌كی كلاسیكی كه‌سێك كه هیچ شتێك له‌باره‌ی مێژوو، سیاسه‌ت، تیرۆریزم و دینه‌وه نازانێت. به پێچه‌وانه‌وه... ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ته‌كنۆلۆژیای ڤیدیۆیی بۆ بره‌ودان به كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی خۆی به‌كارهێنا. یه‌قینی ئه‌م چه‌شنه هزره ئهتایستییه هاوشێوه‌ی یه‌قینی دینی فه‌نده‌مێنتاڵیسته". گره‌ی، به پێچه‌وانه‌وه، ده‌ڵێت له‌كاتێكدا زۆربه‌یجار له‌گه‌ڵ بیریاره دینییه‌كاندا ناكۆك و ناته‌بایه، كه‌چی ئه‌وانی "تێگه‌یشتووتر و عه‌قڵ كراوه‌تر" دێنه‌به‌رچاو.
سه‌ره‌نجام، گره‌ی باوه‌ڕی وایه كه دووانه‌یی[14] نێوان دین و ئه‌تایزم، دووانهییهكی هه‌ڵه و بێسووده. به وته‌ی ئه‌و "حیكمه‌ت له ژیانی مرۆیی‌دا په‌رشوبڵاوه. نه له تاقه شوێنێكدا كۆبۆته‌وه و نه به شێوه‌یه‌كی زه‌رووریش به تاكه تیۆر یان باوه‌ڕ یان پراكتیكێكهوه په‌یوه‌سته. حیكمه‌ت له هه‌موو شوێنێكه."
[1] Non-belief
[2] Seven Types of Atheism
[3] God-haters
[4] Divine
[5] misotheist
[6] moralities
[7] transhumanist
[8] cyclical
[9] agency
[10] serfdom
[11] explanatory
[12] Genesis
[13] Atheism without progress
[14] dichotomy
سەرچاوەکان
https://www.irishtimes.com/culture/books/where-do-atheists-get-their-values-1.3467299
http://m.tarjomaan.com/barresi_ketab/9114/