ناساندنێکى سەرەتایی فەلسەفەى ئەڵمانى
"فەلسەفەى ئەڵمانى" به‌و فه‌لسه‌فه‌یه ده‌وترێت که یان به زمانی ئه‌ڵمانی نووسراوه یان نووسه‌رێکی نائهڵمانی به زمانی ئه‌ڵمانی نووسیبێتی. عاده‌ته‌ن مه‌به‌ست له کاره‌کانی بیرمه‌نده نه‌مسایی، سویسرییهکانه، و هه‌تا بیرمه‌ندانی ڕۆژهڵاتی ئه‌وروپاش ده‌گرێته‌وه، به نموونه گیۆرگ لوکاچ (1885-1971)، که زۆرترینی کاره‌کانی به ئه‌ڵمانی نووسیوه، ئه‌م پێناسه‌یه کاره‌کانی ئه‌لبێرتوس ماگنه‌س (1206-1280) ناگرێته‌وه، هه‌رچه‌نده له ئه‌ڵمانیای ئه‌مڕۆدا ژیاوه، به‌ڵام چونکه وه‌ک هه‌ر بیرمه‌ندێکی تری سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست هه‌م په‌روه‌رده‌ی لاتینی بووه و هه‌م نووسینه‌کانی به زمانی لاتینن، بۆیه ناچێته ئه‌و خانه‌یه‌وه. (گه‌ر به‌رمه‌بنای سنووری جوگرافی، فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ڵمانی پێناسه بکه‌ین له‌به‌ر چه‌ند هۆکارێک تووشی کێشه ده‌بین، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی به درێژایی مێژوو ئه‌ڵمانیا سنوورێکی جوگرافی جێگیری نه‌بووه.) له سه‌ده‌ی چوارده تاوه‌کو سه‌ده‌ی نۆزده، زۆرینه‌ی ئه‌و فه‌یله‌سووفانه‌ی به ئه‌ڵمانی نووسینه‌کانیان بڵاوکردووه‌ته‌وه، به لاتینیش بڵاوکراوه‌یان هه‌بووه- له سه‌ده‌ی حه‌ڤده و هه‌ژده‌ش هه‌ندێکجار به زمانی فه‌ڕه‌نسی کار و نووسینیان هه‌بوو، به‌تایبه‌ت کاتێک نووسینه‌که نائه‌کادیمی بووه و بۆ عامی خه‌ڵک بووه؛ [به نموونه] ڕه‌وا نییه ته‌نها ئه‌و کارانه‌ی لایبنێتز به به‌شێک له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ڵمانی بزانین که به ئه‌ڵمانی نووسراون و ئه‌وه‌ی به فه‌ڕه‌نسی و لاتینی نووسراوه وه‌ک به‌شێک له‌و فه‌لسه‌فه چاوی لێنه‌کرێت.
یه‌که‌م فه‌یله‌سووفی ئه‌ڵمانی که به زمانی دایک (ئه‌ڵمانی باڵای ناوه‌ڕاست) [لێره‌دا مه‌به‌ست له ناوه‌ڕاست ئه‌و زمانه ئه‌ڵمانییه‌یه له ماوه‌ی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا قسه‌ی پێکراوه] نووسیبێتی و دوای خۆی به ئه‌ڵمانی نووسین بووبێته نه‌ریت، مایسته‌ر ئێکهارت (1260-1327) بووه. ڕه‌گی عیرفانییه‌تی [ئێکهارت] ڕۆچووه‌ته ناو ته‌فسیره تیۆلۆژییه ئه‌قڵانییه‌کانی و پێداگرانه جه‌ختی له وه‌حده‌ت و یه‌کێتی نێوان خودا و ڕۆحی ئینسانی کردووه، ئه‌م تێڕوانینه‌ی ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی زۆری کاسۆلیکه‌کان بووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ده‌گاته هیگڵیش ئیلهامبه‌خشی زۆرێک له بیرکه‌ره‌وه ئه‌ڵمانه‌کان بووه. به هه‌مان شێوه کاردیناڵ نیکۆلاسی کوزا (1401-1464)ش به‌وه تاوانبار کراوه که هه‌ڵگری هه‌مان باوه‌ڕ و بۆچوونه‌کانی ئێکهارته، به‌ڵام ئه‌مه نه‌بووه‌ته ڕێگر له‌به‌ر کار و ئه‌رکه‌کانی له کڵێسادا.
کوزا له ئه‌پستمۆلۆجی (مه‌عریفه‌ناسی)دا سه‌رنجی له‌سه‌ر جیاوازیی نێوان ئه‌قڵی ئینسانی و ئه‌قڵی ئیلاهی بووه؛ له فه‌لسه‌فه‌ی سرووشتدا خۆی له دیدگا ئهرستۆییهکه جیاکردووه‌ته‌وه و زێده‌تر شوێنکه‌وته‌ی ئایدیاکانی کۆپه‌رنیکۆس و برونۆ بووه؛ له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی‌دا نووسین و ئایدیاکانی ده‌رباره‌ی بونیادی سیاسی بێهاوتا و سه‌رنجڕاکێشی ئیمپڕاتۆرییه‌تی ڕۆمانییه، که [ئایدیاکان له‌م باره‌یه‌وه] سه‌رنجی پوفێندرۆف (1632-1694) و هیگڵی بۆخۆی ڕاکێشاوه؛ له تیۆلۆجی(ئیلاهیات)دا زیاتر جه‌ختی له له گرنگی دایه‌لۆگ و لێکتێگه‌یشتنی نێوان ئاینه جیاوازه‌کان کردووه، و هه‌روه‌ها به‌رگریشی له تێزی به‌سبوونی ئیمان [ئیمان به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بچیته به‌هه‌شته و ئه‌عمال هێنده گرنگی نییه] کردووه.
ئه‌مه‌ی کۆتای‌یان [به‌سبوونی ئیمان] له‌لایه‌ن مارتن لۆسه‌ر (1483-1546) گرنگی یه‌کجار زۆری پێدراوه، [لۆسه‌ر] سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی فه‌یله‌سووف نییه، به‌ڵام دژی هه‌ر جۆره هه‌وڵێک بووه که به فه‌لسه‌فه و فه‌لسه‌فییانه پاساو و به‌ڵگه‌سازی بۆ مه‌سیحییه‌ت بکرێت [یان که‌ڵک له فه‌لسه‌فه وه‌ربگیرێت]، که‌چی [لۆسه‌ر] توانی به‌رگێکی نوێ به‌به‌ر که‌لتووری ئه‌ڵمانی (و سکه‌نده‌ناڤی)دا بکات، به شێوه‌یه‌ک که تا ئه‌وکات هیچ فیگه‌رێک نه‌یتوانیبوو هێنده‌ی [لۆسه‌ر] به شێوه به‌رچاوه ڕۆڵ و کاریگه‌ری به‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ڵمانییه‌وه هه‌بێت. یه‌که‌مین کارێک لۆسه‌ر ئه‌نجامیدا گه‌شاندنه‌وه و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی زمانی باڵای نوێی ئه‌ڵمانی بوو، پاراسێڵسس (1493-1541) یه‌که‌مینی ئه‌و ڕۆشنبیرانه بوو سوودی له‌و زمانه نوێیه وه‌رگرت، [پاراسێڵسس] له زانکۆی بازل بووه یه‌که‌مین که‌س وانه به ئه‌ڵمانی بڵێته‌وه. (به گشتی وتنه‌وه‌ی وانه و گۆڕان له لاتینه‌وه بۆ ئه‌ڵمانی له زانکۆکان له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌وه ده‌رکه‌وت.) دووه‌م، به ڕه‌تکردنه‌وه‌ی چه‌ند تێزێکی تۆماس ئه‌کواینه‌س، به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی بێت گه‌شه‌ی به فه‌لسه‌فه‌یه‌کی نوێ و ڕه‌سه‌ن دا، و کۆتوبه‌ندی مه‌دره‌سه‌ی سکۆلاستیسیزمی تێکشکاند، نه‌ریتێک که وڵاته کاسۆلیکییه‌کان کۆنترۆڵی نه‌ریته فه‌لسه‌فییه‌که‌یان کردبوو. سێیه‌م، مژۆڵبوونی لۆسه‌ر به ده‌قی ڕه‌سه‌نی کتێبی پیرۆزه‌وه جۆرێک له ڕۆحییه‌تی هێرمێنۆتیکی درووستکرد له‌ناو نوخبه‌کانی ئه‌ڵمانیادا؛ بۆ زۆرێک له فه‌یله‌سوفه ئه‌ڵمانه‌کان هاوبه‌ندی و تێهه‌ڵکێشی فه‌لسه‌فه و فیلۆلۆجی(فیقهی زمان) بووه پرسی جێی سه‌رنج. زۆرێکیان یۆنانیان به باشی ده‌زانی؛ هه‌ندێکیان، بۆ وێنه، هیگڵ و شێڵینگ عیبریش فێربوون. چواره‌م، شۆڕشی سیاسی شازاده پڕۆتستانتییهکان به‌سه‌ر ئیمپڕاتۆرییه‌تدا وایکرد له‌ناو زۆرێک له هه‌رێمه نیمچه سه‌ربه‌خۆکانی ئیمپڕاتۆرییه‌ته‌که زانکۆی حکومیی دابمه‌زرێنن؛ هه‌رچه‌نده به‌راورد به زۆرێک له وڵاتانی تری ئه‌وروپا ئه‌ڵمانیا دره‌نگتر یه‌که‌م زانکۆی دامه‌زراند (له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی چوارده)، که‌چی له سه‌ده‌ی حه‌ڤده ئه‌ڵمانیا چل زانکۆی هه‌بوو و به‌ڕیتانیا ته‌نها ئۆکسفۆرد و کامبریدجی هه‌بوو. له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌وه به‌شی هه‌ره‌زۆری فه‌یله‌سوفانی ئه‌ڵمانی ڕه‌بتێکیان به زانکۆکانه‌وه هه‌بووه [یان مامۆستا، یان ڕاگر و سه‌رۆکی زانکۆ بوون].
هیچ گومانێک له‌وه‌دا نییه مه‌زنترین فه‌یله‌سووفی ئه‌ڵمانی له سه‌ده‌ی حه‌ڤده گۆدفرێد ڤیڵهێڵم لایبنێتز (1646-1716)ه. کرییستیان وۆڵف (1679-1754)یش شوێنکه‌وته‌یه‌کی سه‌رسه‌ختی لایبنێتز بووه، وۆڵف پێچه‌وانه‌ی لایبنێتز، به‌شی هه‌ره‌زۆری کتێبه‌کانی به زمانی ئه‌ڵمانی نووسیوه، ئه‌مه ده‌بێته بناغه‌یه‌ک بۆ فه‌لسه‌فه‌ی لایبنێتز-وۆڵف و فه‌لسه‌فه‌که‌ی ئه‌م دووانه ده‌بێته ئایدیا و فه‌لسه‌فه‌ی زاڵی سه‌ده‌ی هه‌ژده له ئه‌ڵمانیا.
لایبنێتز هه‌میشه زمانی ئه‌ڵمانی وه‌ک زمانێکی ئه‌کادیمی به‌کارهێناوه، زمانی ئه‌ڵمانی وه‌ک زمانی سه‌ره‌کی یه‌که‌م گۆڤاری ئه‌کادیمی ئه‌ڵمانی (Acta Eeruditoru)
به‌کارهێناوه که له ساڵی 1682 دامه‌زراوه. لایبنێتز هه‌وڵی تێهه‌ڵکێشکردنی نه‌ریتی سکۆلاستیکی و زانستی مۆدێرنی داوه، هه‌وڵه‌که‌شی ئاکامێکی مه‌زنی ده‌بێت؛ توانیوویه‌تی لێکتێگه‌یشتنێک له‌نێوان ئاین و زانست‌دا درووستبکات. لایبنێتز په‌ره‌پێده‌ری چڕترین تیۆلۆجی(ئیلاهیات)ی ئه‌قڵانی مۆدێرنه، و به‌رئه‌ساسی کۆمه‌ڵێک سه‌لماندنی هه‌بوونی خودایه، زۆرترینی به‌ڵگه‌کان به‌ڵگه‌ی ئۆنتۆلۆجین [بۆ هه‌بوونی خودا]. له‌ژێر کاریگه‌ری سپینۆزادا هه‌وڵیداوه گه‌شه به مێتافیزیکی قانوونه سرووشتییه‌کان بدات، لایبنێتز باوه‌ڕی به ئیحتیمالییهی قانوونه سرووشتییه‌کان بووه [واته ئه‌و تێزه‌ی که پێی وایه ده‌کرا قانوونه سرووشتییه‌کان به‌و شێوه‌ی ئێستا نه‌بایه‌ن و جیاواز بووبان]. قانوونه سرووشتییه‌کان به مانا دیکارتییه‌که‌ی به‌ره‌نجامی ئیراده‌ی موتڵه‌قی خودا نین، به‌ڵکو بریتین له ئاره‌زووی خودا بۆ خه‌لقکردنی ''باشترین جیهانێک که ئه‌گه‌ری درووستبوونی هه‌بووبێت.'' ئه‌م ڕێبازه نوێیه، نه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌کات ئیراده‌ی ئیلاهی به قانوون و ستاندارده ئه‌خلاقییه‌کان تهوقدرابێت، به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌بوونی خودا ده‌به‌ستێته‌وه به خه‌لقکردنی باشترین جیهانه‌وه، به-پێچه‌وانه‌ی ئه‌کواینه‌س، لایبنێتز کێشه‌ی عه‌داله‌تی ئیلاهی و به‌رپرسیارێتی ئیلاهی له‌هه‌مبه‌ر بوونی خراپه‌دا چڕتر و کێشهدارتر ده‌کات: [لایبنێتز] پێی وایه ته‌نها سه‌لماندنی هه‌بوونی خواروخێچی له‌م جیهانه، کافیه بۆ سه‌لماندنی نه‌بوونی خودا [چونکه به‌پێی ئارگومێنته‌که‌ی لایبنێتز بوونی خودایه‌کی باڵاده‌ست له‌گه‌ڵ بوونی جیهانێکی ناڕێک و کێشه‌دار یه‌کناگرێته‌وه]. ڕێبازه‌که‌ی لایبنێتز ئه‌و هیوایه‌ی بۆ زۆرێک له فه‌یله‌سووفانی ئه‌ڵمان خۆشکرد که ده‌شێ مرۆڤ به گریمانه‌ی پێشینه‌یی بگاته بڕێک هه‌قیقه‌ت له‌باره‌ی جیهانه‌وه. به تێڕوانینی لایبنێتز گه‌ردوون پێکدێت له ژماره‌یه‌کی بێ‌شومار له توخمی جه‌وهه‌ری که ناویناون ''مۆناده‌کان''، مۆناده‌کان بنچینه‌ی پێکهێنه‌ر و بنه‌مایی گه‌ردوونن. ئه‌م تێگه‌یشتنه به ڕواڵه‌ت ئایدیالیزمییانه ده‌رده‌که‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ئایدیالیزم جیای ده‌کاته‌وه سهنتهرنهبوونی تاکه. لایبنێتز باوه‌ڕی به جه‌برییه‌ت هه‌بوو، ئه‌و پڕه‌نسیپه‌ی قبوڵکردبوو که ئه‌قڵێکی موته‌عال و باڵا له‌پشت هه‌موو شتێکه‌وه‌یه، ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ی لایبنێتز دڵی زۆرێک له فه‌یله‌سووفه ئه‌ڵمانه‌کانی له سه‌ده‌ی هه‌ژده ڕه‌نجاند و به جۆرێک پێی قه‌ڵس بوون.
ئیمانوێل کانت (1724-1804) له سه‌ره‌تاکاندا شوێنکه‌وته‌ی لایبنێتز و وۆڵف بوو. [کانت] به‌هۆی بێهیوایی و دڵمه‌ندی ڕۆسۆ به‌رامبه‌ر ڕۆشنگه‌ریی، و به‌شێکیشی به‌هۆی ڕه‌خنه‌کانی هیوم له چه‌مکی هۆکارێتی، دیسانه‌وه به پێگه و بیرکردنه‌وه‌ی خۆیدا ده‌چێته‌وه، که ئاکام و به‌رهه‌می ئه‌و به‌خۆداچوونه‌وه‌یه، فه‌لسه‌فه‌ی ڕه‌خنه‌یه، ئه‌م گۆڕانه له کانتدا ده‌بێته مه‌زنترین خاڵی وه‌رچه‌رخان له مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ڵمانیدا. کانت گرنگییه‌کی زۆری به درووست‌کردنی بناغه‌یه‌کی نوێ بۆ زانست ده‌دا، و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌یڕه‌وکار و گرنگیپێده‌ری جۆرێکی دیاریکراو له زوهد بوو له فۆڕمه لۆسهرییهکهیدا، ئه‌مانه پێکه‌وه دوو پایه‌ی بنچینەیی فه‌لسه‌فه‌که‌ی کانتن، ده‌ستکه‌وته‌که‌شی سێ ڕه‌خنه‌که و کاره مێتافیزیکییهکانییهتی له‌باره‌ی ئه‌خلاق و سرووشته‌وه. به گشتی ئایدیا و ئار‌گومێنت و ده‌ستکه‌وته مه‌عریفییه‌کانی کانت بۆ فه‌لسه‌فه و که‌لتووری ئه‌ڵمانی خۆی ده‌بینێته‌وه له ڕه‌تکردنه‌وه‌ی بێچه‌ندوچوون و ڕاسته‌خۆی به‌ڵگه‌کانی سه‌لماندنی هه‌بوونی خودا و نه‌مرێتی ڕۆح له‌لای ئه‌قڵگه‌راکان (به سوود وه‌رگرتن له ده‌یڤد هیوم). له عه‌ینی کاتدا، کانت هات به کۆمه‌ڵێک فهرهزیات و گریمانه‌ی پڕاکتیکی شوێنی به ئارگومێنته تیۆرییه‌کانی خودا و نه‌مرێتی ڕۆح چۆڵکرد، گومان له‌وه‌شدا نییه سه‌لماندنه مه‌عریفییه‌که‌ی [بۆ کانت] کارێکی هه‌روا ئاسان نه‌بووه. کانت باوه‌ڕی وابوو ئه‌ساس و سه‌رچاوه‌ی ئه‌خلاق ئه‌قڵه نه‌ک ئاین، ده‌توانین به‌بێ یارمه‌تی ئاین و به یارمه‌تی ئه‌قڵ بگه‌ینه پڕه‌نسیپه ئه‌خلاقییه‌کان. کانت له فه‌لسه‌فه پڕاکتیک(ئه‌خلاقی)یه‌که‌یدا ڕێگه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ڕه‌وت و نه‌ریتی ''به‌خته‌وه‌ری ویستی'' [ڕه‌وتێکه باوه‌ڕی وایه ئامانجی ئه‌ساسی مرۆڤ گه‌یشتنه به به‌خته‌وه‌ری] جیاده‌کاته‌وه؛ پێی وایه بنه‌مای هه‌ر کرده‌یه‌ک یان ڕه‌فتارێک، نیه‌ت و نیازه، و نابێت مه‌رامی نیه‌ت به‌خته‌وه‌ری و به‌رژه‌وه‌ندی که‌سی بێت. (ئه‌مه له‌گه‌ڵ دیدگایه‌کی تری کانتدا یه‌کده‌گرێته‌وه که ئینسان نابێت ته‌نها هه‌وڵی به‌خته‌وه‌رییه‌کی که‌سی بدات، به‌ڵکو به‌خته‌وه‌رکردن یان یارمه‌تیدانی ئه‌وانی تر بۆ به‌خته‌وه‌ربوون، واجبێکه). کانت دوو جیهانی له یه‌کدی جیاکرده‌وه، جیهانی فینۆمینا (دیارده بینراو و به‌رجه‌سته‌کان) و جیهانی نۆمینا (جیهانی شت له خۆیدا، ئه‌و جیهانه‌ی توانای ئه‌قڵی مرۆڤ بێ توانایه له پهیپیبردنی). فه‌لسه‌فه تیۆرییه‌که‌ی کانت زیاتر به‌لای ئه‌زموونگه‌رییدا ده‌ڕوات، نه پێش خۆی و نه ماوه‌یه‌کی زۆر دوای خۆیشی، هیچ فه‌یله‌سووفێکی ئه‌ڵمانی هێنده‌ی کانت به‌لای ئه‌زموونگه‌ریدا باینهداوه.
دوای کانت بزوتنه‌وه‌یه‌ک درووستدهبیت که زۆرجار به بزوتنه‌وه‌ی (ڕۆحی ئه‌ڵمانی) ناوده‌بریت و کاریگه‌ریی زۆریان له‌سه‌ر پاش خۆیان ده‌بێت. بواری جوهد و نووسینیان مێژوو، هونه‌ر و که‌لتووره. ئه‌م جوڵه به ئاڕاسته‌ی مێژوو پێشڕه‌وه‌که‌ی یۆهان وۆڵفگانگ گۆته (1749-1832)یه، گۆته فۆڕمێکی نوێ به‌به‌ر شیعرییه‌تی ئه‌ڵمانیدا ده‌کات، به‌جۆرێک ئه‌ده‌بیاتی ئه‌ڵمانی ده‌گه‌نێته لوتکه. هێز و باڵایی ئه‌م ئه‌ده‌بییاته ده‌بێته ئیلهامبه‌خشی زۆرێک له بیرمه‌ندانی دواتر. فریدریش شیڵه‌ر (1759-1805) سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شاعیره، به‌ڵام به‌هۆی ڕه‌خنه‌کانی له جددیه‌ت و توندی تیۆره ئه‌خلاقی و ئیستاتیکییه‌کانی کانت پێگه‌یه‌کی گرنگی له مێژووی ئیستاتیکادا بۆ خۆی داگیرکرد، شیڵه‌ر بانگه‌شه‌ی په‌روه‌رده‌یه‌کی ئیستاتیکی نوێی ده‌کرد که ڕێتێچووتربێت له‌وه‌ی کانت. دانیاڵ ئێرنست شلایه‌رماخه‌ر (1768-1834) زۆرکات وه‌ک تیۆلۆجیستێکی نوێگه‌ر ده‌ناسرێت، به‌ڵام کاره‌کانی له چوارچێوه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئاین، ئه‌خلاق، هێرمێنۆتیک پێگه‌یه‌کی گرنگ و دیاری له مێژووی فه‌لسه‌فه‌دا بۆ درووستکردووه.
باوه‌ڕی باوی ئه‌و سه‌رده‌مه وابوو که ئه‌ڵمانیا یۆنانی نوێیه، بۆیه مه‌یلێکی زۆر هه‌بووه و بۆ فێربوونی زمانه کۆنه‌کان، بۆیه دێن چاکسازی له سیسته‌می قوتابخانه و زانکۆکان‌دا ده‌که‌ن، پێشڕه‌وی ئه‌م چاکسازییه‌ش ڤیڵهێڵم ڤۆن هه‌مبۆڵت (1767-1836)ه.
پاش کانت سێ فه‌یله‌سووفی دیکه‌ی کلاسیکی دێن که په‌روه‌رده‌یه‌کی لۆسهرییان هه‌یه: یۆهان گۆتلیب فیخته (1762-1814)، فریدریش ڤیڵهێڵم شێڵینگ (1775-1854)، و گیۆرگ ڤیڵهێڵم فریدریش هیگڵ (1770-1831). هه‌رسێکیان پێکه‌وه ڕێبازی ''شت له خۆیدا''ی کانت ڕه‌تده‌که‌نه‌وه و بانگه‌شه ئه‌وه‌ی ده‌که‌ن ده‌توانرێت حه‌قیقه‌تی موتڵه‌ق پهیپیدهبرێت و بناسرێت [نه‌ک ئه‌وه‌ی وه‌ک کانت ده‌یڵێت حه‌قیقه‌تی موتڵه‌ق په‌یپێنه‌براوه و که‌وتووه‌ته جیهانی نۆمیناوه]. هه‌رسێکیان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌رکی فه‌لسه‌فه ئه‌وه‌یه به په‌یڕه‌ویکردنی میتۆدێک که پێی ده‌وترێت ''دیالێکتیک'' په‌ره به کاتیگۆرییه بنه‌ماییه‌کانی واقیع بدرێت، کاتیگۆرییهکانش پێکدێن له کۆمێک چه‌مکی بنه‌مایی و سوودیان لێوه‌رده‌گیرێت بۆ تێگه‌یشتن له جیهان، دیالێکتیکیش بریتییه تێهه‌ڵکێشبوونی به‌رده‌وامی جه‌مسه‌ره دژه‌کان. هه‌رسێ فه‌یله‌سووفه‌که کۆگهران، و باوه‌ڕیان وابووه ته‌نها له ڕێی سیسته‌مێکی کۆگیر، که هه‌موو دیسیپلینه‌کانی تێدا جێ ببێته‌وه، ده‌کرێت بوونی بناغه‌یه‌ک بۆ فه‌لسه‌فه مومکین بێت. بۆ فیخته، فه‌لسه‌فه‌ی تیۆری، فه‌لسه‌فه‌ی قانوون، ئه‌خلاق و فه‌لسه‌فه‌ی ئاین ئه‌و ئه‌ساسه‌ن خود پێیان سه‌ربه‌خۆتر و به‌هێزتر ده‌بێت. شێڵینگ گه‌شه‌ی به فه‌لسه‌فه‌ی سرووشت دا، به تێگه‌یشتنی شێڵینگ توخمه سه‌ره‌کییه‌کانی سرووشت، وه‌ک ڕووناکی، هێزی کێش، ئۆرگانیزمه‌کان، بونیادهکهیان له ئه‌قڵ ده‌چێت. به‌ڵام سیسته‌می که‌سیان هێنده‌ی سیسته‌مه‌که‌ی هیگڵ وه‌ستایی و بلیمه‌تی پێوه دیار نییه، کتێبی ئینسایکلۆپیدیای زانسته فه‌لسه‌فییه‌کان نموونه‌یه‌که. تێگه‌یشتنی ده‌قیقی هیگڵ پڕۆسه و ڕه‌وتی مێژوو، و پاشان وانه‌کانی ده‌رباره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو و مێژووی فه‌لسه‌فه، وایکردووه ته‌فسیری مێژووگهراییانه بۆ فه‌لسه‌فه‌که‌ی وی بکرێت.
دواتر ئارسه‌ر شۆپنهاوه‌ر (1788-1860) دێت مه‌عریفه‌ناسییه سهبجێکتیڤییهکهی کانت له موتهعالیبوون ده‌خات و خوێندنه‌وه‌یه‌کی مرۆڤناسییانه بۆ فه‌لسه‌فه‌که‌ی کانت ده‌کات. درێژه به تێزی ''شت له خۆیدا'' ده‌دات، که ئه‌و له ''ویست''دا ده‌یبینێت، ویستیش هێزی خۆی له پاڵنه‌ری سێکس دا به‌دیارده‌خات و هێزێکی نائه‌قڵانییه. شۆپنهاوه‌ر به ڕه‌تکردنه‌وی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌قڵ، ڕێگه بۆ فه‌یله‌سووفه نائه‌قڵانییه‌کانی پاش خۆی خۆشتر ده‌کات. هه‌روه‌ها ویستی به‌هۆی فه‌لسه‌فه‌ی هیندیزم و بودیزمه‌وه به‌سه‌ر ''هێزی ویست''دا زاڵ ببێت، که یه‌که‌مجاربوو له ئه‌وروپا وه‌ک جێگره‌وه‌ی مه‌سیحییه‌ت ئه‌زموونکرا.
له کاتێکدا هیگڵییه ڕاستڕه‌وه‌کان هیگڵییان وه‌ک تیۆلۆجییهکی لۆسه‌ری داهێنه‌ر ده‌خوێنده‌وه، به‌ڵام هیگڵییه چه‌په‌کان، به وێنه‌ی لودڤیگ فۆیه‌رباخ (1804-1872) زیاتر موعجیبی دیوه مێژووگهرییه ڕادیکاڵه‌که‌ی هیگڵ بوون. فۆیه‌رباخ بناغه مێتافیزیکییه‌که‌ی نێو فه‌لسه‌فه‌که‌ی هیگڵی خاشهبڕکرد و خستیه‌لاوه، پێی وابوو ئاین له دیارده‌یه‌کی ساده‌ی ئه‌نسرۆپۆلۆجی(مرۆڤناسانه) هیچی تر نییه.
کارڵ مارکس (1818-1883) هات لێکدژییه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه‌ی بۆرژوازی په‌یوه‌ستکرد به فه‌لسه‌فه‌ی مێژووه‌وه، تێگه‌یشتنه‌که‌ی وابوو که کۆتایی مێژوو له کۆمۆنیزمدایه، نه‌ک لیبراڵیزم. مارکس له ڕێگه‌ی ئایدیای ئه‌نجامدانی شۆڕش و گۆڕانکاری له کۆمه‌ڵگه‌دا، تێزه‌که‌ی له تیۆره‌وه کرده تێزێکی پڕاکتیکی و کرده‌یی. ڕه‌نگه مارکس تاکه فه‌یله‌سوفێک بێت هێند له ڕووی سیاسییه‌وه کاریگه‌ر بووبێت، نه ته‌نها بۆ سۆڤییه‌ت، به‌ڵکو بۆ سۆشیاڵ دیموکراسی ئه‌ڵمانیش، و سه‌ده‌ی بیسته‌م بووه سه‌ده‌ی مارکسیزم. له هه‌مان کاتدا، دیسیپلینه باوه‌کانی وه‌ک ئه‌پستمۆلۆجی(مه‌عریفه‌ناسی) هیچ ڕۆڵێکیان له‌نێو فه‌لسه‌فه‌که‌ی مارکسدا نییه.
فریدریش نیچه (1844-1900)ی بتشکێن و نه‌ریت به‌زێن، زیاتر له شۆپنهاوه‌ر (که به ئیلهامبه‌خشی خۆیی ده‌زانی)، فۆیه‌رباخ و مارکس، پێی داگرت، شه‌ری نیچه ته‌نیا به‌رامبه‌ر مه‌سیحییه‌ت نه‌بوو، به‌ڵکو شه‌ڕبوو دژی ئه‌خلاقی مۆدێرنیش.
ئیلتیزامبوونی نیچه به تێگه‌یشتن له ڕه‌گ و مێژووی به‌هاکان، وردبینی و وردبوونه‌وه‌ی له پاڵنه‌ره شاراوه‌کانی پشت ڕه‌فتاره‌کانی مرۆڤ، و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یۆنان و پشتکردنه مه‌سیحییه‌ت، هۆکاربوون نیچه ببێته بیرمه‌ندێکی نوێگه‌ر و ڕادیکاڵ، دیدگایه‌کی جیاواز و نوێی بۆ ئه‌پستمۆلۆجی(مه‌عریفه‌ناسی) هه‌بوو، ئهساسهکهشی مێتافیزیک بوو. باوه‌ڕی وابوو ''ویستی هێز'' بناغه‌ی هه‌ر هێزێکی تره له گه‌ردووندا، ''به‌رزه‌مرۆڤ''یش یه‌و مرۆڤه ئایدیاڵیهیه ئازاده له هه‌ر کۆتوبه‌ندێکی به‌ها و نه‌ریته باوه‌کان. نیچه له نووسینه‌کانیدا به ئه‌نقه‌ست ئایدیاکانی تهمومژئامێز و لێڵ گه‌یاندووه، ئه‌مه‌ش وایکردووه نووسینه‌کانی به ئاسانی ته‌سلیمی ته‌فسیر نه‌بن. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش گومان له‌وه‌دا نییه که نازییه‌کان ته‌فسیری خۆیان بۆ نووسینه‌کانی هه‌بووه و سوودیان له هه‌ندێک ئایدیای نیچه وه‌رگرتووه وه‌ک پشتیوانییه‌ک بۆ خۆیان، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای تێکچوونی په‌یوه‌ندی نیچه‌ش له‌گه‌ڵ ڕیچارد ڤاگنه‌ر، که ده‌ره‌نجامه‌که‌ی ڕق و ڕه‌خنه‌ی نیچه بوو به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌په‌رستی ئه‌ڵمانی و دژێتی ڕه‌وتی دژ-جوو.
پاش نیچه، چه‌ندین ڕه‌وت و قوتابخانه و بزووتنه‌وه‌ی جیاواز له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ڵمانیدا ده‌رکه‌وتن. مارتن هایدێگه‌ر (188-1976) بوونگه‌رایی و هێرمێنۆتیکی فراوانتر و چڕتر کرد. قوتابخانه‌ی فڕانکفۆرت ڕۆشنبیر و بیرمه‌ند بوون، دیارترین فیگه‌ره‌کانی تیۆدۆر ئه‌دۆرنۆ و ماکس هۆرکهایمه‌ر بوون، کار و قوڵبوونه‌وه‌یان گه‌شه‌دان بوو به تیۆری ڕه‌خنه، که شیکاری بوو بۆ ڕۆڵی که‌لتوور، میدیا، هونه‌ر و ئایدیۆلۆجی له درێژه‌دان به ناعه‌داله‌تییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان.
ئایدیالیزمی ئه‌ڵمانی
له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی هه‌ژده تا ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده، بزووتنه‌وه‌یه‌ک له‌ناو فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ڵمانیدا زاڵ بوو که به بزووتنه‌وه‌ی ئایدیالیزمی ئه‌ڵمانی ناسراوه، سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتنی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه هه‌وڵێک بوو بۆ ته‌واوکردن و کاملکردنی پڕۆژه شۆڕشگێڕانهییهکهی کانت: پڕۆژه‌که‌ی کانت بریتی بوو له داتاشینی بنه‌ماکانی مه‌عریفه و ئه‌خلاق له ئه‌قڵه‌وه. هه‌رچه‌نده له دوایدا ئه‌و سیسته‌مه‌ی ئایدیالیسته‌کانی پاش کانت به‌رهه‌میان هێنا نامۆ و مشتومڕساز بوو به خودی سیسته‌مه‌که‌ی کانت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی جه‌ختکردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر وه‌حده‌تی موتڵه‌ق و گه‌شه‌سه‌ندنی مێژوویی ئه‌قڵ.
وشه‌ی ئایدیالیزم واتای جیاوازی هه‌یه. واتا فه‌لسه‌فییه‌که‌ی ئایدیالیزم ئه‌وه‌یه که واقیع و ئه‌وه‌ی هه‌یه و ده‌یبینین د‌رکی پێده‌که‌ین به‌نده به زه‌ینه‌وه و به‌رهه‌می خودی زه‌ینه، نه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆبن له واقیع و بوونێکی سه‌ربه‌خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی زه‌ینی مرۆڤه‌وه هه‌بێت. به ماناکه‌ی تر، واقیع به‌رهه‌می ئایدیا و هزره‌کانی زه‌ینی مرۆڤه. په‌ڕگیرترین نوسخەى ئایدیالیزمیش ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ر جیهانێکه له ده‌ره‌وه‌ی زه‌ینی مرۆڤه‌وه.
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌ناو ئایدیالیزمی ئه‌ڵمانیدا مشتومڕێکی گه‌رم و نه‌بڕاوه له‌باره‌ی دووالیزمهکهی کانته‌وه هه‌بووه. کانت مشتومڕی ئه‌وه‌ی کردووه جیاوازییه‌کی بنه‌مایی هه‌یه له‌نێوان ئه‌و جیهانه‌ی که به‌رجه‌سته‌یه و ئه‌زموونی ده‌که‌ین (فینۆمینا) له‌گه‌ڵ جیهانی ''شت له خۆیدا_نابه‌رجه‌سته و نامهعلوم'' (نۆمینا). ئایدیالیسته‌کانی وه‌ک فیخته، شێڵینگ و هیگڵ له‌گه‌ڵ ئه‌م جیاکارییه‌ی کانت نین، پێیان وایه جیهان وه‌حده‌ته و یه‌کێتی هه‌یه، و ده‌کرێت په‌ی پێببردرێت نه‌ک دووان بێت و یه‌کێکیان په‌یپێنه‌براو بێت، و هه‌وڵی تێک‌شکاندن و تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دووالیزمییهیان داوه. هه‌رسێکیان [فیخته، شێڵینگ، هیگڵ] کۆک بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌عریفه‌مان سنووردار نییه به‌رامبه‌ر هه‌رشتێک که به شێوه‌یه‌کی ئه‌زموونی د‌رکی ده‌که‌ین. ئایدیالیسته‌کانی پاش کانت پێیان وابوو ده‌توانین له ڕێگه‌ی ئه‌قڵه‌وه بگه‌ینه به‌رزترین و باڵاترین مه‌عریفه. هه‌رسێ فه‌یله‌سووفه دیاره‌که‌ی پاش کانت هه‌وڵی تێهه‌ڵکێشکردنی فه‌لسه‌فه‌که‌ی کانتیان ده‌دا له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی، و به‌تایبه‌ت کاره‌کانی ئه‌فلاتوون و ئه‌رستۆ.
عاده‌ته‌ن فه‌لسه‌فه‌که‌ی فیخته به ئایدیالیزمی سه‌بجێکتیڤی ناوده‌بردرێت، چونکه جه‌ختی له ڕۆڵی تاک کردووه له واقیعدا. بۆ فیخته، تاک بینه‌ر و ڕوانهرێکی ناچالاک نییه له جیهان، به‌ڵکو ده‌توانێت چالاکانه له ڕێگه‌ی کردهکانییهوه چالاکی و ئه‌زموونی هه‌بێت.
هه‌ندێکجار به سیسته‌مه فه‌لسه‌فییه‌که‌ی شێڵینگ ده‌وترێت ئایدیالیزمی ئۆبجێکتیڤی، واته موتڵهقێک هه‌یه که سه‌رچاوه‌ی هه‌موو شتێکه. ئه‌م موتڵه‌قه به تێگه‌یشتنه کانتییه‌که ''له خۆیدا نییه-په‌یپێبراوه''، به‌ڵکو هێز و قودره‌تێکی داینه‌میکییه، ئه‌م هێزه به چه‌ندین شێوه‌ی جیاواز، له‌ناو مێژوو و سرووشتدا خۆی ده‌رده‌خات.
سیسته‌مه‌که‌ی هیگڵ پێی ده‌وترێت ئایدیالیزمی ڕه‌ها، هیگڵ باوه‌ڕی وابوو ڕۆحێکی موتڵه‌ق و سه‌راپاگیر هه‌یه که هه‌موو واقیع و ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌ڕێوه‌یده‌بات. ئه‌م ڕۆحه موتڵه‌قه له ده‌ره‌وه‌ی جیهان نییه به‌ڵکو نێونشینه و له‌ناویدایه. هزری هیگڵ تێهه‌ڵکێشی سهبجێکتیڤیزمی فیخته و ئۆبجێکتیڤیزمی شێڵینگه.
ئا. شکار وەفا
سه‌رچاوه: فه‌رهه‌نگی فه‌لسه‌فی کامبریدج