ئه‌م كتێبه باس لە تێڕوانینی نیچە دەربارەی ڕیشە و دیاردەکانی سەردەمی مۆدێرن دەکات، وێڕای شیکردنەوەی هەندێ لە چەمکە سەرەکییەکانی فەلسەفەکەی. بۆنمونە هەڵوێستی نیچە دەربارەی نوێبوونەوە، ئایین، سیاسەت، تاک، ڕوانگەخوازی و نیهیڵیزم و هتد. نیچه ستایلێكی تایبه‌تی نوسینی هه‌یه کە هاوکات ڕێگەی بۆ ڕاڤه‌كردن (و خراپ-ڕاڤه‌كردن)ـی جۆراوجۆر خۆشكردووه، هه‌م كه‌ره‌سته‌ی تێگه‌یشتنمان له چاخی مۆدێرن و هه‌م ئاوڕدانه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ییش پێ ده‌دات. ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی له كۆمه‌ڵگاكانی ده‌ره‌وه‌ی خۆرئاواوە ئاراسته‌ی مۆدێرنیته‌ی خۆرئاوایی (كه دواجار سیفه‌تێكی گەردوونیی هه‌یه) ده‌كرێن، هه‌ر پێشوه‌خته و به‌شێوه‌یه‌كی ڕیشه‌ییتر و قووڵتر له لایه‌ن بیریاره خۆرئاواییه‌كانەوە ورووژێنراون. لە لایەن "ڕێکخراوی ئازادبوون"ـەوە چاپ و بڵاودەکرێتەوە
دوو بەرهەمى فیکرى
درێژەى پرۆژەى دەروونشیکاری
بە چاوەکانت دەتبیستم
٢٠٢٢
٢٠٢١
دوو کارى تیۆرى