ئەم دەقانە لە دەقە گرنگ و تیۆرییەکانى دەروونشیکاریی فرۆیدن. لە پرسى دین و مەرگەوە تا ژیانى مرۆڤە سەرەتاییەکان و ژیانى سێکسیی مرۆڤ (سێکسوالیتە) و پارانۆیا و دڵەڕاوکێ و هاوڕەگەزخوازى دەگرنەوە. وەرگێڕ پێشەکیی بۆ دەقەکان نوسیوە. خوێنەریش پێویستى بە پێشینە و پشوودرێژى هەیە بۆ خوێندنەوەى دەروونشیکاریی فرۆید.
پێنج شرۆڤەکەى خوارووش، هەر سەر بە زنجیرەى دەروونشیکاریین و سەرەتایەکن بۆ ئاشنابوونى خوێنەر بە دەروونشیکاریی فرۆید. ستایلەکانیان یارمەتیدەرە بۆ ئەوەى خوێنەر وێنەیەکى گشتیی دەستبکەوێت.
ئەم چەند بەرهەمە، درێژەى پرۆژەى دەروونشیکاریی فرۆیدە کە لە کۆتایی ساڵى ٢٠٢٣ و سەرەتاى ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ چاپ و بڵاوبوونەتەوە.






ئەم فەرهەنگەش تایبەتە بە چەمک و ناو و زاراوەکانى فەیلەسووفى سلۆڤینی "سلاڤۆى ژیژەک". چەمکەکان بە درێژى شرۆڤەکراون و هەریەکەى لەلایەن لێکۆڵەر و نوسەرێکەوە ئامادەکراوە. چەمکەکان لە کایەى فەلسەفە و دەروونشیکارییشدا هەر بەکاردێن.

ئەم نامیلکەیەش (هیستریا) درێژەى هەشت نامیلکەى پێشووى هەمان زنجیرەیە کە هەر دانەیەکى تایبەتە چەمکێکى دەروونشیکارى. هیستریا لە چەمکە بنەڕةتییەکانى دەروونشیکاریی فرۆیدە. لە نامیلکەکەدا بەر شرۆڤەیەکى نمونەدار دەکەوین و ڕیشەى تیۆریی چەمکەکەمان بۆ ڕووندەبێتەوە.
