ئەم کتێبە لە سێ وتارى فیکرى-دەروونشیکارانە و پاشکۆیەکى تیۆرى پێکدێت. بۆ هەر باسێکیان پێشەکییەکى کورت نوسراوە تا زەمینەیەک بۆ ناو باسەکان سازبکات. باسەکان چڕ و پڕچەمکن و ئاسۆى نوێ لەبەردەم خوێنەردا دەکەنەوە. واتە ڕاڤەى نوێمان دەربارەى کۆمەڵێک پرسى وەک نیگا و دەنگ- ڕەمزى و ڕیاڵ و خەیاڵى-ژن و پیاو- سوبێکت- فالووس-سادیزم- ئەخلاقى کانتى- پاڵنەر - دیفرانس و هتد پێشکەشدەکەن. باسەکان تەنیا بۆ فێربوون نین بەڵکو بۆ ڕیسکن بە شتانێکەوە کە پێمانوابووە جێگیرن. ئەم بەرهەمە ناوەندى ڕەهەند چاپیکردووە و لە بەرهەمەکانى پرۆژەى نێگەتیڤە:
بە چاوەکانت دەتبیستم، یان "ئاغاى نەبینراو"
کانت لەگەڵ ساد: دووانەیەکى ئایدیاڵ
ژن یەکێکە لە ناوەکانى باوک
پاشکۆ: گرتنەبەرى ڕچەیەکى تیۆرى لەپێناو نزیکایەتیی من و دێرێدادا
دوو بەرهەمى فیکرى
درێژەى پرۆژەى دەروونشیکاری
٢٠٢٢
کاتێک جیهان لێکدەترازێت
٢٠٢١
دوو کارى تیۆرى