هایدگەر لەژێر شیکردنەوەى دەروونى دا: شانۆنامەیەکە دەربارەى جیاوازییەکانى دەروونشیکاریی فرۆید و فەلسەفەى مارتن هایدگەر. کارەکتەرەکان و بۆچوونەکان ڕاستیین و زانیاریی بنەڕەتى دەبەخشن بە خوێنەر. هایدگەر دواى ڕووخانى نازییەکان دەخرێـە ژێر پرۆسەى ئەستۆپاکییەوە و لەوێدا تووشى داڕووخانى دەروونى دەبێت. ئەم ڕووداوە کراوەتە بیانوو بۆ ئەوەى بۆچوونەکانى لەمەڕ دەروونشیکارى بخرێتەڕوو.
فەلسەفەى ئەڵمانى: گفتوگۆیەکى گەرموگوڕى نێوان هەردوو فەیلەسووفى فەڕەنسى ئالان بادیۆ و ژان لووک نانسییە دەربارەى چەند فەیلەسووفێکى ئەڵمانى کە لە ساڵى ٢٠١٦ بەڕێوەچووە. گفتوگۆکە حوکمدەرانە و بەچێژە. نانسى مردووە و بادیۆ لە ژیاندا ماوە.
چاپکردنى هەردوو بەرهەمەکە: ناوەندى ڕەهەند، ٢٠٢٥

درێژەى پرۆژەى دەروونشیکاری
بە چاوەکانت دەتبیستم
٢٠٢٢
کاتێک جیهان لێکدەترازێت
٢٠٢١
دوو کارى تیۆرى