A+    A-
(2,005) جار خوێندراوەتەوە


یەکێکە لە دەقە تیۆرییەکانى سلاڤۆى ژیژەک, فەیلەسوف و دەروونشیکارى سلۆڤینى. ئەم کتێبە دەروازەیەکە بۆ شیکردنەوەى بەشێکى گرنگ و سەرەکى لە چەمکەکانى ژاک لاکان لەڕێگەى بەرهەمە هونەرى و ئەدەبى و ئاساییەکانى ناو خەڵکەوە کە پێى دەوترێت کەلتورى عەوام(پۆپۆلار). واتە بەرهەمە پۆپۆلیستییەکان دەکاتە هەوێنى ورووژاندنى زۆر کێشەى ئاڵۆز کە سەرەنجام وەک سەنگى تیۆرى لە ئاڵۆزییەکەشیان کەمنابێتەوە. لە چەمکە تیۆرییەکانەوە بۆ سیاسەت و سرووشت و ژنێتى و سینەماى چەندین دەرهێنەر و پۆڕنۆگرافیا و هتد تێماى ناو کتێبەکەن. ساڵى ١٩٩١ بە زمانى ئینگڵیزى بڵاوبووەتەوە و پێشوازییەکى بەرچاوى لێ کراوە. کتێبەکە بە ستایلێکى سەرنجڕاکێش نوسراوە و گەرچى دەقێکى ئاڵۆزە بەڵام لەناواخندا خوێنەر گیرۆدەى خۆى دەکات. پێشەکییەکى وەرگێڕ بۆ تێکستەکە زیادکراوە کە شێوازى ئیشکردنى ژیژەک لەم کتێبەدا دەخاتەڕوو(لەژێر سێ تەوەردا: ژیژەک و "لۆکاڵ"ـەکەى ئێمە + ژیژەک و نوسین+ دەربارەى خێچ ڕوانین). 

ئەم کتێبە سەر بە زنجیرەى دەروونشیکارییە کە لەلایەن ناوەندى ڕەهەندەوە بڵاوکراوەتەوە. 

 

 

 

 

 

 

    

 





بە چاوەکانت دەتبیستم
چاپکراوەکانى نێگەتیڤ بۆ ساڵى ٢٠٢٢
کاتێک جیهان لێکدەترازێت
کتێبى حەوتەم و هەشتەم لە زنجیرەبەرگەکانى نێگەتیڤ
نزیکبوونەوە لە فرۆید
دوو کارى تیۆرى